فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

محەمەد هەریریmohamad hariri

بەشی یەکەم
دەیەها ساڵە ڕۆشنبیری کورد بەو پەڕی نەزانیەوە مێژوی خۆی هەڕاج دەکات وپۆزش بۆ دوژمنانی دەهێنێتەوە، بێ ئەوەی لە وردەکاری مێژوو وئەو سەردەمە گەیشتبێت. بە داخەوە بەشێکی زۆری ڕۆشنبیری کورد وادەزانن، خۆ نیشاندان وەك کەسانێکی پێشکەوتوخواز و سێکیولار بە نەفرەت کردنەوە دێت لە هەموو کلتور و مێژووی با وباپیرانمان، دەیانەوێت بە چاویلکەی ئەمڕۆی سەدەی بیست ویەك مێژووی سەدان ساڵی کورد بخوێننەوە! هەر بۆیەش دەیانبینیت لاوازترین وبێ ئەرزشترین خەڵکن لەناو کۆڕی ڕۆشنبیران. کەس بەقەد ئەو ڕۆشنبیرە کوردانە لە مێژوو دابڕاو و بێ بناغە و لەرزۆک نین لە بەراوردا لەگەڵ ڕۆشنبیرانی میللەتی تر، کە هەرگیز بە وا بە ئاسانی دژی مێژووی خۆیان نادوێن. چونکە حەزی بە دین نییە، دەیەوێت چواردە سەدە لە مێژووی میللەتەکەی نەفی بکات، زۆر بە سوکی سەیری ناودارانی و هەڵکەوتوانی دەکات، لەبەر خاتری پڕوپاگەندەی مەزهەبی شیعی و فیکری قەومی خەیاڵی ڕقی لە سەلاحەدینی ئەیوبیە، لەبەر پڕوپاگەندەی مەسیحی و بازنە ئیمپریالستەکان هەزاران نەفرەت دەبارێنێتە سەر سمکۆی شکاک، هەرچەندە ئەو کەڵە سەرکردەیە بوە هۆی ڕزگارکردنی بەشێکی زۆری کوردستان لە پلانێکی ئاسوری وئیمپریالی! رقی لە خەلافەتی دەوڵەتی عوسمانیە، بۆیەهەموو تۆمەت واتە واتی ئەرمەنەکان لە دژی کوردەکانی نێو دەوڵەتی عوسمانیش پێ قبولە!

ئەوەی لەو وتارە گرنگە لای ئیمە باسی کۆمەڵکۆژیەکەی ئەرمەنە، کە سەد ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە، کەچی کورد لەو ڕۆژگارە خەریکە زۆر گەرمتر لە جینۆسایدی ئەنفالی ٢٧ ساڵەی [١٩٨٨] خۆی یادی دەکاتەوە! ئەو بەپیرچوونە گەرمەش لە ژێر کاریگەری وەهمێکی مێژووییە، گوایە ئێمەی کوردی موسڵمانی دەمارگیر، هەر لە خۆڕایی لەبەر خاتری خەلیفەی موسڵمانانی عوسمانی کوشتاری ئەرمەنە مەسیحیە ئاشتیخواز و پەپولەکانمان کردوە شان بە شانی سوپای تورك! نازانن هەتا ئەو کوشتاریە لە سەردەمی خەلافەتی عوسمانی نەبوە بەمانا هەقیقیەکەی چونکە سەردەمی حوکمی ئیتئحاد وتەرەقی بوو کە لە ساڵی ١٩٠٨ وە کودەتای کرد بەسەر خەلافەتی عوسمانی، حوکمێکی سەد دەرسەد جیای دامەزراند لە شوێنی کە سێکیولاریەتی فەرەنسی بوو!

- کارەساتەکانی کورد وئەوانەی خەڵك لێك ناچن!

بە نسبەت کوشتاری ئەرمەنەوە، لە ڕاستیدا هەموو مرۆڤێك لە ئێمە دەبێت ئیدانەی ئەو کوشتارەی ئەرمەن بکات و نوسەری ئەو دێرانەش بە تووندترین شێوە ئیدانەی دەکات، بەڵام ئیدانە کردنی دەبێت بە شێوەیەکی هاوسەنگ و زانستیانە و واقیعیانە بکرێت، نەك بە ڕووحیەتی تاوانبارێکی پەشیمان بوەوە. ئەرمەنەکان دەیانەوێت بۆ خەڵك کەیسەکەیان وا وێنا بکەن، کە خەڵکێکی هەژار و بێ وەی، لەبەرئەوەی مەسێحی بوون، موسڵمانان فەتوای قڕکردنیان دەرکردن، توانیتیان خەڵکێکی زۆر بەو ئەفسانەیە بهێننە باوەڕ، و هەتا ڕۆشنبیرە کوردە ڕۆژنامەوانیەکانیش باوەڕیان کردوە بەو ئەفسانەیە لەبەر تەنکی ئاستی فەرهەنگیان.

نەخێر وانیە ئەرمەنەکان وەك خەڵکی کوردستان و هەڵەبجە و ئەنفالستانی کوردستان نەبوون، بێ گوناه و بێ تاواندانی تاوانی دژە مرۆیی ئەو تاوانە کۆمەڵکۆژیەیان لە دژیدا بکرێت. کورد لەوەتی هەیە کۆمەڵکۆژیەکی دژی میللەتێکی تر نەکردوە، هیچ کوشتاریەکی گوندی تورک و فارس و عەرەبانی نەکردوە وەك دەستپێکەر وکەڵەگایی. لە عێڕاق بۆ نمونە کورد گوندێکی عێڕاقیەکانی کۆمەڵکوژ نەکردبوو، لەگەڵ دوژمنەکەی کە سوپای عێراق و عەشایرە عەرەبەکانی ڕژێم بوون زۆر بە بەزەیی تر بوون لەگەڵ خۆبەخۆ! ئەو غەدر و ستەم و نامرۆییەی لە شەڕی نێوان حزبە کوردیەکان ڕویانداوە، چارەگی بەرامبەر دوژمن نەکراوە! لە هەموو جیهان بگەڕێیت، کەس بە قەد کورد ستەملێکراو و بەدبەخت نییە، دەیان و سەدان کوشتاری لە دژدا کراوە، بێ ئەوەی کوشتاری کردبێت، بۆیە گاڵتەم بەو لێکچواندنانەی کوشتاری کورد دێت بە هی خەلکیتر، چونکە خەڵکیتر وەك کورد بێ وەی نەبوون، بەڵکو لە ئەنجامی کاردانەوەی کارە دڕندەیەکانیانەوە تووشی کوشتاری بوون، نەك وەك کورد چۆلەکەیەکی دوژمنیشی لە ئاو نەکردبێت، بۆمبێکیشی لە شارێکی عەرەبی نە تەقاندبێت، گوندێکی دوژمنی ئیبادە نەکردبێت، کەچی وا بێ ڕەحمانە هەوڵی جینۆسایدکردنی بدرێت!

کەس وەك کورد وکارەساتەکانی موستەهەقی فرمیسکی مرۆڤایەتی نییە، کورد هابیل و ڕۆڵەی شەرعی کوڕە پاکەکەی ئادەمی قورئانە کە دەڵێت: ]لئن بسگت إلی یدك لتقتلنی ما أنا بباسگ یدی إلیك ڵ‌قتلك إنی أخاف الله رب العالمین]" ئەگەر تۆ دەست درێژکەیت بۆ کوشتنم، من دەسیت ناجوڵێنم بۆ کوشتنت، من لە خوای بوونەوەر دەترسم"

بۆیە بچوکایەتیە بۆ کورد کارەساتی هەڵەبجە بە کارەساتی هیرۆشیمای ژاپۆن بچوێنێت، ساویلکانە بە هەڵبجە بڵێ هەڵەبشیما! وادەزانی هەنگی لە کلۆرە دارێ دۆزیوەتەوە! کورد چی کردوە ئەو هەموو کارەساتەی بەسەر دەهێنن؟ چەند وڵاتی داگیر کردوە، چەند گەلی قڕ کردوە؟! چەند بۆمبی کیمیاوی وبایۆلۆژی لە میللەتانی تر داوە؟! کورد هەرگیز وەك ژاپۆنەکان، هێزێکی ئیمپریالی نامرۆ و بێ بەزەیی نەبوون، کە چەندین وڵاتی دەوروبەری خۆی بە چینەوەش داگیر کردبوو، سەدان هەزار، بەڵکو ملیۆنەها قوربانی سڤیلی هەبوو، ژاپۆنەکان بەرلەوەی بە بۆمبی ئەتۆمی لێیان بدرێت، دڕندەترین تاقیکردنەوەی کیمیاوی و بایۆلۆژیان لەسەر خەڵکی سڤیل و دیلی جەنگ کردوە، لەلایەن یەکەی ٧٣١ لە سوپای یابان، بە دەستی هیرۆ ئیشی کە باوکی بۆمبی بایۆلۆژی دادەنرێت. سەدان هەزار ژنی ئەو میللەتانەی داگیریان دەکردن بۆ ڕابواردنی سوپا بەکاریان دەهێنان! ژمارەی قوربانیەکانی دەستی ژاپۆنیەکان بەس لە چین ٣٥ ملیۆن کەس بوو، ئەوە بێجگە لە قوربانیەکانی کۆریا و مەنشوریا و مەلایۆ و فلیپین و سەنغافورە وهتد..

ژاپۆنیەکان زیاتر لە دوو هەزار جار چەکی کیمیاوی وبایۆلۆژیان بەکار هێناوە، لە یەك قەسابخانە ٣٠٠ هەزار کەسیان لە چین کوشتوە! کەوابوو شەرم نییە بۆ ئەو [ڕۆژمانە نووسانە] وەك فەرهاد پیرباڵ ناوی ناون، بەراورد بکەین لە نێوان هەلەبجە و هیرۆشیما؟! دڕندەیی ژاپۆنەنیەکان هێندە بێ سنوور بوو، لەوانەبوو هیچ نەیان وەستێنێت بۆمبی ئەتۆمی نەبیت! کەوابوو هەڵبشیمای چی؟! ژاپۆنیەکان حەدیان چیە بگەن بە بێ وەیی و پاکی و بێ زیانی کورد؟! حەدیان چیە وەك کورد لەوەتی هەن هەر دوژمن هەڵدەکشێنە ناو سنورەکانیان، هەر کوردە پاشەکشە دەکات بە شەرمەوە، غەیرەکان هەزار دومەڵ و کۆلۆنی شیرپەنجەییان لە خاکەکەی ڕواندوە، تا ڕادەی ئەوەی رێگای نیوان شارەکانیان بڕیوە!

29/4/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان