فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ناسر باباخانیnaser babaxani

رۆژی 8ی مارسی 2015 حیزبێكی تایبەت بە ماف و داخوازییەكانی ژن لە كوردستان بەناوی "پارتی فێمینیستی كوردستان" دامەزرا. ئەم حیزبە بە بڵاوكردنەوەی راگەیەندراوێك بۆ رای گشتی و هەروەها بەرنامە و پێڕەوی ناوخۆی، باسی ئەو شتانەی كرد كە بوونەتە هۆی پێكهێنانی حیزبێكی سەربەخۆ بۆ داخوازیەكانی ژنان، بە كورتی باسێك لە كۆمەڵگەی "پیاوسالار" و ئەو بەربەستانە دەكات كە ئەم كۆمەڵگەیە لەسەر رێی ژن و مافەكانی دایناوە. سەرەتا ئەگەر بەپێی بیردۆزییەكی "ئالێن تۆرێن" بێت كە جەخت دەكاتە سەر ئەوەی سەرجەم بزووتنەوە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر سێ بنەمای شوناس و دژایەتی و گشتگیربوون دامەزراون، رەنگە نەتوانین قایل بین بەوەی كە شتێك بەناوی بزووتنەوەی ژنان لە رۆژهەڵاتی كورستان هەیە، دیارە نكۆڵی لە هەندێ هەوڵی پەڕاگەندە و ناڕێكخراوەیی ناكەم، بەڵام لانیكەم بەپێی ئەم پێناسەیەی سەرەوە وەها بزووتنەوەیەك بەدی ناكرێ.  دیارە لەم كورتە وتارەدا بواری باس و لێدوان نییە لەسەرئەوەی كە بەربەستەكانی سەر رێ كامانەن، بەڵام بەگشتی هەر لە بنەڕەتەوە لە ئێرانیشدا بزووتنەوەیەكی وەها نییە!

ئەگەرچی سازبوونی ئەم حیزبە بەرهەمی بۆشاییەكی بەرچاوە لە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا، بەڵام ژنی كورد لەبری پێداگری لەسەر چەندێتی، دەبێ ئاوڕ بداتەوە سەر چۆنێتی. دامەزراندنی حیزب رێك بەمانای باسێكی چەندێتی دێ و بەپێی ئەزموون و بارودۆخی هەنووكەیی ناوخۆی رۆژهەڵات و خودی حیزبەكان، رەنگە هەر لەسەر كا‌غەز بمێنێتەوە، چونكە "كردەوە" وەك چۆنێتی گرینگە، شتێك كە دەمێك ساڵە ماڵئاوایی لە خەباتی حیزبەكانی رۆژهەڵات كردووە. بۆ وێنە كاتێ باس لە سەرسامیی دنیا دەكەن لەهەمبەر خۆڕاگریی ژنانی كۆبانی، ئەوەیان لەبیرچۆتەوە كە لە كۆبانی ژن و پیاو، شانبەشانی یەكتر پارێزگاری لە شوناسی نەتەوەیی دەكەن و چون بە كردەوە بوونیان هەیە، توانیویانە لەسەرجەم بوارە سیاسی، كۆمەڵایەتی، چەكداری و...هتد دەوری خۆیان وەك نیوەی كۆمەڵگا بگێڕن. كەوابوو لەم پاشاگەردانی حیزبییەی رۆژهەڵاتی كوردستاندا جەخت دەكەمەوە كە دەبێ پێداگری لەسەر چۆنێتی بێ نەك چەندێتی، بۆ وێنە بەرەیەكی یەكگرتوو لە حیزبەكانی رۆژهەڵات دەتوانێ زۆر شوێندانەرتر بێ لەسەر هاوكێشە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانی ناوخۆ. 

واتە دەبێ ژنی كورد هەوڵی ئەوە بدا هاوتەریبی بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی كورد لە رۆژهەڵات لەسەر هەندێ مافی سەرەكی و بنەڕەتی پێداگر بێ و دواجار لەپاش بڕینی ئەم قۆناغانە، وزە و هێزی خۆی لە كەشوهەوایەكی دێموكراتیكدا كەڵەكە بكا بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی دیكەی. واتە هەنگاو بە هەنگاو و قۆناغ بە قۆناغ دەبێ ببێتە ستراتیژی چالاكڤانانی ژن. پێموایە ئەم دۆستانە ئەگەر رەوتی بزووتنەوەی فێمێنیزم لە رۆژئاوا سەیر بكەن، باشتر لە مەبەستەكەی من، واتە ستراتیژی هەنگاو بە هەنگاو تێدەگەن. بۆ مسۆگەربوونی ئەم ئامانجەش پەیوەستبوونی بە حیزبێكی رۆژهەڵاتی پێویستە كە لەودا هێز و توانای خۆی وەگەڕ بخات. چون پەلكێشی ژنانی حیزبەكانی دیكە بۆ لای ئەم حیزبە و بیرۆكەی بوون بە ئاڵتەرناتیڤی حیزبەكانی دیكە لانیكەم بەپێی بارودۆخی ئێستا زیاتر لە دروشم دەچێ تا واقعییەتێكی سیاسی (هەرچەند رەنگە مەبەستیشیان ئەوە نەبێ، بەڵام دواجار ئەم ئاكامەشی لێدەكەوێتەوە). 

خۆ ئەوە راستییەكی حاشاهەڵنەگرە كە لە تەواوی قۆناغەكانی خەباتی سەرجەم حیزبەكان لە رۆژهەڵاتی كوردستان ژن پاشكۆی پیاو و لە ژێر گوتاری پیاوسالاریدا بووە و تەنانەت تا هەنووكەش یەك ژن نەبۆتە ئەندامی دەفتەری سیاسی هیچ حیزبێك! ئەگەر خۆ لەم هۆكارە دیار و ئاشكرا فەرهەنگی، ئاینی و كۆمەڵایەتییانە ببوێرین و لە هەمان كاتدا پیاوی كورد كە بەربەستی سەرەكی بووە لەهەمبەر ژنی كورد، ئەوا ژنی كوردیش وەك تاك نەیتوانیوە دەوری خۆی بگێڕێ، واتە ژنی كورد لەگەڵ قەیرانی تاك بەرەوڕووە و خۆیشی بەربەست بووە. بۆ قوتاربوون لەم دۆخە، ژنی كورد وەك تاكێكی ئەم كۆمەڵگایە دەبێ لەسەر بنەمای میكانیزمەكانی خۆدەرخستن بە شێوەیەكی كردەیی و هەنگاو بە هەنگاو نەك تەنیا لە بواری سیاسیدا، بەڵكو لە بوارە جۆراوجۆرەكانی دیكەی وەك فەرهەنگ، ئەدەب و هونەردا خۆی دەرخا و بوونی خۆی بە كردەوە بسەلمێنێ، ئەمە دەتوانێ دواجار بارستایی و قورسایی ژنی كورد لەسەر هاوكێشە سیاسییەكان لەناو خودی حیزبەكاندا چەندین قات بەرز بكاتەوە و بگاتە ئەو شوێنەی كە مافی خۆیەتی.

26/4/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان