قادر حەسەن
هه‌ندێك له میدیاكاران هاوشێوه‌ی مه‌فره‌زه تایبه‌ته‌كانی به‌عس ده‌بێ ڕۆژانه چالاكییان هه‌بێت
له سایه‌ی خوێن و خه‌باتی گه‌لی كوردستان و شۆڕشه ڕزگاریخوازه‌كانی، به‌تایبه‌تی له باشووری كوردستان، گه‌لی كورد توانی بگاته قۆناغێكی له‌بار و گونجاو كه خاوه‌ن هه‌رێمێكی فیدڕال و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی خۆیه‌تی و له‌سایه‌ی ئه‌مانه‌شدا، كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌بار ڕه‌خساوه به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئازادی و دیموكراسی و ئازادیی ڕاده‌ربڕین و فره‌حزبی و…هتد. ئه‌وه‌ی كه له هه‌موانیش زیاتر هه‌ستی پێ ده‌كرێت، زۆر و بۆری و به‌رفراوانیی میدیایه به هه‌موو شێوه‌كانی، ڕاسته هۆكارێكی ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شۆڕش و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا له هه‌موو جیهان كه وڵاتی ئێمه‌شی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س له‌وانه‌یه ئه‌وه نه‌زانن كه ئێمه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دونیا جیاوازیمان هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیش هه‌ست به‌م جیاوازییه بكه‌ن، به‌ڵام موراعاتی ناكه‌ن، جیاوازییه‌كه‌ی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه وه‌كوو نه‌ته‌وه‌كانی تر هێشتا خاوه‌نی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆمان نین و ئه‌مه‌ش وا پێویست ده‌كات كه هه‌ندێك له ئیعتیبارات له‌به‌رچاو بگرین .
بۆ نموونه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی، بابه‌ته ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان، كه‌چی به‌داخه‌وه میدیا و میدیاكاره پڕۆفیشناڵه‌كانمان! هیچ حسابێكیان بۆ ئه‌م بواره گرنگ و هه‌ستیاره نه‌كردووه و وه‌كوو دیاریشه به‌ته‌ماش نین بیكه‌ن و بگره هه‌ر دانیش به‌م ڕاستییه دانانێن .
هه‌ندێكیان ئیدیعای بێلایه‌نی ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی تر خۆیان به سه‌ربه‌خۆ و ئازاد ده‌زانن و هه‌ندێكیشیان نایشارنه‌وه كه لایه‌نگری هه‌ندێك حزبی دیاریكراون، خواش هه‌ڵناگرێَ ئه‌وانه‌ی به میدیای حزبی ناو ده‌بردرێن، زیاتر پابه‌ندن به بابه‌ته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانی تر كه خۆیان به ده‌نگی گه‌ل و شه‌قام ده‌زانن و لافی بێلایه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی لێ ده‌ده‌ن، ئه‌شهه‌دو ڕِِِاست ناكه‌ن، به‌ڵكوو هه‌ریه‌كه‌یان له كه‌ناڵێكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن و هه‌ر به فیتی ئه‌وانیش هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن .
به‌هۆی موزایه‌دات و ڕكابه‌ریی سیاسیی بێ مه‌عناش، كه‌س خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌م وه‌زعه نادات. ئیتر مه‌یدان ئاواڵا بووه بۆ ته‌راتێنی میدیای له‌م چه‌شنه‌ی كه ئاماژه‌م پێكرد. هه‌ندێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیش، وایان له به‌رپرسانی حزبی و حكوومیی ئه‌م وڵاته گه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر بێتوو به‌م شێوه‌یه كار بكه‌ن، هاوشان ده‌بین له‌گه‌ڵ وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی دونیا و ته‌نانه‌ت له‌ڕووی سیاسیشه‌وه كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه .
به‌داخه‌وه ئه‌وانیش تا ئه‌ندازه‌یه‌ك كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م بیرۆكه هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام بۆ زۆر له‌و كادیره ئیعلامیانه هیچ عه‌یبی نییه و زۆربه‌یان سوودی باشیان پێ گه‌یشتووه و گه‌ر به‌م ڕێگایه نه‌بوایه، به هه‌موو ژیانی خۆیان نه‌ده‌گه‌یشتنه ئه‌م ئاسته و ئه‌م وه‌زعه‌یان به خه‌ویش نه‌ده‌بینی جا چۆن ده‌ستبه‌رداری ده‌بن! بۆ نموونه له ڕوانگه‌ی ئه‌م میدیاكارانه‌وه، نابێ له وڵاتی ئێمه‌دا هیچ نهێنی و تایبه‌تمه‌ندییه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ر هیچ بابه‌تێك، ته‌نها ئه‌وه باس ناكه‌ن و نایورووژێنن كه په‌ی پێ نه‌به‌ن، ئه‌گینا له هیچ سڵ ناكه‌نه‌وه.
كه‌چی له وڵاته هه‌ره به‌هێز و پێشكه‌وتوو و دیموكراسییه‌كانی جیهاندا، بابه‌تگه‌لێك هه‌ن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناخرێنه سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕِۆژنامه‌كان و شاشه‌ی تیڤیه‌كان، به‌ڵام دیاره ئه‌م وڵاته‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان له ئه‌مریكاش به‌هێزتره، بۆیه باكمان له هیچ شتێك نییه.
بابه‌تێكی تر كه زۆر نابه‌جێ و مه‌ترسیداره، ئه‌وه‌یه، هه‌ندێك له میدیاكاران هاوشێوه‌ی مه‌فره‌زه تایبه‌ته‌كانی سه‌رده‌می به‌عس كه‌وایان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو ده‌بێ ڕۆژانه چالاكییان هه‌بێت، جا هه‌ر چۆنێك بێت، ئه‌وانیش له ترسی خۆیان و بۆ ئه‌و پاداشته‌ش كه له‌بری چالاكیه‌كانیان پێیان ده‌درا، له هیچ شتێك ده‌ستیان نه‌ده‌پاراست، ته‌نانه‌ت له كوشتن و سه‌ربڕینی خه‌ڵكی بێ‌تاوان و شوانكاره و هه‌ر جۆره كه‌سێك كه ده‌ستیان كه‌وتبایه ڕاده‌ستی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ڕژێمیان ده‌كردن.
ئێستاش هه‌ندێك له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان، هه‌ر چۆنێك بێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن بابه‌تی نوێ بدۆزنه‌وه و دورستی كه‌ن تا وا پیشان بده‌ن كه له كه‌ناڵ و ده‌زگاكانی تر چالاكتر و پێشه‌نگترن، ئینجا ئه‌م بابه‌تانه بێ بنه‌ما بن، یان ناڕاست بن، یا زیانیان بۆ گه‌ل و وڵات هه‌بێت، یان نا، به‌لای ئه‌وانه‌وه هیچ گرنگ نییه، به‌ڵكوو گرنگ ئه‌وه‌یه بازاڕیان بجووڵێنن و گه‌رمی كه‌ن.
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێك جاریش له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته دزێوانه هۆشداری بدرێ و ئاگادار بكرێنه‌وه، ئه‌وا ده‌یكه‌نه هه‌ڵلایه‌ك ئه‌وسه‌ری دیار نه‌بێت و ده‌ڵێن ئه‌مه به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری و سنوورداركردنی ئازادیی ڕاده‌ربڕِِِین و له‌ناوبردنی میدیای ئازاده، ئه‌مه‌یه یه‌كه‌مین و دواهه‌مین قسه‌یان بۆ به‌رگریكردن له سنوور به‌زاندنه‌كانیان .
بۆیه به بۆچوونی من، میدیاكاره به‌ڕێزه‌كانی ئێمه یا فڕیان به‌سه‌ر پرۆفیشناڵیه‌ت و ئه‌كادیمیه‌تی ئیعلامی ستانداردی جیهانیه‌وه نییه، یاخود له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سیی خۆیان و یا له ئه‌نجامی ڕق و كینه و كیبه‌ڕكێی ناشه‌ریفانه‌ی سیاسی‌دا، ئاماده‌ن هه‌موو پڕه‌نسیب و ڕه‌وشتی به‌رز و ڕه‌سه‌نی ڕۆژنامه‌وان بخه‌نه ژێر پێیانه‌وه.
خۆ به ناشووكری نه‌بێ یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریش به شێوه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده خراپ ڕێك خراوه، كه ڕێگاخۆشكه‌ره بۆ زۆر له‌و سه‌رپێچی و پاشاگه‌ردانیه ئیعلامییه، كه‌چی هێشتاش هه‌ندێك له نابیغه ئیعلامیه‌كانمان به‌وه‌ش ڕازی نین و داوای ئازادیی ڕه‌هاتر ده‌كه‌ن .
بۆیه له كۆتاییدا ده‌ڵێم خوا خێر به‌و میدیا هه‌ره‌مه‌كیه‌ی كه له كوردستان به‌رقه‌راره، بكات، داواكاریشم لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ ئه‌م مه‌ترسییه جدییه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن بۆ چاره‌سه‌رێكی گونجاو و دانانی چوارچێوه‌یه‌ك، تا چیتر دۆ و دۆشاو تێكه‌ڵ نه‌كرێت.
16/2/2015