سەردار عەزیز
رێککه‌وتنی ئێران له گه‌ڵ پێنج وڵاته ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کۆی ئه‌ڵمانیا خاڵێکی وه‌رچه‌رخانه له مێژووی نوێی ئێران و ناوچه‌كه. دیاره هێشتا ئێران و شه‌ش وڵاته‌كه نه‌گه‌شتونه‌ته رێککه‌وتنی کۆتایی به‌ڵکو سه‌ره‌تای رێگایه‌كه که ئێران ده‌بێت له ماوه‌ی بیست پێنج ساڵی داهاتوودا به جۆرێک ڕه‌فتار بکات که ببێته مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی وڵاتانی تر له ئه‌نجامدا به ته‌واوی بێته‌وه نێو کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی. کۆتایی هێنانی ئابڵۆقه‌ی ئێران له سه‌ر کۆمه‌ڵێک بنه‌مایه، که هه‌ندێکیان بنه‌مای دیدگه‌رایین. ئه‌م بنه‌مایانه ده‌بێت چاوه‌ڕێ بکرێت هه‌تا بزانرێت که ئایا واقیعی ده‌بێت یان ناواقیعی.
بنه‌مای یه‌که‌م: هه‌تا ئێران زیاتر بێته نێو کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه زیاتر وه‌ك وڵاتێکی ئاسایی مامه‌ڵه ده‌کات. ئه‌م ڕوانگه‌یه ده‌رئه‌نجامی مێژوو و لێکدانه‌وه‌ی جیوپۆله‌تیکی هه‌ڵسوکه‌وته، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا بڕێکی زۆری له سه‌ر لۆژیک به‌نده، که مه‌رج نیه، سه‌رباری لۆژیکی بوونی واقیعی بێت.
بنه‌مای دووه‌م: به هه‌وڵدان بۆ رێگه‌گرتن ئێران زیاتر هه‌ستی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیادا زاڵ ده‌بێت. به‌م پێیه زیایت هه‌وڵ ده‌دات بۆ به ده‌ستهێنانی چه‌ک. له هه‌مانکاتدا زیاتر دونیا وه‌ك دوژمن ده‌بینێت. سه‌رباری ئه‌مه وه‌ك ئۆباما به راشکاوانه ووتی رێگاچاره‌ی تر نه‌بوو. له کاتێکدا هه‌وڵی ئابلۆقه‌ی زیاتر ده‌درا به‌ڵام پرۆسه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی ئێرانی هه‌ر له به‌ره‌وپشچوندا بوو.
بنه‌مای سێیه‌م: ئێران، وه‌ك له خیتابیدا دیاره، ده‌یه‌وێت که‌رامه‌تی ڕابگیرێت. ئه‌م هه‌سته ڕه‌گی قووڵی له رووبه‌رووبونه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات و ئێران‌دا هه‌یه له گه‌ڵ مۆدێرنه‌دا. وڵاتانی نامۆدرێن هه‌ست به دۆخێکی سه‌رلێشێواوی بێ رێزی ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر وڵاتانی مۆدرێن بوو. ئه‌م وڵاتانه ده‌خوازن وه‌ک وڵاتانی مۆدرێن بن، به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆدرێن بن. بۆیه له بڕی ئه‌وه‌ی رێزیان له هه‌ڵسوکه‌وتیانه‌وه، له داهێنانیانه‌وه، له پێشکه‌وتنیانه‌وه به ده‌ست بهێنن، له بڕی ئه‌وه له خۆ که‌مکردنه‌وه، لاسایی یان دژایه‌تیدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌رامه‌ت بۆخۆیان به ده‌ست بهێنن.
کاریگه‌ری ئێران له سه‌ر هه‌رێم
به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های پاره‌ی ئێرانی کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له سه‌ر ئابوری هه‌رێم، به باش و به خراپ. له رووی کشتوکاڵه‌وه به‌رووبومی ئێرانی گران ده‌بێت که ڕه‌نگه ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنێ بۆ به‌رووبومه کشتوکاڵی ناوخۆ. له رووی کاڵاوه کاڵای ئێرانی گران ده‌بێت. که ڕه‌نگه بۆ خه‌ڵکانی که‌م ده‌رامه‌تی هه‌رێم ببێته هۆی بارگرانی. له رووی گه‌شتیاریه‌وه بۆ هه‌رێم باشتره.
له رووی وزه‌وه ئێران هه‌وڵده‌دات ببێته وڵاتێک که له که‌رتی وزه‌ی هه‌رێم وه‌به‌رهێنان بکات له به‌ر کۆمه‌ڵیک ئامانج، له وانه ئابوری و سیاسی و جیوپۆله‌تیکی.
له رووی ڕ‌فتاری هه‌ژه‌مۆنیه‌وه، به‌هێزبوونی ئێران ده‌بێته هۆی هاوسه‌نگی سوننه شیعه له ناوچه‌که‌دا. جیوپۆله‌تیکی شیعه زیاتر جیوپۆله‌تێکی پچر پچری په‌رته‌وازه‌یه. بۆیه پێویستی به پێکه‌وه‌گرێدانه، له ئه‌نجامدا رێگری زۆری له‌به‌رده‌مدا که یه‌کێک له ده‌رئه‌نجامه‌كانی بریتیه له دروستبوونی هاوپه‌یمانی به‌رفراوان دژ به ئێران.
ئێران له هه‌رێم و عێراقدا وڵاتێکی کاریگه‌ره. به‌هێزبوونی ده‌بێت هۆی گۆڕانکاری له ناو هه‌رێم و عێراقدا. ئه‌م هاتنه‌وه‌ی ئێران بۆ ناو کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئێران بگۆڕێت له وڵاتێکی ته‌قلیدی سه‌ربازی بۆ وڵاتێکی بازرگانی.
6/4/2015