شێرزاد شێخانی
له كاتی قه‌یرانو جه‌نگو رودانی كاره‌ساتی سروشتی‌دا پێوه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتن و شكستی ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت ده‌رئه‌كه‌ون، به‌كوردییه‌كه‌ی ( عه‌یبو عاری) ده‌سه‌لات، یاخود كاره باشه‌كانی له به‌رێوه‌بردندا.. عیراق سه‌رباری ئه‌وه‌ی دیكتاتورێك حوكمی ئه‌كرد،به‌ڵام به‌درێژایی جه‌نگێكی درێژخایه‌نی له‌گه‌ل ئێران‌دا توانی خۆی رابگرێت‌و ئابوریه‌كه‌شی نه‌روخا، سه‌رباری تێچوی له‌راده‌به‌ده‌ری مه‌سروفاتی جه‌نگه‌كه‌ش توانی به‌ره‌ی ناوخۆ‌و حوكمی وڵات بپارێزیت‌و خه‌ڵكی هه‌ست به برسیه‌تی ونه‌داری نه‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش دوانه‌یه‌كه‌ن له‌گه‌ل هه‌مو جه‌نگێكدا به‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتو میلله‌ت ئه‌گرن. ئێرانیش به درێژایی ساڵانی رابردو كه ئابلۆقه‌یه‌كی توندی به‌سه‌را سه‌پێنراوه، به‌ڵام تا ئێستاش خۆراگر بوه‌و، ئابلۆقه‌كه‌ی سه‌ریشی كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كردۆته سه‌ر ئیداردانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌وه. هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی جه‌نگی ئێستای دژی داعش توشی قه‌یرانێكی قوڵی داراییی و ئیداری بۆته‌وه، زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد باس له كه‌ڵه‌كه‌بونی قه‌یرانو كێشه‌كانی 23 ساڵه‌ی حوكمرانی كورد ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش تا ئاستیكی زۆر راسته، به‌ڵام له‌ساڵی 2005 ه‌وه بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه دابینده‌كرێت، كه ده‌كرا به‌و بودجه‌وه ژێرخانێكی ئابوری پته‌و له‌كوردستاندا دابمه‌زرایه و به‌و پاره زۆره شتی باش ئه‌كرا ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كانی رابردوو بیانتوانیایه به رێكوپێكی سود له‌و بودجه‌یه وه‌ربگرن.
له‌گه‌ل ده‌سپێكردنی جه‌نگی داعش كاریگه‌ری له‌تبونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به ته‌واوی ده‌ركه‌وت.ئه‌گه‌ر هاوكاری وڵاتانی هاوپه‌یمانانو فرۆكه ئه‌مریكیه‌كان نه‌بوایه ئه‌سته‌م بو پێشمه‌رگه خۆی له‌به‌رامبه‌ر هێزێكی بچوكی وه‌كو داعش رابگرێت، به‌ڵگه‌ش شكسته‌كه‌ی قه‌زای شه‌نگال بو كه به‌ماوه‌یه‌كی كورت‌و به‌بی به‌رگریكردن ته‌سلیم به داعش كرایه‌وه.
ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه كه له‌ساڵانی خه‌باتی شاخدا ژماره‌ی به‌چاره‌كی ئێستای نه‌ئه‌بو به‌ڵام ده‌یان داستانی قارمانانه‌ی تۆمار ئه‌كردو له‌به‌ره‌یه‌كی هه‌زاران كیلۆمه‌تریدا به‌رامبه‌ر به سوپایه‌ك ئه‌وه‌ستا كه به سوپای چواره‌می دونیا ئه‌ناسرا.
ئێستا ده‌سه‌ڵات بۆی ده‌ركه‌وتوه كه‌وا یه‌كریزی هێزی پێشمه‌رگه چه‌نێ پێویستیه‌كی ژیارییه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئێستا كار بۆ حزبیكردنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌كریت، زۆرجار سه‌ركه‌وتنه‌كان وه‌كو دیعایه‌كی هه‌ڵبژاردن به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌یانه‌وێ له‌ئیستاوه ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه به‌حیزبی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دوای سێ ساڵی‌تر به میلله‌ته‌كه‌مانی بفرۆشنه‌وه‌و بڵێن" ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بواینه كوردستان داگییر ئه‌كرا".
ئێستا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ یه‌كخستنی هیزه‌كانی (70 و80)، پرسیاره‌كه‌ش لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا یه‌كخستنی ئه‌م دو هێزه چ سودێكی بۆ كوردستان ئه‌بێت له‌كاتێكدا وه‌لای ئه‌و هێزانه هه‌روه‌كو خۆی ئه‌مێنێته‌وه بۆ حیزبه‌كانیان؟.بیرمانه پێش شه‌ڕی ناوخۆی ناوه‌راستی نه‌وه‌ده‌كان هێزی پیشمه‌رگه یه‌كگرتو بو، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ته‌قه‌ی شه‌ڕی براكوژیش هه‌ر یه‌كه‌و لایدایه لای حیزبه‌كه‌ی خۆی‌و ته‌قه‌ی له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی كرد، ئه‌و كاره‌ساته‌ی لێكه‌وته‌وه كه بینیمان هه‌زاران رۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته به‌بێ تاوان كوژران وهه‌زارانی تریان په‌ككه‌وته بون. به‌یانیش ته‌قه‌یكی تر بكرێت بێگومان هه‌ر پێشمه‌رگه‌و ئه‌گه‌رێته‌وه سه‌نگه‌ری حیزبه‌كه‌ی خۆیه‌وه، بۆیه ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر به‌راستی ئه‌مانه‌وێ هێزێكی نیشتمانی یه‌كگرتو دابمه‌زرێنین ئه‌بێ ئه‌و هێزانه‌ی ئێستا خانه‌نشین بكرێن‌و له بری ئه‌وان هێزێكی تازه‌ی گه‌نجانه له‌رێگه‌ی ته‌جنیدی سه‌ربازی دابمه‌زرێت كه وه‌لای بۆ كوردستانه‌كه‌مان بیت نه‌وه‌ك بۆ حیزبه‌كان، نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كه هه‌مومان له‌ناو یه‌ك كه‌شتیداینو هه‌ركاتیك ئه‌م كه‌شتیه نقوم بو هه‌رهه‌مومان له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌بات ئه‌وسا نه هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی‌و نه ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی به هانای كه‌سه‌وه ناچن.
له‌لایه‌كی تره‌وه قه‌یرانی داراییشی هاتۆته سه‌ر،كه ئه‌مه‌یان زۆر كوشنده‌تره له‌نه‌بونی هێزێكی یه‌كگرتو، چونكه ئه‌مه كاریگه‌ری به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵكادا هه‌یه، سه‌یره هه‌رێمێكی سێ پارێزگا له‌دوای وه‌رگرتنی نزیكه‌ی 70 ملیار دۆلار له ده‌وڵه‌ت توشی قه‌یرانێكی ماڵوێرانكه‌ری دارایی بێت كه نه‌توانێت ته‌نانه‌ت بژێوی رۆژانه‌ی فه‌رمانبه‌ركانیشی دابینبكات.ئه‌و هه‌مو پاره زۆر‌و زه‌وه‌نده هی ئه‌وه بو ئایینده‌ی میلله‌ته‌كامانی پێ زه‌مانه‌ت بكرێت. له‌كوێت باسی ده‌سكه‌وته‌كانی میری پێشوتریان ئه‌كرێت كه جابر ئه‌حمه‌د بو، له‌ساڵانی حوكمرانی خۆیدا به‌شێك له‌داهاتی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی ئه‌خسته ناو سندوقێكه‌وه به‌ناوی سندوقی ئایینده، مه‌به‌ستی گلدانه‌وه‌ی سه‌روه‌ت بو بۆ نه‌وه‌كانی ئایینده‌ی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌م پاره‌یه‌ش ئێستا له‌پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێناندا كاری پێده‌كرێتو ساڵ به‌ساڵیش زیاد ئه‌كات.
كاره‌با پێویستیه‌كی رۆژانه‌ی ژیانه، ئه‌ویش له‌قه‌یرنیكی قوڵدایه، ئه‌وه‌تا له‌سه‌رماو گه‌رمادا حكومه‌ت به راشكاوی ئه‌ڵی من ناتوانم بڕی پێویست دابینبكه‌م، خۆ كاره‌با له‌كاتی سه‌رماو گه‌رمادا پێویسته نه‌ك له كاته‌كانی تردا، حكومه‌تیش كه نه‌توانیت بڕی پێویست دابینبكات كه‌واته ئه‌مه شكسته.
گه‌نده‌ڵی ئه‌مرۆ بوه‌ته نه‌خوشیه‌كی كوشنده، به‌ڵام حكومه‌ت به دریّژایی ته‌مه‌نی 23 ساڵه‌ی نه‌یتوانیوه كه‌می بكاته‌وه چ جای بنه‌بڕ كردنیشی.. سه‌روه‌تو سامانی میلله‌تێك كه‌وتۆته ده‌ست چه‌ند كه‌سانێكه‌وه كه به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ئه‌ژمێردرێن، باقی مییله‌ت له‌نه‌بونی و هه‌ژاریا ئه‌ژین..دوایین راپورتی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم باس له به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری ده‌كات له هه‌رێمی كوردستاندا.. رێژه‌ی بێكاری رو له‌زیادبونه.. هه‌ژاری به‌لای منه‌وه ئه‌و رێژه‌و ژمارانه نیه كه ده‌سه‌ڵات باسی ئه‌كات، پێموایه ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌توانێ بوكه‌شوشه‌یه‌ك بۆ كچه بچكۆلانه‌كه‌ی بكڕێت ،ئه‌وه پێاوێكی هه‌ژاره.. ئه‌گه‌ر گه‌نجێك نه‌توانێ كارتی ئه‌نته‌رنێته‌كه‌ی بكڕێت ئه‌ویش نه‌داره، به‌م پێوه‌ره‌ش رێژه‌ی له سه‌دی نه‌وه‌دی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ته‌كه‌مان هه‌ژارو نه‌دارن چونكه موچه‌كه‌یان هی ئه‌وه نیه له‌م رۆژگاره‌دا ساده‌ترین پێداویسته‌كانی ژیانیان دابین بكات.
ئه‌و هه‌مو كێشه‌و قه‌یرانه قوڵانه‌ی ئێستا به‌رۆكی هه‌رێمی گرتۆته‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌وا حكومه‌ته‌كانی له سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه تا ئه‌مرۆش حكومه‌تی شكستخواردو بونه له روی ئیداره‌دانو ئابوری‌دا كه ئه‌مانه‌ش كۆڵه‌گه‌ی ئیداره‌ی هه‌ر حكومه‌تێكی ئاساییه له هه‌ر وڵاتێكدا.
چه‌ند ساڵیك له‌مه‌وبه‌ر كاتێك جه‌نابی مام جه‌لال دو ساڵی حكومه‌ته‌كه‌ی یه‌كیتی دایه‌وه ده‌ست نێجیرڤان بارزانی له‌لێدوانێكدا وتبوی كه‌وا ئه‌مانه‌وێ كاك نێجیرڤان به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ته‌واو بكات، هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست له‌مه‌ش ئه‌و قاعیده‌یه كه له‌زۆربه‌ی وڵاتاندا په‌یوه‌ستن پێیه‌وه ئه‌ویش دانانی 4 سال بۆ ته‌مه‌نی هه‌ر حكومه‌تێك، به‌ڵام خۆ بیرمان نه‌چوه نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه چوار ویلایه‌تی چوار ساڵی ته‌واو كرد كه‌چی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانیش هه‌ر وه‌كو خۆیانن..
زۆر جار گوێبیستی هه‌ندێ لێكدانه‌وه‌ی سه‌یر ئه‌بم كاتێك باسی قه‌یرانێكی ئه‌م وڵاته ئه‌كه‌ی كه‌سانێك پێیان وایه حكومه‌ت ئه‌م قه‌یرانانه به ئه‌نقه‌ست چاره‌سه‌ر ناكات، بۆ نمونه گوێم لێبوه وتویانه " حكومه‌ت وه‌زعی كاره‌با چاك ناكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك مه‌شغول بێت به بونی قه‌یرانه‌وه؟!. كاتێكیش ئه‌پرسم" بۆچی خه‌ڵك مه‌شغوڵ ئه‌كه‌ن،؟ وه‌ڵامه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه " تا خه‌ڵك خۆی له‌كاری سیاسه‌ت هه‌ڵنه‌قورتێنێ".ئه‌م قسه‌یه‌ش له ولاتێكدا ئه‌كرێت كه حكومه‌ته‌كانی حیزبینو سیاسه‌تیش وه‌كو هه‌وای لێهاتوه هه‌مومان به هۆی حیزبایه‌تیه‌وه هه‌ڵیئه‌مژین..
له‌لایه‌كی تریشه‌وه من نازانم ئه‌گه‌ر حكومه‌ت وه‌زعی كاره‌با چاكبكاته‌وه قازانجیه‌تی یا زه‌ره‌ر؟. خۆ هه‌مو حیزبێكی ده‌سه‌ڵات كار بۆ ئه‌وه ئه‌كه‌ن سۆزی جه‌ماوه‌ر بۆ لای خۆیان رابكێشن به‌كاره باشه‌كانو ده‌سكه‌وته‌كانی له‌حكومه‌تداریدا، ته‌نها لای ئێمه به هۆی ته‌زویرو ساخته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه حیزبه‌كان بێمنه‌تنو پێویستیان به‌سۆزه‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه نیه..
له‌دیمه‌نێكی فیلمی " الحدود" كه هونه‌رمه‌ندی سوری درید له‌حام پاڵه‌وانی بو، له‌سه‌ر سنور عاسی ئه‌بێت و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌یهێڵنه‌وه، له‌چاخانه‌كه‌ی سه‌ر سنور دائه‌نیشێت داوای رۆژنامه ئه‌كات، شاگردی چاخانه‌كه پێی ئه‌ڵێ" رۆژنامه‌ی تازه‌مان نیه ته‌نها هی ساڵێك پێش ئیستامان هه‌یه. ئه‌ویش ئه‌ڵێ" بڕۆ بیهێنه فه‌رقی رۆژنامه‌ی ئه‌مرۆ پارساڵ له‌م وڵاته‌دا زۆر نیه"؟!.
قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی ئێمه‌ش هیچ گۆڕانكاریه‌كی تیا نه‌كراوه هه‌مان قه‌یرانی 23 ساڵ پێش ئێستایه..
له كۆتاییدا دانانی پێوه‌ری سه‌ركه‌وتنو شكستی حوكمرانی هه‌رێم به ئێوه‌ی ئه‌سپێرم..
15/2/2015