فەرید زامدار
هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی سۆشیالیستی له‌ناو ڕێكخراوه پیشه‌ییه‌كان و حزبه سیاسییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا، وه‌رچه‌رخانێكی نوێ له ڕێڕه‌وی مێژووی سیاسیی ته‌قلیدی و كلاسیكیی جیهانیدا ڕووی دا و سه‌رچاوه فیكرییه‌كانی تری هه‌ڵته‌كاند و بنه‌مایه‌كی نوێی له شۆڕشی سیاسی و ڕۆشنبیرییه‌كی نوێگه‌رایی له فیكری مرۆڤایه‌تیدا چه‌قاند. پاشان چه‌ند بیرمه‌ندێكی جیهانی وه‌كو (سان سیمۆن) و (ماركس) و (لینین) و (ترۆتسكی) و گه‌لێكی تر له‌و بیرمه‌ندانه، سه‌ره‌ڕای جیاوازی له بیر و بۆچوونیان، به‌ڵام بۆ یه‌ك ئامانج خه‌باتیان ده‌كرد كه بیرۆكه‌ی (سۆشیالیستی) به ته‌نیا پراكتیزه ناكرێت ئه‌گه‌ر دیموكراسیه‌تی تیا نه‌بێت، چونكه بیرۆكه‌ی دیكتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا ناتوانێ ئازادی و یه‌كسانی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادیی تاك دابین بكات به‌وه‌ی دكتاتۆریه‌ت هه‌ر دكتاتۆریه‌ته ئه‌گه‌ر حزبێك یان سه‌ركرده‌یه‌كی تاكڕه‌و بێ، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا، بیرۆكه‌ی (سۆشیال دیموكرات) چه‌كه‌ره‌ی كرد و زۆربه‌ی ڕێكخراوه پیشه‌ییه‌كان و حزبه سیاسییه‌كانی ئه‌وروپا، په‌یڕه‌و و پرۆگرامه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه دامه‌زراند.
لای خۆشمان له كوردستانی ئه‌مڕۆماندا، بانگه‌شه‌ی سۆشیال دیموكرات ده‌كرێت، لای هه‌ندێك كه‌س و له ئاستی چه‌ند به‌رپرسێك له‌ناو یه‌ك حزبدا له سه‌ره‌وه و له گوتار و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا سۆشیال دیموكرات و به‌ڵكو خۆیان به باوكی دیموكراسیه‌ت هه‌ژمار ده‌كه‌ن و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، كه‌چی كه كاتی پراكتیزه‌كردنی ئه‌و بیرۆكه‌یه دێت، به‌تایبه‌تی له كۆنفرانسه‌كان و كۆنگره‌كان و بۆنه حزبیه‌كان و هه‌ڵبژاردنی ڕێكخراوه پیشه‌ییه‌كاندا، ژێراوژێر به پلانی حزبی و كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌وی ناو حزبه‌كه‌ی، هه‌رچی ناوی دیموكراسیه‌ته و هه‌رچی ناوه‌ڕۆكی سۆشیاله له بیری ده‌كه‌ن و ده‌بنه پلانگێڕێكی پله یه‌ك له پاڵپشتیی یه‌كێك دژی یه‌كێكی تر و به‌تایبه‌تی دژی ئه‌وانه‌ن كه پێیان ده‌ڵێن (نا) له كاتێكدا سۆشیال دیموكرات ئه‌وه‌نده‌ی (نا)ی تیایه ئه‌وه‌نده (ئا)ی یان (به‌ڵێ)ی تیا نییه، به‌وه‌ش دیموكراتیه‌تی حزبی نامێنێت، چ جای ئه‌وه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگای كوردیمان بمێنێت.
3/4/2015