لە لەندەن بە نوێنەرایەتی 21 دەوڵەت بە سەرپەرشتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری کوبوونەوەیەکی یەک ڕۆژە ساز دەکەن بە بەشداری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق حەیدەر عەبادی. لەم کۆبوونەوەیە باس لە ڕێگریەکانی چوونی بیانیەکانە بۆ نێو دەوڵەتی ئیسلامی (داعش). ئەوەی جێی سەرنجە لەم کوبوونەوانە نازانین کێ نوێنەری نەتەوەی کوردە و ڕۆڵی نەتەوەییمان چیە ؟. ئەگەر وەکو لە مانشێتی هەندێ ڕۆژنامە باس لەوە دەکەن کە کورد نوێنەرایەتی جیهان دەکات لە شەڕی دژی تیرۆر. ئەمە نەک هەر قسەی ڕۆژنامەکانە بەڵکو قسەی هەندێ لە مەسولەکانی دەسەڵاتە لە کوردستان. ئەم ووتارە بۆ ئەوە نیە کە ئەمە چیە و چۆنە و داواکاریەکانی نەتەوەی کورد کێ بە دونیای دەگەیەنێ و ڕۆلی نەتەوەکەمان لەم هاوپەیمانەتیە چیە و چەندە و ئەرک و مافەکانمان لەم هاوپەیمانە تیە چیە و چی نیە؟
لەم کۆنگرەیە دەیانەوێ بەیانی بکەن کە ڕۆژئاوا دژی ئیسلام نیە و تەنها دژی داعشە لەلایەک لە
ئەڵوەن کمال
واقیعیەتی کوردستان، له چوارچێوەی کۆمەڵگا و ژیان و ئایندا
شەنگال نەک به ناۆی شوێنەوارێکی کوردستان بەڵکو بەناوی واقیعێکی گەورەی کورد و ناسینی بۆ سەر جیهان ناۆیی دەرکەۆتووه و خەڵک و ئائینی شنگال بەره بەره هەڵکەۆتن و هەنگاو لە ناۆ چوۆارچیوەی کۆمەڵگایی مرۆڤی و ژیان دا دەنیت. کاتێک باس له سەر شەنگال دەکرێت ئاماژه به داب و نەریتێکی کۆنی کورد دەکرێت کە هەوڵی مانەوەو ژیانی بۆخۆی و هاولاتیانی داوە. بەڵام لەم کاتانە دا کە بەسەر شەنگالدا چوو حکومەتانی ئیسلامی لە سەرەتایی داگیرکردنی ئەم وڵاتە هەتاکو ئێستا؛ کوردەکانی ئیزیدی و کوردەکانی تر زڵم و زۆرێکی فراوانیان بەسەر هاتووە. حکومەتانی ئیسلامی یەک لەدوای یەک دەستیان کرد بەدەستدرێژی لەسەر ئاو خاک و خەڵکی ئیزیدی بەچەندەها شێوەی جۆراوجۆرمامەڵە و ململانێ‌یان لەگەڵدا کراوە ئەو شێوازە کە لەگەڵ کوردی ئیزیدی کراوە توند‌و تیژتر لە خەڵکانی ئاشوری و کوردە مسڵمانە کان بووە.
ئاریتما موحه‌ممه‌دی
ئه‌م بابه‌ته گرینگیی دیموكراسیی و هاوكات كێشه و كهمووكورتییهكانی ئه‌و پڕۆسه‌یه له چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگادا شی و شرۆڤه ده‌كات، هاوكات باییخهكانی ئایین و ڕۆڵی مه‌زنی ئایین له مێژوودا شی ده‌كاته‌وه و كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی ئایین له مێژووی مرۆڤایه‌تییدا ده‌خاته‌ڕوو.
باییخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئەو پڕۆسە گشتگیره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ن کە بەبێ تێگەییشتنی مرۆڤدۆستانه و کۆمەڵایەتیی هاوبەشی توێژ و تاکەکانی نێو کۆمەڵگا بەدی نایەت و پەیوەستە بە ئاستی هۆشیاری کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگاوه. "ئاریتما موحەممەدی"
دیموكراسی له فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دا؛
دیموكراتی به‌ده‌ر له‌و فه‌لسه‌فه‌یه كه ده‌یان پرس و باسی گرینگ و پڕ نێۆڕۆك له خۆ ده‌گرێت، هاوكات بنه‌ما و بنچینه‌كانی له‌سه‌ر پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و بیروڕاكانی جیاوازی نێو كۆمه‌ڵ سه‌رچاوه
محمەد راژان
نوسین له‌سه‌ر بیركردنه‌وه خۆیبۆ خۆی به‌شێكه له بیركردنه‌وه هه‌ر چۆن ده‌رباره‌ی كۆمپیتیهر بنوسین، كۆمپیته‌ر خۆی به‌كار دههیێنین ئاوه‌هاش بۆ نوسین له‌سه‌ر بیركردنه‌وه ده‌بێت بیر بكه‌ینه‌وه. بیركردنه‌وه وه‌ك یه‌كێك له پرۆسه‌كانی مێشك باسده‌كرێت، یان ئه‌توانین بڵێین بیركردنه‌وه لوتكه‌ی پرۆسه‌ی عه‌قڵی مرۆڤه. زاناكانی بواری زانستی مرۆڤناسی و بایۆلۆجیا زۆر خاڵیان ریز كردووه له جیاوازی نێوان مرۆڤ و بونهوهرانیتر زقترینیان كه هه‌ردولا له‌سه‌ری كۆك بن بیركردنه‌وه‌یه كه مرۆڤ هه‌یه‌تی و ئه‌وانی تر نیانه. بابه‌تێك كه دیوی دووهەمی بیركردنه‌وه‌یه، بریتیه له له ئیختیار بوون ئایا مرۆڤ ئیختیاری هه‌یه یان موجبره؟ ئه‌مه هه‌م وه‌ك له كێشه فه‌لسه‌فیه‌كان و هه‌میش له ده‌قه دینیه‌كاندا جێگه‌ی مشت ومڕه. به‌رگریكارانی بواری ئیختیار بوونی مرۆڤ پێشانوایه كه مادام مرۆڤ توانای بیركردنه‌وه‌ی هه‌یه كه‌واته ئیختیاری هه‌یه. ئه‌گه‌ر له بابه‌ته‌كه دوور نه‌كه‌وینه‌وه بپرسین بۆچی بیركردنه‌وه هێنده گرنكه یان خودا قسه‌و باسی
سەروەت هەڵەبجەیی
ڕاگه‌یاندنی کانتۆنی شه‌نگال له لایه‌ن پارتی کریکارانی کوردستان، بێ گومان هه‌وڵێکه له پێناو خزمه‌ت گه‌یاندن به دوژمنانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی کورد. ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان بکه‌ینه‌وه ئه‌و کاته‌ی که ئیراده‌ی گه‌ل و هێزی کوردستان به زاڵ بوونی خۆی توانیویه‌تی هاوکێشه‌کان تووشی گۆڕانکاری بکات، دوژمنان کێشه و ناکۆکی نێوخۆیی حیزب و لایه‌نه کوردییه‌کانیان وه‌ک گوشارێک له سه‌ر ئه‌و بزوتنه‌وه ڕزگاریخوازه به کار هێناوه و هه‌ر ئه‌مه‌ش له گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌کانی کوردان به درێژایی خه‌باتی چه‌ن دهها ساڵه‌ی خۆیان بووه، به‌و مانایه که دژ به ناحه‌زانی ئه‌م نه‌ته‌وه، تا ئێستا کوردان له ئاستی گشتیدا له یه‌ک به‌ره‌دا نه‌بوون و هێزه نه‌یاره‌کان،که‌ڵکی پێویستیان له‌م خاڵه لاوازه‌ی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کورد وه‌رگرتووه.
محه‌ممه‌د گه‌ڵاڵه‌یی
لەم رۆژانەدا مەسەلەی دروستكردنی كانتۆن لە شنگال، لە نێوان بەرپرسانی باشوور و باكووری وڵات بۆتە مەسەلەیەكی زۆر گرینگ، لێدوانی جیا جیا لە نێو ماسمێیدیای كوردی دەخوێنینەوە،بەڵام هاولاتیانی باشوور و پارچەكانی تری وڵات پێویستیان بە ئارامی و خۆشگوزەرانی و سەرفرازی لە چوارچێوەی بە دامەزراوەبوونی یاسایی لەگشت شێوە حكومەت و خۆ بەرێوەبردنێك هەیە، نەك ململانێی نەبڕاوەی نێوان لایەنەكان لە سەر باڵادەستی لەسەر ناوچەیەكی دیاریكراو، هەر لەسەردەمی شاخ بۆ شار، ئێمەی كورد لە باشووری كوردستان لە ناوخۆدا بەچەندەها پارچەبوونی سیاسی و دەستووری دەناڵێنین، چ ئەوانەی بەخۆمان كردوومانە لە سێ دەیەی ڕابردوو، چ ئەوەی بە دەستووری عێراقی لە مادەی سەدوچل لە سەدا پەنجای تر لە خاكی باشووری كوردستان دابڕاێنراوە..!
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان ٢ی رێبەندان، 70هەمین سالرۆژی دامەزرانی یەکەم کۆماری کوردستان، لە نەتەوەی کورد پیرۆزدەکات
هاۆنیشتمانانی خۆشەویست
رۆژی ٢ی رێبەندان، 70 سال بەسەر دامەزرانی یەکەم کۆماری کورستان‌دا تێدەپەرێت، ٢ی رێبەندان و کۆمار بۆ کورد، تەواۆکەری بیرەوەریەکی پر لەشانازی و نووختەگۆرانێکی زەق و بەرچاۆ لەمێژوویی نەتەوایەتی کورد و کوردستانن. مێژووی کۆمار دەگەل رووداوە چارەنووسسازەکەی ٢ی رێبەندان، وەبیرهێنەرەوەی قۆناغێکی زێرینی سەروەریسازی بۆ نەتەوەی کوردن، یاد و یادمانی ٢ی رێبەندان و کۆمار، واتە گەرانەوەیەکی ئسوولگەرایانە بەلام رۆمانتیکی لە عالەمی زەێن و خەیال، بۆ دوونیای واقیعی سەروەری و سەربەستی کوردانە، واتە گەرانەوەیەکی زەمەنی بۆ قۆناغێکی درەۆشین و زێرینی پر لە بەختەوەری، سەربەستی، ئازادی‌و، ئاسایش و خێر، وە خۆشی نەتەوەیی، هەربۆیەشە ئەم رۆژە لە گشت لایەکی کوردستان وەک لووتکەی هەره‌بەرزی دوونیای بیرەوەریەکانی نەتەوەیی، بەرێزەوە یادی دەکرێتەوە وجێژنی بۆ دەگیردرێت.
دوکتور تاهیر حیکمەت
ئایا به ڕاستی سه‌ردەمی "نه‌ته‌وە – دەوڵه‌ت" به‌سه‌رچووە؟
" ئه‌وانه‌ی خه‌ریکی بڕینهوەی په‌لی دارێکن که بۆخۆشیان له سه‌ری دانیشتوون "
دوکتور تاهیر حیکمه‌ت (د. ئازاد)
ڕەوتی داهاتووی ژیانی مرۆڤ له ژیر کارتێکه‌ری ڕاسته‌قینه‌کانی هه‌ڵقوڵاو له بنه‌ما زانستییه‌کان و ئه‌و تیۆریانهدایه که له سێبه‌ری مشتومڕەکانیاندا ڕێگای ڕاسته‌قینه‌ی داهاتوو ڕووناکتر دەبێته‌وە.
ئارامی حەمەی مینا
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست چاودێرانی سیاسی وناوەندەکانی هەواڵ و میدیاکان کەوتون،هەنگاوە سەرەتاییەکانی دروستکردنی کانتۆنی شەنگال،لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە،بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنێک لەبەشێک لەخەڵکی ستەمدیدەی شەنگال وردە ،وردە ئەو گومانە ی تۆخترکردەوە لەهەمبەرپراکتیزە کردنی ئەو مەیلەی پارتی کرێکاران، بۆ دروستکردنی ئەو کانتۆنە،هەرزوش ئەو هەنگاوە کاردانەوەی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و فراکسیۆنی زەردی لە پارلەمانی کوردستاندا،بەدوای خۆیدا هێنا..
دروستکردنی کانتۆنی شەنگال و دابرینی لە روی ئیداری و سیاسی و یاساییەوە لە هەرێمی کوردستان، وێرای ئەوەی دەستوەردانێکی ناشەرعیە لە کاروباری ناوخۆی باشوری کوردستان کە خاوەنی دام‌و دەزگای یاسایی و دەستوری وحوکمرانی خۆیەتی،هاوکات هەوڵێکیشە بەئاراستەی دابەشکردنی خاکی باشوری کوردستان
هه‌ندرێن خۆشناو
هه‌فته‌نامه‌ی (شاڕلی ئیبدۆ)ی فه‌ره‌نسایی دوای ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه‌ی 7ی یه‌نایه‌ر ناوبانگی ده‌ركرد، كه ژماره‌ی قوربانیانی گه‌یشته 12 كه‌س، پێنجیان سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كاریكاتێریست بوون. پێشه‌كی ئێمه سه‌رزه‌نشتی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین، كه نه‌ده‌بوایه كاریكاتێر و نووسین به گولله وهلاَم بدرێته‌وه، بهلاَم پێمان باشه لێره‌دا به كورتی باس له‌و هه‌فته‌نامه گاڵته‌جاڕییه بكه‌ین، كه به پله‌ی یه‌كه‌م بۆخۆی بووه هۆكاری ئه‌و هێرشه. هه‌فته‌نامه‌ی شاڕلی ئیبدۆ، كه ناوه‌كه‌ی له ناوی ئه‌و شه‌قامه وه‌رگرتووه كه باره‌گای هه‌فته‌نامه‌كه‌ی لێبووه، ئیبدۆش به‌مانای هه‌فتانه دێت، واته (شاڕلی هه‌فتانه)، كه ههفتهنامهیهكی گاڵته‌جاڕی كاریكاتێرییه، به ستایلی داشۆرانێكی قێزه‌ونی ئابڕوبه‌ری ئاست نزم ده‌ناسرێت له بواری رۆژنامه‌گه‌ریی فه‌ره‌نسایی، خۆی له‌سه‌ر باڵی چه‌پڕه‌وه رادیكاڵه‌كان ناساندووه، له ساڵی 1960 دامه‌زراوه به‌ناوی (هاراكیری)، له‌و ساڵه‌وه چه‌ندین سه‌رنووسه‌ری گۆڕاوه و وازیهێناوه و ئه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ش له
سەروەت هەڵەبجەیی
هێرشه‌که‌ی سه‌ر نووسینگه‌ی گۆڤاری شارلی ئێبدۆ به هه‌ر شێوازێک ئیدانه ده‌کرێت و هیچ پاساوێکی بۆ نییه. تیرۆر، کوشتن، ڕفاندن و تۆقاندن له هه‌ر کوێی ئه‌م جیهانه و دژ به هه‌ر ئایین و نه‌ته‌وه و پێکهاته‌یه‌ک، شه‌رمه‌زار ده‌کرێت و پێویسته ڕیشه و سه‌رچاوه‌که‌شی بنبڕ بکرێت تا ئاسووده‌یی و هێمنی و ئاشتی و ئارامی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌کان. ئه‌گه‌رچی له دوای ئه‌و ڕووداوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای ئیسلامی و وڵاتانی ئیسلامییه‌وه ئیدانه کرا و داواش کرا جیاوازییه‌ک له نێوان ئیسلامی ڕاسته‌قینه و گرووپه تیرۆریستییه‌کان دابنرێت، به‌ڵام به داخه‌وه کاربه‌ده‌ستانی شارلی ئێبدۆ سه‌ر له نوێ به کرده‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه گۆمه‌که‌یان شڵه‌قاند و به واتایه‌کی دیکه به‌نزینیان به سه‌ر ئه‌و ئاگره‌دا کرد که به‌رۆکی مرۆڤایه‌تی گرتووه و به داخه‌وه هه‌ندێ لایه‌ن به ئه‌نقه‌ست جیهانیان له به‌رامبه‌ر ئیسلام و ئایینه پیرۆزه‌که‌ی داناوه.
نورالدين بشارتى
له بيرەوەرى من دا كه ئيستا له تەمەنى (41) سالى دام نەمديوه نەمبيستوه نەمخويندوەتەوه كه هيج لاو لايەنيكى سياسى عەلمانى هيندەی ىئيسلاميەكان و ئەوانەى ئەوان پەروەردەيان كردون زەرەريان بۆ (ئيسلام ) هەبوبيت، ئەويش به هۆى تيگەشتنى سەقەت بۆ (ئيسلام) يان نەگەران به دواىتێگەشتنێکی قوڵدا له (قورئان) و سونەت، هەمومان كۆكين لەسەر ئەوەى كه وا (ئيسلام)به شيوەى دەقه (قورئاني)ه كەى و سونەتى (پيغەمبەر) صلي الله عليه وسلم رەحمەته بۆ مرؤفايەتى ،بەڵام کێن ئەوانەى نەيانتوانيوه ئەم دينه وەك خۆى بگەيەنن؟ ئەوانەى هەڵگرى ئەم دينەن به شيوەيەكى رێژەيى بەڵام زۆربەيان به هؤى ئەوەى كه نەيانتوانيوه به وينه زانستيەكەى رۆبچنە ناۆ (قورئان) و (فەرموده) زۆر به سەتحى هەولى شارەزابونيان له (ئيسلام) داوه ئەويش بۆ مەراميكى تايبەت، هينده خەتەر بون لەسەر (ئيسلام) نەياتوانيوه تەمسيليكى واقيعيانەى ئەم دينه بۆ خەلك بكەن،
د.هیوا حاجی
دەكرێ یەكێتی نەتەوەیی كورد لەسەر دوو ئاست سەیر بكرێ: ئاستی یەكەمی، یەكێتییەكی نەتەوەییە لە نێوان ئەو كەسانەی كە خۆیان بە كورد دەزانن لەو وڵاتانەی كە كورستانیان بەسەردا دابەشكراوە. مەبەستم لەو یەكێتییە جۆرێكە لە هەست و تێگەیشتنی هاوشێوە لە نێوان كورد بە هەمان ناسنامە و هەمان بەرژەوەندی و هەمان مەترسی. ئەمە یەكێتییەكە لە نێوان مرۆڤە سادەكان. رەنگە ئەم جۆرە یەكبوونە، بە تایبەتی لەسەدەی بیستەمدا، لە نێو كورد بەشێوەیەك لە شێوەكان هەمیشە ئامادەیی هەبووبێت. ئاستی دووەمی یەكێتی نەتەوەیی كورد، یەكێتی حیزبە سیاسیە سەرەكیەكانێتی كە لە هەر چوار پارچەكەی كوردستان سەركردایەتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیزمی كوردی دەكەن. لەم ئاستەیاندا یەكێتی نەتەوەیی كورد، نەك هەر لە نێوان هێزە سیاسییەكانی پارچە جیاوازەكانی كوردستان، بەڵكو لە نێوان هێزە سیاسییەكانی هەمان پارچەش، بەردەوام لە قەیراندا بووە. مێژووی پەنجا ساڵی رابردووی بزووتنەوەی كوردایەتی
دەیڤد رۆمانۆ
رۆژنامەنووسی ئەڵمانی یورگن تۆدێنهۆفەر لە ماڵپەڕەكەی خۆیدا بابەتێكمان پێشكەش دەكات لەبارەی گەشتێكی قورسی كە ماوەی هەفتەیەكی لەگەڵ گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سووریا بەسەربرد. بۆچوونەكانی بە رستەیەك تەواو دەكات: ئێستا باجی بڕیارەكەی جۆرج بوش دەدەین كە عێراقی داگیركرد. بۆ ساتێك با لەوەگەڕێین كە چۆن بەرپرسانی ئەمریكی و بەریتانی درۆیان كرد بۆ بیانوو هێناوە و فرۆشتنی جەنگەكەیان لە عێراق بەڕای گشتی (دەبێت ئەوەمان لەبیربێت هەرچەندە ئەوان رای گشتییان هەڵخەڵەتاند بە بوونی بەڵگە لەسەر چەكی كۆمەڵكوژ لە عێراق، بەڵام بەڕاستی لەوبڕوایەدا بوون كە سەدام حوسێن خاوەنی ئەم چەكانە بێت). گفتوگۆكانی تۆدێنهۆفەر پشت بەو پێشبینییە ناڕوون و پڕ كێشەیە دەبەستێ كە گوایە مانەوەی رژێمی سەدام حوسێن لە دەسەڵات باشتر بوو لەو بارودۆخەی ئێستا هەیە. هەرچەندە رەنگە تۆدێنهۆفەر وەك میوانێكی بەعسیەكان چێژی وەرگرتبێت لە گەشتەكەی بۆ مووسڵ
مەرزەبان بەشارەتی
ئافەرین ئەی گالۆکە ئەستورەکە , (گۆپالەکەی شەیتانی گەورە )(گۆچانی ھەلوەشاندنەوەی رەوشت), گالۆکی جیھانگیری (عولمە) گۆپالی داگیرکەری نوئ, گۆپالی سەروەری , گۆپالی زلھیزی تاکو تەنیا, گۆپالی پەلاماری خاچ پەرستان , گۆپالی ھەلگەرانەوە لەدین , گۆپالی ئەو کەسەی جیھانی فیری تۆقاندن کرد و بلاویشی کردەوە , گۆپالی خوین مژینی گەلان , گۆپالی دەستگرتن بەسەر سەروەت و سامانی مییلەتی عەربدا , گۆچانی دەستگرتن بەسەر نەوتی عەربدا , گۆچانی داگیرکردن , گۆپالی بنکە سەربازیەکان , گۆپالی پلانگیریی و ھاوکاری سایونزم لە واشنتۆن , گۆپالی ھەموو یاخیەکان لە حکومرانی عەرب , ئەو دیکتاتۆریەتەی کە بەزەبری گالۆک و کوتەک گەلەکانیان بەرەو سەردەمی تاریک و تاریکی ملھوری ستەمگەری ئەبرد , ئەوەتا ئیستا خۆی بە زەبری گالۆک لئ ئەخوریت بۆ داننان بە ئازادی و دیموکراتیدا , لە دونیایەکی پر لەجادوگەری و نوشتەبازی و جنۆکەدا ,چاوەروانی چی ئەکریت لە عەرەب ؟