فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

پەروا عەلیparwa ali

ڕۆژی ١٣ی شوباتی ٢٠١٥ ئەو شەرەفەم پێدراو سەردانی کۆبانێم کرد لەگەڵ هاوڕێ پەرلەمانتارەکانم ، دوای ئەوەی نزیکی کاتژمێرێک چاوەڕوانی توانیمان بچینە ئەودیو سنور کە تەلبەندێک بوو دەرگایەکی گەورەی تیا بوو، لە دورەوە دەمانبینین قەدەرێک بوو ئەوان چاوەروان بوون، هاو سەرۆکی کانتۆنی کۆبانێ و هەموو وەزیرە بەڕێزەکان لە پێشوازیدا بوون، لە هەردوو ڕگەز و هەموو تەمەنەکانی تیا بوو ئەوەی هەمویانی کۆکردبۆوە خاکیێتی و سادەییان بوو. ئەوەی مایەی خۆشحاڵیان بوو بە پلەی یەکەم، ئەوە بوو کە ئێمە یەکەم وەفدی فەرمی بوو بچێتە کۆبانێ پاش ئازادکردنی، دڵنیا بوون بوو لە هاو سۆزی باشوری کوردستان بۆ کۆبانێ. بە باژێری کۆبانیدا گوزەرمان کرد.. ئەوەی لە کۆبانێ بینیم: دیمەنەکانی کۆبانێ تاساندمی هەر بە فیلمێک دەچوو کە دەر‌هێنەرێکی بە توانا بە خەیاڵێکی بەرفراوانی پڕ هەست بە لەخاچ دانی روحەکان وێنای کردبێت. ئەوەی من بینیم هەموو کوچەو کۆڵانەکان وێران و ڕوخاو باڵەخانە و خانووەکان، شەقام و دوکانەکان ، هێلانە و باخچەکان، خامۆشیەکی سەیر کە سەدان چیرۆک و ئاوات و رق و نەفرەتی مرۆڤەکانی لە ناخدا حەشاردابوو. ئەوەی دەستی داعشی پێگەشتبوو یان وێرانی کردبوو یا تاڵان، دوای ڕۆشتنیان تەنانەت قوتوی شەکر و چا و هەموو کەلوپەلێک بۆمب ڕێژکرابوون بۆیە رۆژانە هاوڵاتیان دەبنە قوربانی لەکاتی گەڕانەوەیاندا بۆ ماڵەکانیان. کۆبانێ لە پێشدا زیاتر لە ١٥٠٠ ماڵی تیابوو بەڵام لە ئێستادا نزیکی ٣٠٠ ماڵ گەڕاونەتەوە چونکە زیاد لە % ٩٠ ی شارەکە وێران بووە.

ئازایەتی و بەرخۆدان، یەکێک لەو سیفەتانەیە کە کۆبانێی پێ ناسرا ئازایەتی و شکۆمەندی شێوازی داکۆکی و بەرگری بوو لە شارەکەیان شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان ی پ ژ ، و یەکینەکانی پاراستنی گەل ی پ گ پێکەوە لە بەرامبەر هەموو ئەو دڕندایەتیەی داعش توانیان بەوپەڕی گیان فیدایی و خۆراگری دڕندەترین دوژمنی مێژوو بشکێنن . کچە قارەمانەکانی کۆبانێ سەرلەنوێ مێژوی خەباتی ژنانیان زیندوتر و پڕ بەهاتر کرد، سەرلەنوێ شکۆیان ژنی کورد گەڕاندەوە و تێڕوانینی هەموو جیهانیان گۆڕی سەبارەت بە ژنی کورد و بەرابەری لەگەڵ پیاوان لە خەباتی چەکداری و هێنانەدی ئازادی .شەرڤانان ئەمانە و چەندین سیفاتی جوانی تر لەخۆ دەگرن ، لە کۆبانێ چەند کچێکی مناڵم بینی چەکیان لە شان بوو بە کۆڵانەکاندا دەگەڕان ، ئەوان ئاسایش بون و پارێزگاری ئارامی شاریان دەکرد. چەند هەستێکی جوان بوو خوایە ئازا و سادە و ساکار و پڕ مانا بون ئەوان.

دابەشکردنی ئەرک و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لە پرنسیپەکانی کانتۆنی کۆبانێیە، سستمیێکی ڕێکخراو پیادە دەکرێ کە بە وردی حساب بۆ هەموو شتێک کراوە، سادە وساکاری سیمای بارەگاکانە کە زۆربەیان لە ئەرکدان و چەند شەرڤانێک پاسەوانی مەحرەمی پیرۆزیان دەبن ، بەرپرسەکانیان لە کۆشکی گەرمی پڕ قەنەفە دانەنیشتبون بەڵکو لە گوندەکانی دەوروبەری کۆبانێ وانەی ئازایەتیان ئەدا.. گەریللا سەرکردەکانی ی پ ژ هێز و توانا و بڕوا بەخۆبونم لە چاوانیاندا بەدی دەکرد ، جگە لە بڕواو متمانە بە پەیامەکەیان کە بەرخودان بۆ ئازادیە و چەکێکی سادە هیچیتریان پێنەبو. بەخزمەت خاتوو عایشە دایکی شەهید شەرڤان و خێزانی ساڵح موسلیم گەشتم کە بۆ پێشوازیمان هاتبوو، تەمەن پڕتر بوو بەڵام بڕوا و توانای هێندەی قەندیل پتەوو بەهێز ،چون دایکی شەهیدانی باشور ورەی بەرزی ئەبەخشیە گەریللا.

لە گۆڕستانی شەهیدان کە لەژێردەستی تیرۆرستانی داعش ئازاد کرا بوو بەشیوازێکی جوان ڕێکخرابوەوە هەموی بە گوڵ ڕازابۆوە سەرباری ئەو هەموو وێران بوونە ژیاندۆستی ئەبەخشی و ئاسۆیەکی ڕوون بەدی ئەکرا ، هەر لەوکاتەدا شەهیدێکیان بەخاک سپارد شەرەفمەند بوم لەو ڕیوڕەسمە بەشداربووم، کەسوکارو هەڤاڵەکانیان بە هەلهەلە و وتنەوەی شەهید نامرێ لە خزمەتی ڕوحی ئەو شەهیدەدا بون، خوشكی شەهید کە هەر تەمەنی ١٥ ساڵ دەبوو ئەوەی دوپاتکردەوە کە چەکی براکەی هەڵدەگرێت و تەواوکەری خەبات دەبێت لە ڕیزەکانی یەکینەکانی پاراستی ژنان.

چ خەمێک و چ گەورەییەکیان لە ناخیاندا حەشار دابوو لەگەڵ دایکی شەهید ورەیان بە دارو پەردوی کەلاوە ڕوخاوەکانی ئەو شارە دەبەخشی، ئەودیمەنە زۆر کاریگەر بوو کە تەواو پێمەوە دیار بوو، گەریللایەک کە ئەو ئەرکی ڕۆژنامەوانی لە ئەستۆ گرتبوو لە کاتی بەخاک سپاردنی ئەو شەهیدە هاتەلام و وتی نیگەران مەبە ئازادی قوربانیشی دەوێت! پێشمەرگە قارەمانەکانی باشور کە هاوشانی شەرڤانان و گەریللا بۆ پاراستنی ڕوژئاوا لەوێ بوون بە یەکڕیز نیشتمانیان پێکەوە دەپاراست،هەستم کرد هیچ جیاوازیەک نیە لە نێوان سنە و ئامەد، کۆبانێ و سلێمانی تەنها سنورێکی وەهمیەو هیچی تر نا. زۆرم دی، زۆر لە دیمەن و وێنەکانم لە ناخدا هەڵگرتووە کە هەرگیز لەبیرم ناچن، ئازاری کورد بوون و ئازاری هەڵقرچانی دایکانی کۆبانی و ڕوژهەڵات و باکور و باشور هەمویان چون یەک بوون و کۆبانێ هەموی لە ئامێز گرتبوو.

23/2/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان