فاروق حەجی مستەفا
ماوه‌یه‌كی كه‌م نییه، كه سوود له ره‌وشی تایبه‌تی كوردانی ئێزدی وه‌رده‌گیرێ، ئێزدی ئایینی ره‌سه‌نی كورده، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌م ئایینه هه‌یه و پێوه‌ی په‌یوه‌ستن، له نه‌ته‌وه‌ی كوردن، چونكه سرووته ئایینیه‌كانیشان به زمانی كوردییه. هه‌ندێ هه‌وڵ ده‌ده‌ن گۆمی كورد بشه‌ڵقێنن، به‌وه‌ی وا پیشان ده‌ده‌ن كه ئێزدی له كورد جودان، هه‌ندێ هه‌وڵ ده‌ده‌ن سوود له پاشینه‌ی ئایین وه‌ربگرن تا لایه‌نی جیاوازی نێوان كوردی ئێزدی و هه‌رێمی كوردستان زه‌ق بكه‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین دروست بووبێت. واش وێنای هه‌رێم ده‌كه‌ن كه تایبه‌ته به كوردی نائێزدی. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانه ئه‌وه‌یان له‌بیر چووه كه كورد، مه‌به‌ست رێكخراوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌وانه، نه‌ك ئه‌وه‌ی روو بكه‌نه لایه‌نه‌كانی ژیانی ئه‌وان له گۆشه‌نیگایه‌كی ئایینییه‌وه، كورد له‌م رووه‌وه بوونه‌ته نموونه‌یه‌كی گه‌ش، پێشموایه هێشتا ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنانمان له‌بیر نه‌چووه له‌باره‌ی كورده‌وه، هه‌روه‌ها چۆن ئه‌و له ململانێی سوننه و شیعه بێزار بووه، كه تایه‌فه‌گه‌ری ماڵی عه‌ره‌بی وێران كردووه. (نه‌بیه بڕی) به‌ر له ماوه‌یه‌ك گوتی: كورد توانییان رووبه‌ڕووی تیرۆر بوه‌ستنه‌وه و شكستیان پێ دا، چونكه ئه‌وان نه‌ته‌وه‌ییانه بیر ده‌كه‌نه‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌و گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی بڵێ: خۆزگه ده‌خوازم كورد بوومایه. پاش ئه‌وه، رۆژنامه‌نووسی ناوداری عه‌ره‌ب (جیهاد ئه‌لخازن) گۆشه‌نووسی رۆژنامه‌ی (ئه‌لحه‌یات)، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه له‌باره‌ی كورده‌وه قسه‌ی كرد. گه‌لێ كه‌س هه‌ن هیواخوازن ببنه كورد، نه‌ك هه‌ر له‌پێناو ژیانی پڕ له خه‌بات و به‌رگری و شۆڕشی ئه‌وان، به‌ڵكوو ده‌یانه‌وێ ببنه كورد، چونكه كورد توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ كاروانه‌كه‌دا بڕوات و به زیانێكی كه‌م پرسی تایه‌فه‌گه‌ری تێپه‌ڕێنێ. مێژوو له بنه‌ڕه‌تدا باسی شه‌ڕ یان ململانێیه‌كی تایه‌فیی له‌نێو كورددا ناكات. رژێمه‌یلی داگیركه‌ری كوردستان توانییان زۆر شت ده‌رهه‌ق به كورد بكه‌ن و تێیاندا سه‌ركه‌وتوو بوون، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له ورووژاندنی كێشه‌ی تایه‌فه‌گه‌ری له‌نێو كورددا.
شتی سه‌یر ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێ كه‌س، جا چ له‌نێو پارته‌كاندا بن، یان سه‌ر به چین و توێژی دیاریكراوی جڤاكی بن، خۆشیان به رۆشنبیر ده‌زانن، ئه‌وانن كه جیاوازیی ئایینی ده‌ورووژێنن، ده‌شیانه‌وێ گورزێك له پرۆژه‌ی نوێخوازیی كورد بده‌ن، به‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له‌باره‌ی شنگاله‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن به‌وه‌ی كه كێشه‌ی ئێزدی هه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ هه‌بێت، ئه‌وا له‌نێوانی داعش و كورددایه، نه‌ك له‌نێوان كوردی ئێزدی و كوردی نائێزدیدا.
له راستیدا پارته‌كانی كورد هیچ رۆژێك به چاوێكی جیاواز ته‌ماشای كوردێكی ئێزدی و یه‌كی نائێزدییان نه‌كردووه. له سه‌ره‌تای بزاڤی رزگاریخوازی كورده‌وه، كوردی ئێزدی خۆیان له‌نێو بزاڤی كوردایه‌تیدا بینیوه‌ته‌وه، بزاڤی كوردایه‌تیش هیچ رۆژێك پرسی كوردی له پرسی ئێزدی جیا نه‌كردووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی به درێژایی مێژوو به‌سه‌ر ئێزدی‌دا هاتووه، به‌وه داده‌ندرێت كه به‌سه‌ر كورد و پارته‌كانی كورددا هاتووه، هه‌بوونی سه‌ركرده‌ی ئێزدی له پێگه‌ی دروستكردنی بڕیاری سیاسیی كورددا، به‌ڵگه‌یه كه كێشه‌یه‌كی تایه‌فی یان ئایینی له‌نێو كورددا نییه.
سه‌یر ئه‌وه‌یه كه پارتێكی سیاسی یان پێكهاته‌یه‌كی سه‌ربازیی كورد، له‌پشت ورووژاندنی پرسی ئایینییه‌وه بێت له‌نێو كورددا، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پارته نه‌یتوانی جێپێی خۆی بكاته‌وه، ئیدی روو ده‌كاته ورووژاندنی كێشه‌ی ئایینی. به‌یاننامه‌ی “هێزی پاراستنی شنگال” و په‌یامی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان و داكۆكیكردنی جه‌ماوه‌ری “پ ك ك” له فه‌رمانده‌ی “هێزی پاراستنی شنگال”، ئه‌مانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن پیلانێك دژ به ئێزدی هه‌یه. ئه‌و لایه‌نانه‌ی پرسی ئایین له‌بری پرسی نه‌ته‌وه ده‌ورووژێنن، بێگومان وێنه‌ی كوردی ئێزدی ده‌شێوێنێ پتر له‌وه‌ی كه بیانپارێزن. جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوانی ئه‌وه‌ی له‌پێناو پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییدا شۆڕش ده‌كات و ئه‌وه‌ی له‌پێناو پرسێكی ئایینی ده‌یكات، ته‌نانه‌ت كه‌سی نه‌زانیش پرسی نه‌ته‌وه و پرسی ئایین له یه‌كدی جیا ده‌كاته‌وه.
ماوه بڵێین: ئه‌وانه‌ی باس له پرسی كوردی ئێزدی ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێ ئه‌و پرسه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبی به‌كار بهێنن، ئه‌وان خۆشیان ده‌خه‌نه نێو هاودژییه‌وه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا كورد پرۆژه‌ی “ده‌وڵه‌تی ئایین”ی نییه، سه‌ره‌نجام گره‌وكردن له‌سه‌ر ورووژاندنی كێشه‌ی ئایین گره‌وێكی دۆڕاوه، به‌ڵام بێگومان په‌شێوی ده‌خاته نێو كورده‌وه.
ئه‌وه‌ی ده‌كرێ بیڵێین: گرمه‌ی هه‌وری به‌هار هه‌رچه‌نده گرفتیشی هه‌بێ، هه‌ر گرمه‌یه‌كه نه سوارچاكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و نه ئه‌سپیشی ده‌خرێته به‌رده‌م.
basnews
23/4/2015