فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

شەماڵ بۆکانیshemal bokani-250x160

شارنشینی دەتوانێ بە هەموو بیروبۆچوونە جیاوازەکانەوە، فەرهەنگێکی یەکدەست پێڕەوکات بۆ چۆنیەتی پێکەوەژیان، بەگشتی ڕێزدانان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، خۆشەویستی و نیشتینانپەروەری و دابینکردنی ئایندەیەکی گەش بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو لە بواری فەرهەنگی کۆمەڵایەتیەوە تەنیا ئەرکی سیاسییەکان نییە و ئەوە کۆمەڵگای مەدەنی و هەموو تاکی کۆمەڵگایە دەبێ وەک ئەرکێک بەجێی بێنن. لە فەلسەفەی کۆمەڵناسی و دەروونناسیی سیاسیدا کە بەشێکە یان لقێکە لە چاوەڕوانی حکوومەت لە کۆمەڵگا، پەروەردەی منداڵان و تازەلاوانە لە کاتی قەیرانە جۆراوجۆرەکانی ژیانی سیاسی و ئابوری و جەنگ و…… هتد، بەبێ یاسایەکی داسەپێندراو کۆمەڵگا خۆی یاسایەک بۆ بەرز ڕاگرتنی باری دەروونیی منداڵان پەیڕەو دەکات، یان دەبێ بیکات کە ئەوە بەبێ گوێدان بە باشی و خراپی یان ڕەوابوون و ناڕەوابوونی شەڕەکەیە، کە یەخەی وڵاتی گرتووە و دەبێ ئەم ئەرکە ڕاپەڕێ، ئەویش لە منداڵەکەی خۆمەوە بۆ دراوسێکە و بۆ کۆڵان و بۆ گەڕەک و بۆ شارەکەم. ئەم شەڕ و جەنگە ماڵوێرانگەرەی کە ئەمڕۆ بەناوی “داعش” بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە و بووه‌تە ڕیش و شانەی بۆ هەڵگیراوە، دەتوانێ پێوەرێک بێ بۆ ئەو باسەی سەرەوە و کۆمەڵگای کوردی بگاتە قۆناغی تاقیکارییەوە و بیکاتە ئەزموون بۆ داهاتوویەکی گەشی کوردستان کە بەڕوونی دەیبینم لە سایه‌ی خوێنی شەهیدان دەگاتە ئامانج . 

ئەگەر کۆمەڵگا چاوەڕوانیی لە حکوومەت هەبێ شتێکی ڕەوایە، حکوومەتیش چاوەڕوانیی لە دانیشتوانی ڕەوایە، سەرەڕای هەموو کێشەکان با یاسای نەنووسراو، بەڵام داسەپاو لە باری ئەرکی ویژدانیەوە ببێتە فەرهەنگی بنەڕەتی، چونکە دەزانین میدیای کوردی نەگەیشتووه‌تە ئەو ئاستەی کە کەسانی شارەزای دەروونناسی گەڵاڵە و پلانی بۆ داڕێژن و ئەوانیش پەیڕەوی بکەن، زۆر لەو کەناڵانەی کە ئەمڕۆ وەک مۆدە بووه‌تە جێی سەرنجی خەڵکی، تەنیا ئابوورییان لەبەرچاوە و ڕکابەریش، کۆمەڵگا و نه‌وەی داهاتوو دەخاتە قەیرانی فەرهەنگیەوە، تەنیا فێری ئەوە بوون هەندێ جار لەسەر شاشەکەدا بنووسن بۆ خوار 18 ساڵ نابێ، کە جاری وایە هەر واش نییە. با بێینە سەر ئەوەی وەک چۆن کاتێ وشەی نەشیاو لە زار دێتە دەرێ منداڵ پێی سەرسام دەبێ، هەندێ جار بۆ ئه‌وەی بە هاوەڵانی بڵێ زیاتر لە ئێوە دەزانم، لە کۆڵان دووپاتی دەکاتەوە و دەبێتە کولتوورێکی گوتاری ناحەز بۆ دوارۆژ، هەر ئاواش چاولێکردن و گوێ راگرتن لە هەواڵ و هەندێ وێنەی نامرۆڤانە و کوشتن و بڕین بۆ منداڵان بەبێ بیرکردنەوە دەبێتە کولتوور و لە بواری دەروونیشدا کاتێ چاوی بەمانە کرایه‌وە لە خەو راچڵەکانی لێ دەکەوێتەوە و ئاڵۆزیی دەروونی کار لە مێشکی دەکات. لەم حاڵەتەدا منداڵ کە گەوره‌ بوو بێبەزەیی دەبێ، یان تووشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ دەبێ و داهاتووی کۆمەڵگا بە خەسارێکی گەورەوە ڕوو لە قەیرانی پەروەردە دەکات.

لەم حاڵەتەدا گەورەکانی خێزان زۆر بەڕوونی و بێ هەڵخەڵەتاندن، دەتوانن لەگەڵ منداڵەکانیان قسە بکەن و بە هەر شێوەیەکی گونجاو تێیان بگەیه‌نن ئەم جۆرە بەرنامانە بۆ تەمەنیان گونجاو نییە، یان پێیان بڵێن یاسایەکی ئەخلاقی هەیە کە لە سه‌عات 9ی شەو بەولاوە نابێ چاو لە دراما یان فلیمێک بکەن کە کوشت و کوشتار و تۆقاندن و خوێنڕشتنی تێدایە، هەرچەند لە بواری دەروونناسیدا بۆ گەورەکانیش شیاو نییە و دەبێتە ئاڵۆزیی دەروونی، لە هەندێ شوێن کە منداڵ بە گوێی نەکردی بەبێ توندوتیژی لەخۆبردووییت هەبێ و بۆ ئه‌وەی عادەتی پێ بدەی، تی ڤییەکە بکوژێنەوە و کاتی نووستن هاوکاریی بکە و دڵنەوایی بدەوە و پێملی یاسای ژیانی ئەو تەمەنەی کە. ئا بەم شێوەیە و بەکورتی ئامانجی سەرەکیمان پێکاوە و ئەم خزماتانەمان بە نیشتمان و بەرەی داهاتوومان گەیاندووە.
بواری ئارامیی دەروونیی کۆمەڵگا، زامنی ئامانجەکانی ژیانی سەردەم ده‌کات و، توندوتیژی لەناو دەچێت و ڕێز و حورمەت و ئاخافتن و گوێگرتن دەبێتە کولتوور، ئێستاش ئەم شێوە پەروەردەیە دەگوازرێتەوە بۆ کۆڵان و گەڕەک و قوتابخانەکان و ئەم جەنگە دەروونییەی کە دوژمنیش وەک هێزی پێنجەم (یاسایەکی شەڕی دەروونییە لە کاتی شەڕدا، بەرانبەر بە دوژمن) دەیەوێ کەڵکی لێ وەرگرێ، شکستی پێ دێ و ئێمەی پێکهێنەری کۆمەڵگاش ناڕاستەوخۆ خزمەتمان بە پێشمەرگە و پارێزەرانی کوردستانی خۆشەویست گەیاندووە.

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان