فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

په‌یمان قیامی‌، به‌ندكراوی‌ به‌هایی خه‌ڵكی‌ كرماشان له‌ گرتنگه‌وه‌ بۆ به‌ندیخانه‌ی‌ ئه‌و شاره‌ گواسترایه‌وه‌.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ هێرانا، په‌یمان قیامی‌ له‌ به‌هاییه‌كانی‌ شاری‌ كرماشان بۆ چه‌نده‌مین جار به‌ هۆی‌ جیاوازیی بیروباوه‌ڕ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ركراو بۆ زیندانی‌ ناوه‌ندیی ئه‌و شاره‌ گواسترایه‌وه‌. به‌هاییه‌كان له‌ ئێران له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ بێبه‌شكردن له‌ خوێندن، به‌ڕێوه‌چوونی‌ ڕێوڕه‌سمه‌ ئایینییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ خۆیان شوغڵه‌كان بێبه‌ری كراون.

پێشتر ٩ كه‌س له‌ به‌هاییه‌كانی‌ كرماشان له‌ ڕۆژی‌ ٢٦ی‌ ڕه‌زبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی‌ سه‌ربه‌ ئیتلاعات ماڵه‌كانیان پشكێندرابوون و ده‌سبه‌سه‌ركرابوون و ماوه‌ی‌ ١٨ ڕۆژ له‌ گرتنگه‌كاندا ڕاگیرابوون و 7 كه‌سیان ئازاد كرابوون و په‌یمان قیامی‌ بۆ دادگا بانگ كرا.

كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران، ئایینی‌ به‌هاییه‌كان و مافی ڕێڕه‌وانی‌ وه‌ك دینی‌ ڕه‌سمی‌ ناناسێ. به‌هاییه‌كان له‌ ئێران به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رته‌سك ده‌كرێنه‌وه‌.

20/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان