فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، قۆناخی یەکەمی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا بۆ هەڵگیرانی گەمارۆ و پرسی ئەتۆمی کۆتایی هات.

کۆبوونەوەی هەردوولا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت. وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەری ترەمپ دوای گفتوگۆکان یەکدییان بینیوە. نوێنەری ئێران و ئەمریکا بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عومان، چەند خولەکێک گفتوگۆیان کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گفتوگۆكانی نێوان عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان و ستیڤ ویكتۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.

 ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی كرابو بە میوانداری عومان بەڕێوەدەچن.

ئەوەشی خستۆتەڕو، نوێنەرانی كۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریكا لە دو هۆڵی جیاوازدا دانیشتون، هەردولا تێڕوانین و هەڵوێستەكانی خۆیان لەڕێگەی وەزیری دەرەوەی عومان لەگەڵ یەكدی ئاڵوگۆڕ دەكەن.

١٢/٤/٢٠٢٥

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان