خەڵات عومەر
ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه، ئه‌وه‌نده‌ی له ئاگربه‌ستێك ده‌چێت، نیو هێنده له پێكهاتن و ڕێككه‌وتن ناچێت
له سه‌روبه‌ندی كرانه‌وه‌ی یه‌كێتیی شووره‌وی به‌سه‌ر دونیا و خۆرئاوادا، كاتێك گورباچۆف به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا له ئه‌مریكا نزیك ده‌بووه‌وه، له هاوینی 1989دا له زۆربه‌ی ساڵۆنه سیاسییه‌كاندا ده‌وترا (ئه‌له‌كسه‌نده‌ر یاكوفلیف)ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كۆمۆنیستی شوره‌وی (كه له‌مێژ بوو لایه‌نگری كرانه‌وه بوو به ڕووی دیموكراسیه‌ت و ئه‌مریكادا) گوزارشت له ڕوانینی ئه‌مریكا ده‌كات و له‌لای زۆربه‌ی نێوه‌نده دهسهڵاتدارییهكانی خۆرئاواش ئه‌و به‌و كه‌سه داده‌نرێت كه سیاسه‌تی (بیرۆستریكا) زامن ده‌كات. دیمه‌نه‌كه له ئێران ته‌واو پێچه‌وانه‌یه، چونكه له‌و كاته‌دا كه ئێران و ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه نزیك ده‌بنه‌وه، له‌و كاته‌دا ڕه‌فسه‌نجانی ته‌ریك ده‌كه‌وێت و توندڕه‌وێكی ناسراو به دژایه‌تیكردنی ئه‌مریكا و خۆرئاوای وه‌كو ئایه‌توڵا موحه‌مه‌د یه‌زدی ئه‌ستێره‌ی ده‌دره‌وشێته‌وه! ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆكی پێشووتری كۆماری ئیسلامیی ئێران، به ڕێبه‌ری كرانه‌وه‌ی ئێران ده‌ناسرێت و هه‌میشه‌ش لایه‌نگری ئه‌وه بووه كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا په‌یوه‌ندییه‌كانی چاك بكاته‌وه، هه‌ر خۆیشی خاوه‌نی یه‌كه‌مین هه‌وڵی گفتوگۆكردن بووه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا. بۆ یه‌كه‌م جار له هه‌شتاكاندا ڕه‌فسه‌نجانی، له‌و ده‌مه‌دا كه سه‌رۆك كۆمار بوو، مه‌هدیی كوڕی نارد بۆر واشنتن و ئه‌ویش به‌ناوی باوكیه‌وه له‌گه‌ڵ جه‌نڕاڵ (ئۆلیفرنۆرس) (كه پاشان بووه ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا)، پێكهاتن و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای دروستكردنی كه‌ناڵێكی نهێنی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی (ڕۆناڵد ڕێگان)دا.
له‌كاتێكدا ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی باڵی ڕه‌فسه‌نجانی داده‌نرێت، ئا له‌و سه‌روبه‌نده‌دا و، له سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوودا، ڕه‌فسه‌نجانی ده‌دۆڕێت له وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تیی نێوه‌ندێكی گه‌وره و گرنگی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی ئێران، كه (ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕژێمی ئێرانه)، ئایه‌توڵا موحه‌مه‌د یه‌زدی له هه‌ڵبژاردندا گره‌وه‌كه ده‌باته‌وه! ره‌فسه‌نجانی و ئایه‌تولڵای یه‌زدی به‌ته‌نها له دوو شت‌دا له‌یه‌ك ده‌چن، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه هه‌ردووكیان بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌ندی سایه‌ی سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامیی ئێرانن و، دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه كه هه‌ردووكیان پێكه‌وه ئه‌ستێره‌ی دیاری ئاسمانی گه‌نده‌ڵیی وڵاتی خۆیانن. له‌و دوو لێكچوونه به‌ده‌ر هیچ شتێكیان وه‌ك یه‌ك نییه. یه‌زدی كه دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی ڕهفسهنجانیه و به پیاوێكی ئایینیی وشكوبرینگ داده‌نرێت. هه‌ر له هه‌رزه‌كاریه‌وه بۆ خوێندن چووه‌ته شاری ((قوم))و له‌به‌ر ده‌ستی هه‌ریه‌كه لهگوڵپایهگانی و مه‌رعه‌شی نه‌جه‌فی و خومه‌ینیدا خوێندوویه‌تی. به‌پێی قسه‌ی یه‌كێك له شرۆڤه‌كاره ئێرانیه‌كانیش ئه‌و (پیاوێكه كه ئایین ئیشیه‌تی). له‌ڕووی سیاسییه‌وه یه‌زدی دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی كرانه‌وه و مامه‌ڵه‌كردن و گفتوگۆكردنه له‌گه‌ڵ خۆرئاوا و ئه‌مریكادا. ئه‌و كه له هاڵبژاردنهكهی 2009دا پشتیوانێكی سه‌رسه‌ختی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بووه، هه‌میشه خاوه‌نی ئه‌و بۆچوونه‌یه كه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆررئاوادا، مهمامهڵهكردنه له‌گه‌ڵ دونیایه‌كی كافردا و ئه‌وه‌ش ئێران (گڵاو ده‌كات). سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه گفتوگۆكانی ئێران له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا له سه‌رده‌می (حه‌سه‌ن ڕۆحانی)ی سه‌ر به باڵی چاكسازیخوازدا به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه له‌به‌رچاو بێت كه ئه‌وه‌ی ئێران به‌ڕێوه ده‌بات و ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌مه، وه‌لی فقی و مه‌قامی ڕههبهریه. به مانه‌وه‌ی خامنه‌ئی له‌و پۆسته‌دا و به بردنه‌وه‌ی ئایه‌توڵای یه‌زدیش (47 به 24 ده‌نگ) له ڕه‌فسنجانی و بوونی به سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه گرنگه، ده‌یان پرسیار له‌سه‌ر بارودۆخی دوای مۆركردنی ڕێككه‌وتنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران دروست ده‌بێت.
ڕێككه‌وتنامه ئه‌تۆمیه‌كه كه ڕه‌نگه ئه‌ویش وه‌ك یه‌كێك له ڕێككه‌وتنه مێژوییه‌كان، به‌ناوی ((لۆزان))ه‌وه ناو ده‌ربكات، بۆ زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به دۆسته نزیكه‌كانی ئه‌مریكاشه‌وه، ڕووداوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و دراماتیكی بێت. پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، ئۆباما كه ده‌یه‌وێت ئه‌و ڕێككه‌وتنه بكاته یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته گرنگه‌كانی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی و، خه‌ڵاتی نۆبڵی پێ ببڕێت، ناوچه‌كه له‌سه‌ر سینییه‌كی زێڕین پێشكه‌شی ئێران ده‌كات؟ به‌ر له هه‌ر مه‌ترسییه‌ك كه ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه دروستی بكات، ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه له‌به‌رچاو بگیرێت كه ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتننامه‌كه، ئه‌وه‌نده‌ی له ئاگربه‌ستێك ده‌چێت، نیو هێنده له پێكهاتن و ڕێككه‌وتن ناچێت. ڕێككه‌وتنامه‌كه هیچ كام له‌و لایه‌نانه پابه‌ند ناكات (كه مۆری ده‌كه‌ن) به هه‌ڵوێستێكی دیاریكراوه‌وه. به‌كورتی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه كه ئابڵوقه‌ی ئابووری له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گیرێت، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی چالاكییه ئه‌تۆمیه‌كانی له‌ژێر چاودێریی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا بن. هه‌ر كاتێكیش ئێران ویستی توانا ئه‌تۆمییه‌كانی بۆ مه‌به‌ستی جه‌نگی به‌كار بهێنێت، ئابڵوقه‌كان ده‌خرێنه‌وه سه‌ری. ئه‌گه‌رچی ئه‌م بابه‌ته زیاتر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌مه بۆ بێنرخكردنی ئه‌و ڕووداوه نییه كه به هه‌موو پێودانگێك و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كه مادام مه‌ترسیی چه‌كداربوون كه‌متر ده‌كاته‌وه، ده‌بێت به‌بایه‌خه‌وه سه‌یر بكرێت.
له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسییه، ڕێككه‌وتنامه‌كه نییه، به‌ڵكو سیاسه‌ته‌كانی ئێرانه. توندڕه‌وی و ده‌ستوه‌ردانی سیاسی و سه‌ربازی له كاروباری وڵاتاندا. پشتیوانیی تایفه‌گه‌ری و خه‌ونی فراوانخوازی و گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی ڕابردووه. سیاسه‌ته‌كانی ئێرانه وای كردووه، ئه‌وانه‌ی گومانیان له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه هه‌یه ناهه‌قیان نه‌بێت بپرسن: ئێرانێكی ئابڵوقه‌دراو، ده‌ست له كاروباری وڵاتان وه‌ربدات و به‌ئاشكرا له‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه، ئیداره‌ی عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن و لوبنان و به‌حره‌ین بدات و سه‌دان میلیشیا و هێزی سیاسیی ناوچه‌كه ئاڕاسته بكات، ده‌بێ كه ئابڵوقه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، چی بكات؟ بێگومان لێكدانه‌وه و شرۆڤه‌كاریی پێشوه‌خت جێگای ئه‌و ڕاستییه سیاسییه ناگرێته‌وه كه له‌سه‌ر زه‌مین به‌رجه‌سته ده‌بێت، به‌ڵام دیمه‌نه‌كه به دوو شێوه ده‌رده‌كه‌وێت. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه ئێران له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستكراوه بێت و هه‌ژموونی خۆی وه‌ك هێزێكی ئیقلیمی بسه‌پێنێت، واز له فایله ئه‌تۆمیه‌كه‌ی دێنێت. دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه كه ئێرا ن له‌ژێر فشاری 30 ساڵ ئابڵوقه و بارودۆخی ئابووریدا پڕوكابێت و بڕیاری دابێت له به‌رامبه‌ر باشكردنی گوزه‌رانیدا، ده‌ستبه‌رداری سه‌ركێشییه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی بێت، وه‌كو وڵاتانی تری ناوچه‌كه بسره‌وێت. مه‌رج نییه ئه‌مه‌ش ههموودیمهنهكه بێت، به‌ڵام به نه‌بوونی سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ و دروست كه بنه‌مای یه‌كترقبوڵكردن و دانپێدانان به مافی به‌رامبه‌ر و میانڕه‌وی پێڕه‌و بكات، هه‌میشه پێشبینیی ڕووداوی ترسناك ده‌كرێت. ڕاسته له داهاتووی نزیكدا، ئێران چه‌كی ئه‌تۆمیی نابێت، به‌ڵام كه ئابڵوقه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت، مافی ئه‌وه‌ی ده‌بێت پێشكه‌وتووترین چه‌كی ته‌قلیدی به‌ده‌ست بخات. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا وڵاتانی تری ناوچه‌كه خۆیان پڕچه‌ك ده‌كه‌ن و بارودۆخ ڕوو له ته‌قینه‌وه ده‌بێت.
له‌ڕاستیشدا ده‌بێت ئه‌وه به‌هێند وه‌ربگیرێت كه هێشتا ترسناكترین و خوێناوی‌ترین جه‌نگه‌كان به چه‌كی ته‌قلیدی به‌ڕێوه ده‌چێت. ناتوانین پێش ڕووداوه‌كان بكه‌وین، به‌ڵام ئێستاكه ته‌نانه‌ت ئهلف و بای ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش به‌رجه‌سته نه‌بووه، خودی ڕێككه‌وتنامه‌كه و به‌رده‌وامبوونی له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌دایه. له ئه‌مریكا، كۆماریه‌كان هه‌ر زوو ئێرانیان ئاگادار كردوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، به ناوه‌ڕۆكی ڕێككهوتنامهكهوه پابه‌ند نابن. له ئێرانیش له‌گه‌ڵ باڵاده‌ستیی كه‌سانی وه‌ك ئایهتول اَیهزدیدا، هه‌میشه چاوه‌ڕوانی توندڕه‌ویی زیاتر ده‌كرێت. ئێران ده‌یه‌وێت شكۆ بداته سه‌ركه‌وتنی دیبلۆماسیی خۆی و بیسه‌لمێنێت كه چۆكی به ئه‌مریكا و خۆرئاوا داداوه. ئه‌م قسه‌یه ڕاست ده‌بوو ئه‌گه‌ر له ناوخۆی ئێران‌دا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌یدا هه‌بوایه. تا ئه‌م ساته‌ش، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه ترسیان له سیاسه‌ته‌كانی ئێران هه‌یه، له‌و ترسه كه‌متر نییه كه له‌ناوه‌وه هه‌یه. ده‌می هه‌ر هاووڵاتیه‌كی ئێرانی بكه‌یته‌وه، زمانی حاڵی پێت ده‌ڵێت: ئێمه خۆمان له‌برسا مردووین و حكوومه‌ته‌كه‌مان پاره به وڵاتانی بێگانه ده‌دات! پڕۆژه‌ی ویلایه‌تی فه‌قی و ئه‌و ڕۆشنگه‌رییه ئایینیه‌ی شۆڕشی ئیسلامی بانگی بۆ ده‌دا، ئێستا شكۆی به‌ده‌ست پیاوانی ئایینی و چاكسازیخوازانهوه نییه و، زه‌بری ئاسایش و سوپای پاسداران جێگای گرتووه‌ته‌وه. ئێرانی ئیسلامی قه‌ڵای ئازادی و شكۆی دادوه‌ری و پشتیوانی بێنه‌وایان نییه و كۆماری سێداره و ئیستبدادی مرۆییه! جوانترین وێنه‌یه‌ك ئێران كه ده‌یه‌وێت پێشكه‌شی جیهانی بكات، نمونه‌ی لێبورده‌یی و مرۆڤدۆستی و به‌خشنده‌یی ئیسلامی نییه، به‌ڵكو له مڕۆژانهدا ئێران ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی و نیه‌تی خۆی پێوه با بدات به‌ته‌نها سه‌ردار حاجی قاسم سوله‌یمانیه، به‌ڵام ته‌نانه‌ت قاسم سوله‌یمانیش له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌كانی تكریتدا به‌ته‌نها به كلیله‌كانی وه‌لی فه‌قی ده‌روازه‌كانی بۆ نه‌كرایه‌وه! دونیا گۆڕاوه مرۆڤایه‌تی جگه له كرانه‌وه و گفتوگۆ هیچی به‌ده‌سته‌وه نهماوهته وه، ئه‌مریكا ده‌بێ به‌ڕووی ئێران‌دا بكرێته‌وه و گفتوگۆ بكات، ئێران ده‌بێ له‌گه‌ڵ شه‌یتان ولئهكبهردا گفتوگۆ بكات و به‌سه‌ر دونیادا بكرێته‌وه. جیاوازیی نێوان داخران و كرانه‌وه له‌وه‌دایه كه یه‌كه‌میان سنووری هه‌یه و دووه‌میان جگه له كرانه‌وه‌ی زیاتر یاسای نییه. كرانه‌وه و كرانه‌وه‌ی زیاتر. كێ بیرۆستریكای له‌بیره؟ یه‌كیه‌تیی شووره‌وی ده‌ستی به كرانه‌وه كرد، جبه‌خانه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی خۆی بچوك كرده‌وه، له دوای ئه‌وه كرانه‌وه و كرانه‌وه‌ی زیاتر، هه‌تا ده‌ره‌نجام شتێك نه‌ما ناوی بنرێت یه‌كێتیی شووره‌وی! ئێران به‌داخراوی ده‌توانێت ئێرانی ویلایه‌تی فه‌قی بێت و ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت بیكات، به‌ڵام كه ده‌رگاكانی ده‌كاته‌وه ناتوانێت په‌نجه‌ره‌كانی به‌ڕووی كرانه‌وه‌ی زیاتردا دابخات. كرانه‌وه باجی خۆی هه‌یه! ئێستا دیمه‌نه‌كه ڕوون نییه و وا ده‌رده‌كه‌وێت براوه‌ی یه‌كه‌م ئێرانه. با په‌له نه‌كه‌ین. جارێكیان جه‌نه‌راڵ ده‌یفد پترایوس سه‌باره‌ت به جه‌نه‌ڕاڵ قاسم سوله‌یمانی ڕازێكی تۆمار كردووه، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی من جه‌نڕاڵه ئهمریكاییهكهم له جه‌نراڵه عه‌جه‌مه‌كه پێ باشتره، به‌ڵكوو له‌به‌ر توێكڵی قسه‌كه‌یه كه لێره‌دا ده‌شێ بۆ كۆتاییهێنان به‌م وتاره بایه‌خی هه‌بێت بۆیه وه‌ك خۆی تۆماری ده‌كه‌م: “یارییه‌كه زۆر ده‌خایه‌نێت، بۆیه با چاوه‌ڕوان بین و بزانین ڕووداوه‌كان به كوێ ده‌گه‌ن؟”
11/4/2015