مەرزەبان بەشارەتی
ئافەرین ئەی گالۆکە ئەستورەکە , (گۆپالەکەی شەیتانی گەورە )(گۆچانی ھەلوەشاندنەوەی رەوشت), گالۆکی جیھانگیری (عولمە) گۆپالی داگیرکەری نوئ, گۆپالی سەروەری , گۆپالی زلھیزی تاکو تەنیا, گۆپالی پەلاماری خاچ پەرستان , گۆپالی ھەلگەرانەوە لەدین , گۆپالی ئەو کەسەی جیھانی فیری تۆقاندن کرد و بلاویشی کردەوە , گۆپالی خوین مژینی گەلان , گۆپالی دەستگرتن بەسەر سەروەت و سامانی مییلەتی عەربدا , گۆچانی دەستگرتن بەسەر نەوتی عەربدا , گۆچانی داگیرکردن , گۆپالی بنکە سەربازیەکان , گۆپالی پلانگیریی و ھاوکاری سایونزم لە واشنتۆن , گۆپالی ھەموو یاخیەکان لە حکومرانی عەرب , ئەو دیکتاتۆریەتەی کە بەزەبری گالۆک و کوتەک گەلەکانیان بەرەو سەردەمی تاریک و تاریکی ملھوری ستەمگەری ئەبرد , ئەوەتا ئیستا خۆی بە زەبری گالۆک لئ ئەخوریت بۆ داننان بە ئازادی و دیموکراتیدا , لە دونیایەکی پر لەجادوگەری و نوشتەبازی و جنۆکەدا ,چاوەروانی چی ئەکریت لە عەرەب ؟
زیاتر لە نیو دەیە ئەبیت شەپۆلەکانی جادوو بازی و بیروباوەری پروبوچ و نوشتەگەری جنۆکە بالی کیشاوە بەسەر جیھانی عەربیدا , ئەوەی زۆر سەرنجراکیشەو بە باشی ھەستی پئ ئەکریت ئەوەیە ھەرکاتیک قەیرانە رامیاری و ئابوری و کۆمەلایەتیەکان لە جیھانی عەربیدا چر ئەبنەوە , ئیتر زۆر بەپەلە بەرەو دواوە ئەگەرینەوە , بەرەو خورافات و سیحرو دونیای جنۆکە , ئەوسا ئیتر ورینەی رامیاری ئەبیتە باشترین دەرمانی کاریگەر بۆ قەیرانە سیاسیەکان ,
پەنابردنە بەر غەیبیات و رمل لیدان باشترین پەناگەیە بۆ راکردن لەدەست ھەژاری و نەداری و کەمی تئ گەیشتن , ئیتر دوا رۆژیش مەحکوم ئەبیت بۆ دونیایەکی ناواقیعی و غەیرە مادی , کە خەیالی جادوبازو نوشتە چی و کتیب گرەوە و فالچی و رمل لیدەرو جنۆکە بازەکان بە کەیفی خۆیان ئەیریسن و ئەیچنن , کەرەستە خورافییەکان و شیوازە جادوگەرییەکان تا ئیستەش فەزاو جیگایەکی گەورەیان لە ھزری کەسی عەربیدا داگیرکردوە لە روبەروبونەوەیاندا لەگەل واقیع , و پەرچدانەوەی لە لاوازی و تیشکان , بەتایبەتی لە پەیبردن بە شتە نادیارەکان , ھەرھەموو ئەمانەش لە ئەنجامی بیتوانایی عەرب لەسەر کارکردنی راستەقینە بە واقیع و دەستگرتن بەسەر دوارۆژدا رویداوە .
15/1/2015