فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

بێستون هەورامىbistun hawrami

زۆر كەمن ئەۆ گەلانەى هاۆشيَوەى گەلى كورد لةم گۆى زەمينەدا دەيان شۆرِش و رِاپةرِينيان لةپيَناۆ ماف و ئازاديةكانياندا بةرپاكردبێ و تاهەنووكەش بەمەقەسەد نەگەيشتبن، زۆرێك لەشرۆڤەوانان ئەم ئاماژەيە بۆ دەيان هۆكارى جۆراوجۆر ئەگيَرنەوەو تاهةنووكەش هيچ جۆرة وانةيةكى ئةۆتۆمان ليَوةرنةگرتووة، بةلاَم ئةوەى مايةى سةرسورِمانة گەلى كورد زۆرجار لةميَژودا بەتوازو تەلاَشى ناوخۆى خۆى و كۆنەبونەوەى لەبەرەیەكى نەتەوەييانەدا برينداركراوەو دواجاريش لةلايةن دوژمنانيەوە بةرويدادراوەتەوە، ئەوەى لەكۆى ئەۆ ئاماژانەى بەسەر ئەم گەلەداهاتون و لەئەمرِۆدا من پيێ دلَگرانم، ئەوەيە لەدواى رِاپةرِين كاتيَك زەمينەى ماف و ئازاديةكان تارِادةيةكى زۆر بةبةراورد لةگةلَ سةردةمةكانى رِژيَمى بةعس بةشيَوةيةكى بەرچاۆ گؤرِانكارى بةسةرداهات و ئةمةش وايكرد پارتگةليَكى بةئايدياى جۆراوجۆرةوة رِاگةيَندران، لةم نيَوەندەشدا ئالَۆزة ناۆخۆييةكان ئەگەرچى بونة بارگرانيەكى گەورە بەسەر كۆمةلاَنى خەلَكەوە، بةلاَم لةهةمانكاتدا بووتە دەرفةتيَكى باش بۆ گةشةكردنى رِيَكخستنى پارتة ئيسلاميةكان و دةستيَوةردانى ولاَتانى دروسيَى ئةم هةريَمةى ئةمرِۆ، لةم ئاماژةيةدا زياتر مايةى نيگةرانى ترةو هةروةها خەريكبووە ئەبووە هۆكارى لاوازكردنى هةستى نةتةوايةتى لاى گةنجانى كوردو شيَواندنى مێژوى شؤرِشگيَرِى و شؤرِشگيَرِانى رِابردوى ئةم گەلە، ئةوةبوو ئةندام و كادرانى پارتة ئيسلاميةكان بةشيَوةيةك گۆشئەكران هةموكات وتاربيژو سةكردةيةكى عةرةبى ئيسلامى و توركى ئيسلاميان لاخۆشةويست تربىَ لةيةكيَك لةسةركردة ميَژوييةكانى گةلى كورد!؟

بەپێچەوانەى ئەم ئاماژەوە هةردوو گەلى ناۆبراۆ تاهةنووكةش نةك هةر لەژيَر ئايدياى عيلماني يان ئيسلاميدا خاوةنى چةندين دةولَةت و قةوارةى جياجيان و بگرە رِۆژگاريَكيش بووة سنورى ئيمثراتؤريةتيان دەهيَندەى نەخشةو قةوارةى ئةمرِۆى ولاَتةكانيان بووةو ئامانجيان لةناوبردن و تواندنةوةى نةتةوةكانى ديكةية لةبؤتةى عروبيةت و رِگةزپةرستى خۆياندا، لةئةمرِۆشدا دةولَةتة بةهيَزةكانيان لەرِوى دارايى و سياسيەوە بۆ دوركةوتنةوةى بشيَوى لةخۆيان بةهۆى زةوتكردنى هةموو جۆرة مافيَك لةهاولاَتيانيان دةيان گروپ و رِيَكخراوى توندرِةوى ئيسلامى جؤراوجؤريان لةو ولاَتانةى ناوچةكةدا كةزةمينةيان لةبارة بؤ بشيَوي و جياوازى تائيفى و ئاينى دروست كردووة، سةرسامى ليَرةداية ئةم گروپ و پارتانةش كةبةفيكريَكى ئيسلامى ئوسولَيةوة دژايةتى خؤيان بؤ دونياى عيلمانيةت رِاگةياندووة كةچى لةتوانةوةى شوناس و مۆركى نةتةوةيى گةلانى ديكةدا هةمان ئامانجيان هةيةو!؟ هةركةس لةهةر رِةگةزو نةتةوةو ئاينيَكبىَ كاتيَك دةبيَتة ئةنداميان رِاستةخؤ ناۆ نازناويَكى عةرةبى ليَدةنيَن بةم شيَوةيةش هةموو شوناس و مؤركيَكى نةتةوةيى خؤى ليَدادةمالَن ، لةسةروبةندى گةشةى پارتة ئيسلامية كورديةكانيشدا ئةم ئاماژةية لةلايةن ئةم پارتانةوة بةشيَوةى گۆرِنى ناوى منالاَنى كورد لةكورديةوة بؤ عةرةبي بةبيانوى پيرۆزيەتى ناۆ پةيامبةرو خةليفةو سةحاباندا دةستى پيَكردبوو!؟،

لةئةمرِۆشدا كةگروپى تيرۆريستى داعش زياتر لةهةشت مانگة شةرِيَكى خويَناوى لةدژى هيَزى ثپَشمةرگةى كوردستان رِاگةياندووە، لةبرِى ئةوةى ئةندام و كادرانيان هانبدةن خؤبةخشانة بچنة بةرةكانى جةنگ لةدژى ئةو گروپة تيرؤريستية كةچى داواى مةرج لةبةرانبةر بةشدارى كردنيان لةو جةنگةدا دةكةن!؟ لةبةرانبةر ئةم ئاماژةيةدا نمونةيةكى زيندوى ئيسلامى سياسى تورك ئةخةمةرِوو كةئةويش ئةوةية لةچةند رِۆژى رِابردودا كاتيَك چةكدارانى داعش لةو ناۆچةية نزيكبونةوة كة گۆرِى سلَيَمان شاى ئيمثراتؤريةتى عوسمانى ليَبوو لةناو خاكى ولاَتى سورياداو مێژوى كۆچكردنى ناوبراۆ بۆ 1080 ئةگةرِيَتةوةو پيَشوتريش حكومةتى ئةنقةرة لةهةرِەمى عيلمانى بونيدا لةناۆ خاكى ئةو ولاَتةدا تيميَكى پاسةوانى تايبةتى لةناو خاكى سوريادا بؤ پاسةوانى كردنى ئەۆ گؤرِەى سلَيَمان شا هةبووةو لةئةمرِؤشدا كةپارتى دادوگةشةپيَدان زياتر لةدة سالَة فةرمانرِةوايى ولاَتى توركيا دةكات، بةكردةيةكى سةربازى لةدژى چةكدارانى داعش لةو ناوچةيةدا بوون گۆرِى ناوبراوى بۆ ناو خاكى ولاَتةكةى گواستةوةو!؟ ئةمةش ئةتوانم بلَيَم هةمان بيركردنةوةو بةپيرۆز سةيركردنى سولَتان و سةركردةكانى گەلى توركياية لەهەر سەردەم و بەهەر ئايديايةكةوە لەپيَناۆ ئامانجيَكدا تيَكؤشابن . 

٢٨/٢/٢٠١٥

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان