فاروق حەجی مستەفا
هه‌ندێ وێستگه بۆ خوێنه‌ری سه‌رگه‌رم به‌سه‌ر ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌مه‌ش وا پێویست ده‌كات كه خۆمان له هاوبه‌شانمان جودا بكه‌ینه‌وه، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی درزێك دروست بكه‌م، هێنده‌ی كه ده‌مانه‌وێ جیاوازیی ئێمه، وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی سووریا بخاته روو نه‌ك لێڵی بكات، واته ئه‌و جیاوازییه له چوارچێوه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگیی چاوه‌ڕوانكراودا، جێی خۆی بگرێت. وێستگه‌ی یه‌كه‌م: له‌و كاته‌وه كه له ناوچه‌ی جزیره رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌نێوان هێزی كورد و (داعش) رووی دا، واته له ده‌وروبه‌ری قامشلۆ و سه‌ری كانی. سه‌رزه‌نشته‌كه له ئاست هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كورد نه‌وه‌ستا، به‌ڵكوو هه‌ر كه به‌ریه‌ك كه‌وتنێك روو ده‌دات، یه‌كسه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ڵوێستی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن دێته گۆڕێ، تا راده‌ی ئه‌وه‌ی چالاكانی كورد و جه‌ماوه‌ریش گله‌یی له ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌ن، كه ناتوانێ هه‌ڵوێست له ئاست به‌یاننامه‌یه‌ك كه دژ به به‌رژه‌وه‌ندیی كورده، ده‌رببڕێت. واش دێته پێش چاوی هه‌مووان كه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی كورد ناتوانێ هه‌ڵوێستی خۆی روون بكاته‌وه، كه وا پێویست ده‌كات ئه‌و هه‌ڵوێسته گوزارشت له ویست و به‌رژه‌وه‌ندیی كورد بكات.
له‌م رۆژانه‌ی دوایی “به‌ره‌ی نوسره” په‌یكه‌ری (ئیبراهیم هه‌نانۆ)ی تێك شكاند، كه سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕی سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو بوو، ئیدی له كاتێكدا كورد چاوه‌ڕوان بوو، كه ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كورد هه‌ڵوێستێك بنوێنێ هه‌مبه‌ر به‌م كرداره كوێرانه و قین له دڵانه‌ی ده‌رهه‌ق به سمیبوڵانی نیشتیمانیی كورد ده‌كرێت، كه‌چی خه‌ڵكی شۆك دای گرتن، كه ئه‌نجومه‌ن به‌یاننامه‌ی پیرۆزبایی رزگاركردنی (ئیدلیب) و پاككردنه‌وه‌ی له رژێمی ده‌ركرد. له‌و كاته‌ی كه ئاراسته‌ی كورد به‌ره‌و مه‌ترسی بوو، نه‌مازه كه نوسره ئیدلیبی كۆنترۆڵ كرد، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی زیاتری بۆ كورد به دواوه‌یه، له ده‌روازه‌ی عه‌فرینه‌وه كه هاوسنووری پارێزگای ئیدلیبه، هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌كات.
راسته ئه‌مینداریه‌تیی گشتیی ئه‌نجومه‌ن ره‌تی كرده‌وه به‌یاننامه‌كه‌ی واژۆ كردبێت، كه پیرۆزبایی له كه‌وتنی ئیدلیب بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌ی نوسره ده‌كات، ئه‌و به‌ره‌یه‌ی له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه تۆمه‌تی “تیرۆر”ی له‌سه‌ره، به‌ڵام گله‌ییه‌كه هه‌ر له شوێنی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه، چونكه نوێنه‌ره‌كه‌ی له عه‌نتاب سزا نه‌دا، كه به‌یاننامه‌كه‌ی واژۆ كردبوو، ئه‌مینداریه‌تیی گشتی گوتیشی: ئه‌وه‌ی رووی داوه ئه‌وان نیگه‌ران ناكات.
وێستگه‌ی دووه‌م: من قسه‌م له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له مافپه‌روه‌ر و دادوه‌ری كوردی سووریا كرد و له‌گه‌ڵیشیان دانیشتم، هه‌ندێكیان چوونه‌ته نێو ده‌سته‌ی جیاجیای ئۆپۆزسیۆنه‌وه و گیرۆده‌ی ده‌ستی ره‌گه‌زپه‌رستی یان په‌راوێزخستن له خستنه‌رووی دیدی خۆیان بوونه‌ته‌وه. هه‌ندێكیشیان نه‌چوونه‌ته نێو هیچ ده‌سته‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنه‌وه، به‌ڵام هه‌ست به باری گرانی به‌رپرسایه‌تیی مێژووییانه‌ی سه‌ر ئه‌ستۆی خۆیان ده‌كه‌ن. واته هه‌ردوو لایان نیگه‌رانن، ته‌نانه‌ت ره‌نگه له‌نێو گێژاوێكی كوشندهشدا بن، ئه‌مه‌ش وا پێویست ده‌كات بڵێین: هه‌ردوو لا پێویستیان به گه‌ڵاڵه‌كردنی دیدێكه، كه پێگه‌ی ئه‌وان له دیمه‌نه‌كه‌دا دیاری بكات، به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌بێته چاوگی هێز بۆ ئه‌وان و پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌وانیش له دروستكردنی بڕیار و له ناوه‌ندی سیاسی‌دا ده‌خاته روو.
سه‌یریش نییه كه هه‌ڵوێست و وێستگه‌ی دیكه‌ش هه‌ن، كه كوردیان خستووه‌ته حاڵه‌تی شڵه‌ژان یان پهشۆكانهوه، خۆ ره‌نگه هۆیه‌كه‌ش ئه‌وه بێت كه ناتوانن خۆیان له هاوبه‌شانی دیكه جیا بكه‌نه‌وه، نه‌مازه كه كارێكی ئاساییه جیاوازی له دید و بۆچووندا هه‌بێت. جۆری بیركردنه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه له زۆر بواردا جیاوازه له چاو دیدی هاوبه‌شانمان. بۆ نموونه كورد هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك له كۆنترۆڵكردنی ئیدلیب له لایه‌ن به‌ره‌ی نووسره‌وه نابینن، هه‌روه‌ها له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵوێستی گشتیی كورد باوه‌ڕی به چاره‌سه‌ری سه‌ربازی نییه، قه‌یرانی سووریاش به كۆنترۆڵكردنی شارێكی ژێر ده‌ستی رژێم یان ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌روازه‌یه‌كی سنوور كۆنترۆڵ بكات، چاره‌سه‌ر نابێت، چونكه ئه‌گه‌رچی رژێم له رووی سه‌ربازییه‌وه ده‌دۆڕێنێ، به‌ڵام له رووی سیاسییه‌وه ده‌یباته‌وه. بۆ نموونه توونس هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ رژێم ببه‌ستێته‌وه. سه‌باره‌ت به مافپهرهوهرانیش، ئه‌وا گۆشه‌نیگای كورد سه‌باره‌ت به دادی راگواسته، به ته‌واوی جیاوازه له گۆشه‌نیگای عه‌ره‌بی هاوبه‌ش. له كاتێكدا عه‌ره‌ب پێی وایه دادی كۆمه‌ڵایه‌تی نابێ ته‌نیا سه‌رانی رژێم بگرێته‌وه، كورد پێی وایه ئه‌وانه‌ی به‌شدار بوون له پێشێلكردنی مافی خه‌ڵك، سه‌ر به هه‌ردوو لایه‌نی رژێم و ئۆپۆزسیۆنن پێكڕا، ناكرێ كورد قبووڵ بكات كه ئه‌وانه‌ی له هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی سه‌ری كانی یان كۆبانێ، هه‌روه‌ها شوێنانی دیكه‌ی كوردنیشن، ده‌رباز بن.
ماوه بڵێین: كورد له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی مێژووییدان، ئه‌ویش كاركردنه بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه یان دیدێكی پێگه‌یشتوو له ئاستی كورددا، به‌و مه‌رجه‌ی رێژه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی كه‌م بكاته‌وه كه له كاتی شه‌ڕدا زیاتر گه‌شه‌ی كردووه! له‌وه زیاتر ناڵێین كه عومه‌ر كوڕی خه‌تاب (ر خ) گوتوویه‌تی: به بێده‌نگییش هه‌ر بانگه‌شه بۆ خودا بكه‌ن. گوترا: ئه‌مه چۆن ده‌بێ؟ گوتی: به ره‌وشتی خۆتان.
basnews
8/4/2015