حەمەسەعید حەسەن
با لە گەلێک ڕووەوە جیاوازی لەنێوان بیرمەندانیشدا هەبێت، بەڵام نزیکەی هەموویان لەسەر ئەوە کۆکن، کە ئەرکی سەرەکیی ڕۆشنبیر، ڕەخنەگرتنە و ڕۆشنبیری ڕاستەقینە، ڕۆشنبیری ڕەخنەگرە، ڕەخنەگرێکی بوێر و هەقبێژ کە سڵ لەوە ناکاتەوە، هەم ڕەخنە لە خودی خۆی بگرێت و هەم لە نزیکترین لایەنیش لە خۆیەوە. ئەوە هیچ گرنگ نییە، ڕەخنە لەم و لەو، یان لە دوژمنانی فیکریی خۆمان بگرین، ئەوە گرنگە، ڕەخنە لە خۆمان بگرین و چاوپۆشی لە کەسانی نزیکی خۆیشمان نەکەین. لای ئیدوارد سەعید، ناپاکیی ڕۆشنبیر کاتێکە، واز لە ئەرکە سەرەکییەکەی کە ڕەخنەگرتنە، بهێنێت. کە باهۆزی پۆپۆلیزم هەڵدەکات، ئیدی سیاسی بێت، یان کولتووری، ئەوە ئەرکی ڕۆشنبیرە، ڕاشکاوانە لە دژی ئەو شەپۆلە هەڵوێست بنوێنێت. کە عەوام لە نەزانییەوە، ڕەدووی بتێکی سیاسی، یان کولتووری دەکەوێت، ئەوە ئەرکی ڕۆشنبیرە، ئازایانە دژی لێکدانەوەی باو بوەستێتەوە، بێ ئەوەی سڵ لە ئەنجامی ئەو هەڵوێستە دروست و پێویستەی بکاتەوە. ڕۆشنبیر نە سواری شەپۆلی هەڵچوونی مێگەل دەبێت، نە لە خۆشکردنی ئاگری پۆپۆلیزمدا بەشداری دەکات، بەڵکوو
سه‌رچاوه‌گه‌لی وڵاتانی رۆژئاوا: بارزانی به قه‌باره‌ی ناوخۆی كوردستان گرنگیی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بووه‌ته بابه‌تی رۆژه‌ڤی جیهانی و ده‌زگا و دامه‌زراوه میدیایی و توێژینه‌وه‌كانی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه. سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا و ئاگه‌داریش له دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان بۆ (باس) ئاشكرای كرد، وڵاتانی رۆژئاوا به‌تایبه‌تیش فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و هه‌نگاریا و ئه‌و وڵاتانه‌ی له هاوپه‌یمانیی شه‌ڕی داعشدان و به‌ئاشكرا پشتیوانی له دۆزی گه‌لی كورد له باشووری كوردستان ده‌كه‌ن، ئێستا له‌سه‌ر ئاستی نهێنی و ئاشكرا هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت و دهیانهویچ به سیاسه‌تكردن فشار بخه‌نه سه‌ر وڵاتانی ئیقلیمی و له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه كاریگه‌ری بخه‌نه سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكا له به‌رانبه‌ر به پرسی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند په‌یامێكیان بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ناوخۆدا ناردووه، كه
ئاریتما موحه‌ممه‌دی
جیاوازی نێوان نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست و سه‌رده‌ست له ڕاپه‌ڕینه‌كانی سه‌د ساڵی ڕابردووی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆ ده‌نوێنێت كه هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتیی، ئازادیی و مافه‌كانی مرۆڤ بووه، دوایین ئاماژه‌ی ئازادیخوازیی و ویستی دادپه‌روه‌رانه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، هه‌ڵوێستی بووێرانه‌ی سی و پێنج ساڵی ڕابردووی گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه كه مكهچی ڕژیمی ئێران نه‌بووه و به‌رده‌وام له خه‌بات و تێكۆشاندا بووه و وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن هه‌ڵوێست به‌ربه‌ره‌كانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژیمه ملهوڕه‌دا كردووه. كۆماری كوردستان ئاماژه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی به‌رخۆدانی ئازادیخوازیی كورد له ماوه‌ی سه‌دساڵی ڕابردووه كه تاكوو هه‌نووكه‌ش سیسته‌م و حكوومه‌تێكی دیموكراتیكی له‌و چه‌شنه نه‌هاتووه‌ته كایه‌وه.
ئێران؛
كۆمه‌ڵگای ئه‌و وڵاته له ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانی سی ساڵی ڕابردوودا ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه
رەزا شوان
ماوەیەکە چەند لایەنێک، کە دژی خواستەکانی کوردن، داوای ئەوە دەکەن کە کەرکوک بکرێت بە ( هەرێمی سەربەخـۆی کەرکـوک) و لە کوردسـتان دایببـڕن .. بە تایبەتیش ( بەرەی تورکمانی ) ئەوەبوو . كە پەڕلەمانتاری تورکمان ( حەسەن تۆران ) ئەم باسەی ورووژاند و چەند لایەنێکی عەرەبی شۆڤێنیش هاوپشتیانن .. مەبەستیشیان ئەوەیە کە نکووڵی لە کوردستانییەتی کەرکوک دەکەن و، دژی ئەوەن کە کەرکوک بگەڕێتەوە سەر کوردستان .. ئەم هەڵوێست و داوایەی بەرەی تورکمانی تازە و سەیر نییە بە لامانەوە .. چونکە بەرەی تورکمانی لە سەرەتایی دروست بوونییەوە تا ئەمڕۆ بەرەیەیەکی دەماگیرن .. چاویانبە ئازادی و بە پێشکەوتن و بەئاوەدانی کوردستاندا هەڵنایات .. ئەوان تا ئەمڕۆش بە فەرمی لە میدیا و لە لێدوان و لە راگەیاندنەکانیاندا، لە جیاتی ناوی ( هەرێمی کوردستان ) دەستەواژەی (شمال العراق ) بەکـاردەهێنن .. لە جیاتی ناوی (حکوومەتی هەرێمی کوردستان) دەستەواژەی ( حکومة أربیل المحلیة ) بەکاردەهێنن .. ئەوان نەک هەر کەرکوک بەڵکو
شەماڵ بۆکانی
شارنشینی دەتوانێ بە هەموو بیروبۆچوونە جیاوازەکانەوە، فەرهەنگێکی یەکدەست پێڕەوکات بۆ چۆنیەتی پێکەوەژیان، بەگشتی ڕێزدانان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، خۆشەویستی و نیشتینانپەروەری و دابینکردنی ئایندەیەکی گەش بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو لە بواری فەرهەنگی کۆمەڵایەتیەوە تەنیا ئەرکی سیاسییەکان نییە و ئەوە کۆمەڵگای مەدەنی و هەموو تاکی کۆمەڵگایە دەبێ وەک ئەرکێک بەجێی بێنن. لە فەلسەفەی کۆمەڵناسی و دەروونناسیی سیاسی‌دا کە بەشێکە یان لقێکە لە چاوەڕوانی حکوومەت لە کۆمەڵگا، پەروەردەی منداڵان و تازەلاوانە لە کاتی قەیرانە جۆراوجۆرەکانی ژیانی سیاسی و ئابوری و جەنگ و…… هتد، بەبێ یاسایەکی داسەپێندراو کۆمەڵگا خۆی یاسایەک بۆ بەرز ڕاگرتنی باری دەروونیی منداڵان پەیڕەو دەکات، یان دەبێ بیکات کە ئەوە بەبێ گوێدان بە باشی و خراپی یان ڕەوابوون و ناڕەوابوونی شەڕەکەیە، کە یەخەی وڵاتی گرتووە و دەبێ ئەم ئەرکە ڕاپەڕێ، ئەویش لە منداڵەکەی خۆمەوە بۆ دراوسێکە و بۆ کۆڵان و بۆ گەڕەک و بۆ شارەکەم. ئەم شەڕ و جەنگە ماڵوێرانگەرەی کە ئەمڕۆ بەناوی “داعش” بەرۆکی
ناسر باباخانی
سیاسەتی هەناردەكردنی شۆڕش بۆ دەرەوەی سنوورەكانی ئێران لە سەرەتای دامەزرانی كۆماری ئیسلامییەوە، ستراتیژی سەرەكیی ئەو دەوڵەتە بووە. بەڵام لەڕاستیدا مەبەستی كۆماری ئیسلامی لەم سیاسەتە، لە هەمان كاتدا كە ویستوویەتی بازنەی نفووزی خۆی لەناو وڵاتانی دەرودراوسێدا بەربڵاوتر بكا، ئەوە بووە كە ئاستی ئەمنیەتی خۆی لەسەر بنەمای بیردۆزی پێشگیری بەرێتە سەر. بۆ ئەم مەبەستەش سوودی لە فاكتەری مەزهەبی شیعە وەرگرتووە و جوگرافیای "هیلالی شیعی" وەك جیۆپۆلێتیكی شیعی كردووەتە مەیدانی تەراتێنی خۆی. ئەم هیلالە كە جەمسەرێكی لە لوبنانە و بەسەر سووریا، عێراق، كوەیت، بەحرەین، ئیمارات، قەتەر و رۆژهەڵاتی عەرەبستاندا خەرمانەی داوە، جەمسەرەكەی تری دەگاتەوە یەمەن. واتە پانتاییەكی جوگرافیی بەرین بە حەشیمەتێكی بەرچاوەوە. بەپێی ئەوەی كە گەورەترین سەرچاوەكانی وزەی دنیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە، ئەم هیلالەش بەشێكی بەرچاو لەم سەرچاوانە
فاروق حەجی مستەفا
ده‌بێ كورد له رووی سیاسییه‌وه گۆشه‌گیر نه‌بن و سازش له‌گه‌ڵ رژێمدا نه‌كه‌ن
له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (ئه‌لحه‌یات)ی له‌نده‌نی، سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی كوردی سووریاوه گوتی: هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن روون نییه و به هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵوێستی رژێمه هه‌مبه‌ر به پرسی كورد. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه مه‌ودایه‌كی فراوان له نێوانی كورد و هه‌ردوو لایه‌نی هاوكێشه‌ی سووریادا هه‌یه. خۆ به راستییش هه‌ردوو لایان، هێشتا به‌رانبه‌ر به مافی كورد هه‌ڵوێستیان روون نییه، هه‌ردوو لاش هاوڕان له رووی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورده‌وه، كوردیش به هیوایه كه هه‌ردوو لا له‌وه بگه‌ن، كه سه‌رده‌می نه‌دانی مافی كورد یان هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی دی، ئیدی بۆ هه‌تا هه‌تایه به‌سه‌ر چوو، هه‌ردوو لاش هه‌وڵ ده‌ده‌ن سازش له‌گه‌ڵ كورددا بكه‌ن، تا بازنه‌ی هاوپه‌یمانیی ناوخۆی خۆیان فراونتر بكه‌ن. رژێم هه‌وڵی دا له‌رێی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی نه‌بوونی ناسنامه‌وه كێشه‌ی كوردی سووریا چاره‌سه‌ر بكات. كورد له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له ناسنامه
محەمەد هەریری
بەشی یەکەم
دەیەها ساڵە ڕۆشنبیری کورد بەو پەڕی نەزانیەوە مێژوی خۆی هەڕاج دەکات وپۆزش بۆ دوژمنانی دەهێنێتەوە، بێ ئەوەی لە وردەکاری مێژوو وئەو سەردەمە گەیشتبێت. بە داخەوە بەشێکی زۆری ڕۆشنبیری کورد وادەزانن، خۆ نیشاندان وەك کەسانێکی پێشکەوتوخواز و سێکیولار بە نەفرەت کردنەوە دێت لە هەموو کلتور و مێژووی با وباپیرانمان، دەیانەوێت بە چاویلکەی ئەمڕۆی سەدەی بیست ویەك مێژووی سەدان ساڵی کورد بخوێننەوە! هەر بۆیەش دەیانبینیت لاوازترین وبێ ئەرزشترین خەڵکن لەناو کۆڕی ڕۆشنبیران. کەس بەقەد ئەو ڕۆشنبیرە کوردانە لە مێژوو دابڕاو و بێ بناغە و لەرزۆک نین لە بەراوردا لەگەڵ ڕۆشنبیرانی میللەتی تر، کە هەرگیز بە وا بە ئاسانی دژی مێژووی خۆیان نادوێن. چونکە حەزی بە دین نییە، دەیەوێت چواردە سەدە لە مێژووی میللەتەکەی نەفی بکات، زۆر بە سوکی سەیری ناودارانی و هەڵکەوتوانی دەکات، لەبەر خاتری پڕوپاگەندەی مەزهەبی
ناسر باباخانی
رۆژی 8ی مارسی 2015 حیزبێكی تایبەت بە ماف و داخوازییەكانی ژن لە كوردستان بەناوی "پارتی فێمینیستی كوردستان" دامەزرا. ئەم حیزبە بە بڵاوكردنەوەی راگەیەندراوێك بۆ رای گشتی و هەروەها بەرنامە و پێڕەوی ناوخۆی، باسی ئەو شتانەی كرد كە بوونەتە هۆی پێكهێنانی حیزبێكی سەربەخۆ بۆ داخوازیەكانی ژنان، بە كورتی باسێك لە كۆمەڵگەی "پیاوسالار" و ئەو بەربەستانە دەكات كە ئەم كۆمەڵگەیە لەسەر رێی ژن و مافەكانی دایناوە. سەرەتا ئەگەر بەپێی بیردۆزییەكی "ئالێن تۆرێن" بێت كە جەخت دەكاتە سەر ئەوەی سەرجەم بزووتنەوە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر سێ بنەمای شوناس و دژایەتی و گشتگیربوون دامەزراون، رەنگە نەتوانین قایل بین بەوەی كە شتێك بەناوی بزووتنەوەی ژنان لە رۆژهەڵاتی كورستان هەیە، دیارە نكۆڵی لە هەندێ هەوڵی پەڕاگەندە و ناڕێكخراوەیی ناكەم، بەڵام لانیكەم بەپێی ئەم پێناسەیەی سەرەوە وەها بزووتنەوەیەك بەدی ناكرێ. دیارە لەم كورتە وتارەدا بواری باس و لێدوان نییە لەسەرئەوەی كە
رەزا شوان
لە دوای شۆڕشی ( ١٤/ گەلاوێژی / ی ١٩٥٨) لە عێراقدا، حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی زۆرینەی عەرەبی و تایفی، بۆ مانەوە و قایمکردنی دەسەڵاتیان و، بۆ لێدان و سەرکوتکردنی ئازادی و دیموکراتی ..بۆ جێبەجێکردنی بڕیارە تاکڕەوییەکانیان و، بۆ مەرام و ئامانجی تایبەتی حیزبی و تایفیان، لە دەرەوەی سوپای عێراقدا، هێزی تایفی و حیزبی و مەزهەبی و، میلیشیا و،جاشی خۆفرۆش و بە کرێگیراویان دروست کردوون .. وەکو ( المقاومة الشعبیە ) و ( الحرس القومي ) و ( الجیش الشعبي ) .. ئەگەر چی ناوەکانیان جیاوازن، بەڵام هەر هەموویان هێزی نەتەوەچی شۆڤێنی و تایفی بوونە، هەموو ئەو هێزە نافەرمییانەش بە زۆری کراون بە گژی گەلی کوردمان .. پرۆفایلی هەموویان پڕن لە ناپاکی و لە تاوانی قێزەوەن، مێژوویەکی سەرتاپا رەشیان هەیە . گەرچیش سوپای عێراق، ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت، سوپایەکی نیشتمانی بێ لایەەن نەبووە .. بەشی هەرەەزۆری لە لووتکەوە بۆ سەربازی ئاسایی، بە زۆرینە عەرەب بوونە و، لەسەر بنەمای نەتەوەیی عەرەبی دامزراوە .. لە
فاروق حەجی مستەفا
ماوه‌یه‌كی كه‌م نییه، كه سوود له ره‌وشی تایبه‌تی كوردانی ئێزدی وه‌رده‌گیرێ، ئێزدی ئایینی ره‌سه‌نی كورده، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌م ئایینه هه‌یه و پێوه‌ی په‌یوه‌ستن، له نه‌ته‌وه‌ی كوردن، چونكه سرووته ئایینیهكانیشان به زمانی كوردییه. هه‌ندێ هه‌وڵ ده‌ده‌ن گۆمی كورد بشهڵقێنن، به‌وه‌ی وا پیشان ده‌ده‌ن كه ئێزدی له كورد جودان، هه‌ندێ هه‌وڵ ده‌ده‌ن سوود له پاشینه‌ی ئایین وه‌ربگرن تا لایه‌نی جیاوازی نێوان كوردی ئێزدی و هه‌رێمی كوردستان زه‌ق بكه‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین دروست بووبێت. واش وێنای هه‌رێم ده‌كه‌ن كه تایبه‌ته به كوردی نائێزدی. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانه ئه‌وه‌یان له‌بیر چووه كه كورد، مه‌به‌ست رێكخراوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌وانه، نه‌ك ئه‌وه‌ی روو بكه‌نه لایه‌نه‌كانی ژیانی ئه‌وان له گۆشه‌نیگایه‌كی ئایینییه‌وه، كورد له‌م رووه‌وه بوونه‌ته نموونه‌یه‌كی گه‌ش، پێشموایه هێشتا ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنانمان له‌بیر نه‌چووه له‌باره‌ی كورده‌وه، هه‌روه‌ها چۆن ئه‌و له ململانێی سوننه و شیعه بێزار بووه، كه
رێبوار كەریم وەلی
لە 3ی تشرینی دووەمی 2002ەوە كە پارتی دادوگەشەپێدان (AKP) بە سەرۆكایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان چووە ناو هەڵبژاردنی گشتییەوە، ئەو پارتە 9 هەڵبژاردنی لە ركابەر و نەیارەكانی بردووەتەوە. لە هەڵبژاردنی گشتییەوە بگرە تا هەڵبژاردنی شارەوانییەكان، ریفراندۆم لەسەر دەستوور و دواهەمینیشیان كە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری بوو لە مانگی ئابی پارساڵ. ئەم هەڵبژاردنە بە یەكێك لە چارەنووسسازترین هەڵبژاردنەكانی مێژووی نوێی توركیا لەقەڵەم دەدرێت. چونكە دوای پتر لە دەیەیەك، كورد لە كوردستانی باكوور، یەكەمجارە وەكو حیزب بەشداری هەڵبژاردنی گشتی دەبن و ئەگەر بتوانن بەربەستی 10% بۆ گەیشتنە پەرلەمان دەرباز بكەن، ئەوا یەكەمجار دەبێ كە بتوانن وەكو حیزبێكی سەركەوتوو بچنە ناو پەرلەمانەوە. لەبەرامبەردا پارتی داد و گەشەپێدان بۆ یەكەمجار لەمێژووی خۆیدا ژمارەیەكی زۆر كورسی لەدەستدەدات و توانای بۆ گۆڕینی دەستووری وڵات و گۆڕینی سیستەمی حوكمڕانی لە پەرلەمانییەوە بۆ نیمچە سەرۆكایەتی یان سەرۆكایەتیی تەواو، لەدەست دەڕوات.
رەزا شوان
شیعر جوانترین و ناسکترین هونەرە، گرنگترین لقی ئەدەبە .. هەست و خۆشییەکی تایبەتی بە دڵ و دەروون و هۆشی مرۆڤ دەبەخشێت .. ئێمەی کورد بە سروشتی گەلێکی دڵپاک و هەست و نەست ناسکین و سۆزدارین، رووخۆش و گوفت ولوفت شیرینین .. هەر لە کۆنەوە ئاڵودەی خۆشی و شادی و، بەزم و گۆرانی و گۆڤەند و هەڵپەڕکێ و زەماوەند بووینە .. لەگەڵ داهێنانی زماندا، لەگەڵ پێکەوەنانی رستەی شیرین و، ترپە و سەروادا، چڕینیان بە دەنگێکی ناسک و بە ئاوازێکی خۆش و پڕ لە خرۆش، گۆرانی و شیعر سەریان هەڵداون .. لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ، ئێمەی کوردلە هەموو میللەتێکی تر زیاتر رمودە و هۆگری گۆرانی و شیعر و سروود بوینە .. جوانی و ئەفسووناوی سروشتی کوردستانی رەنگین و قەشەنگمان، زیاتر کاری لە هەست و سۆز و دەروونمان کردووە، رەنگدانەوەیان لە گۆرانی و شیعر و سروودی کوردی‌دا هەبووە و هەیە .. بە گۆرانی و بە شیعر گوزارشتمان لە خۆشییەکان و، لە ناخۆشییەکانی ژیانمان کردوون، ناخی دڵی خۆمان بە شیعر و
کامەران محەممەد عزیز
لە هەموو چركەیەكی كورددا ئێران و توركیا ئامادە بوونە. ناوەڕۆكی سەردانەكی ئەردۆغان بۆ ئێران هەرچییەك بێت، لەسەر مێزی گفتوگۆكانیان هەر شتێك واژوو كرابێت یان نەكرابێت، بۆ كورد هەواڵە. ئێستا و بەری ئەم سەردانەش باوەڕی باو ئەوەیە كە كورد دەبێت هاوسەنگی لە نێوان توركیا و ئێران‌دا رابگرێ و هیچ هەنگاوێكی نەبێتە مایەی نیگەرانكردنی ئەوان. پرسیاری گرنگ ئەوەیە كێ چی دەستدەكەوێ لەم هاوسەنگییە؟ تاڕادەیەكی زۆر، مێژووی چەندین سەدەی كورد مێژووی دابەشبوونی بووە لە نێوان ئەو دوو دەوڵەتە. كرۆكی كێشەكەش رەنگە هێندەی ئەوەی پەیوەندی بە چۆنیەتی تێگەیشتن و گێڕانەوەی ئەو مێژووەوە هەیە، ئەوەندە پەیوەندی بە چیرۆكە مێژووییەكانەوە نەبێت. چونكە ئێمە ئەم مێژووەمان وەكو حەقیقەتێكی سروشتی، نەگۆڕ، بێلایەن و دەستلێنەدراو وەرگرتووە، لەبەرئەوەش ئەستەم بووە بۆ یەكێك بیر لە تێكشكاندنی ئەو مێژووە یان هەر دەستلێدانێكی بكاتەوە. هەر لەبەرئەوە بۆ زۆرێك، شێوازێكی دیكەی حوكمڕانیی كوردی لەسەرووی
ئاریتما موحه‌ممه‌دی
مێژوو لایه‌نه پڕ باییخ و بێ باییخهكان، لایه‌نه به‌هێز و لاوازه‌كانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانی مێژوو له ناخیدا چاڵ ده‌كات و پێداچوونه‌وه به‌و ڕووداوانه و كۆڵینه‌وه لههۆ و هۆكاره‌كانی ئیتر ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی تیژبیرانی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌كان. به‌ڵام كاتێ كه تیژبیرانی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تیی له ئاست ڕووداوه‌كان خاوه‌ن هه‌ڵوێستی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و نه‌ته‌وه‌یی نین و بێ ده‌نگ و بێ ڕه‌نگ و بێڕا ژیانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن و به هۆی هندێك به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی و ئابوورییه‌وه كه ده‌ستیان كه‌وتووه له‌هه‌مبه‌ر دۆخی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌له‌كه‌یان بێ هه‌ڵوێست ده‌بن، ئیتر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان ده‌چێته چوارچێوه‌ی خیانه‌ت له ئایین و نیشتمان. چونكه نه ئایین كۆیله‌بوون به ڕووداوێكی ئاسایی پێناسه ده‌كا و نه نیشتمانیش بێ هه‌ڵوێستیی ڕۆڵه‌كانی له‌هه‌مبه‌ر ڕووداوه كێشهخوڵقێنهكان وه‌ك خزمه‌ت به نیشتمان ئه‌ژمار ده‌كات. كه‌واتا ده‌مێكه كاتی ئه‌وه گه‌ییشتووه كه خوێندنه‌وه‌ی سیاسیی و