محمەد راژان
نوسین له‌سه‌ر بیركردنه‌وه خۆی‌بۆ خۆی به‌شێكه له بیركردنه‌وه هه‌ر چۆن ده‌رباره‌ی كۆمپیتیه‌ر بنوسین، كۆمپیته‌ر خۆی به‌كار ده‌هیێنین ئاوه‌هاش بۆ نوسین له‌سه‌ر بیركردنه‌وه ده‌بێت بیر بكه‌ینه‌وه. بیركردنه‌وه وه‌ك یه‌كێك له پرۆسه‌كانی مێشك باسده‌كرێت، یان ئه‌توانین بڵێین بیركردنه‌وه لوتكه‌ی پرۆسه‌ی عه‌قڵی مرۆڤه. زاناكانی بواری زانستی مرۆڤناسی و بایۆلۆجیا زۆر خاڵیان ریز كردووه له جیاوازی نێوان مرۆڤ و بونه‌وه‌رانی‌تر زقترینیان كه هه‌ردولا له‌سه‌ری كۆك بن بیركردنه‌وه‌یه كه مرۆڤ هه‌یه‌تی و ئه‌وانی تر نیانه. بابه‌تێك كه دیوی دووهە‌می بیركردنه‌وه‌یه، بریتیه له له ئیختیار بوون ئایا مرۆڤ ئیختیاری هه‌یه یان موجبره؟ ئه‌مه هه‌م وه‌ك له كێشه فه‌لسه‌فیه‌كان و هه‌میش له ده‌قه دینیه‌كاندا جێگه‌ی مشت ومڕه. به‌رگریكارانی بواری ئیختیار بوونی مرۆڤ پێشانوایه كه مادام مرۆڤ توانای بیركردنه‌وه‌ی هه‌یه كه‌واته ئیختیاری هه‌یه. ئه‌گه‌ر له بابه‌ته‌كه دوور نه‌كه‌وینه‌وه بپرسین بۆچی بیركردنه‌وه هێنده گرنكه یان خودا قسه‌و باسی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا گه‌رمه كه ئه‌هلی بیركردنه‌وه‌ن؟ بۆچی خودا بیركردنه‌وه‌ی وه‌ك ده‌سپێكی گفتوگۆی نێوان خۆی مرۆڤدا داناوه؟ زۆر به شێوه‌یه‌كی ساده، بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسانه ئاشكرایه كه جیاكردنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ بونه‌وه‌رانی‌تر مه‌سه‌له‌ی بیركردنه‌وه‌یه، كه مرۆڤ ده‌توانێت دیوی دووهە‌می تری شته‌كان ببینیێت و قسه له سه‌ر ڕابردوو و داهاتوو بكات ئه‌مه‌ش خاڵێكی زۆر گرنگه. بیركردنه‌وه ده‌كرێت له‌سه‌ر بابه‌تێك بێت كه راسته‌قینه‌یه‌ك له ده‌رئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی عه‌قڵی بێت.چونكه ئێمه بوه‌ڕمان وایه كه له‌لای مرۆڤ فكر سه‌نته‌ره، بيركردنه‌وه وه‌ك گۆشه وایه‌هه‌ركاتێك بیركردنه‌وه‌ت گۆرا ئیتر شته‌كانی تریشت ده‌گۆرێن.
مه‌رج نیه فه‌یله‌سوفه‌كان زانستیان له خه‌ڵكی تر زۆرت بوبێت ته‌نانه‌ت توشی له بیر چونه‌وه هاتوون ، ده‌گێڕنه‌وه كه ئه‌نیشتاین بۆ شتێك گه‌ڕاوه‌به‌ڵام له مشتیدا بووه. به‌ڵام قولایان هه‌بووه. گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ قوڵای بۆ دروست بێت و جيهانبينى ساده نه بێت
كه سێك له ناو ده‌ڤه‌رێكدا له ناو زمانێكدا ئه‌هلی فیكر بێت ئیتر ئه‌وانی تر به دوای خۆیدا ده هێنیت. ته‌نانه‌ت له دونیای فكردا سه‌رده‌مه‌كان به پێی كه‌سایه‌تیه‌كان پۆلێن كراوه بۆنمونه سه‌رده‌می هێگڵ سه‌رده‌می ماركس چونكه ئه‌مانه گۆڕانكاری ڕیشه‌یان له كۆمه‌ڵگه‌دا كردووه.
كاتێك خوا قسه ده‌كات له‌گه‌ڵ رووی مرۆڤه عاقڵه‌كانه كه دیاره مرۆڤه عاقڵه‌كانیش بیركه‌ره‌وه‌كانن، به به‌ڵگه‌یی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانه‌ی كه ئه‌هلی بیركردنه‌وه نین له‌لای خوا به بێ عه‌قڵه‌كان وه‌سفكراون كه ئه‌مه زیاتر له چه‌ند جارێك له تێكستی دینیدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش چه‌سپێنراوه كه ئه‌هلی بیر چه‌نده له‌له‌لای خوا بایه‌خدارن.
بێگومان پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه پرۆسه یه‌ك پێش داهێنانه. دوای ده‌گاته مقامی داهێنانكاری، ڕه‌نگه تیۆری راكێشانی زه‌وی كه ئه‌نیشتاین دۆزیه‌وه لای هه‌موان ئاشككرا بێت، كه به‌هه‌ستی بینین سه‌رنجیدا و دواتریش به‌بیركردنه‌وه گه‌یشته داهینانیك و تیۆرێكی زانستی به‌رهه‌مهێنا. كه ئه‌مه به باشترین سودی بیركردنه‌وه ئه‌ژمارده‌كرێت، یان زۆر جار ئه‌و ڕوداوانه‌ی كه ڕوو ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر به بیركردنه‌وه نه‌بێت ئێمه چۆن بزانین ڕیشه‌ی ئه‌م ڕوداوانه له كوێیه؟
كه‌واته بیركردنه‌وه به هه‌وێنی پرۆسه عه‌قڵیه‌كان داده‌نرێت، هه تا ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به ئه‌هلی مه‌عریفه ده‌ناسێنن و زۆربه‌ی كاته‌كانیان به خوێندنه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن به بێ بیركردنه‌وه ئه‌نجامێكی جدی قوڵ وه ده‌ست ناهێنن. ته‌نانه‌ت ئاسایه كه‌سێك له ڕووی ئه‌كادیمیه‌وه بڕوانامه‌ی له بواری فیكر‌و فه‌لسه‌فه‌دا هه‌یه به بێ بیركردنه‌وه و فه‌لسه‌فاندن بڕوانامه‌كه‌ی ڕه‌مزی ده‌بێت چونكه ناتوانن شیكاری فكری و فه‌لسه‌فی بۆ واقیع بكه‌ن .له ڕاستیدا له به‌ر ئه‌مه‌شه كه‌سێكی وه‌ك ئه‌نیشتاین ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی زۆر ده‌خوێنه‌وه و كه‌م بیرده‌كه‌نه‌وه خوی ته‌مبه‌ڵیان گرتووه.
شتێكی تر هه‌یه پێی ده‌ڵێن چاوی دووه‌می پشت ڕوداوه‌كان ته‌نانه‌ت له‌لای میدیاكاره‌كانیش به شتێكی گرنگ داده‌نرێت كه چۆن نه‌بینراوه‌كان كه‌شف بكه‌ین كه ئه‌مه ئه‌ساسی پشت ڕووداوه‌كانه. مرۆڤی بیركه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر چی له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆی ده‌ژی به‌ڵام جیاواز تر شته كان ده‌بینێت. دووباره له‌لای خوا ئه‌و مرۆڤانه به‌رێزترن كه به تێگه‌یشتنی خۆیان گه‌یشتون به خوا نه‌ك هۆكارگه‌لی لاوه‌كی تر.
بۆچونێك هه‌مووان له‌سه‌ری كۆك بن بریتیه له‌وه‌ی كه مرۆڤ مه‌خلوقێكی بیركه‌ره‌وه‌یه. ئه‌مه‌ش ئه‌ساسی هه‌موو ئاینه‌كانه له نێوان جۆرێك له بونه‌وه‌ران كه ناتوانن بیر بكه‌نه‌وه و جۆرێكی تر كه ناچار كراون به شێوه‌یه‌ك بیربكه‌نه‌وه سێیه‌م دێته ناو كه مرۆڤه.
له دیووه ڕۆحیه‌كه‌شدا، بیركردنه‌وه به پایه‌ی یه‌كه‌می عیرفان داده‌نرێت، ئه‌وه‌ی كه مه‌عنه‌ویسته‌كان پێیان وایه كه خه‌یاڵ كه جیاوازه له وه‌هم هه‌تا بیركردنه‌وه له‌لای ئه‌وان كه ده‌كاته سكوت به نزیكترین قۆناغی ده‌زانن بۆ گه‌یشتن بۆ لای خوا. كه‌واته بیركردنه‌وه ناسنامه‌ی مرۆڤ بوونی مرۆڤه.
22/1/2015