فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ئارامی حەمەی میناarami hama mina 

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست چاودێرانی سیاسی وناوەندەکانی هەواڵ و میدیاکان کەوتون،هەنگاوە سەرەتاییەکانی دروستکردنی کانتۆنی شەنگال،لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە،بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنێک لەبەشێک لەخەڵکی ستەمدیدەی شەنگال وردە ،وردە ئەو گومانە ی تۆخترکردەوە لەهەمبەرپراکتیزە کردنی ئەو مەیلەی پارتی کرێکاران، بۆ دروستکردنی ئەو کانتۆنە،هەرزوش ئەو هەنگاوە کاردانەوەی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و فراکسیۆنی زەردی لە پارلەمانی کوردستاندا،بەدوای خۆیدا هێنا..
دروستکردنی کانتۆنی شەنگال و دابرینی لە روی ئیداری و سیاسی و یاساییەوە لە هەرێمی کوردستان، وێرای ئەوەی دەستوەردانێکی ناشەرعیە لە کاروباری ناوخۆی باشوری کوردستان کە خاوەنی دامو دەزگای یاسایی و دەستوری وحوکمرانی خۆیەتی،هاوکات هەوڵێکیشە بەئاراستەی دابەشکردنی خاکی باشوری کوردستان و بیرخستنەوەو گەراندنەوەی گەلەکەمانە بۆ ئەزمونە تاڵ و تفتەکەی سەردەمی زۆنی سەوز و زۆنی زەرد،دابەشکردنێکی دیکەی سیاسیانەی خاک و خەڵکی کوردستانە لەم بەشەی وڵاتەکەماندا،کە بەرای بەندە ئەم مەسەلەیە وێرای ئەوەی قوڵاییەکی دیکەی هەیە و ریشاڵەکانی ئەم باندۆرە سنورەکانی هەرێمی کوردستانی تێپەراندوە،بەڵکو جگە لە دروستکردنی بارگرژیەکی دیکە و قوڵترکردنەوەی کێسەکان،ناتوانێت هیچ خزمەتێکی بەرچاو بە دۆزی گەلی ئێمە بکات لەشەنگالی برینداردا،بۆیە وا جاوەرواندەکرا کە هەڤاڵانی (پ.ک.ک) قوڵتر و ورد تر سەرنجی بارودۆخەکەو مەترسی و پیلانگێریەکانی سەرهەریمی کوردستان بدەن و هاوکات قوڵتر و ستراتیژی تر کەش و هەوای سیاسی هەریم و ناوچەکە بخوێننەوە ولەو راستیە تێبگەن کە دەست بردن بۆ بژاردەیەکی وا،بە بێ خوێندنەوە و حسابکردن بۆ جەمسەرە ئیقلیمیەکانی یارییەکە،کارێکی نالۆژیکی و ریسکێکی مەترسیداریشە بە خەڵک و خاکی کوردستانەوە بەگشتی و سپاردنی چاەرەنوسی خوشک و برایانی ئیزدیشمانە بە تراژیدیایەکی مەترسیدارتر،چونکە نەک هەر لە هەناودا ئەو پێکهاتە رەسەنەی کوردستان دابەش دەکات بەسەر جەند بەرەیەکی دژبەیەکدا،هاوکات دوچاری چارەنوسێکی کارەساتبارتری لە هاوشێوەی کۆبانی دەکاتەوە..

بۆیەپێویستە هەمولایەک لە مەترسی ئەو پێنگاڤە بە ئاگا بن ،گرنگە خەڵكی کوردستان بە سەرجەم کەرتە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانیەوە،بە میدیای حزبی و ئەهلیەوە، هەتا دەگاتە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی،ئەم هەنگاوە پرۆتستۆ بکەن و ئەو پەیامە بگەیەنن کە لەژێر هیچ هەنجەت و بیانویەکدا رێگە نادەن،ئەمجارەیان لەسەردەستی هێزێکی سیاسی کوردستانی بەشێکی دیکە لە جەستەی نیشتمانەکەمان داببرێت...

بێگومان کەس ناتوانێت نکۆڵی لە رۆڵی قارەمانانەی هەڤاڵانی پارتی کرێکارانی کوردستان و شەرڤانە گیان لەسەردەستەکانیان بکات،لە شەری پایزگاری لە هەرێمی کوردستان و ئەزمونەکەیدا،هەمو لایەک شاهێدی جوامێری و خۆنەویستی و قوربانیدانەکانیانین و هەر ئەوەش چاوەرێ دەکرێت لەو هێزە نیشتمان پەروەرە و دەزانین لەم پێناوەدا پۆل پۆل کجان و کورانی عەگید و میرخاسی خۆیان کردە نەزری ئازدی وکۆچی قوربانی پاراستنی دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان،لەمروەوە پارتی کرێکارانی کوردستان،مەڵۆیەکی دیکەی خستە سەر خەرمانی مێژوی پراوپر لە شکۆو شانازی خۆیان و میللەتەکەمان،لێ ناکرێت ئەو هەمو خوێن وئازارو مەینەتیەی بەسەر خەڵکی بەشەرەفی شنگال و دەوروبەریدا هاتوە،بەم شێوازە بکرێتە پێخۆری ئیستیسماری حزبی و سیاسی،سەرەنجام لەپەنا دۆخی ئاڵۆزی دەڤەرەکدا،ئاڵۆزیەکی دیکە وئاریشەیەکی دیکەش ،وێرای کێشەو بێشەکانی تر،بۆ خەڵکی ناوچەکە وخەڵکی کوردستان وحکومەتەکەی،بکرێتە سەربار، بەڵکو لەوەها ساتەوەختێکدابەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی و تەنانەت ئەخلاقی لە هەمو لایەک وادەخوازێت کە هەمو هەوڵ و تواناکانمان بخەینە گەر بۆ سارێژکردنی ئەو زامە بەسوێیەی کە تاریکپەرستانی داعش لە جەستەی نەتەوەیماندا خوڵقاندویانە سەرجەم تواناکانمان بخەینە گەر بۆ ئازدکردنەوەی شەنگال و گەراندنەوەی بۆ باوەشی هەرێمی کوردستان،ئەمەش بە یەکێتی و یەکگرتویی و تەبایی نێوان هیزو لایەنەسیاسیەکانی کوردستان نەبێت،نایەتە دی....!

ئارامی حەمەی مینا

18/1/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان