فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

رەزا شوانreza shwan11

پەڕلەمانی تورکیا لە دانیشتنی رۆژی هەینی ( ٢٧/٣ / ٢٠١٥) دا، بە زۆرینەی دەنگ بە ( ١٩٩) دەنگی ئەرێنی و (٢٣) دەنگی نەرێنی ئۆپۆزیسیۆن، کە زۆربەی دەنگە ئەرێنییەکان دەنگەکانی پەڕلەمانتارانی پارتەکەی ئۆردوگانن ( پارتی داد و گەشەکردن) ، بڕیار لەسەر پرۆژەی ( پاکێجی چاکسازیئاسایشی ناوخۆ ) درا، پرۆژە یاساییە لە لایەن حکومەتی تورکیاوە داڕێژراوە، لە بەرواری (١٥ /١٠/ ٢٠١٤) دا بۆ پەڕلەمان نێردرابوو،کە بریتی بوو لە (١٣٢) ماددە .. ئەم بڕیارەش بە ئاسانی تێنەپەڕی،ئەندام پەڕلەمانتارانی بەرەی ئۆپۆزیسیۆن، لە دژی بەشێکی زۆری ماددەکانی ئەم چەپکە یاساییە پێشنیارکراوانە وەستانەوە و زۆر بە توندی رەخنەیان لە حکومەتەکەی ئۆردوگان گرت، لە دوای رەخنە و ناڕەزاییەکی زۆر لە لایەن ئۆپۆزیسیۆنەوە، تەنانەت گەیشتە شەڕە قسە و بۆکسێنیش لە نێوان پەڕلەمان تاراندا (٦٣) ماددەیان لابرد و مایەوە( ٦٩) ماددە.. ناوەڕۆکی زۆربەی دژ بە ئازادی و مافەکانی مرۆڤن. بەڵام وەکو وتمان زۆبەی ئەندامانی پەڕلەمانی تورکیا، لە پارتی داد و گەشەکردن پێک هاتووە و،ماددەکانیش لە بەرژەوەندی ئەم پارتەدا داڕێژراون . بۆیە بە دەنگی زۆرینەی ئەندام پەڕلەمانتارەکانی پارتەکەی ئۆردوگان، بڕیار لەسەر ئەو پرۆژەیە درا و تێپەڕی.

بە پێی ئەو ماددانە، سانسۆرێکی زۆر دەخرێتە سەر ئازادی خۆپێشاندان و ناڕەزایی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان، بە تایبەتەش بەشی هەرە زۆری ناوەڕۆکی ماددەکان، بە مەبەستی دژایەتیکردنی گەلی کورد و سەرکوتکردنی هەر خۆپێشاندان و نارەزاییەکە کە گەلی کوردمان لە باکووری کوردستاندا پپێ هەڵبستن .. ئەم پرۆژەیە بریتییە لە دانی دەسەڵاتێکی زۆر بە پۆلیس بۆ سەرکوتکردنی خۆپێشاندانی ناڕەزایی، لە راستیدا ئەم ئەم پرۆژە سەرکوتکەرییە،  لەو  کاتەوە داڕێژراوە، کە پۆلیسی تورکیا زۆر نامرۆییانە پەلاماریخۆپێشاندەرانی کوردیان لەشاری ئامەدی قارەمان و شارەکانی تری باکووری کوردستان دا و، بە ناڕەوا چەند رۆڵەیەکی بێ تاوانی کوردیان شەهید کرد .. خۆپێشاندانەکانیش لە دژی هەڵوێستی تورکیا بوو، کە بە ئاشکرا یارمەتی چەتەکانی داعشی دەدا و، رێیشی بە لاوە پەنابەرەکانی کۆبانی نادا، کە لە باکووری کوردستانەوە بگەڕێنەوە و، چەک هەڵبگرن و بەرگری لە شارەکەیان کۆبانی قارەمان بکەن .. بۆ ئەم مەبەستەش تورکیا هێزێکی گەورەی سەربازی و، زرێپۆش و تانک تۆپی لە سنووری باکووری کۆبانی راگرتبوو .. یارمەتی لۆجستی و سیخوڕی داعشە بێڕەوشتەکانی دەدا.

لە پرۆژەی ( چاکسازی ئاسایشی ناوخۆ )،دەسەڵاتێکی زۆر فراوان و بێ مانا دراوە بە پۆلیس و میتی تورکی دراوە و، تورکیا دەبێتە ( دەوڵەتێکی پۆلیسی سەرکوتکەر ). بە پێی ماددەکانی ئەم پرۆژە یاساییە .. پۆلیس دەتوانێت بە هێز و بە زەبر رێ لە هەر خۆپێشاندانێکی ناڕەزایی بێ مۆڵەت بگرێت و، پۆلیس بۆی هەیە کە فیشەکی راستی کوشتن بەرانبەر بە خۆپێشاندەران بەکاربهێنن، بە بێ گەڕانەوە بۆ بڕیار و روخسەت وەرگرتن لە دادوەر و، لە بەرپرسانی باڵای تورکیا .. بۆیان هەیە ئەوانەی سەرپێچی لە بڕیاری پۆلیس بکەندەستیان لێیان نە پارێزن و بێ بەزەییانە ئازار و ئەشکەنجەیانبدەن و، بیان گرن و، بۆ ماوەی ( پێنج ) ساڵیش بەبێ دادگایی کردن بەندیان بکەن و، کەسیش بۆی نییە لەسەر ئەم کارانە هەڵبدات و لە پۆلیسبپێچێتەوە .

بێگومان ئەم بڕیارە هەڕەشەیەکیزەق و ئاشکرایە،بۆ سەر ئازادی و ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ و مافی خۆپێشاندان .. زیاتریش ئالۆزی و بار گرژی و توندوتیژی دەخاتە ناو تورکیاوە،هێندەی تر لە لایەن پۆلیسەوە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێن.

پارتەکەی ئۆردوگان دەیانەوێت، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیادا، کەبڕیار وایە لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵدا بەڕێوبچێت .. زۆربەی کورسییەکان بە دەستبهێنن و، دواتریش بە هەوەسی خۆیان بەشێک لە ماددەکانی دەستووری تورکیا لە بەرژەوەندی پارتەکەیان و،قایمکردن و قورخکردنی دەسەڵاتی خۆیاندا بگۆڕن .. بە فەرمیش دەسەڵاتی حوکمڕانی لە سەرەک وەزیرانەوە، بگوازنەوە بۆ سەرەک کۆمار .. واتە بیکەنە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی (رئاسی) .. ئۆردوگان زۆر لە خۆی بایی بووە و، تووشی پەتای دەسەڵات بووە.. خەویش بەوەوە دەبینێت، کە رۆژێک بێت و بە سوڵتان ( رەجەب تەیب ئۆردوگان ) ناوی بەرن و، هەموو دەسەڵاتە سیادییەکان و سیاسییەکان و سەربازییەکان قورخ بکات .

ئۆردوگان داکۆکی لە بڕیاری دەسەڵات فراوانکردنی  پۆلیسی تورکیا دەکات و، دەڵێت لە وڵاتانی ئەوروپاشدا،بەم شێوەیەیە و، پۆلیس ئەم دەسەڵاتانەی هەیە و کاری پێدەکرێ.
بەڵام هەرگیز پۆلیسی وڵاتانی ئەوروپا لە گەڵ پۆلیسی تورکیادا بەراورد ناکرێن .ئێمە لە ئۆردوگان دەپرسین : ئایا ئەو ئاشتی و ئازادی و یەکسانی و دادپەروەرییەی لە وڵاتانی ئەوروپادا هەیە، لە تورکیای ئۆردوگانیشداهەن .. ؟ ئەو رێزەی کە لە وڵاتانی ئەوروپادا لە مرۆڤ و لە مافەکانی مرۆڤ دەگیرێن .. ئایا ئەو رێزگرتنە لە تورکیای ئۆردوگانیشدا هەیە  ؟؟ ئەی ئەو یەکسانی و دادپەروەرییەی لە ئەوروپادا هەیە.. لە تورکیای ئۆردوگانیشدا هەیە  .. ؟؟؟ بە دڵنیاییەوە .. نەخێر .. نەخێر نییە.

ئۆردوگان داوا لە شۆڕشگێڕانی کورد دەکات کە چەک دابنێن .. دەڵێت : " حکومەت هیچ هەنگاوێکی زیاتر نانێت لە سەر رێی ئاشتیدا لەگەڵ یاخیبوانی کوردا، مادام پارتی کرێکارانی کوردستان بە کردەوەیی چەکیان فڕێ نەداوە ..." هەر جەنابی ئۆردوگان دەڵێ : " ئاشتی لەژێر هەڕەشەی چەکدا نایەتەدی ".. بەڵی جەنابی ئۆردوگان قسەکەت راستە کە ئاشتی لەژێر هەڕەشەی چەکدا نایاتە دی .. ئێوە خۆتان کوردتان ناچارکردووە چەک هەڵبگرێت و پارێزگاری لە مانەوەی خۆی بکات  .. ئێوە سەری زمانتان و بنی زمانتان هەڕەەشەیە لە کورد .. ئێوەن تا ئەمڕۆش بە راستی دان بە بوونی بیست و پێنج ملیۆن کورد لە باکووری کوردستاندا نانێن .. ئێوە نیازتان پاک نییە و دژی ئاشتی و چەک دانان .. ئەی حکومەتە بە ناوە دادپەروەرییەکەی ئێوە، لەسەر زەویدا چ هەنگاوێکی پراکتیکیتان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد ناوە .. ؟ چ هەنگاوێکتان بۆ ئاشتییەکی راستی ناوە ..؟ نەخێربە پراکتیكی هیچ هەنگاوێکیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەلی کوردمان نەناوە .. لە جیاتی دروستکردنی قوتابخانە و نەخۆشخانە و کارگە و یاریگا و باخچە و شەقام و ئاوەدانی لە باکووری کوردستاندا .. بە پێچەوانەوە خەریکی دروستکردنی لەشکرگای تازەن و، هێزی زیاتر بۆ کوردستان دەنێرن و .. بە ئاگر و ئاسن وەڵامی ماف و داخوازییە رەواکانی کورد دەدەنەوە .. ئۆروغان هەر تۆ  نەبووی وتت: لە تورکیادا کێشەیەک نییە بە ناوی کێشەی کوردەوە .. هەر تۆ نەبووی لە شاری وان لە باکووری کوردستاندا بە کوردت وت : یا لە ژێر ئاڵای تورکیادا بژین یا ئێرە بەجێ بهێڵن و بۆ کوێ دەڕۆن بڕۆن .. بەڵام وادیارە جەنابی سوڵتان ئۆردوگان لە مێژوودا نابەڵەدی .. یا هەر بە بیری بۆگەنی ئەتاتورک گۆشکراوی، کە لە تورک زیاتر دان بە بوونی هیچ نەتەوەیەکی تردا نانێن .. ئەم ئایدۆلۆژییە رەگەزپەرستییەشتان بە پراکتیکی جێبەجێ کرد و، هەر ئێوە نەبوون ( ملیون و نیوێک ئەرمەنیان سەربڕی)  و بە هەزاران کوردیشیان کوشتووە .. ئێوە تا ئەمڕۆش کورد بە مرۆڤو بە شایانی ژیان و مان نازانن ..بۆ نازانێت، کە کورد خەڵکی رەسەنی ئەو شوێنەن، کە ئێوەیداگیرکەرنیشتمانی هەزاران ساڵەی باووباپیرنی کوردتان  داگیردووە ولەسەریدا دەژین .. ئێوەن نامۆ و داگیرکەر،ئێوەن لە ئەوپەڕی ئاسیاوە هاتوون و کورستان داگیرکردووە  و، ئێوە خەڵکی رەسەنی شوێنی ئێستاتان نین..ئێوەن ماڵتان لە خاوەن ماڵ حەرام کردووە ..؟!

ئێمەی کورد تا پەلاماریان نەدابێتین، دەستمان بۆ چەک نەبردووە، چەک هەڵگرتنیشمان بۆ بەرگری و پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان و گەلەکەمان بووە ..تا نەگەین بە مافە رەواکانیشمان چەک دانانێین ... تا بە پراکتیکی ئاشتییەکی راستی بەرقەرار نەببێت، چەک دانانێین .. من ساڵی پار،لە سایت و ماڵپەڕە کوردییەکاندا، نووسینێکم لەسەرئەم بابەتە لەژێر ناوی " چەک دانان دۆڕاندنە " بڵاوکردەوە .

ئێمەی کورد تاقیکردنەوەیەکی تاڵمان لە گەڵ داگیرکەرانی کوردستاندا هەیە ..ئەو راستییەمان بۆ دەرکەوتووە .. کە داگیرکەرانی کوردستان هەمیشە دەیانەوێت سوود لە کات وەربگرن و، بە بەڵێنی درۆ و، بە زەردەخەنەی ژەهراوی، هەڵمان بخەڵەتێنن و رامان بگرن .. هەوڵی ئەوەش دەدەن کە درز بخەنە ریزی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد و .. دووبەرەکی لە ناو کوردا دروست بکەن .. کەی خۆشیان بەهێزکرد و.. ئێمەیان بێ هێزکرد .. دوو بارە و دە بارە،دڕاندانەتر پەلاماری کوردستان دەدەنەوە .
کورد دەڵێت : " نە بە خۆشی زستان و .. نە بەزەردەخەنەی دوژمن بڕوا مەکەن " 

29/3/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان