ئەڵوەن کمال
واقیعیەتی کوردستان، له چوارچێوەی کۆمەڵگا و ژیان و ئایندا
شەنگال نەک به ناۆی شوێنەوارێکی کوردستان بەڵکو بەناوی واقیعێکی گەورەی کورد و ناسینی بۆ سەر جیهان ناۆیی دەرکەۆتووه و خەڵک و ئائینی شنگال بەره بەره هەڵکەۆتن و هەنگاو لە ناۆ چوۆارچیوەی کۆمەڵگایی مرۆڤی و ژیان دا دەنیت. کاتێک باس له سەر شەنگال دەکرێت ئاماژه به داب و نەریتێکی کۆنی کورد دەکرێت کە هەوڵی مانەوەو ژیانی بۆخۆی و هاولاتیانی داوە. بەڵام لەم کاتانە دا کە بەسەر شەنگالدا چوو حکومەتانی ئیسلامی لە سەرەتایی داگیرکردنی ئەم وڵاتە هەتاکو ئێستا؛ کوردەکانی ئیزیدی و کوردەکانی تر زڵم و زۆرێکی فراوانیان بەسەر هاتووە. حکومەتانی ئیسلامی یەک لەدوای یەک دەستیان کرد بەدەستدرێژی لەسەر ئاو خاک و خەڵکی ئیزیدی بەچەندەها شێوەی جۆراوجۆرمامەڵە و ململانێیان لەگەڵدا کراوە ئەو شێوازە کە لەگەڵ کوردی ئیزیدی کراوە توندو تیژتر لە خەڵکانی ئاشوری و کوردە مسڵمانە کان بووە.
ئێمە وەکو کورد و نەتەوەیەکی ئاشتی خواز و ئازادیخواز هەرگیز بیرمان لە تەنگانەکانی مێژووی کوردی و چوارچێوەی ژیان و ئاینی خۆمان نەکردووە. بۆ ئەم مەبەستەش تەنیا لەدەوری خۆماندا دیوارێکمان کێشا لە نێو دیوارەکەی ئیسلام و عەرەب کە لەدەوری کۆمەڵگاکەمان دا.
کاتێک عەرەب لەم وڵاتە دا خەریکی تەعریب کردنی کوردە ئیزیدیەکان و ناوچە کورد نشینەکان بوو ئێمە هەوڵ بۆ یارمەتیدان و پشتگیری کردنی عەرەبەکان یان حکومەتە ئیسلامییە کان بەرامبەر بەکوردو کوردستان داوە ؛ هەتا ئەوکاتیش کە ئەنفال و کیمیا باران بەسەرمانداهات !
ئەمرۆ شەنگال چاو گوێی ئێمەی کردوە بەڵام چۆنیەتی ئەم رونکردنەوەو بیرکردنەوە لەم بابەتەدا زۆرگرنگە. شەنگال و ناوچەکانی دیکەی کوردە ئیزیدییە کان باس لە ئاینی ئیزیدی و مێژووی مرۆڤێکی کوردی بێ دەسەڵات دەکات. ئەو کوردە ئیزیدیانە کە خۆیان تاوانبارن بەرامبەر بەخۆیان و مێژووی داب و نەریتیان!
داب ونەریتی پاک و گەورەی ئیزیدی کە لەسەرچاوەیەکی گەورەتر بەناوی یارسان پەلی گرتوەو بەچەندەها ناوی دیکە وەک کاکەیی؛ گۆران؛ قەڵخانی؛ ئەهلی حەق هتد... دەناسرێت کەلەشوێنەکانی دیکەی کوردستان بەدرێژایی مێژووی شەش هەزار ساڵە دەژین. لەم سەردەمەدا کوردە ئیزیدیەکان تەنیا دەزانن ئیزیدین ئەوە نازانن کەمێژووی بیرو باوەری ئەم داب و نەریتە لەسەر چیە و چۆنیش دەتوانن بیسەلمێنن یان بیپارێزن.
تەعەدای عەرەبەکان به سەر کورده ئیزیدیەکان به ئایدولۆژیایەکی توند و تیژ ئەم نەتەوەی کوردەی بەرەو تەعریب کردن برد. به جۆرێ که ناوی پێر که گه ورەترین ماموەستا ئەو تریت شیخ که وشه یەکی عەرەبیه، تەنانەت جل و بەرگەکەیشی بو به دجداشه. ناۆنانی مندالانیش بو به عەرەبی و خوێندن و نوسینی عەرەبیش له جیاتی کوردی به کار هات.
میژوی ئاینی ئێزیدی له سه رده می میترا ده ستی پی کرد تا سه رده می زه رده شت و کومه ڵگا کوردیه کانی چیا کانی زاگروس چونه ناو قۆناغێکی تازه تر لە مه ده نیه ت که ئه ویش ئاینی پاک و خاۆێنی زه رده شتی بو له سه ر بنه مای کرده وه ی چاک و وۆتاری چاک وبیره وه ری باش و چاک .له ئاینی زه رده شتی کورد خوای گه وره ی به نا و ئه هورا مه زدا په ره ستیویه.
تاۆسی مه لیک ،له لای خه لکی ئیزدی پیروزه و مه به ست شه یتانه که به باوه ری کوردانی ئێزیدی له دوای حه وت هه زار ساڵ خودا لێی خۆش بووه. تاوسی مه لیک ڵه دو به شی تاوس و مه لیک پیک هاتووه .تاۆس ئەو باڵندەیەی ڵه سه رده می پاشایه تی ئێمپراتوریه کوردیه کان وه کو ئه شکا نه کان وساسانه کان به تایبه ت پاشای کورد خوسره و په رویز کە لە هندستانەوە هێنراوە بۆ سەر ناوچەی زاگرۆس. مەلیک وشەیەکی عەرەبی یە کەبەمانای حاکم و پاشا دێت. تاوسی مەلیک بەمانای تاوسی پاشایە کە لە دوای داگیر کردنی ئەم وڵاتە بەدەستی عەرەب لە ناو خەڵکانی ئیزیدی بەکار هاتووە. ئەم وشە لە بری میترا بەکارهاتوەو تاوس وەک ئاینی تۆتیزم مەبەستی لە باڵندە پەرستی نیە.
دواتر ئەم رۆژە گرنگانە بەسەر شەنگال کەبەشێک لە کوردستانە تێدەپەرێت. پێشمەرگەش کە زامنی ئاشتی و ئازادی و سەربەستی کوردستانە جارێکی تر دەستی کردەوە بە تۆمارکردنی داستانی قارەمانێتی و یەکریزی کوردان. چیاکانی شەنگال ئیدی شوێنی مردن و لە ناو چونی منداڵانی کورد نابێت، بەڵکو شوێنی سوێند خواردبون بەکورد بوونە.
ئەمرۆ رۆژی یەکریزی و پشتیوانی لە پێشمەرگە قارەمانە کانی کوردستانە ئەو پێشمەرگانە کە بەوتەی کتێبە پیرۆزە کانی ئاینی بەناوی رۆحی پاشاکانی مــاد هاتووە، رۆژی خاپور کردنی بابیلۆنە (بابل)، رۆژی بەرزکردنەوەی ئاڵای خۆرو رووناکیە با هەموومان یەکبین و یەک دەنگ بین بۆ یەک مەبەست لە شەنگال و کوبانی پشتگیری بکەین و کوردستانمان خۆش بوێت.
کوردســـتان ئەو بە هـــە شتەیە کـــە خودا مزگێنی بەئێمە داوە!
٢٣/١/٢٠١٥