فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

دەیڤید رۆمانۆdavid romano1234

ئەم هەفتەیە، سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا داوای لە كۆنگرێسی وڵاتەكەی كرد پڕۆژە بڕیارێك بۆ ناردنی هێزی تایبەت لەدژی داعش و گرووپەكانی وەكو داعش پەسەند بكەن. ئەو پرۆژەیەی لەبەر‌دەم كۆنگرێسە بە ناڕوونی مۆڵەتی ناردنی هێزی زەمینیی ئەمریكا رەتدەكاتەوە و ماوەی سێ ساڵ بۆ ئەو جەنگە دیاری دەكات‌. ئاشكرایە بەڵێنەكەی سەرۆك ئۆباما لە نەناردنی هێزی سەربازییەوە بووە بە ناردنی هەندێك هێز، ئەگەر پێویست بێت. لەبەر چەند هۆكارێك، ناردنی ژمارەیەكی زۆری هێزی سەربازیی ئەمریكا بۆ سووریا وا دەردەكەوێ كە هیچ چانسێكی نەبێت. بۆیە زۆر كەس لەو بڕوایەدان كە پەسەندكردنی ناردنی ئەو هێزە بۆ عێراق دەبێت. هەرچەندە ئەو دەسەڵاتەی ئۆباما داوای دەكات لە كۆنگرێسی وڵاتەكەی بۆ پێگەیەكی جوگرافیی دیاریكراو و سنووردار نییە. دەكرێت هێزی سەربازی بنێردرێت بۆ یەمەن هەروەك چۆن دەنێردرێت بۆ عێراق. ئەگەر مەبەستەكە بەدەستهێنانی رەزامەندیی كۆنگرێس بێت لە پشتگیریكردنی ئۆپەراسیۆنی تایبەت و سنووردار وەك ناردنی هێزە تایبەتەكان بۆ كوشتنی سەركردەكانی داعش، كەواتە ئەوە شتێكی لۆژیكییە بۆ ئۆباما‌ داوای دەسەڵاتێكی لەو جۆرە بكات. 


بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە حاڵی حازر و لە ساڵی رابردوودا ئۆپەراسیۆن لەلایەن هێزە تایبەتەكانی ئەمریكاوە لە سووریا ئەنجامدراوە، جێی سەرسوڕمانە كە ئێستا داوای دەسەڵاتێكی لەوجۆرە بكرێت بۆ هەمان جۆر لە ئۆپەراسیۆن. هەروەها ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە پاكستان چەندین سەركردەی قاعیدەیان كردە ئامانج پێویستی بە رەزامەندیی كۆنگرێس نەبوو، چونكە دەسەڵاتێكی بەرفراوان دراوەتە سەرۆكی ئەمریكا لە پاش هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەری 2001. 

بۆیە گومانەكان لە ناردنی هێزێكی سەربازیی ئەمریكی گەورەتر بۆ عێراق دووبارە دەبێتەوە بە جێگەی باسوخواس. رەنگە ئۆباما خواستی وابێت كە هێزە ئەمریكییەكان رۆڵێكی كاریگەرتریان هەبێت شانبەشانی هێزە عێراقی و كوردییەكان، بەتایبەتی لە پێكانی ئامانجی هێرشە ئاسمانییەكان بە شێوەیەكی باشتر. رەنگە هێزە تایبەتەكان شانبەشانی هێزە ناوخۆییەكان بجەنگێن هەروەك ئەوەی لە ساڵی 2003 كردیان كە هێزە تایبەتەكان شانبەشانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان جەنگان بۆ لەناوبردنی ئەنساری ئیسلام لە رۆژهەڵاتی هەڵەبجە. هەرچەندە ئەو هەنگاوە جەنگەكە بەهێزتر دەكات لە دژی داعش، بەڵام لەهەمانكاتیشدا مەترسی لەسەر گیانی سەربازانی ئەمریكی دروست دەكات و رەنگە لەناو تابوتدا بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەیان. بۆیە پشتگیرییەكی دوولایەنە لە واشنتن پێویستە بۆ تەحەمولكردنی بەرپرسیارێتیەكی لەوجۆرە. 

ئەو پرۆژە یاسایەی كە ئۆباما خستوویەتیە بەردەم كۆنگرێس، ئاماژەیە بۆ سووربوونی زیاتری ئۆباما لەسەر شەڕكردن لە دژی داعش، بەڵام ئەمە جێی سەرسوڕمانە، بۆچی بژارەیەكی دیكە تاوتوێ ناكرێ كە رەنگە باشتر بێت: ئەویش پڕچەككردنی راستەوخۆی كوردە. سیاسەتی واشنتن ناردنی هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكایە لەڕێگەی بەغداوە. هەموو كەس ئەوە دەزانێ كە بەغدا تەنها رێگە بە چەند كەلوپەلێكی سەربازیی بچووك دەدات بگاتە دەستی كورد، زۆرێكی ئەو كەلوپەلە سەربازیانە گلدەداتەوە بۆ خۆی و میلیشیا شیعەكان.

هەندێك جار میلیشیا شیعەكان فەرمان دەدەنە سوپای عێراق نەك بەپێچەوانەوە. میلیشیا شیعە توندڕەوەكانی وەك كەتایبی حیزبوڵڵا كە تاوانبارن بە سەربڕینی سوننەكان و نزیكییان لە ئێرانەوە، ئێستا بە تانكی وەك M1A1 كە پێشكەوتووترین‌ تانكی سوپای ئەمریكایە دەبینرێن. لەهەمان كاتدا، هێزی پێشمەرگە هێشتا بە تانكە كۆنە رووسیەكانی سەردەمی سەدام حسێن و لەپشتی پیكابەوە شەڕدەكەن.

ئاشكرایە بیرۆكراتەكانی واشنتن زیاتر ترسیان لە كوردستانێكی بەهێز هەیە وەك لە میلیشیا شیعە توندڕەوە دژ بە ئەمریكیەكان. زیاتر ترسیان لە دابەشبوونی نێوخۆیی پێشمەرگە هەیە وەك لە سوپایەك كە لەیەكەم رووبەڕوبوونەوەیان لەگەڵ جیهادیەكان چەكەكانیان فڕێدا. ئەمە جگە لەوەی لە سووریاش واشنتن بەئەنقەست خۆی بەدووردەگرێت لە كورد.

واشنتن بەلایەوە باشترە سوپای سووریای ئازاد پڕچەك بكات كە چەكەكانیان و ئەندامەكانیان بەشێوەیكی نادیار دەكەونە دەست گرووپە توندڕەوەكانی وەك بەرەی نوسرە و داعش. واشنتن ئەمە دەكات بۆ رازیكردنی بەغدا و تاران و ئەنقەرە و رەنگە دیمەشقیش كە هەموومان باش دەزانین ئەمانە چەند هاوڕێ و هاوپەیمانی متمانەپێكراوی ئەمریكان. رەنگە رۆژێك ئەنقەرە رێگە بە ئەمریكا بدات لە بەكارهێنانی بنكەی ئەنچەرلیكی ناتۆ لەدژی داعش یان خۆی بەدووربگرێت لە بانگەشەی ئەوەی كە واشنتن و ئیسرائیل لە پلانگێڕیدان بۆ رووخانی حكومەتەكەی توركیا. 

ئێستا زۆر لە ئەمریكییەكان دەزانن كە كورد هاوپەیمانێكی متمانەپێكراوە لە جەنگی دژی داعش. كورد وەك هاوپەیمانەكانی دیكەی ناوچەكە نین كە بە ئەمریكیەكان بڵێن ''سوپاس بۆ هاوكاریەكانتان، بەڵام هێشتا لە دژتانین و رۆژێك دووبارە هێرش دەكەینەوە سەرتان''. ئەگەر هاووڵاتیانی ئەمریكی ئەو دوو بژارەیەیان بخرایەتە بەردەم: بەهێزكردنی چانسی كورد بۆ سەربەخۆیی یان پڕچەككردنی خەڵكانێك كە رقیان لێیانە و دەیانەوێ مەرگی سەربازە ئەمریكیەكان  لە عێراق ببینن، لەو بڕوایەدام بژارەی یەكەم هەڵدەبژێرن. 

بەڵام بەداخەوە ئۆباما و سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەكەی رەنگە هێشتا ئەو پەیامەیان پێنەگەیشتبێ. 

18/2/2015

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان