سەروەت هەڵەبجەیی
ڕاگه‌یاندنی کانتۆنی شه‌نگال له لایه‌ن پارتی کریکارانی کوردستان، بێ گومان هه‌وڵێکه له پێناو خزمه‌ت گه‌یاندن به دوژمنانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی کورد. ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان بکه‌ینه‌وه ئه‌و کاته‌ی که ئیراده‌ی گه‌ل و هێزی کوردستان به زاڵ بوونی خۆی توانیویه‌تی هاوکێشه‌کان تووشی گۆڕانکاری بکات، دوژمنان کێشه و ناکۆکی نێوخۆیی حیزب و لایه‌نه کوردییه‌کانیان وه‌ک گوشارێک له سه‌ر ئه‌و بزوتنه‌وه ڕزگاریخوازه به کار هێناوه و هه‌ر ئه‌مه‌ش له گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌کانی کوردان به درێژایی خه‌باتی چه‌ن ده‌ها ساڵه‌ی خۆیان بووه، به‌و مانایه که دژ به ناحه‌زانی ئه‌م نه‌ته‌وه، تا ئێستا کوردان له ئاستی گشتیدا له یه‌ک به‌ره‌دا نه‌بوون و هێزه نه‌یاره‌کان،که‌ڵکی پێویستیان له‌م خاڵه لاوازه‌ی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کورد وه‌رگرتووه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی داواکاری گشتی گه‌لی کورد بۆ به‌دیهاتنی ئاواتی له مێژینه‌ی درووست بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی، دوژمنانی تووشی ئه‌و سه‌رئێشه کردووه که بۆ ئه‌وان ته‌نیا به کێشه و دووبه‌ره‌کی و ئاژاوه خستنه نێوماڵی کورد ده‌رمان ده‌کرێت، هه‌ر بۆیه له دوای هەوڵس سەرۆکی هەرێم له ئاستی دیپلۆماسییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و پاڵپشتی زۆربه‌ی وڵاتانی کاریگه‌ری جیهان له شه‌ڕی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به تیرۆریستانی داعش، نه‌خۆشییه‌که‌ی دوژمنان دووباره ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و بۆ ئه‌مه‌ش پارتی کرێکارانی کوردستانیان وه‌ک ئاڵا هه‌ڵگری ئه‌م ناکۆکییه و له‌م قۆناغه مێژوویی و هه‌ستیاره‌دا دژ به کوردان به‌کار هێناوه. له‌م کات و ساته‌دا که زیاتر له هه‌ر قۆناغێکی دیکه پێویستمان به یه‌کڕیزی و هاوده‌نگی نێوخۆیی و به واتایه‌کی دیکه یه‌کخستنی نێوماڵی کورد هه‌یه، په‌که‌که به‌م کرداره دوور له ئوسلووب و ڕه‌وشته‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی، جاریکی دیکه ئه‌وه‌ی سه‌لماند که سه‌ره‌ڕای به‌رزکردنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی گه‌وره و نه‌ته‌وایه‌تی، به پێچه‌وانه‌وه دژ به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌نگاوی هاویشتووه و ئێستاش وای لێ هاتووه که وه‌ک ته‌سبێحه‌که‌ی ده‌ستی دوژمنان، هه‌ر جاره و به‌ره‌و لایه‌که‌وه خڕی ده‌ده‌ن و ده‌یسوڕێننه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه په‌که‌که به چه‌ندین جار ئه‌وه‌ی پیشان داوه که باوه‌ڕی به دیموکراسیه‌ت و ڕای ئازاد و ئیراده‌ی دانیشتووانی ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان نییه، ئه‌وان له ڕۆژئاوای کوردستان به ڕاگه‌یاندنی کانتۆنه‌کانی عفرین، جزیره و کۆبانی به بێ هیچ هه‌ڵبژاردنێک، لێشاوی ڕه‌خنه و گازنده‌یان ئاراسته‌ی خۆیان کرد و ڕێگرییان له هه‌ر چالاکییه‌کی سه‌ربازی و سیاسی پارته‌کانی دیکه‌ی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان کرد و ڕوون بووه‌ته‌وه که ئامانج و ستراتیژیه‌تی سه‌رکرده‌کانی قه‌ندیل، خۆسه‌پاندنه به سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا به بێ بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی که ئاخۆ، داواکاری و بۆچوونی گه‌لیش چی بێت؟
به‌ده‌ر له‌وه‌ی که ئه‌م حیزبه باوه‌ڕی به دیموکراسییه‌ت نییه، به‌داخه‌وه ئیراده‌ی گه‌لی باشور و دامه‌زراوه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستانیان له به‌رچاو نه‌گرتووه و واده‌زانن که هه‌رچی ئه‌وان له ئه‌شکه‌وته‌کاندا به مێشکیان دا ده‌گوزه‌رێت، که‌لامی ئاسمانییه و به ئیلهام وه‌ریان گرتووه و فه‌رزێکی ئایینیه که پێویسته کوردان په‌یره‌وی بکه‌ن. باشوری کوردستان به خوێنی هه‌زاران شه‌هید، به ئه‌نفال و کیمیاباران و زه‌خت و زۆری به‌رفراوان له سه‌ر دانیشتووانه‌که‌ی هه‌ر زه‌مه‌نێک به شێوازێک و له ئاکام دا به سه‌رکردایه‌تی سه‌رۆکی هەرێم و به هه‌وڵ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش، له ئێستادا چه‌پکه گوڵی دیموکراسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و خاوه‌نی چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی یاسایی و سه‌رهه‌ڵگرتوو به ئیراده و ده‌نگی خه‌ڵکه وه‌ک حکومه‌ت و پارله‌مانی کوردستان که بێ گومان ڕێگاش ناده‌ن پیلان و نه‌خشه‌ی دوژمنانی کورد و داهاتوو و چاره‌نووسی کوردستان له ڕێگای فرێوخواردووه‌کانی قه‌ندیله‌وه جێبه‌جێ بکرێت.
21/1/2015