هه‌ندرێن خۆشناو
هه‌فته‌نامه‌ی (شاڕلی ئیبدۆ)ی فه‌ره‌نسایی دوای ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه‌ی 7ی یه‌نایه‌ر ناوبانگی ده‌ركرد، كه ژماره‌ی قوربانیانی گه‌یشته 12 كه‌س، پێنجیان سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كاریكاتێریست بوون. پێشه‌كی ئێمه سه‌رزه‌نشتی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین، كه نه‌ده‌بوایه كاریكاتێر و نووسین به گولله وهلاَم بدرێته‌وه، بهلاَم پێمان باشه لێره‌دا به كورتی باس له‌و هه‌فته‌نامه گاڵته‌جاڕییه بكه‌ین، كه به پله‌ی یه‌كه‌م بۆخۆی بووه هۆكاری ئه‌و هێرشه. هه‌فته‌نامه‌ی شاڕلی ئیبدۆ، كه ناوه‌كه‌ی له ناوی ئه‌و شه‌قامه وه‌رگرتووه كه باره‌گای هه‌فته‌نامه‌كه‌ی لێبووه، ئیبدۆش به‌مانای هه‌فتانه دێت، واته (شاڕلی هه‌فتانه)، كه ههفتهنامهیهكی گاڵته‌جاڕی كاریكاتێرییه، به ستایلی داشۆرانێكی قێزه‌ونی ئابڕوبه‌ری ئاست نزم ده‌ناسرێت له بواری رۆژنامه‌گه‌ریی فه‌ره‌نسایی، خۆی له‌سه‌ر باڵی چه‌پڕه‌وه رادیكاڵه‌كان ناساندووه، له ساڵی 1960 دامه‌زراوه به‌ناوی (هاراكیری)، له‌و ساڵه‌وه چه‌ندین سه‌رنووسه‌ری گۆڕاوه و وازیهێناوه و ئه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ش له هێرشه‌كه كوژراوه. هه‌ر له ساڵی دامه‌زراندنیه‌وه چه‌ندین جار له‌سه‌ر بڕیاری حكومه‌تی فه‌ره‌نسایی ئه‌م هه‌فته‌نامه‌یه داخراوه و سزادراوه و له كار وه‌ستێندراوه، به‌هۆی ئه‌و ستایله ئابڕوبه‌ره ئاست نزمهیهوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین جاریش به‌هۆی بێ پاره‌یی و كه‌مفرۆشی ههفتهنامهیهكه ڕاگیراوه، زۆرجار ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی كه هاوكاری ئه‌م ههفتهنامهیان كردووه، به‌هۆی ئه‌و گرفت و ئاژاوه و كێشانه‌ی كه هه‌فته‌نامه‌كه ناویه‌ته‌وه، وازیان له هاوكاریكردنی دارایی هێناوه، ته‌نانه‌ت به‌مدواییه داوای كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كیان له خه‌ڵكی ده‌كرد، بۆ به‌رده‌وامبوون له ده‌رچوواندنی هه‌فته‌نامه‌كه!
له ساڵانی 1961 – 1969 (هارا كیری) سزادراوه و قه‌ده‌غه‌كراوه له ده‌رچوون، له ساڵی 1970 به‌ناوی (شاڕلی ئیبدۆ) دووباره ده‌رچوویه‌وه، له‌م ماوه‌یه‌شدا به‌هۆی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر په‌یڕه‌و و شێوازی كاركردنی خۆیان، چه‌ندین جار سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر تۆماركراوه، به تاوانی ناوزڕاندن و زمان پیسیی و جنێوفرۆشی و ئاژاوه‌گێڕیی و هاندانی ده‌مارگیریی و ئابڕوبردن و سوك كردنی كه‌س و كه‌مینه و ئایینه ئاسمانیه‌كان، له سالاَنی 1981- 1992 یش به‌هه‌مان شێوه چه‌ندین جار داخرا و سزادرا، ته‌نها له سكاڵایه‌كی یاسایی 90 هه‌زار یۆرۆ سزادرا، كه چل رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مافه‌كانی مرۆڤ و كه‌مینه‌كان له دژی ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه تۆماریان كردبوو كه موسڵمان و كریستیان و جولهكهشیان تێدابوو، هه‌ر بۆیه ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه له‌ژێر باری خراپی دارایی دهینالاَند، ههفتهنامهكهش به‌و جۆره نه‌ده‌فرۆشرا و خوێنه‌ری نهبووئهوهی كه جێگه‌ی سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته‌كردن و پرسیاره، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌فته‌نامه‌یه له سالاَنی 2000 ه‌وه ده‌ستیكردووه به گاڵته‌پێكردن و ناوزڕاندن و ریسواكردنی ئایینه ئاسمانیه‌كان (ئیسلام، كریستیان، جو) به پله‌ی یه‌كیش ئایینی ئیسلام، تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه كاریكاتێر له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ران موحه‌مه‌د و عیسا و مو‌سا و فریشته‌كان، و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر خودی خودای گه‌وره‌ش بلاَوكردۆتهوه، به شێوازێكی زۆر شه‌رمه‌زارانه و ئابروبه‌رانه‌ی قێزه‌ون، كه به رووتی و له باری نه‌ویستراو و شهرمهزراییهوه ئه‌و كه‌سایه‌تیه پیرۆزانه‌یان وێناكردووه، كه‌چی ئه‌م هه‌فته‌نامه‌یه به كاریكاتێریكیش به‌لای بت و په‌یكه‌ر په‌رست و گا په‌رست و ئاگر په‌رست و شه‌یتان په‌رستاندا نه‌چووه!. ئه‌وه‌ی كه شاره‌زایانی بواری رۆژنامه‌گه‌ریی فه‌ره‌نسایی باسیان لێوه‌كردووه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه بۆ ناوبانگی په‌یداكردن و زیادكردنی ئاستی فرۆشتنی و چاكردنی باری داراییان ئه‌و كاره‌یان كردووه و ده‌یكه‌ن، چونكه به هۆی بلاَوكردنهوهی ئه‌و بابه‌تانه‌یان، خه‌ڵكانی موسڵمان و كریستیان و جوی هاولاَتی و دانیشتوانی فه‌ره‌نسا و ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نساش ده‌وروژێنن و هانیان ده‌ده‌ن و كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت، جا به سكاڵا تۆماركردن بێت یان خۆپیشاندان بێت یان توندتر به هێرشی چه‌كداری بێت، وه‌ك ئه‌مه‌ی ئه‌مدواییه، له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش باسیان لێوه‌ده‌كرێت و رێكلامێكی به‌خۆڕاییان بۆ ده‌كرێت، خه‌ڵكیش ده‌یه‌وێت بزانێت ئه‌م كاردانه‌وانه بۆ چیه و هۆی ئه‌و ئاژاوه و گرفتانه چین، بۆیه ده‌چن ئه‌م هه‌فته‌نامه‌یه ده‌كڕن بۆ زانینی هۆ و هۆكاره‌كان، كه به‌مدواییه‌ش ئه‌م هه‌وڵه‌یان زۆر سه‌ركه‌وتووبوو، فرۆشتنی هه‌فته‌نامه‌كه گه‌یشته ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار دانه، كه ئاستی فرۆشتنی ئاساییان ته‌نها 30 هه‌زار دانه بووه له وڵاتێكی وه‌ك فه‌ره‌نسای 70 ملیۆن كه‌سی، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فه‌رنسا یه‌ك ملیۆن یۆرۆی به‌خشیه ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه!. بیروڕایه‌كی دیكه‌ش هه‌یه كه ئه‌م هه‌فته‌نامه‌یه سیاسه‌تی شاراوه‌ی حزب و لایه‌ن و گروپی سیاسی ره‌گه‌زپه‌رست و توندڕه‌و و ڕاستڕه‌وی رادیكاڵ و ئیتنی جێبه‌جێده‌كه‌ن، بۆ دژایه‌تیكردنی په‌یڕه‌وكارانی ئه‌م سێ ئایینه له فه‌ره‌نسا و هه‌روه‌ها له ئه‌وروپا به گشتی، له كاتێكیشدا كه هه‌فته‌نامه‌كه بۆخۆی جاڕی ئه‌وه لێده‌دات كه سه‌ر به چه‌پڕه‌وی رادیكاڵه!.
ئه‌وه‌ی كه ئاشكراشه هونه‌ری كاریكاتێر (كاریكاتۆر) و نووسینی ره‌خنه‌ئامێزی گاڵته‌جاڕیی (النقد الساخر)، به تایبه‌تی كاریكاتێر (كارتۆن) هونه‌رێكه به ئه‌ڵقه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی هونه‌ری شێوه‌كاریی و رۆژنامه‌وانیی ده‌ژمێردرێت، و هونه‌رێكی زیندووی ره‌خنه‌ئامێزه، بۆ وه‌ده‌رخستن و خستنه‌ڕووی دیارده دزێوه‌كانی نێوكۆمه‌ڵگه و شه‌رمه‌زاركردنی كه‌سایه‌تیه گه‌نده‌ڵ و نه‌خوازراوه‌كانی نێو بواره جیاجیاكانی سیاسی و ئابوری و ئیداری و كۆمهلاَیهتیه، ئامانجیش له‌مه‌دا بنبڕكردنی ئه‌و كه‌موكوڕیانه و پێشخستنی كۆمه‌ڵگه‌یه، نه‌ك نانه‌وه‌ی ئاژاوه و وروژاندنی ده‌مارگیریی و بوونه هۆی كوشتن و به‌كه‌م ته‌ماشاكردنی خه‌ڵك و بیروڕای خه‌ڵك و ئایینی خه‌ڵك، كه ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كار و ئامانجی كاریكاتێر نین و نه‌بوون، ئه‌دی ده‌بێت ههفتهنامهیهكی وه‌ك (شاڕلی ئیبدۆ) بۆ ئه‌مه بكات !؟
17/1/2015