عارف قوربانی
داعش سه‌ره‌تای دروستبون یاخود دروستكردنیان و ئه‌و دۆخه‌ی تیایدا له‌دایك بوون ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار له واقیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه سونیه‌كانی عیراق و سوریا. له دۆخێك‌دا په‌یدابوون كه وه‌ك ده‌ركه‌وته‌ی واقیع و زه‌روریه‌تی هه‌لومه‌رج خوڵقاندبنی، وه‌ك زاده‌ی پێویستی هاتن، ئه‌وه‌ی دروستیكردن هه‌ستی به‌و بۆشاییه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ناسیۆنالیستی و مه‌زهه‌بیه‌ی ناوچه كه كردبوو، بۆیه به‌و راده مه‌ترسیداره شوێنكه‌وته‌یان بۆ په‌یدابوو، زوو گه‌شه‌و ته‌شه‌نه‌یان كرد. به‌هۆی ناسنامه‌كه‌یه‌وه كه گروپێكی جیهادی سونه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ش كه له سوریا سه‌رده‌مانێكی زۆر بوو سونه ده‌چه‌وسێندرانه‌وه، له سوریا گه‌نجێكی زۆری سونی مه‌زهه‌ب دوایانكهوتن، له عیراقیش به‌هۆی هه‌ڵمه‌تی چڕی ته‌شه‌یوع، وه‌ك په‌رچه‌كردار و پێویستی قه‌ڵغانێك بۆ به‌رگریكردن له خۆیان، به‌شێكی زۆریان بوون به شوێن كه‌وته‌ی ئه‌و گروپه‌و رێگه‌خۆشكه‌ر بوون بۆ هێنانه‌وه‌ی بۆ ناوچه سونیه‌كانی عیراق و به ئاسانی چه‌ند پارێزگایه‌ك كه‌وته ده‌ستیان، وه‌ك راپه‌ڕینی چه‌كداری سونه ده‌ركه‌وتن و كورد واته‌نی (ماڵی قه‌ڵب سه‌ر به ساحێبێتی) زوو بوون به ماڵ به‌سه‌ر سونه‌وه.
به‌ڵام ئایا له راستیدا داعش خزمه‌ت به سونه ده‌كات.؟ ئه‌وه‌ی تا ئێستا كردویانه هیچ خزمه‌تێكی به سونه كردووه.؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش ئامرازه نه‌ك ئامانج، ته‌نانه‌ت ئامانجی داعش ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ی ئیسلامیش نیه، به‌ڵكوو ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی دروستیشیان كردووه ئامرازه بۆ ئامانجێكی گه‌وره‌تر، كه ره‌نگه زوو بێت بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی ده‌قیقتر له‌وه‌ی تا ئێستا بۆ ئایندهی لێكه‌وته‌كانی دوای ده‌ركه‌وتنی داعش كراون. بۆیه ده‌كرێت له ئێستایا ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی له ره‌فتار و كردار و به‌هۆی داعشه‌وه هه‌ڵهێنجراون، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ناسینهوهیهكی دروستی ئامانجه دوور مه‌وداكانی داش وێنا بكرێن.
ئه‌م هێزه له ده‌ركه‌وتنیانه‌وه تا ئێستا ئه‌وه به روونی ده‌رئه‌كه‌وێت كه خاوه‌ن نه‌خشه‌و پلانی ووردی تاكتیكی و په‌یڕه‌و له سیاسه‌تێكی قۆناغبه‌ندی دوورمه‌ودا ده‌كه‌ن، نه دواده‌كه‌ون له پلانه‌كانیان و نه پێشڕه‌ویی و په‌له‌ش ده‌كه‌ن له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ پێی بگه‌ن. ئه‌مه پێمان ده‌ڵێت هێزێكی هه‌مه‌جی و بێ ستراتیژ نین، كه‌واتا عه‌قڵێكی گه‌وره‌تر له‌وه‌ی وێنا ده‌كرێت هه‌ڵیان ده‌سوڕێنێت. تا ئێستا ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌نجام له كاره‌كانی ئه‌م گروپه كه‌وتۆته‌وه، جگه له ماڵوێرانی هیچی تری به سونه نه‌به‌خشیووه. له سوریا هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی سونه نشین بوون به‌هۆی شه‌ڕی ئه‌م گروپه‌وه بوون به وێرانه، گه‌نجێكی زۆری سونه بوون به سوته‌مه‌نی شه‌ڕه‌كانیان، له هه‌مانكاتدا بوون به قه‌ڵغانی پاراستنی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د.
له عیراقیش كه له دۆخێك‌دا هاتن سونه‌كان داوای هه‌رێمی تایبه‌ت به سونه‌ی عیراقیان ده‌كرد، هه‌موو سیاسیه‌كانیان بوون به ئاواره یان له به‌غدا یاخود له كوردستان. حیزبه سونیه‌كان ره‌گ و ریشه‌یان ههڵتهكێندرا، نفوز و جه‌ماوه‌ری هیچ كوتله‌یه‌كیان نه‌ما، نه‌ك خواستی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتی له‌ناو سونه نه‌ما، به‌ڵكوو هه‌موو ناوچه‌كانیان وێران كران، هه‌زاران گه‌نجی سونه‌ی عه‌ره‌بیان كوشت و هه‌زارانیان له ریزه‌كانی خۆیاندا به‌كوشت داوه. ئه‌وه‌شی ماوه‌ته‌وه له رزگاركردنهوهیاندا له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت ده‌كرێت. له‌به‌رانبه‌ردا له سوریا شه‌رعیه‌تیان به مانه‌وه‌ی حوكمی شیعی ئه‌سه‌د دایه‌وه، له عیراق كه پێشتر نیگه‌رانی له سوپا ده‌كرا كه به‌شێكی به تائیفی كراوه، به‌هۆی داعشه‌وه شه‌رعیه‌ت درایه پێكهێنانی سه‌دان هه‌زار چه‌كدار له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیای به‌در و خوراسانی. ده‌رگاش بۆ سوپای قودسی ئێران ئاوه‌ڵا بوو له‌ناو خاكی عیراق و سوریا و لوبنان ته‌راتێن بكات.
له تازه‌ترین دهركهوتهشدا داعش له لیبیا كه‌وتوونه‌ته چالاكی و ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن وڵاته عه‌ره‌بیه سونیه‌كانی تریش بگرێته‌وه. هیچ دوور نیه‌و به‌دڵنیاییه‌وه پێگه‌ی توركیاش وه‌ك كۆڵه‌كه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یمه‌نه‌ی سونه له ناوچه‌كه ده‌له‌رزێنێ و ده‌گاته ده‌رگاكانی ئه‌ستانه. بۆ هه‌ر جێگه‌یه‌كیش بچێت به‌دوای خۆیدا په‌لكێشی هه‌یمه‌نه‌ی شیعه ده‌كات.
له‌كۆی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌دا ئه‌و پرسیاره دروست ده‌بێته‌وه ئه‌ی كه‌واتا له داهاتوودا داعش چی بۆ سونه ده‌كات كه ئه‌وه ئه‌گه‌ره‌كان بن.؟ به‌نده نایشارمه‌وه له‌مێژه بۆچونێكم لادروست بووه كه ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت و رۆژئاوا به‌گشتی سیاسه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر به ئیسلام به‌جۆرێك داڕشتۆته‌وه پێچه‌وانه‌ی سه‌ده‌ی رابردووه، كه له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌یان دهوڵهتۆكهیان بۆ سونه له جیهانی ئیسلامی قوتكرده‌وه، له دوای سه‌رهه‌ڵدانی قاعیده و به‌دیاریكراویش له‌دوای په‌یدابوونی داعشه‌وه، پشتیوانی له شیعه ده‌كه‌ن له جیهانی ئیسلامی و له نه‌خشه‌ی تازه‌ی ناوچه‌كه‌دا هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه ده‌كه‌نه‌وه‌و جیهانی ئیسلامی ده‌بێته خاوه‌نی دوو بلۆكی گه‌وره‌ی شیعی و سونی. كه دوور نیه بۆ ئه‌و ئامانجه بێت دواتر ئه‌م دوو بلۆكهی سونه و شیعه به‌ریه‌ك بكه‌ون، به‌مه جیهان له مه‌ترسی به‌ریككه‌وتنی شارستانیه‌ته‌كان و مه‌ترسی فراوانبوونی ئیسلام بپارێزن. به‌و بهریهككهوتنهش كه هه‌ردولا خاوه‌نی خه‌سڵه‌تی توندوتیژین، روواوگهلی خوێناوی ده‌خوڵقێن، به راده‌یه‌ك كه ئیتر له رۆژهه‌ڵاته‌وه ره‌گ و ریشه‌ی توندوتیژی كۆتایی بێت و خه‌ڵك لیره خۆی ئه‌و كه‌لتوره ره‌ت بكاته‌وه.