فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران، لەباتی یارمەتیی خەڵکی لێقەوماوی کرماشان، سووکایەتی بە کورد دەکەن.

لەو ڤیدیۆیەدا کە شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە ناوچەکانی کرماشان لە کاتی دابەشکردنی یارمەتییە خەڵکییەکاندا، کۆمەڵێک خەڵک دێن بۆ یارمەتی، بەڵام یەکێک لە هێزە ئەمنییەکان، لە ڕەفتارێکی زۆر ناشیریندا دوو هاووڵاتیی کورد دەداتە بەر شەق و زللە و سووکایەتیی پێ دەکات.

لە هەواڵێکی دیکەدا کە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە: "پزیشکی یاسایی شاری سەرپێڵ‌زەهاو بۆ دانەوەی تەرمی هەر هاووڵاتییەکی کوژراو بە کەسوکاری بڕی 300 هەزار تمەن پارەیان لە خەڵک سەندووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی شار و گوندەکان ئامادە نەبن تەرمی کەسوکارە قوربانییەکانیان ببەنە نەخۆشخانەکان و خۆیان ڕاستەوخۆ ناشتوویانن"

هاوکات دوێنێ تۆڕی میدیایی (بی‌بی‌سی) لەزاری دکتۆرێکی خەڵکی "سەرپێڵ‌زەهاو"ەوە بڵاوی کردەوە: "زیاتر لە 150 کەس بەبێ ئەوەی تەرمی کەسوکاریان بدەنە ناوەندە پزیشکی و تەندروستییەکان، بۆ خۆیان ناشتوویانن"

لە گرتەیەکی دیکەی ڤیدیۆییدا یەکێک لە هاووڵاتیانی گوندێکی سەر بە ئەزگلە بە وردی باسی کەمکارییەکانی حکوومەتی ئێران و دەستبەسەرداگرتنی هاوکاریی خۆبەخشەکان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەکات.

20/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان