فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

١/ پێکهاتەی تەشکیلاتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان وەک بزووتنەوەیەکی تازەدامەزراۆ، بۆ ئۆرگانیزەکردنی ساختاری تەشکیلاتی، لە شیوازی پێکهاتەی رایه‌ڵكه‌ی کۆمەلایەتی(شبکە اجتماعی) سوودوەردەگرێ. بزوتنەوە لەمبووارەدا لە قه‌واره‌ی سانتراڵیزمی قەیران خوولقێنەری  رێکخراوەیی دوورەپەێزی دەکات و بەمەبەستی رێزگرتن لە تەنەوعات و جۆراۆجۆیەتی ناۆ کۆمەلگا و دەخیل کردنی گشت چین و توێژی گەل لە پرۆسیسی بریاردانی سیاسی و سوودوەرگرتن لە خەلاقییەتی تاک‌و کۆ،و گرووپ، پێکهاتەی تەشکیلاتی خۆی، وەک پێکهاتەیەکی رایەلکەیی و کراوە و ئاسۆیی ئۆرگانیزە دەکات. بزوتنه‌وه‌ هه‌وڵده‌دا له‌رێگای سوودوەرگرتن لە کۆد و ژماره‌ی دیاریکراو، هه‌موو پێكهاته‌كانی بزوتنه‌وه‌ پێكه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌. پێکهاتەی رایه‌ڵكه‌ی کۆمەڵایەتی (نیزام و سیستمی کۆمەڵایەتی خاوەن قه‌واره‌ی رایه‌ڵكه‌یی‌)، لەسەر ئاستی پێكگه‌یاندنی پێكهاته‌و رێكخستنه‌كانی بزوتنه‌وه‌ له‌ نیزامی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خاوەن ئۆتۆنۆم كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. بزووتنەوە خاوەن قه‌واره‌ی لامەرکەزییە، بەۆمانایە كه‌ گشت لایەن و پێكهاته‌كانی بزووتنەوە،کە بریتین لە شوورا و کۆمیتەکان و چالاکوانان، له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتیی بزوتنه‌وه‌دا خاوه‌ن ئۆتۆنۆمی و دەسەلاتی بریاردانی لۆکالین، واتە هەر چالاکوانێک بۆی هەیە لەچوارچێوەی سیاسەتی فەرمی بزووتنەوەدا وەک رێبەر لەئاست دیاریکردنی چەشنی تەعاموولی روو لە پرسگەلی شوێنی ژیان و دانشتنی، بریاری گۆران خوولقێنەر بدات. چالاکوانانی شووراگەلی بزوتنه‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریدا ده‌توانن، له‌رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ئه‌ندام بن. بزوتنەوە خاوەنی شوورای هاۆئاهەنگی و رێكخستن و به‌ڕێوه‌به‌رییه‌، كه‌ لەبواری رێکخستن و هاۆئاهەنگ کردنی ریتمی کار و تێکۆشانی نیهادگەلی پەێوەست بە بزووتنەوەدا چالاکی دەنوێنێ، و لەم راستایەدا ئەرکی چاوه‌دێری كردنی تێكۆشانی گشتیی چالاکوانانی بزووتنەوەی لەئەستۆدایە، ئەم شوورایە وەک خاڵی پێوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كانی بزوتنه‌وه‌ رۆل دەگێرێت و لە به‌ره‌وپێشبردنی سیاسه‌تی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌دا كار ده‌كا. شوورای هاۆئاهەنگی بزووتنەوە، شوورایەکی کراوەیە و چالاکوانانی بزووتنەوە لەئانجامی بەرچاۆبوونی رادەی راندوومانی کاری و ئاستی تێکۆشان و مشوورخۆریان بۆ سەرخستنی سیاسەتی بزووتنەوە، دەتوانن لەم شوورایەدا کە رۆلی رێبەرایەتی بزووتنەوە دەگێرێت، جێگە و مەکانەتی شایانی ئاستی دەرایەت و کەفایەتی سیاسیان، دەستەبەربکەن.

٢/ هەلویستی بزووتنەوە روو لە ئۆپوزیسیۆن‌و سیستەمی حیزبی‌ رۆژهەلات‌ و حیزبەکانی کوردستانی

بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، خۆی بە دژبه‌ر، جێگره‌وه ‌و ئاڵترناتیڤی حیزب‌ و رێکخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نازانێ. ‌هه‌موو لایه‌نه‌كان وەک دۆست و هاوخه‌بات دەنرخێنێ و بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی سەروەری سیاسی هه‌موویان به‌هاوكار پێناسه‌ده‌كات. هەربۆیەشە لەمراستایەدا، بزووتنەوە لە سه‌ره‌تای راگه‌یاندن و ئاشكراكردنی تێكۆشان و كرده‌ی سیاسیی خۆێدا، دەستی دۆستی‌و هاوکاری بۆ لای سه‌رجه‌م حیزب و رێكخراوه‌كانی کوردستان درێژ ده‌كات. بزووتنەوە له‌چوارچێوه‌ی سیاسەتی دامه‌زراندنی پێوه‌ندییه‌كی په‌ته‌و و هاوتا له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رە سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، هه‌نگاوی یه‌كه‌م هه‌ڵده‌گرێ. له‌ئاستی كوردستانی گه‌وره‌دا و له‌گه‌ڵ پارت و رێكخراوی پارچه‌كانی دیكه‌دا له‌پێوه‌ندی و هاوكاریدا ده‌بێت، به‌ڵام قورسایی كار و تێكۆشان و پێوه‌ندییه‌كانی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌. بزووتنەوە بۆ سه‌رخستنی بیرۆكه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی رێكخراو و پارته‌سیاسییه‌كان ئاماده‌ی هاوكاری به‌كرده‌وه‌یە و له‌ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوانه‌دا دەبێت، كه‌بۆ خوڵقاندنی به‌ستێنی گوونجاۆ بۆ تێكۆشانی هاوبه‌ش لەپێناۆ سەرخستنی ستیراتیژی یەکدەنگیسازی بۆ دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی کورد، هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن.

٣/ هەڵویستی بزوتنەوە سه‌باره‌ت به‌ رەوتی خەباتی مەدەنی له‌نێوخۆی وڵات

بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، لە چوارچێوەی ستڕاتیژی خوڵقاندنی هه‌لومه‌رج و ده‌سته‌به‌ربوونی سەروەری سیاسی و باوه‌ڕی قووڵ بە رێگاچاره‌ی سیاسی، شێوازی “خەباتی مەدەنی‌و نافەرمانی مەدەنی”، به‌ گونجاوترین شێوازی خەبات بۆ ئێستای کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەزانێ. كه‌ڵوه‌رگرتن له‌ مێتۆدی ئاماژه‌پێكراو به‌شێوه‌یه‌كی ئامانجدار و پلان بۆ داڕێژراۆ ده‌رفه‌ت و هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ دیالۆگی نێوان كورد و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ده‌خوڵقێنێ. بزوتنەوەكه‌مان دەسکەوتەکانی رەوتی هەنووکەیی خەباتی مەدەنی لە رۆژهەلاتی کوردستان به‌رز ده‌نرخێنێ، به‌ڵام ئەم رەوتە توانا و وزه‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كوردی نییه‌. له‌روانگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ خه‌باتی ناسراو به‌خەباتی مه‌ده‌نی لە رۆژهەلاتی کورستان پڕش و بڵاوه‌و به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كان ناتوانێ وڵامده‌ری پرسی ناسنامه‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بێت‌. له‌ئه‌گه‌ری تێكه‌ڵبوونی ئه‌كته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌بات به‌بزوتنه‌وه‌ی نێوخۆیی، به‌ستێنی تێكۆشان ده‌گوڕێ و باڵی نه‌ته‌وه‌یی سووكانی ره‌وتی تێكۆشان به‌ده‌سته‌وه‌ده‌گرێ. بزوتنه‌وه‌له‌ژێر تیشكی لێكدانه‌وه ‌و پێداچوونه‌وه ‌له‌سه‌ر چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی جوولانەوەی نێوخۆیی خه‌ڵكی كوردستان، بۆ گواستنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی لە ئاستی سینفی بۆ ئاستی نه‌ته‌وه‌یی تێده‌كۆشێ. و هەولدەدات سەقفی متالەباتی بزوتنەوەی مەدەنی لە داخوازگەلی سێنفی‌و چەنددەنگی وە پەرش‌و بلاویی هەنووکەیی خۆێدا، بەرەۆ ئاستی داخوازگەلی گشتی و سەروەریخوازی نەتەوەیی دەرباز بکات و لەم راستایەشدا، داوا لە گشت چالاکوان‌و نیهادگەلی گۆرەپانی خەباتی مەدەنی دەکات کە فەعالییەت و چالاکی خۆیان لەژێر سەقفی درووشمی “ هەموو پێکەوە و یەکدەنگ بەرەۆ چەسپاندنی ئەسلی سەروەری سیاسی نەتەوەییمان” ئۆرگانیزە بکەن. بزووتنەوە پێوایە له‌ژێر چه‌تری تێكۆشان بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی مافی سه‌روه‌ری سیاسی و جوڵانه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌بۆ بنه‌مافیكریه‌كانی كۆماری كوردستاندا، ده‌رفه‌ت و هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه ‌ره‌نگاوڕه‌نگه‌كانی دیكه ‌دێته‌كایه‌وه‌ .

شوورای هاۆئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان

14/2/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان