فاروق حەجی مستەفا
ده‌بێ كورد له رووی سیاسییه‌وه گۆشه‌گیر نه‌بن و سازش له‌گه‌ڵ رژێمدا نه‌كه‌ن
له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (ئه‌لحه‌یات)ی له‌نده‌نی، سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی كوردی سووریاوه گوتی: هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن روون نییه و به هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵوێستی رژێمه هه‌مبه‌ر به پرسی كورد. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه مه‌ودایه‌كی فراوان له نێوانی كورد و هه‌ردوو لایه‌نی هاوكێشه‌ی سووریادا هه‌یه. خۆ به راستییش هه‌ردوو لایان، هێشتا به‌رانبه‌ر به مافی كورد هه‌ڵوێستیان روون نییه، هه‌ردوو لاش هاوڕان له رووی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورده‌وه، كوردیش به هیوایه كه هه‌ردوو لا له‌وه بگه‌ن، كه سه‌رده‌می نه‌دانی مافی كورد یان هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی دی، ئیدی بۆ هه‌تا هه‌تایه به‌سه‌ر چوو، هه‌ردوو لاش هه‌وڵ ده‌ده‌ن سازش له‌گه‌ڵ كورددا بكه‌ن، تا بازنه‌ی هاوپه‌یمانیی ناوخۆی خۆیان فراونتر بكه‌ن. رژێم هه‌وڵی دا له‌رێی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی نه‌بوونی ناسنامه‌وه كێشه‌ی كوردی سووریا چاره‌سه‌ر بكات. كورد له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له ناسنامه بێبه‌ش كرا، رژێم دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌م چاره‌سه‌ره كوردی رازی نه‌كردووه، هه‌وڵی دا له ده‌ستووری تازه‌دا كورد رازی بكات، واته له‌ڕێی بایه‌خدان به كولتووری كه‌مینه‌كان و نه‌هێشتنی تیرۆری ده‌وڵه‌وته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یمانگایه‌كی فێربوونی زمانی كوردیی له زانكۆی دیمه‌شقدا كرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نه‌كانی خۆجێییشی فراوانتر كرد.
شان به شانی ئه‌وه، ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵی دا له‌ڕێی (گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی سه‌رده‌می نوێ)ی تایبه‌ت به كورده‌وه، كورد رازی بكات، ئه‌و گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه ددان به‌و بێبه‌شییه‌دا ده‌نێت، كه كورد له مێژووی سیاسییاندا رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كورد و بایه‌خدان پێیان و شیاندنیان، هه‌روه‌ها مافی هاوبه‌شیكردن له ده‌سه‌ڵات و ناوی كوردیش له ده‌ستووردا بێت.
هه‌ڵبه‌ت هونه‌ر له‌وه‌دا نییه به قسه باس له مافی كورد ده‌كرێت، به‌ڵكوو گرنگ ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كورد و پرسه‌كه‌یدا بكرێت. راسته رژێم ئه‌وه‌ی گوتووه كه كورد به‌شێكی سه‌ره‌كییه له پێكهاته‌ی نیشتیمانی، به‌ڵام هه‌ر زوو خۆی له دۆسێی كورد كێشایه‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د (وه‌ك هه‌موو عه‌ره‌بی جه‌زیره) گوتی: كورد له ناوچه‌كانی كوردنشیندا زۆرینه نین، ئه‌و كوردانه‌ش كه پێیان وایه ئه‌وان له جه‌زیره‌دا زۆرینه‌ن، ئه‌وان 35%ی دانیشتووانی جه‌زیره تێپه‌ڕ ناكه‌ن، هه‌ڵبه‌ت عه‌فرین و كۆبانێشی له‌بیر كرد. ئۆپۆزیۆنیش ئه‌گه‌رچی گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كی باشتری خسته روو، كه له رووی پرسی كورده‌وه، پتر حاڵیبوونی پێوه دیاره، واش دیاره گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه هه‌ر وه‌ك نووسین مایه‌وه، ئۆپۆزسیۆن ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی له واقیعدا به‌رجه‌سته نه‌كرد، لاشمان سه‌یر نییه كه هه‌ندێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن هه‌ن ئه‌وه‌یان له‌بیر چووه، كه ئه‌وان گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كی تایبه‌ت به مافی كوردیان واژۆ كردووه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه دۆسێی پرسی كورد له لای ئۆپۆزسیۆن و له لای رژێمیش، كاری له پێشینه نییه، كه ده‌كرێ بخرێته به‌ر گفتوگۆ، پاشان ئه‌و په‌یوه‌ندییه له دانوستانه‌وه بگوازنه‌وه به‌ره‌و گه‌ڕان به دوای هاوبه‌شایه‌تی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا ده‌كرێ له‌گه‌ڵ رژێمدا دانوستان بكرێ؟ له راستیدا هیچ دانوستانێك سوودی نابێت، ئه‌گه‌ر دیدێكی روون بۆ دانوستان نه‌بێت، یان دانوستانی نێوان لایه‌نه‌كان نه‌گاته ئاكامی گه‌ڵاڵه‌كردنی ئه‌و دیده، به واتای ئه‌وه‌ی كورد خۆبه‌خۆ دانوستان بكات. كه‌واته كورد به‌ر له‌وه‌ی بچێته دانوستانه‌وه، ده‌بێ مه‌رجی یه‌كه‌م به‌دی بهێنن، له یه‌ك ویسته‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن، كه هه‌ڵقوڵاوی خواستی كورد بێت. به‌وه‌ی كوردیش به‌شێكه له ئۆپۆزسیۆن، ئیدی په‌یوه‌ستییه‌كی ئه‌خلاقی هه‌مبه‌ر به ئۆپۆزسیۆن هه‌یه، له روانگه‌ی ئه‌خلاقیشه‌وه، ده‌بێ كورد له رووی سیاسییه‌وه گۆشه‌گیر نه‌بن و سازش له‌گه‌ڵ رژێمدا نه‌كه‌ن، نه‌مازه كه كورد پێشتر دانوستانی له‌گه‌ڵ رژێمدا نه‌كردووه، دانوستانی سه‌رده‌می شۆڕشیش جیاوازه له دانوستانی به‌ر له شۆڕش!
ماوه بڵێین: پرسی دانوستان له‌گه‌ڵ رژێم، باوه‌كوو له‌باره‌ی چاره‌نووسی وڵات و گه‌لیشه‌وه بێت، به‌شێكه له ئه‌ركی پاش ئه‌و كاولكاری و وێرانییه‌ی كه رووی دا، به‌ڵام له‌م ره‌وشه‌دا هیچ واتایه‌كی نییه و سه‌لكه توورێك به‌ده‌ست ناهێنێت!
باس‌نیوز
3/5/2015