فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

یەکەم خولی فێستیڤاڵی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئێوارەی پێنجشەممە بە ناساندن و خەڵات کردنی براوەکان و باشترین بەرهەمەکان، لە زانکۆی کوردستان کۆتایی هات.

بە پێی دەنگی دەستەی داوەرانی یەکەم فێستیڤاڵی خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە بەشی ڕۆناندا "کەوتنی ئاسمانەکان" لە نووسینی "جەبار جەماڵ غەریب" لە هەولێرەوە، لە بەشی مێژوودا "بووژانەوەی کورد" لە نوسینی ئیسماعیل شەمس، لە فەلسەفەدا کۆی بەرهەمەکانی "محەممەد کەماڵ" نووسەری خەڵکی کوردستانی عێراق و نیشتەجێی ئۆسترالیا، لە بەشی کلتووری گشتیدا "فه‌رهه‌نگی زاره‌کی موکریان" لە نووسینی "سەلاحەدین پایانیانی" لە مەهابادەوە و لە بەشی جەماوەرناسیشدا کتێبی" فەرهەنگیی هۆز و ئەتنیی شار و گوندەکانی خۆراسانی باکوور" لە نووسینی "عەلی ڕەحمەتی" لە شاری بوجنووردی خۆراسانەوە ولە بواری ڕەخنەی ئەدەبیشدا کتێبی "تەشەیێن نەزمێ" لە نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران.

بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.
یادگار کەریمی سەرۆکی لێکۆڵینەوەناسی کوردستانلەسەر ئەم خەڵاتە گووتی:
خەڵاتی قەڵامی هەژار تەنیا بۆنەیەک نییە، دیاردەیەکی کلتوورییە کە بۆ بەها تایبەتییەکان سەیری دەکرێت کە تۆرەکانی زمانناسی تا کۆمەڵایەتی دەگرێتەوە.
کەریمی لە درێژەدا وێڕای ئاماژەدان بە ئەوەی کە ئەم خەڵاتە لە دڵی زانکۆوە سەری هەڵداوە و وەک سەکۆیەکی زانستیی سەیر دەکرێت کە لەوێدا لێک‌تێگەیشتنی زانستیی گەڵاڵە دەکرێت.
یادگار کەریمی سەرۆکی لێکۆڵینەوەناسی کوردستان لە کۆتاییدا وێڕای ئاماژەدان بە ئەوەی کە خەڵاتی قەڵەمی هەژار بۆ چەندین ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە و تا ئێستا سێ سەرۆک زانکۆی بەخۆیەوە دیوە، هیوای خواست کە ئەم خەڵاتە بزووتنەوەیەک بۆ داهێنانی فکریی زانستیی لە کتێبخانەی کوردی بێ.
دوکتور موزەفەری جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان لەسەر جێگە و پێگەی زانکۆی کوردستان گووتی: زانکۆی کوردستان لە بواری زانستیی لە بەینی زانکۆکانی ئێران وەک دەرەجەی دوو دێتە هەژمار و لە مابەینی زانکۆکانی ئێران پلەی نۆهەمی هەیە و لە ئاستی شوێندانەرییەوە لە بەینی پلەی ۶۰۰ تا ۷۰۰ زانکۆکانی جیھان لە ئەژمار دێت.
جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان لەسەر پلەی زانستیی زانکۆی کوردستان گووتی: زانستگای کوردستان ٩ ناوەندی لێکۆڵینەوەناسی هەیە کە سێ دانە لەوانە لە بەشی کوردستان ناسی چالاکی دەکات.
دوکتور موزەفەری لەسەر چالاکییەکانی زانکۆی کوردستان گووتی: زانکۆی کوردستان ٢٢ گۆڤاری ناوخۆیی هەیە و لەگەڵ ٢٨ وڵاتی دنیا ئاڵووگۆڕی زانستیی هەیە بە شێوەیەک لە مابەینی مامۆستاکان ١٧ کەس بە شوێندانەرترین مامۆستا لە ئاستی جیهان دەناسرێن.
دوکتور موزەفەری جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە کۆتاییدا لە سەر چاپی کتێبی ناوەندی توێژینگەناسی زانکۆی کوردستان گووتی ٨٠ لەسەدی بڵاوکراوەکانی زانکۆ لە دەرەوە ڕا دێنە ناو زانکۆ و بە لۆگۆی زانکۆی کوردستان دەدرێتە دەر و وەبەر دیدی خوێنەران دەکەوێت.
ماجد مەردۆخ ڕووحانی نووسەر و ئەندامی لێژنەی خەڵاتی قەڵەمی هەژار لەسەر دانی خەڵاتەکە گووتی: مێژووی خەڵاتەکە بۆ ساڵی ١٣٨١ی هەتاوی دەگەڕێتەوە کە من بە پێشنیاری خۆم ئەو داوایەم لە بەرپرسانی ئەوکاتی زانکۆی کوردستان کرد. دوای ئەو هەموو ماوەیە، لەئێستادا بەرپرسانی زانکۆی کوردستان لەم مەڕاسیمەدا لە هیچ شتێک سڵیان نەکردووە و جێگای پێزانینە.
مەردووخ ڕووحانی لە درێژەدا لەسەر چۆنییەتیی خەڵاتەکە گووتی: زانکۆی کوردستان لە من و مامۆستایان محەممەدهادی مورادی و سەلاحەددین ئاشتی بانگهێشت کرد تا لەگەڵ بەڕێزانی زانکۆی کوردستان حەول و تەقەلا بدەین و ئەو کارە ڕاپەڕێنین. بە خۆشحاڵییەوە ئێستا ئەوە گەیشتە ئەنجام و بەخێرهاتنتی گشت لایەکتان دەکەین.
مامۆستا محەممەدئەمین واژی مامۆستای ئایینی لەسەر وەرگێڕانی قوڕئان بە کوردی گووتی: یەکەم جار ساڵی ١۹۳۵ی زایینی مامۆستا خاڵ لە تەنیشت فەرهەنگی کوردی بە کوردی ئەویشی کردووە و دواتر مەلا محەممەد جەلیل‌زاده (کۆیە) بووە کە دواتر مامۆستا هەژاریش ئەم ڕێچکەیەی گرتووەتە بەر.

٣١/٥/٢٠٢٥

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان