(د. دیاکۆ (مسته‌فا شه‌مامی
1/ خه‌لك وه‌ك تووخم و ئێلێمێنتی سه‌ره‌كی ده‌ۆله‌ت.
له پرۆسه‌ی دروستبوونی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی دا، وجوودی كۆمه‌له خه‌لكێك كه خاوه‌نی هێندێك كاراكتێر و تایبه‌تمه‌ندی مووشه‌خه‌س وە دیاریكروان، وه‌ك پێویستێكی هه‌ره بنه‌ره‌تی و به‌ردی بناغه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی دێته‌نرخاندن.
له تاریفی خه‌لك دا، ده‌توانین چه‌مكی خه‌لك وه‌ك كۆمه‌له مرۆفێك كه روو له ژووره‌وه خاوه‌نی هێندێك تایبه‌تمه‌ندی و مووشهخهساتێكی هاۆبه‌ش و وه‌ك یه‌كن(تشابه روو له ژووره‌وه، واتە "ئێمە" )، وه روو له ده‌ره‌وه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه هاۆبهشانه به نیسبه‌ت خه‌لكی دیكه و ده‌رو دراوسێ جێوازیان ده‌كا (نامتشابه روو له ده‌ره‌وه، واتە "ئەوان") پێناسه بكه‌یین و بەم چەشنە بە پێ کۆدی: "ئێمە و ئەوان"، جێوازیەکانی نێوان ئیمە و ئەوان دەستنیشان بکەیین. دیاره ئه‌م كاراكتێر و تایبه‌تمه‌ندیانه كه له سه‌ر ئاستی خه‌لك و جێوازی نێوان ئه‌م خه‌لكه ده‌گه‌ل خهلكانیتر ،رۆلی دیاریكه‌ر ده‌گێرن بریتین له: كولتوور ، نیژاد ، زمان.
بێستون هەورامى
زۆر كەمن ئەۆ گەلانەى هاۆشيَوەى گەلى كورد لةم گۆى زەمينەدا دەيان شۆرِش و رِاپةرِينيان لةپيَناۆ ماف و ئازاديةكانياندا بةرپاكردبێ و تاهەنووكەش بەمەقەسەد نەگەيشتبن، زۆرێك لەشرۆڤەوانان ئەم ئاماژەيە بۆ دەيان هۆكارى جۆراوجۆر ئەگيَرنەوەو تاهةنووكەش هيچ جۆرة وانةيةكى ئةۆتۆمان ليَوةرنةگرتووة، بةلاَم ئةوەى مايةى سةرسورِمانة گەلى كورد زۆرجار لةميَژودا بەتوازو تەلاَشى ناوخۆى خۆى و كۆنەبونەوەى لەبەرەیەكى نەتەوەييانەدا برينداركراوەو دواجاريش لةلايةن دوژمنانيەوە بةرويدادراوەتەوە، ئەوەى لەكۆى ئەۆ ئاماژانەى بەسەر ئەم گەلەداهاتون و لەئەمرِۆدا من پيێ دلَگرانم، ئەوەيە لەدواى رِاپةرِين كاتيَك زەمينەى ماف و ئازاديةكان تارِادةيةكى زۆر بةبةراورد لةگةلَ سةردةمةكانى رِژيَمى بةعس بةشيَوةيةكى بەرچاۆ گؤرِانكارى بةسةرداهات و ئةمةش وايكرد پارتگةليَكى بةئايدياى جۆراوجۆرةوة رِاگةيَندران، لةم نيَوەندەشدا ئالَۆزة ناۆخۆييةكان ئەگەرچى بونة بارگرانيەكى گەورە بەسەر كۆمةلاَنى خەلَكەوە، بةلاَم لةهةمانكاتدا بووتە دەرفةتيَكى باش بۆ
ئەڵوەن کەمال
ئاسەوارە مێژوییەکان بۆ هەر نەتەوەیەک ناسنامەیەکی مەزنە بۆ ئەو نەتەوە و شارستانیەتی لە ناوچە کە ئەسەڵمێنیت.بۆ ئەم مەبەستەیش سالانی زۆرە کە رێکخراوە نێودەولەتیەکان بۆ پاراستنی ئەو ئاسەوارانە بەرنامەی دامەرزاندنی موزەخانە و زانکوی دیرینەناسی و مێژوییان بڵاو کردووەتەوە. لە 200 سالی رابردو ملیونەها ئاسەواری بە نرخ لە ژێری خاک دەرهاتووەن و بەرەو موزەخانە کانی ئەوروپا و بازارەکانی تر لە جیهاندا هەناردە کراون.زۆربەی ئاسەواراکان بە دەستی خەڵکانی مەدەنی و برێکی زۆریش بە دەستی دیرینەناسانی خۆرهەڵات ناس دوزراوەتەوە. ئاسەوارەکانی وڵاتانی ئێران و عێراق و تورکیا و سوریا ،دەگەریتەوە بو هەزارەکانی 7000 سال کە باس لە مێژو و شارستانیەتی بابیل و ئیلام و ئاشور و کلدا و نەتەوە کوردەکانی لولو و گۆتی و ئورارتو وکاسی و میتان و مانا و ماد وپارس و پارت و ساسان و یونانیەکان دەکات. نەتەوەکانی تورک و عەرەب جگە لە دوای هاتنی
بەکر شوانی
بەدێژایی سەردەمەکانی پێش هاتنی ئیسلام، کورد لە ئاکامی هێرش و پەلاماری نەتەوە و ئیمپراتۆریاکانی جیهانی کۆندا، خاکی زۆری لەدەست داوە و لەبەرەوە لە تەختایی و دەشتەکانی کەناری کەنداو و دەریای سپییەوە بەرەو چیایەکانی ناوەڕاستی میزۆپۆتامیا کشاوەتەوە. بەڵام لە دوای هەموو گۆڕانکارییە مێژوویییەکان، لەسەر ئایینی خۆی ماوەتەوە کە وەک مێژوو پێمان دەڵێت، زۆرینەی کورد لەسەر ئایینی زەردەشتی بوون. کەچی لەگەڵ کشانی سوپای عەرەبیی ئیسلامی‌دا بۆ سەرەوە بەرەو میزۆپۆتامیا، گۆڕانێکی ڕیشەیی ڕوو دەدات… ئێستا دیمەنی دوو نەتەوە بهێننە بەرچاوی خۆتان کە لە سەردەمی پێش هاتنی ئیسلامدا لە دوو سەرزەمینی نزیک لە یەکدا دەژین؛ کورد لە میزۆپۆتامیا و عەرەب لە نیوەدوورگەی عەرەب… بە گەڕانەوە بۆ سەرچاوە مێژوویییەکان، بۆمان دەردەکەوێت: کوردەکان ئاژەڵداری و کشتوکاڵییان کردووە، لەنێوان خۆیاندا ئاڵوگۆڕی ئابوورییان کردووە، میوانپەروەر بوون و نان و خواردنیان بە ڕێبوار و بێگانە داوە، ئاییندار
عارف قوربانی
داعش سه‌ره‌تای دروستبون یاخود دروستكردنیان و ئه‌و دۆخه‌ی تیایدا له‌دایك بوون ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار له واقیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه سونیه‌كانی عیراق و سوریا. له دۆخێك‌دا په‌یدابوون كه وه‌ك ده‌ركه‌وته‌ی واقیع و زه‌روریه‌تی هه‌لومه‌رج خوڵقاندبنی، وه‌ك زاده‌ی پێویستی هاتن، ئه‌وه‌ی دروستیكردن هه‌ستی به‌و بۆشاییه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ناسیۆنالیستی و مه‌زهه‌بیه‌ی ناوچه كه كردبوو، بۆیه به‌و راده مه‌ترسیداره شوێنكه‌وته‌یان بۆ په‌یدابوو، زوو گه‌شه‌و ته‌شه‌نه‌یان كرد. به‌هۆی ناسنامه‌كه‌یه‌وه كه گروپێكی جیهادی سونه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ش كه له سوریا سه‌رده‌مانێكی زۆر بوو سونه ده‌چه‌وسێندرانه‌وه، له سوریا گه‌نجێكی زۆری سونی مه‌زهه‌ب دوایانكهوتن، له عیراقیش به‌هۆی هه‌ڵمه‌تی چڕی ته‌شه‌یوع، وه‌ك په‌رچه‌كردار و پێویستی قه‌ڵغانێك بۆ به‌رگریكردن له خۆیان، به‌شێكی زۆریان بوون به شوێن كه‌وته‌ی ئه‌و گروپه‌و رێگه‌خۆشكه‌ر بوون بۆ هێنانه‌وه‌ی بۆ ناوچه سونیه‌كانی عیراق و به ئاسانی چه‌ند
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داعش چیدی ناتوانێت ببێتە هەڕەشەی راستەوخۆ بۆ سەر کوردستان. بارزانی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ گۆڤاری (کوردستان ریڤیو) ئاماژە بەوەدەکات، کە رێکخراوی داعش خاوەنی چەک و تەقەمەنی و توانایەکی هێندەی دوو دەوڵەتە. دەشڵێ: ئەم گرووپە تەنیا هەڕەشە نین بۆسەر کوردستان، بەڵکو هەڕەشەن بۆ هەموو جیهان، بۆیە دەبێت هەموو لایەنەکان هاوکاری بکەن و پێکەوە دژ بەم گرووپە تیرۆریستییە بووەستن. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەو هەڤپەیڤینەدا دەڵێ: رێککەوتنەکانی ئێستا سەرەتا و هەنگاوێکی باشن بەرەو چارسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغدا، پێویستە هەڵەی حکومەتی پێشوو راستبکرێتەوە.
پەروا عەلی
ڕۆژی ١٣ی شوباتی ٢٠١٥ ئەو شەرەفەم پێدراو سەردانی کۆبانێم کرد لەگەڵ هاوڕێ پەرلەمانتارەکانم ، دوای ئەوەی نزیکی کاتژمێرێک چاوەڕوانی توانیمان بچینە ئەودیو سنور کە تەلبەندێک بوو دەرگایەکی گەورەی تیا بوو، لە دورەوە دەمانبینین قەدەرێک بوو ئەوان چاوەروان بوون، هاو سەرۆکی کانتۆنی کۆبانێ و هەموو وەزیرە بەڕێزەکان لە پێشوازیدا بوون، لە هەردوو ڕگەز و هەموو تەمەنەکانی تیا بوو ئەوەی هەمویانی کۆکردبۆوە خاکیێتی و سادەییان بوو. ئەوەی مایەی خۆشحاڵیان بوو بە پلەی یەکەم، ئەوە بوو کە ئێمە یەکەم وەفدی فەرمی بوو بچێتە کۆبانێ پاش ئازادکردنی، دڵنیا بوون بوو لە هاو سۆزی باشوری کوردستان بۆ کۆبانێ. بە باژێری کۆبانیدا گوزەرمان کرد.. ئەوەی لە کۆبانێ بینیم: دیمەنەکانی کۆبانێ تاساندمی هەر بە فیلمێک دەچوو کە دەرهێنەرێکی بە توانا بە خەیاڵێکی بەرفراوانی پڕ هەست بە لەخاچ دانی روحەکان وێنای کردبێت. ئەوەی من بینیم هەموو کوچەو کۆڵانەکان وێران و ڕوخاو باڵەخانە و خانووەکان،
رەزا شوان
مەبەست لە واتای گشتی راگەیاندن : ( گەیاندنی هەواڵ و زانیارییە بۆ کەسانی تر، بە هۆی .... ) . راگەیاندنی منداڵانیشن، بەشێکی گرنگە لە راگەیاندنی گشتی، لە رێی چەند هۆیەکەوە دەگەیەنرێتە منداڵان، هۆیەکانیش وەکو : ( رۆژنامەی منداڵان، گۆڤاری منداڵان، گۆڤار و رۆژنامە و پەخشنامەیقوتابخانە، رادیۆ، تەلەفزیۆن، سینەمای منداڵان، ئینتەرنێت، شانۆی منداڵان) هەریەکەش لەم هۆیانە لقیان لێدەبێتەوە، هەریەکەشیان شێوازی تەکنیکی و هونەریی خۆیان هەیە بۆ گەیاندنیان بە منداڵان.
راگەیاندنی منداڵان بابەتێکی زۆر گرنگ و فراوانە .. بۆ ئەوەی بە تەسەلی لە جۆر و لە لق و،لە هۆیەکانی بدوێین پێویستی بە شارەزایی و بە لێکۆڵینەوە و توێژینەوەیەکی وردی زانستییانە هەیە .. پێویستە کەسانی پسپۆر و شارەزا خۆیان لەم دەریا قووڵ و بەرینە بدەن و، بە سەرکەوتووی لێی بپەڕنەوە .. تا ئێستا لە جیهاندا، بە زمانەکانی هەموو گەلان، بە سەدان کتێبی زل و لێکۆڵینەوە و ماستەرنامە و، دکتۆرانامە، دەربارەی
میدیا عه‌ره‌بییه‌كان: سیناریۆیه‌كی تاریك بۆناوچه‌كه به‌ڕێوه‌یه
دیكۆمێنتێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی یه‌مه‌ن، كه ده‌ستی چه‌كداره‌كانی حوسی كه‌وتووه و سایتی كه‌ناڵی”ئەلعالەم” ڕاپۆرتێكی له‌باره‌وه بڵاوكردۆته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌مریكا كارده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی پێكدادان له‌گه‌ڵ داعشدا بۆ خاكی سعودییه. هه‌روه‌ها سعودییه‌ش ناچار ده‌بێت پارهوپووڵی خۆی له‌شه‌ڕێكی تایفی درێژخایه‌ندا به‌كاربهێنێت. سیناریۆیه‌كی مه‌ترسیدار بۆ ناوچه‌كه ئاشكرا ده‌بێت، به‌گوێره‌ی سیناریۆكه، یه‌مه‌ن وه‌ك عێراقی لێده‌كرێت و سعودییه‌و میسر له‌نێو ئاژاوه‌دا نقوم ده‌بن. بودجه‌ی به‌رده‌ستی پادشای نوێی سعودییه‌ش داده‌چۆڕێت له باربووكردنی جه‌نگێكی تایفی درێژخایه‌ندا، هاوكات سه‌دان هه‌زار کەس لههاووڵاتییانی ناوچه‌كه، به‌هه‌موو مه‌زه‌ب و ئاینهكانیانهوه ده‌كوژرێن. له‌و ڕاپۆرته‌دا كه ده‌یان كه‌سی شاره‌زاو خاوه‌ن بڕیار و ئه‌كادیمی به‌شدارییان له نوسینه‌وه‌یدا كردووه، باس له‌وه ده‌كرێت كه یه‌مه‌نیش
ئازاد وەڵەدبەگی
پێشەکی
لە چەند مانگی رابردوو، بەتایبەت پاش کارەساتی شنگال لە ٣/٨/٢٠١٤، زۆر جار لە دەزگاکانی راگەیاندن، گوێمان لی دەبێت کە باس لە کارەساتی جینۆسایدی شنگال دەکرێ، کە لەم دەڤەرە دژ بە هاوڵاتیانی ئێزیدیی ئەنجام دراوە. لێرەدا بۆ زیاتر تیشک خستنە سەر ئەم بابەتە، خوێندنەوەیەکی یاسایی بۆ ئەم تاوانە دەکەین. چەمک و واتای جینۆساید لێک دەدەینەوە و لە سەر ئەو کارەساتە پیادەی دەکەین، کە لە شنگال روویداوە.
چەمک و واتای گشتی جینۆساید
جینۆساید (Genocide) لە بنەڕەتدا وشەیەکی یۆنانی- لاتینییە و لە دوو بەش پێکهاتووە، وشەی یۆنانی (Genos) بە واتای نەژاد و رەگەز و هەروا وشەی لاتینی (caedere) بە واتای کوشتن، کە سەرجەم بە واتای کۆمەڵکوژیی یا کوشتاری بەکۆمەڵ دیت. ئەم زاراوەیە، یەکەمجار لە لایەن پرۆفیسۆر (رافائل لیمکن) لە ساڵی
دەیڤید رۆمانۆ
قادر حەسەن
هه‌ندێك له میدیاكاران هاوشێوه‌ی مه‌فره‌زه تایبه‌ته‌كانی به‌عس ده‌بێ ڕۆژانه چالاكییان هه‌بێت
له سایه‌ی خوێن و خه‌باتی گه‌لی كوردستان و شۆڕشه ڕزگاریخوازهكانی، به‌تایبه‌تی له باشووری كوردستان، گه‌لی كورد توانی بگاته قۆناغێكی له‌بار و گونجاو كه خاوه‌ن هه‌رێمێكی فیدڕال و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی خۆیه‌تی و له‌سایه‌ی ئه‌مانه‌شدا، كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌بار ڕه‌خساوه به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئازادی و دیموكراسی و ئازادیی ڕاده‌ربڕین و فره‌حزبی و…هتد. ئه‌وه‌ی كه له هه‌موانیش زیاتر هه‌ستی پێ ده‌كرێت، زۆر و بۆری و به‌رفراوانیی میدیایه به هه‌موو شێوه‌كانی، ڕاسته هۆكارێكی ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شۆڕش و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا له هه‌موو جیهان كه وڵاتی ئێمه‌شی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س له‌وانه‌یه ئه‌وه نه‌زانن كه ئێمه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دونیا جیاوازیمان هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیش هه‌ست به‌م جیاوازییه بكه‌ن، به‌ڵام
شێرزاد شێخانی
له كاتی قهیرانو جهنگو رودانی كاره‌ساتی سروشتی‌دا پێوه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتن و شكستی ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت ده‌رئه‌كه‌ون، به‌كوردییه‌كه‌ی ( عهیبو عاری) ده‌سه‌لات، یاخود كاره باشه‌كانی له به‌رێوه‌بردندا.. عیراق سه‌رباری ئه‌وه‌ی دیكتاتورێك حوكمی ئه‌كرد،به‌ڵام به‌درێژایی جه‌نگێكی درێژخایه‌نی له‌گه‌ل ئێران‌دا توانی خۆی رابگرێت‌و ئابوریه‌كه‌شی نه‌روخا، سه‌رباری تێچوی له‌راده‌به‌ده‌ری مه‌سروفاتی جه‌نگه‌كه‌ش توانی به‌ره‌ی ناوخۆ‌و حوكمی وڵات بپارێزیت‌و خه‌ڵكی هه‌ست به برسیه‌تی ونه‌داری نه‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش دوانهیهكهن له‌گه‌ل هه‌مو جه‌نگێكدا به‌رۆكی دهسهڵاتو میلله‌ت ئه‌گرن. ئێرانیش به درێژایی ساڵانی رابردو كه ئابلۆقه‌یه‌كی توندی به‌سه‌را سه‌پێنراوه، به‌ڵام تا ئێستاش خۆراگر بوه‌و، ئابلۆقهكهی سه‌ریشی كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كردۆته سه‌ر ئیداردانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌وه. هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی جه‌نگی ئێستای دژی داعش توشی قه‌یرانێكی قوڵی داراییی و ئیداری بۆته‌وه، زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد باس
١/ پێکهاتەی تەشکیلاتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان وەک بزووتنەوەیەکی تازەدامەزراۆ، بۆ ئۆرگانیزەکردنی ساختاری تەشکیلاتی، لە شیوازی پێکهاتەی رایه‌ڵكه‌ی کۆمەلایەتی(شبکە اجتماعی) سوودوەردەگرێ. بزوتنەوە لەمبووارەدا لە قه‌واره‌ی سانتراڵیزمی قەیران خوولقێنەری رێکخراوەیی دوورەپەێزی دەکات و بەمەبەستی رێزگرتن لە تەنەوعات و جۆراۆجۆیەتی ناۆ کۆمەلگا و دەخیل کردنی گشت چین و توێژی گەل لە پرۆسیسی بریاردانی سیاسی و سوودوەرگرتن لە خەلاقییەتی تاکو کۆ،و گرووپ، پێکهاتەی تەشکیلاتی خۆی، وەک پێکهاتەیەکی رایەلکەیی و کراوە و ئاسۆیی ئۆرگانیزە دەکات. بزوتنه‌وه هه‌وڵده‌دا له‌رێگای سوودوەرگرتن لە کۆد و ژماره‌ی دیاریکراو، هه‌موو پێكهاته‌كانی بزوتنه‌وه پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه. پێکهاتەی رایه‌ڵكه‌ی کۆمەڵایەتی (نیزام و سیستمی کۆمەڵایەتی خاوەن قه‌واره‌ی رایه‌ڵكه‌یی)، لەسەر ئاستی پێكگه‌یاندنی پێكهاته‌و رێكخستنه‌كانی بزوتنه‌وه له نیزامی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خاوەن ئۆتۆنۆم كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ.
د. كاوه ره‌زا
دوای ده ساڵ له گۆڕانكارییه سیاسی‌و ئه‌منییه‌كانی میسر‌و ناوچه‌كه، پۆتین به سه‌ردانێكی دوو رۆژه گه‌یشته میسر‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میسر عه‌بدول فتاح سیسی كۆبووه‌وه‌و چه‌ند پرسێكی ناوخۆیی‌و ناوچه‌یی فره-ره‌هه‌ندییان تاوتوێكرد. وه‌ك تێبینی ده‌كرێت، سه‌ردانه‌كه‌ی پۆتن بۆ میسر له كاتێكی زۆر هه‌ستیاردایه، كه بۆ هه‌ریه‌ك له میسر‌و روسیا جێگه‌ی بایه‌خه، به‌جۆرێك بۆ روسیا له رووی ئابورییه‌وه كاتێكی گونجاوه، چونكه له ئێستادا روسیا له‌لایه‌ن ئهمریكاو ئه‌وروپاوه روبه‌ڕووی ئابڵوقه‌یه‌كی ئابوری‌و سیاسی‌و ئه‌منی بووه‌ته‌وه‌و دوچاری دابڕان‌و وهلانانێكی نێوده‌وڵه‌تی بووه‌ته‌وه، ئه‌وه كێشه‌ی ئۆكرانیا‌و دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت له زه‌ره‌ری روسیا‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی روسیا‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاستدا له‌ولاوه بوه‌ستێت، به‌تایبه‌تیش چاره‌نوسی نیزامه‌كه‌ی ئه‌سه‌دو مه‌له‌فی ئیرانیو لایه‌نه شاراوه‌كانی پشت گفتوگۆ نهێنییه‌كانی تاران‌و واشتنۆن، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئاماژه به‌وه ئه‌كه‌ن، كه پۆتین