بەختیار کەریم
كاتێك داعش دەروازەكانی هەولێری دەكوتا و هەڕەشەی رەشەكوژیی لە كورد و پێكهاتەكانی تری كوردستان دەكرد، ئەوەی فریامان كەوت شوناسی ئاینیی ئێمە نەبوو، بەڵكو ئیرادەی پێشمەرگە و هاوكاریی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی بوو. هۆكاری ئەم بەهاناوەهاتنەی ئەمریكا و خۆرئاوا، پاڵپشتیكردن بوو لەو بەهایانەی كە كوردستانی پێ ناسراوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا. یەكێك لەم بەهایانە، پێكەوەژیانی ئاشتیانەی پێكهاتەكانی كوردستانە لە ژینگەیەكی نیمچە-دیموكراسیی ناسەقامگیردا كە جیهانی ئازاد پێیوایە دەكرێت ئومێدی لەسەر بونیات بنرێت. ئێستا كە لیژنەیەكی تایبەت سەرقاڵی نووسینەوەی دەستوورە، یەكێك لەو رەهەندانەی نە بیری لێكراوەتەوە و نە باسكراوە، رەهەندە نێودەوڵەتییەكەی دەستوورە كە گرنگییەكەی لە رەهەندە ناوخۆییەكەی زیاترە. پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ جیهانی دەرەوە و ئەگەرەكانی پاڵپشتیكردنی ئێمە لەم دۆخەی ئێستا یان لە دۆخی دروستبوونی دەوڵەتدا،
سەروەت هەڵەبجەیی
له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو و له کاتێکدا که گرووپی تیرۆریستی داعش سه‌رقاڵی کۆنتڕۆڵ کردنی به‌شێک له خاکی سوریا و عێراق بوو، تورکیا هیچ ههنگاوێکی به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م گرووپه هه‌ڵنه‌گرت، به پێچه‌وانه‌وه به هه‌ندێک ئاسانکاری به تایبه‌ت له ڕووی گواستنه‌وه‌ی تیرۆریستان له خاکی ئه‌و وڵاته‌وه بۆ سوریا به پشتیوانی له داعش تۆمه‌تبار کراوه، تورکیا خۆی له شه‌ڕی داعش به دوور ده‌گرت، ئه‌و شه‌ڕه‌ی که ئه‌مریکا سه‌رکردایه‌تی ده‌کرد. به‌ڵام ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌نکه‌ره ڕایگه‌یاند که ده‌رفه‌تی ئه‌وه به واشنتن ده‌دات بنکه‌ی ئاسمانی ئینجرلیک به مه‌به‌ستی هێرش کردنه سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش به کار بێنێت، له پاش ئه‌مه‌ش ڕۆژی هه‌ینی، فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیا په‌لاماری چه‌ندین بنکه و ئامانجی داعشیان دا و به‌م پێیه‌ش یه‌که‌م هێرشی ڕاسته‌وخۆی تورکیا بۆ سه‌ر داعش له پاش سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه ئه‌نجام درا.
بە دۆستێكی نزیكی سەركردەكانی كوردستان ناسراوە، بە تایبەتی تاڵەبانی و بارزانی و سەركردەی تیرۆركراوی كورد د.عەبدولڕەحمان قاسملوو. یەكێكە لە دامەزرێنەرانی رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور. د.بێرنارد كۆشنەر، وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو)، نیگەرانیی خۆی دەردەبڕێ لەبەرامبەر هاوكارییەكانی فەرەنسا بۆ كورد و دەڵێت لە ئاست و بڕی هاوكارییەكان رازی نییە. بەبڕوای كۆشنەر شتێك بەناوی رێككەوتننامەی سایكس-پیكۆ نەماوە و زۆر ئەگەر هەن كە دووبارە نەخشەی عێراق بكێشرێتەوە. سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی كوردستانیش، كۆشنەر بە پێویستی دەزانێت كورد بەرلەوەی بیر لە سەربەخۆیی بكاتەوە، بیر لە یەكێتیەكی نیشتیمانی لە نێوخۆی‌دا بكاتەوە. ئەو لەو باوەڕەدایە سەربەخۆیی باشووری كوردستان لەگەڵ رۆژئاوای كوردستان یان بەشێكی رۆژئاوا رادەگەیەنرێ.
رەزا شوان
کوردسـتانی رەنگـین و جـوان، لە ئەوپەڕی باکـوورییەوە تا ئەوپەڕی باشووری .. لە ئەوپەڕی رۆژهـەڵاتییەوە تا ئەوپەڕی رۆژئـاوای .. نیشتـمانی پیرۆز و شیرینی ئێمەی کورد و هەموو ئەو نەتەوانەی لە کوردستاندا وەکو برا دەژین و، خۆیان بە کوردستانی دەزانن و، کوردستان بە نیشتمانی خۆیان دەزانن و هاوبەستەبوونیان ( ئینتیمایان) بۆی هەیە ..کوردستان جێی هەزاران هەزا ساڵەی باو و باپیرانمانە .. کوردستان جوانترین وپیرۆزترین هەستە لە ناخی دڵمان دایە .. کوردستان شیرین‌ترین وشەیە، کە هەمیشە ویردی سەر زمانی هەموومانە .. کوردستان جوانترین هۆنراوەیە، لە دیوانی دڵ و دەروونمانە .. کوردستان خۆشترین ئاواز و سروود و بەستە و گۆرانیمانە .. کوردستان شابۆکی جیهانە .. بەهەشترین بەهەشتی دنیایە .. کوردستان دڵمانە ..چاوەکانمانە .. خوێنمانە .. هەناسەمانە .. شوێنی ژیانمانە و ئارمگانە .. کوردستان هەست و سۆز و خرۆشی دڵ و هەناومانە ..
ئاریتما موحه‌ممه‌دی
له‌پاش ئه‌وه‌كه پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له ئاستی نێوخۆی توركیه و هاوكات له ئاستی سیاسه‌ت و ستراتیژیی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی تووشی كێشه و به‌ربه‌ست بووه‌وه و نه‌یتوانی ستراتیژیی سیاسیی خۆی له‌ناوچه‌كه به‌ره‌وپێش ببات و جێگیری بكات، له ئاكامدا بڕیارێكی گه‌لێك قورسیدا و له‌گه‌ل داعش چووه نێو شه‌ڕه‌وه، دیاره تاكوو هه‌نووكه چۆنێتی ستراتیژیی ڕۆیشتنی توركیه بۆ نێو بازنه‌ی شه‌ڕی دژبه داعش ڕوون نییه. چونكه لاوازبوونی داعش له سووریه، ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك PYD كه لایه‌نێكی به‌هێزی كورد له شه‌ڕی دژبه داعشه. توركیه پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك به نه‌یاری سیاسیی خۆی پێناسه ده‌كات و به به‌شێك له پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌ژماری ده‌كات. ڕێكخراوی ناتۆ له ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردوودا له شه‌ڕی دژبه پارتی كرێكارانی كوردستان و شۆڕشی كورد له باكووری كوردستان هێز و پشتیوانیی سیاسیی و چه‌كداریی تووركیه بووه و ڕژیمی توركیه له هێز و چه‌كه‌كانی پێشكه‌وتوی ناتۆ و وڵاتانی ئه‌ورووپی و
بورهان شێخ ره‌ئوف
ئیسته ئێران له دوای بیست ویه‌ك مانگ وتووێژ‌و گفتوگۆ له گه‌ل وڵاتانی (5+1) گه‌یشتنه ڕێكه‌وتنێك به شێوه‌یه ك كه خه‌ڵكی زۆریك له شاره‌كانی ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕینی خۆشی و شادی خۆیان به‌رامبه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه كه دواتر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش په‌سه‌ندی كرد بۆ یه ئێرانیه‌كان ناهه‌قیان نه‌بوو دوای ساڵانێكی درێژ گه‌مارۆی ئابوری و ته‌ریك كه‌وتنی وڵاته‌كه‌یان جارێكی تر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی به‌ڵای شه‌ڕ لێیان سه‌ركه‌وتنێكی گهوریهیه بۆیان . ده‌بێت له پێشدا بپرسین ئامانج له‌م ڕێكه‌وتنه چی بوو ؟ له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێزه‌وه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وه بوو ڕاده‌یه‌ك دابنرێت بۆ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران و بچوك بكرێته‌وه بێ ترس بكرێت و بۆ كاروباری ئاشتی به‌كاربێت و پرۆسه‌یه‌كی توندی چاودێری و پشكنینی بخرێته‌سه‌ر تاوه‌كو دڵنیابن به ته‌واوی كه ئێران پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كه ده‌بێت له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێ له
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
به‌ره‌به‌یانی (14ی ته‌مموزی 2015) كاتژمێر (10:30) به‌كاتی ئێران،وه (8:30) به ته‌وقیتی گرینتیش،ئه‌ستێڵی مێژوو ڕێككه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تری له ڤیه‌ننا له خۆ گرت .ئه‌ویش به ڕێككه‌وتننامه‌ی ئێران و ولاَتانی (5+1) ناسراوه .پێكهاتنی كۆتایی ئێران و ئه‌مریكا لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه‌یه له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، بۆیه له په‌یوه‌ست به كاریگه‌ریی و لێكه‌وته‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه،هیوادارم بتوانم وێنه‌یه‌كی كۆی ڕووداوه جیهانیه‌كان بكێشم :
یه‌كه‌م: ناساندنێكی كێشه جیهانیه‌كان
ساڵی (1945) هه‌ر به‌ته‌نها كۆتایی به جه‌نگی جیهانی دووهه‌م نه‌هات، به‌ڵكو ڕووداوه‌كان ته‌نها له‌وساڵه‌دا، به‌نزیكه‌یی گۆڕانیان به‌سه‌ر ژیانی هه‌موو ئه‌م گۆی زه‌مینه‌دا هێنا،مه‌سه‌له‌ن:
هێمن هەورامی، بەرپرسی پەیوەندییە دەرەكیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە واشنتن لە پانێلێكدا رایگەیاند كە كاركردن لەسەر سەربەخۆیی كوردستان بەردەوامە و هەولێر بە دوای '' لێكجیابوونەوەیەكی دۆستانەدا'' دەگەڕێت لەگەڵ بەغدا. بە گوتەی هەورامی، سەربەخۆیی كوردستان ئارامیی ناوچەكە زیاتر دەكات. "ئەمە پرۆسەیەكە و بەڕێوەیە و هەر روودەدات. ریفراندۆم بەم نزیكانە بەڕێوەدەچێت. مەبەستم ئەوەیە لە ماوەی دوو ساڵ كەمتردا. ئەو ریفراندۆمە بۆ هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەبێت''. هەورامی لە دامەزراوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشنتن ئەم قسانەی كرد و گوتیشی "راشكاوانە قسە بكەین، عێراق ئێستا دابەش بووە". هەورامی دەڵێت كورد لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەكەن بۆ ئەوەی بە ئاشتیانە جیاببنەوە. ئەو گوتی سیستەمی ئێستای حوكمڕانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شكستی هێناوە و سیستەمێكی نوێ لەسەر بنەمای راستییە سۆسیۆ-ئیتنیەكان دەبێت ببێتە بنەچەی نەخشەیەكی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
فەرید زامدار
مێژووی چه‌كه‌ره‌كردنی هزر و گه‌شانه‌وه و دره‌وشانه‌وه و هۆشگهرایی مرۆڤ، هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی خوێندنه‌وه‌ی خود بۆ خود و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی سنوورێكی نوێتری به ژیان به‌خشیوه، له‌گه‌ڵ پیاده‌كردنی بیركردنه‌وه‌كانیدا، نهگونجانێكی ترسناكی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو نووسیوه. باری ڕۆشنبیری و ڕۆشنبیران له هه‌موو ئان و زه‌مانێكدا زۆرانبازی و ململانێ بوو، به ته‌كانێكی توند و تیژڕه‌و و ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی بوێرانه بووه له‌گه‌ڵ بوونی واقعێكی سیاسی یا دینی له كۆمه‌ڵگاكانی جیهانیدا. جیهانبینیی ئه‌وان و تێڕوانینیان بۆ ژیان و تێگه‌یشتنیان له بوون و بوونه‌وه‌ری مرۆڤ و شیكاركردنی هۆكاره‌كانی نه‌بوونی یه‌كسانی و ڕه‌وتی ناهۆشیاریانهی مرۆڤایه‌تی. قۆناغ به قۆناغ به‌تایبه‌تی له چاخه‌كانی ناوه‌ڕاستدا كه ڕۆشنبیری داهێنه‌رانه گه‌یشته لوتكه، نه‌خاسمه له چاخی ڕۆشنگه‌ریی ئه‌وروپا (ڕینساس) هێز و توانا و ته‌كانێكی به‌گوڕی به كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌وروپا دا،
هێمن عەبدوڵڵا
خەڵکی باشووری کوردستان دەیانەوێ چ جۆرە دەستوورێکیان هەبێت؟ ئیسلامی بێت یان عەلمانی؟ ئەگەر بە کاردانەوەی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بێت دەستوورێکی ئیسلامی پەسەندترە لە یەکێکی عەلمانیی “خوانەناسانە”. بەڵام مادام ئەو هەموو خەڵکە بڕوایان بە دەستوورێکی ئیسلامی هەیە، بۆچی هێشتاش پارتە ئیسلامییەکانی کوردستان نەیانتوانیوە ببنە یەکەمین و دووەمین و تەنانەت سێیەم گەورەترین پارتی باشووری کوردستانیش؟ مەتەڵێک هەیە دەبێ هەڵبهێندرێ. ناکۆکی لەسەر ناسنامەی ئاینی یان نائاینیی دەستوور وەکو ناکۆکی لەسەر ماوە و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نییە. زۆریش گرنگترە. بۆیە گرنگترە چونکە باسی دوو ساڵی دیکە و چوار ساڵی دیکەی دەسەڵاتدارێتی و دەسەڵاتەکانی سەرۆکێک ناکات، بەڵکو بناغە دادەنێت بۆ ئایندەی دوورتر. بۆیە ئەو گەنگەشە گەرمەی لەسەر مژاری دووەم دروستبوو، دەبووایە لەسەر ئەوەی یەکەم گەرمتربێت. ئەو پشتگوێخستن و نەبردنە سەرەوەی ئاستی گەنگەشانە لەسەر پێگەی ئاین لە دەستووردا وایکرد خەڵکی کوردستان جوان لە کێشەکە تێنەگەن و ئەو کاردانەوەیەیان هەبێت کە بینیمان.
ئاریتما موحەمەدی
باسکردن لەسەر سیاسەت و ستراتیژیی ڕژیمی ئێران له پێوه‌ندی به كوردستان و بەتاییبەت ئەم مژارە، پێش هەموو شتێک پێویستی بەخوێندنەوەیەکی کورتی سیاسیی، جوگرافی دەکات کە لێرەدا بە کورتی ئاماژەی پێ دەکەم؛ دۆخی سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی، ئابووریی و ته‌نانه‌ت جوگرافیای سیاسیی و سرووشتیی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری نه‌رێنیی سیاسه‌ت و تاكتیك و ستراتیژییه‌كانی سیاسیی و ئابووریی كۆماری ئیسلامیی ئێران دایه، كاتێك کە باس له ڕۆژهه‌لاتی كوردستان ده‌كه‌ین و ئاماژه به كهندوكۆسپهكانی سه‌ره‌ڕێی ئاوه‌دانیی و گه‌شاندنه‌وه‌ی دۆخی ئابووریی و ژیان و گوزه‌رانی كۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ین، ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ڕژیمی ئێران و وه‌لایه‌تی فه‌قی له‌به‌ر چاومان وێنا ده‌بێت. ڕژیمی ئێران و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌ش كه له‌و وڵاته‌دا درێژه به ژیانی سیاسیی و حوكمڕانی ده‌دات، ده‌سه‌ڵاتێكه كه بنه‌ماكانی له‌سه‌ر ڕێزگرتن له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی جیاوازی ئه‌و وڵاته و به‌تاییبه‌ت ناسنامه‌ی كورد دانه‌مه‌زراوه. هه‌میشه كوردستان و كورد له ڕوانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئێرانه‌وه به ناوچه‌یه‌كی كێشه‌زا و ئاڵۆز پێناسه كراوه و
ڕێبوار سیوه‌یلی
(بۆچی ئه‌فلاتوون ڕاست ناكات؟)
دۆستیی مانا و بەها و گرنگیی خۆی لەدوژمنییەوە وەردەگرێت. دۆستی ئامادەمان دەكات بۆ ئەوەی لەدژی دوژمن خراپە بكەین. هەر كات دوژمن نەما و كۆتایی پێهات، ئیدی دۆستییش ئەو بەهایەی نامێنێت، لەكاتێكدا وا چاكە دۆستیی وەك دۆخێكی هەمیشەیی و دوژمنیی وەك دۆخێكی كاتی وێنا بكەین دوژمن هەمیشە بێگانە نیە، هەمیشە ئەو دژ و (شەمشەمەكوێرانە) نین كەچاویان بە(ئێمە) هەڵنایەت، هەمیشەلە(دەرەوە) نییە. بەڵكو ئەمێستا دوژمنەكان لەخۆمانن، لێرەن، لەگەڵمانن و لەەەمان دامەزراوەدان كە ئێمەش كاری تێدا دەكەین. پێشنیارم ئەوەیە بۆ هەموو ئەوانەی لەهەلومەرجی جیاجیادا، وێنەی دوژمنی دەرەكی و بێگانە، دوژمنی ڕاستەقینەو وەهمی،(گەورە) و (بچووك) دەكەنەوە، هەستی دوژمنایەتی لەخۆیاندا بسڕنەوە. دوژمن دەبێت بناسرێت، بدۆزرێتەوە، ئاشنابكرێت و بەرپەرچ بدرێتەوە گرووپ هەرچەندەش پێویست بێت، ئامانجەكانی ڕوون و بڕێجاریش هاوتەبا بن لەگەڵ ئامانجی گشتیی كۆمەڵگا، هێشتا مەترسیدارە. گرووپ، لە دۆخە
د.سامان شاڵی
ئابووری ڕۆڵێکی گرنگ له به‌رژه‌وه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا ده‌گێڕێ، چۆنیه‌تی پاراستن وهێشتنه‌وه‌ی له کارهبهراییهکانی ده‌وڵه‌تانی به‌رهه‌مهێنه‌ره، به‌تایبه‌تی له‌بواری وزه‌دا که هه‌ژمونداره به‌سه‌ر ئابووری جیهاندا. هه‌موومان ده‌زانین که به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تانی به‌کاربه‌ر له‌که‌نداو گرنگه‌و هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر خودی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که دائه‌نرێن به گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له جیهاندا. پاراستنی ئه‌و سه‌رچاوانه‌و ئاسایشی ناوچه‌که مانای سه‌قامگیرییه له ئابووری جیهاندا. ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌کان ده‌زانن به‌ته‌واوی له‌وه تێگه‌یشتوون که‌داهاتی نه‌وت بۆ پێشکه‌وتن گه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی که‌نداو ناوچه‌که چی ده‌گه‌یه‌نێت بۆ بونیادنانی ژێرخانیان له بواره‌کانی کشتوکاڵ، پیشه‌سازی وبازرگانی وزانستیه‌وه، که ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه پشت به‌ستنی ده‌وڵه‌تانی که‌نداو له‌سه‌ر کاڵاو به‌رهه‌مه‌کانی ده‌وڵه‌تانی هه‌ژموونگه‌ر له‌بازاڕه‌کانی ناوخۆ‌و ناوچه‌یی که‌مده‌کاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه کارده‌که‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای تر بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی که‌نداو ناوچه‌که که ناچاربن به‌ته‌واوت پشت به ده‌وڵه‌تانی گه‌وره
رەزا شوان
منداڵان زۆر خۆشەویستن .. منداڵان تۆی ژیانن .. هیوای داهاتووی گەلانن.. منداڵان گرنگترین سامان و سەرمایەن .. کە لە نەوت زێڕیش بەنرخترن. تا دروستر کوردیلە چاوگەشەکانی ئەمڕۆمان گۆش و پەروەردە بکەین .. تا باشتر ئاراستەیان بکەین .. جوانتر رێنمایی و ئامۆژگاریان بکەین .. زیاتر دڵنیادەبین لە هێنانەدی ژیان و ئایندەیەکی خوازراوی خۆشتر و شیاوتر بۆ کورد و کوردستان .کوردیلەکانمان دەبن بە کەسایەتی و بە تاکی دروست و سوودبەخشی بڕوا و متمانەبەخۆی کۆمەڵگای کوردیمان .. سۆز و خۆشەویستی و هاوبەستەبوونیان بۆ کوردستانی شیرینمان دەبێت .. دەتوانن بەرگەی بەرهەڵست و کێشە و تەنگەژە و گۆڕانکاری وکارەساتەکانی ژیان بگرن .. بە ئەوپەڕی ئازایی و بە بڕوا و متمانەوە،بوێرانە رووبەروویان ببنەوە . منداڵان ئەو شوولکە تەڕ و ناسکە نەمامانەن، کە پێویستە بە جوانی پیان بگەیەنین، تا ببنە کەڵەداری قەد ئەستوور و رەگ داکوتراوی بە ناخاچوو، خۆڕاگربن و بێ باکبن و، بە هەڵکردنی رەشەبا و زریان و تسۆنامی روودا و کارەسەتاکانی ژیان هەڵنەتەکێن .
رەزاشوان
ئەگەر زەوی خاکی بە پیت و زێڕ و ئەلماس و نەوت و کانزای بەنرخی هەبێت .. ئەگەر دەریا گەوهەر و مەرجان و دوڕ و مرواری گرانبەهای هەبێت .. ئەگەر ئاسمان خۆری گەش و مانگی تابان و ئەستێرەی جوان و ورشەداری هەبێت .. ئەوا ئادەمیزادیش رۆڵەی بەهرمەند و زیرەک و بلیمەت و داهێنەری هەیە .. کە بە سامان و سەرمایەی راستی نەتەوە دادەنرێن .. بەهاو گرنگیان لە زێڕ و نەوت و لە هەمووسامانێکی تر بەنرخترن .. نەتەوەکان هەر رەگەز و رەنگ و زمانێکیان هەبێت .. قەرزاری زادەی هۆش و بیر و داهێنانی بلیمەتەکان و بەهرەمەندەکانن، زیندووبن یا مردووبن .. بەبێ ئەنجامدانی داهێنانەکانی ئەم داهێنەرە هەڵکەوتووانە، نە شارستانی و نە پێشکەوتن و نە داهێنان و نە تازەگەری دەهاتنە کایەوە .. بەراورد بە ئەمڕۆ، کە ژیان و گوزەرانیمرۆڤ ئاسان و خۆشە .. بەڵام لە دوێنێدا ژیان و گوزەرانی مرۆڤ زۆر سەخت و پڕ لە کوێڕەوەری بوو .. ئەم شارستانی و پێشکەوتنەی ئەمڕۆمان، لە هەموو بوارەکاندا، بەرهەمی زادەی بیری قووڵ و گەشی زانایان و بەهرەمەندان و داهێنەرانە.. بۆیە