بەختیار کەریم
”ئه‌گه‌ر هەموو مرۆڤایه‌تی جگه له یه‌ک كه‌س هاوڕا بوون و ته‌نها ئه‌و یه‌ک كه‌سه ڕای پێچه‌وانه‌ی هه‌بوو، مرۆڤایه‌تی له بێده‌نگکردنی ئه‌و یه‌ک كه‌سه‌دا، هیچ ڕه‌وایه‌تیه‌کی زیاتری نییه له‌وه‌ی ئه‌و یه‌ک كه‌سه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو، کۆی مرۆڤایه‌تی بێده‌نگ بکات.”
جۆن ستیوارت میڵ
بیریاری گەورەی ئینگلیز (جۆن ستیوارت میڵ) لە کتێبە بەناوبانگەکەیدا (دەربارەی ئازادی) پێداگری لەوە دەکات کە پێویستە ئازادیی دەربڕین بێ سنوور بێت، پێویستە چوارچێوەکانی ئەوەندە فراوان بن کە رێگە بە دەربڕینی هەموو رایەک بدرێت، تەنانەت قسە و رای پووچیش. چونکە دواجار ئێمە چۆن بزانین کام رایە بێ بنەمایە و کام رایە بەرگەی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوە دەگرێت، ئەگەر فەزایەکی ئازادیی لەم جۆرەمان نەبێت؟ لە ساتەوەختێکدا ئێمە لە
بێستون هةورامى
بةسةركةوتنى شؤرِشى ئيسلامى لةئيَران بة رِابةرايةتى ئيمام خومةينى لة1979ةوة بؤ2/ نيسانى /2015 پةيوةنديیةكانى ئةم ولاَتةو كؤمةلَگاى نيَودةولَةتى رِؤژ لةدواى رِۆژ بةرةو دوركةوتنةوة هةنگاوى ئةنا، بةلاَم كردة ديپلؤماسيةكانى حكومةتى تاران لةماوةى 36سالَى رِابردودا وايكرد ولاَتانى ئةوروپاو ئةمةريكا نةك هةرنةيانتوانى بةگوشارة ئابوريةكان لةهةموو جؤرة پيَشكةوتنيَك رِايبگرن بةلَكو تاران توانى خؤرِاگرى هةشت سالَ شةرِى لةگةلَ رژيَمى بةعس نيشانى جيهان بدا‌و ئةو ئايدؤلؤجيةتةى هةيةتى هةناردةى ناو ولاَتانى پيَكهاتةى شيعة مةزةبى بكات ولةمةش گرنگتر بةرةو ئيَرانيَكى ئؤتؤمى هةنگاوبنىَ و بؤ ئةم مةبةستةش ولاَتانى زلهيَز بةسةر دوبةرةدا بؤ هاوپةيمانى و دژبةرى دابةش بكات و لةماوةى زياتر لة10سالَ بگرةو بةردةى رِيَكخراوى وزةى ئؤتؤمى جيهانى و كؤمةلَگاى نيَودةولَةتيدا دانوستان لةدواى دانوستان ئةنجامبداو خؤشى رِادةستى هيچ ياساو رِيَسايةكى كؤمةلَگاى نيَودةولَةتى نةكات!؟ سةرئةنجام دواين
بەهادین جەلال
قسەكردن لەسەر ڕۆڵی میدیا ئەوەندەی بایەخدانە بە پاراستنی كۆمەڵگە و بەشداریی هاووڵاتیان لە پرۆسەی سیاسی‌دا، هێندە مەسەلەكە لەسەر ئەوە نییە میدیا چۆن كار دەكات، یاخود چۆن ڕووماڵی هەواڵ و ڕووداوەكان دەكات، یان دەسەڵات بە خۆمان بدەین پۆلێنی شێوازە جیاوازەكانی كاری ڕۆژنامەگەریی ئازاد بكەین، هەر بۆیە بە پلەی یەكەم بابەتەكە پەیوەستە بەو ئاراستەیەی كە چۆن میدیا دەبێتە فاكتەرێك بۆ كارلێكی خەڵك لەگەڵ ڕووداو و رەوشە سیاسییەكە و چۆن ئاراستەی ڕاستی بۆ پیشنیار دەكات، بۆ ئەوەی خەڵك لەناو پرۆسەی حوكمڕانیدا ڕۆڵی هەبێت، لێرەوە میدیا یان كاری ڕۆژنامەگەریی پرۆفیشیناڵ جیاوازە لە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك فەیسبووك و تویتەر كە هەموو هاووڵاتییەك دەتوانێت لەهەر ساتێك‌دا بیەوێت زانیاری لە ماڵپەری خۆی بڵاو بكاتەوە، بۆیە لەم حاڵەتەدا ئەگەر بەهۆی پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیاوە، هەموو هاووڵاتیەكی ئاسایی نەك تەنیا پێداویستیی ڕۆژنامەنووسێكی كلاسیكی لەبەردەستدا بێت وەك
رەزا شوان
چیرۆک کۆنترین و گرنگترین لقە لە لقەکانی ئەدەب، لە هەموو جۆرەکانی تری ئەدەب، باوتر و بڵاوترە .. چیرۆک هونەرێکی جوان و بەچێژ و خۆشە و، سوودێکی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنێت. چیرۆک لە هەموو کارە ئەدەبی و هونەرییەکانی تر زیاتر رەنگدانەوە و کاریگەری لەسەر ژیانی مرۆ لە ئەمڕۆ و لە داهاتوودا هەیە .. چیرۆک هۆکارێکی گرنگە لە هۆکارەکانی بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری و زانست و زانیاری و فەلسەفە و رووەکانی شارستانی و پێشکەوتن، زیاتر لە هەموو جۆرەکانی تری ئەدەبی، هەست و نەست و دەروون و ويژدان و ئەندێشەی مرۆڤ دەبزوێنێت. مێژووی سەرهەڵدانی چیرۆک، بۆ مێژووی بوونی مرۆڤ لەسەر زەویدا دەگەڕێتەوە، بۆ ئەو سەردەمەی کە مرۆڤ خێزانی پێکهێنا و، لە ناو ئەشکەوت و لە پەنای کەندەڵان و شاخەکان و، لەسەر دارە ئەستوور و بەرزەکاندا دەژیان و، رۆژانەش تا ئێوارە خەریکی راوکردنی نێچیر و کۆکردنەوەی بەری دار و گیاوگۆڵ بوونە، بژێوی ژیان و گوزەرانی خۆیان دابین کردوون، رۆژانە رووبەڕووی
خەڵات عومەر
ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه، ئه‌وه‌نده‌ی له ئاگربه‌ستێك ده‌چێت، نیو هێنده له پێكهاتن و ڕێككه‌وتن ناچێت
له سه‌روبه‌ندی كرانه‌وه‌ی یه‌كێتیی شووره‌وی به‌سه‌ر دونیا و خۆرئاوادا، كاتێك گورباچۆف به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا له ئه‌مریكا نزیك ده‌بووه‌وه، له هاوینی 1989دا له زۆربه‌ی ساڵۆنه سیاسییه‌كاندا ده‌وترا (ئه‌له‌كسه‌نده‌ر یاكوفلیف)ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كۆمۆنیستی شوره‌وی (كه له‌مێژ بوو لایه‌نگری كرانه‌وه بوو به ڕووی دیموكراسیه‌ت و ئه‌مریكادا) گوزارشت له ڕوانینی ئه‌مریكا ده‌كات و له‌لای زۆربه‌ی نێوه‌نده دهسهڵاتدارییهكانی خۆرئاواش ئه‌و به‌و كه‌سه داده‌نرێت كه سیاسه‌تی (بیرۆستریكا) زامن ده‌كات. دیمه‌نه‌كه له ئێران ته‌واو پێچه‌وانه‌یه، چونكه له‌و كاته‌دا كه ئێران و ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه نزیك ده‌بنه‌وه، له‌و كاته‌دا ڕه‌فسه‌نجانی ته‌ریك ده‌كه‌وێت و توندڕه‌وێكی ناسراو به دژایه‌تیكردنی ئه‌مریكا و خۆرئاوای وه‌كو ئایه‌توڵا موحه‌مه‌د یه‌زدی ئه‌ستێره‌ی ده‌دره‌وشێته‌وه! ره‌فسه‌نجانی
مەلا بەختیار
كۆنفرانسی دابڕان بەرەو رۆشنگەریی هاوچەرخ، هەروەكو پێشبینیمان دەكرد، كاردانەوەی لێكەوتەوە. كاردانەوەكان، ئایینی، مەزهەبی، ئایدیۆلۆژی‌و شەخسی-یش، بوون. لەم وتارەدا نامانەوێت وەڵامی كەس بدەینەوە. چونكە، هەموو ئەو رەخنانەی گوێمان لێ‌بوو، یان ئەو بابەتانەی نوسراون، جگە لە تێنەگەیشتن لە بەرنامەی كۆنفرانسەكە، تەنانەت تێنەگەیشتنیش بوو لە ئەركی ئایین لەم سەردەمەی گۆڕانكاریەكاندا. با لەم وتارەدا، ئاوڕێك لە ئاستی پێشكەوتنی سەردەم، لەڕووی كۆمەڵایەتیو زانستی‌و تەكنەلۆژیەوە، بدەینەوەو بەراوردی بە بێئاستی سەلەفیەكان، لە كاردانەوەكان بەرامبەر كۆنفرانسی دابڕان، بكەین. ئێمە دڵنیاین، ئەوپەڕەكەی دەهەیەكی تر، كاتێك نەوەی قۆناغی ناوەندی‌و دواناوەندیو زانكۆ، دوای گۆڕینی فەلسەفەی خوێندن بەرەو خوێندنی هاوچەرخ، پێدەگەنو تێدەگەن، ئەوسا ساغدەبێتەوە، كاردانەوەكان بەرامبەر بە دابڕان، چەند سەلەفییانە بوون. ئێمە پڕبەدڵا پێمانخۆش بوو لەتەواوی وڵاتانی
دانا نەوزەر
دەگێڕنەوە كۆمەڵە كەسێك بەهەڵەداوان خۆیان دەگەیەننە لای كاك ئەحمەدی شێخ و دەڵێن یا شێخ فریا كەوە كۆمەڵە قەشەیەكی مەسیحی هاتوون خەریكە خەڵكی شارەكەمان دەكەنە گاور. ئەو سەرەتا پێیان دەڵێت كە كورد دەست لە ئیسلام بەرنادات و ترسیان نەبێت، بەڵام پاش داوای زۆری میوانەكانی، كاك ئەحمەد لەگەڵیان دەڕوات بۆ شارەكەیان و لەوێ دەبینێت چەند كەسێك بە جلی قەشەوە خەریكی باسكردنی دینی مەسیحین بۆ خەڵكێكی زۆر و خەڵكەكەش بە وردی گوێ قوڵاغن. پاش تەواوبوونی قسەی قەشەكان، كەسێك هەڵدەستێتەوە و بەدەنگی بەرز دەڵێت "سەیدی عالەم محەممەد سەڵاوات" خەڵكەكەش بە دەنگی بەرز سەڵاواتێ دەنێرن بۆ پێغەمبەری ئیسلام. كاك ئەحمەدی شێخ‌یش دەڵێت من پێمگوتن ترسی ناوێت و كورد دەست لە ئیسلام هەڵناگرێت. ئیسلام كە زیاتر لە هەزار ساڵ لەپێش لەدایكبوونی كاك ئەحمەدی شێخەوە بووەتە ئاینی زۆرینەی كورد، تائێستاش بەشێوەیەكی رەها ئاینی زۆرینەی خەڵكە. ئەگەرچی
فاروق حەجی مستەفا
هه‌ندێ وێستگه بۆ خوێنه‌ری سه‌رگه‌رم به‌سه‌ر ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌مه‌ش وا پێویست ده‌كات كه خۆمان له هاوبه‌شانمان جودا بكه‌ینه‌وه، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی درزێك دروست بكه‌م، هێنده‌ی كه ده‌مانه‌وێ جیاوازیی ئێمه، وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی سووریا بخاته روو نه‌ك لێڵی بكات، واته ئه‌و جیاوازییه له چوارچێوه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگیی چاوه‌ڕوانكراودا، جێی خۆی بگرێت. وێستگه‌ی یه‌كه‌م: له‌و كاته‌وه كه له ناوچه‌ی جزیره رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌نێوان هێزی كورد و (داعش) رووی دا، واته له ده‌وروبه‌ری قامشلۆ و سه‌ری كانی. سه‌رزه‌نشته‌كه له ئاست هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كورد نه‌وه‌ستا، به‌ڵكوو هه‌ر كه به‌ریه‌ك كه‌وتنێك روو ده‌دات، یه‌كسه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ڵوێستی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن دێته گۆڕێ، تا راده‌ی ئه‌وه‌ی چالاكانی كورد و جه‌ماوه‌ریش گله‌یی له ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌ن، كه ناتوانێ هه‌ڵوێست له ئاست به‌یاننامه‌یه‌ك كه دژ به به‌رژه‌وه‌ندیی كورده، ده‌رببڕێت. واش دێته پێش چاوی هه‌مووان كه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی كورد ناتوانێ هه‌ڵوێستی
سەردار عەزیز
رێککه‌وتنی ئێران له گه‌ڵ پێنج وڵاته ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کۆی ئه‌ڵمانیا خاڵێکی وه‌رچه‌رخانه له مێژووی نوێی ئێران و ناوچه‌كه. دیاره هێشتا ئێران و شه‌ش وڵاته‌كه نه‌گه‌شتونه‌ته رێککه‌وتنی کۆتایی به‌ڵکو سه‌ره‌تای رێگایه‌كه که ئێران ده‌بێت له ماوه‌ی بیست پێنج ساڵی داهاتوودا به جۆرێک ڕه‌فتار بکات که ببێته مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی وڵاتانی تر له ئه‌نجامدا به ته‌واوی بێته‌وه نێو کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی. کۆتایی هێنانی ئابڵۆقه‌ی ئێران له سه‌ر کۆمه‌ڵێک بنه‌مایه، که هه‌ندێکیان بنه‌مای دیدگهرایین. ئه‌م بنه‌مایانه ده‌بێت چاوه‌ڕێ بکرێت هه‌تا بزانرێت که ئایا واقیعی ده‌بێت یان ناواقیعی.
بنه‌مای یه‌که‌م: هه‌تا ئێران زیاتر بێته نێو کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه زیاتر وه‌ك وڵاتێکی ئاسایی مامه‌ڵه ده‌کات. ئه‌م ڕوانگه‌یه ده‌رئه‌نجامی مێژوو و لێکدانه‌وه‌ی جیوپۆله‌تیکی هه‌ڵسوکه‌وته، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا بڕێکی زۆری له
ستران عه‌بدوڵلا
رووداوی توركیا وا به په‌له ده‌ڕوا وتار و سه‌رنجێك، یان شرۆڤه‌یه‌كی یه‌كجاریی ده‌رقه‌تی نایات. به تایبه‌تی توركیای ئێستا، توركیای سه‌رده‌می دادوگه‌شه‌پێدان و سه‌ركومار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان كه پانزه ساڵه گۆڕانكاری جه‌وهه‌ری له سیمای سیاسی و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ئه‌و وڵاته ده‌كات و هێشتاش زۆری تریان ماوه. رووداوی ئێستای توركیا زنجیره درامای چاودێری و به‌دواداچوون و په‌راوێزنووسینی گه‌ره‌كه تا وه‌فاداری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و جه‌ریانه بێت كه جیاوازی تێڕوانینی له‌سه‌ره، به‌ڵام مه‌علومه كه‌س شك له‌وه ناكات ئه‌م جه‌ره‌یانه وڵاتێكی تری خوڵقاندووه و سه‌ری پێوه‌ناوه شتی گه‌وره‌تر بگۆرێت. ئه‌وه‌ی له توركیا‌و له دونیای سیاسه‌تیدا ده‌قه‌ومێت وه‌ك درامای سه‌د ئه‌ڵقه‌یی و چه‌ند وه‌رزی ره‌وتی به‌رهه‌مهێنانی توركیایه كه فره لینك و فره ره‌هه‌ند و به یه‌كدا چووه، درامای توركی كه عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م شێتی بووه و كوردی باشووریش له‌ده‌ستی دووه‌میه‌وه ده‌یكڕێ و دهردخواردی ده‌درێت. زۆربه‌ی هۆنینه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه كه
فەرید زامدار
هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی سۆشیالیستی له‌ناو ڕێكخراوه پیشه‌ییه‌كان و حزبه سیاسییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا، وه‌رچه‌رخانێكی نوێ له ڕێڕه‌وی مێژووی سیاسیی ته‌قلیدی و كلاسیكیی جیهانیدا ڕووی دا و سه‌رچاوه فیكرییه‌كانی تری هه‌ڵته‌كاند و بنه‌مایه‌كی نوێی له شۆڕشی سیاسی و ڕۆشنبیرییه‌كی نوێگه‌رایی له فیكری مرۆڤایه‌تیدا چه‌قاند. پاشان چه‌ند بیرمه‌ندێكی جیهانی وه‌كو (سان سیمۆن) و (ماركس) و (لینین) و (ترۆتسكی) و گه‌لێكی تر له‌و بیرمه‌ندانه، سه‌ره‌ڕای جیاوازی له بیر و بۆچوونیان، به‌ڵام بۆ یه‌ك ئامانج خه‌باتیان ده‌كرد كه بیرۆكه‌ی (سۆشیالیستی) به ته‌نیا پراكتیزه ناكرێت ئه‌گه‌ر دیموكراسیه‌تی تیا نه‌بێت، چونكه بیرۆكه‌ی دیكتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا ناتوانێ ئازادی و یه‌كسانی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادیی تاك دابین بكات به‌وه‌ی دكتاتۆریه‌ت هه‌ر دكتاتۆریه‌ته ئه‌گه‌ر حزبێك یان سه‌ركرده‌یه‌كی تاكڕه‌و بێ، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
رەزا شوان
پەڕلەمانی تورکیا لە دانیشتنی رۆژی هەینی ( ٢٧/٣ / ٢٠١٥) دا، بە زۆرینەی دەنگ بە ( ١٩٩) دەنگی ئەرێنی و (٢٣) دەنگی نەرێنی ئۆپۆزیسیۆن، کە زۆربەی دەنگە ئەرێنییەکان دەنگەکانی پەڕلەمانتارانی پارتەکەی ئۆردوگانن ( پارتی داد و گەشەکردن) ، بڕیار لەسەر پرۆژەی ( پاکێجی چاکسازیئاسایشی ناوخۆ ) درا، پرۆژە یاساییە لە لایەن حکومەتی تورکیاوە داڕێژراوە، لە بەرواری (١٥ /١٠/ ٢٠١٤) دا بۆ پەڕلەمان نێردرابوو،کە بریتی بوو لە (١٣٢) ماددە .. ئەم بڕیارەش بە ئاسانی تێنەپەڕی،ئەندام پەڕلەمانتارانی بەرەی ئۆپۆزیسیۆن، لە دژی بەشێکی زۆری ماددەکانی ئەم چەپکە یاساییە پێشنیارکراوانە وەستانەوە و زۆر بە توندی رەخنەیان لە حکومەتەکەی ئۆردوگان گرت، لە دوای رەخنە و ناڕەزاییەکی زۆر لە لایەن ئۆپۆزیسیۆنەوە، تەنانەت گەیشتە شەڕە قسە و بۆکسێنیش لە نێوان پەڕلەمان تاران‌دا (٦٣) ماددەیان لابرد و مایەوە( ٦٩) ماددە.. ناوەڕۆکی زۆربەی دژ بە ئازادی و مافەکانی مرۆڤن. بەڵام وەکو وتمان زۆبەی ئەندامانی
لەگەڵ یەكەم خولەكی رۆژی پێنجشەممە، 26 ی ئازاری 2016 دا، سەلمانی كوڕی عەبدولعەزیز، پادشای سعودیە، فەرمانی دەستپێكردنی ئۆپەرسیۆنی سەربازی "گەردەلوولی مكوڕبوون"ی دایە سوپای وڵاتەكەی. ئۆپەراسیۆنەكە بە بەشداری راستەوخۆی 8 وڵاتی عەرەبی و پشتیوانی چەندین وڵاتی دیكە بەڕێوەدەچێت.
ناوی ئۆپەراسیۆنەكە
ناوی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكە بە عەرەبی بریتییە لە "عاصفە الحزم" كە بە كوردی دەكرێت بە "گەردەلولی مكوڕبون" مانا بكرێت. الحزم لە عەرەبیدا بەمانای مكوربون و پێداگری و بەردەوامبوون لەسەر هەڵوێستێك دێت. ناوەكە لە دێرە شیعرێكی عەبدولعەزیزی باوكی پادشای ئێستای سعودیەوە دێت كە تێیدا باسی گرنگی عەزم و خۆڕاگری و خراپی شلبوون و مكوڕنەبوون دەكات.
رەزا شوان
جوانترین وتە کە دەربارەی شانۆ وترابێت : " شانۆم بدەرێ .. گەلێکی مەزنت دەدەمێ " یان
" نان و شانۆم بدەرێ .. گەلێکی رۆشنبیرت دەدەمێ .. "( شەکسپیر) دەڵێت : " دنیا شانۆیەکیگەورەیە .. پیاوان و ژنان هەر ئەوەن کە ئەکتەرن لەسەر ئەم شانۆیەدا .."
شانۆ سیما و دیاردەیەکی شارستانییە و، پەیوەندی بە پێشکەوتن و پایەبەرزی نەتەوەکانەوە هەیە، شانۆ بە باوکی هونەرەکان ناوزەد دەکرێت .. شانۆ دەنگ و رەنگ و جوولانی هەست و خۆشییەکان و ناخۆشییەکانی هەموو ئادەمیزادێک دەخاتە روو .. لە پێناویسەرکەوتنی وشەی بەررز و پیرۆزی مرۆڤایەتییدا . شانۆی هونەرێکی درامی نواندنە،بەر لە هەموو شوێنێک، بە پێی توێژینەوەکان، بەر لە زایینی لە وڵاتی ( یۆنان) سەری هەڵداوە .. لە پێشا بۆ مەبەستی سەربازی بووە، بە پلەی یەکەمیش پێشکەش بە پاشاکان و فەرمانڕەواکان و دەوڵەمەندەکان دەکران .شانۆگەرییەکانیشبە نماییشێکی
عەزیز رەسول
شيعة و سونة لة رِۆژهةلاتى ناوةراست بونة دوو جةمةسةر، جةمسةرى شيعة بةسةركردايةتى ئيَران و جةمسةرى سونى بةسةركردايةتى عةرةبستانى سعودى و وەلاتى توركيا، ئيَران هةر لة سةركةوتنى شؤرشى ئيسلامى لةسالَى 1979 بةسةركردايةتى ئایەتوولا خومةينى ئيدى دةستى داية پةلهاويشتن بۆ وەلاتانى دةوروبةرى بةتايبةتى ئةۆ وەلاتانةى كة نفوسى شيعةيان زياترة، بةلام ئةم خةونةى ئيَران لةم سالانةى دواىی، زياتر توانى پةرةى پيَبدات بة تايبةتى دواى روخانى رِژيَمى سدام حسيَن بۆية ئيدى دةولةتانى سونى كةوتونةتة خۆ بة رِيَگە گرتن لة زياتر پةل هاويشتنى ئيَران و بة شيعةكردنى وەلاتانى عةرةبى بةسةركردايةتى عةرةبستانى سعودى. ئيَران زؤر بةئاسانى توانى دواى روخانى رِژيَمى سةداحسيَن لة رِێگةى حیزبةشيعيةكانةوة كة سالانى موعارةزة بونيان پشتگيرى ليَكردبوون پةل بهاوژيَتة ناۆ عيَراق و سةركردايةتى بةرةى شيعةى عيَراق بكات تا رادةيَەك عيراقيةكان ناتوانن بێ پرسى ئيَران