فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

سەروەت هەڵەبجەییsarwat halabcaiii

له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو و له‌ کاتێکدا که‌ گرووپی تیرۆریستی داعش سه‌رقاڵی کۆنتڕۆڵ کردنی به‌شێک له‌ خاکی سوریا و عێراق بوو، تورکیا هیچ هه‌نگاوێکی به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م گرووپه‌ هه‌ڵنه‌گرت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ هه‌ندێک ئاسانکاری به‌ تایبه‌ت له‌ ڕووی گواستنه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌ خاکی ئه‌و وڵاته‌وه‌ بۆ سوریا به‌ پشتیوانی له‌ داعش تۆمه‌تبار کراوه‌، تورکیا خۆی له‌ شه‌ڕی داعش به‌ دوور ده‌گرت، ئه‌و شه‌ڕه‌ی که‌ ئه‌مریکا سه‌رکردایه‌تی ده‌کرد. به‌ڵام ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌نکه‌ره‌ ڕایگه‌یاند که‌ ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ به‌ واشنتن ده‌دات بنکه‌ی ئاسمانی ئینجرلیک به‌ مه‌به‌ستی هێرش کردنه‌ سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش به‌ کار بێنێت، له‌ پاش ئه‌مه‌ش ڕۆژی هه‌ینی، فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیا په‌لاماری چه‌ندین بنکه‌ و ئامانجی داعشیان دا و به‌م پێیه‌ش یه‌که‌م هێرشی ڕاسته‌وخۆی تورکیا بۆ سه‌ر داعش له‌ پاش سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ ئه‌نجام درا.

به‌شداری تورکیا له‌ شه‌ڕی داعش بۆ ئه‌مریکا هه‌واڵێکی دڵخۆشکه‌ره‌. ئه‌م وڵاته‌ هه‌وڵی زۆری دا تورکیا به‌وه‌ ڕازی بکات دژ به‌ داعش هه‌وڵه‌کانی ده‌ست پێ بکات. به‌ڵام به‌شداری تورکیا له‌ شه‌ڕی داعش له‌ هه‌مان کاتدا هه‌واڵێکی زۆر خۆشه‌ بۆ ئه‌و پیاوه‌ی که‌ ئه‌مریکا و تورکیا به‌ توندی هه‌وڵی ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌ده‌ن، به‌ ده‌ر له‌ کێشه‌ و گرفته‌کانی دیکه‌، له‌ ئێستادا ئه‌سه‌د و ئه‌ردۆغان له‌ یه‌ک به‌ره‌دا شه‌ڕ ده‌که‌ن.


له‌ کۆتایی ساڵی 2011 که‌ ئه‌مریکا و تورکیا هه‌ستیان به‌وه‌ کرد که‌ سه‌رۆک کۆماری سوریا سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان ئاماده‌ نییه‌ ده‌ست له‌ کار بکێشێته‌وه‌، ئامانجێکی هاوبه‌شیان په‌یره‌و کردووه‌ و ئه‌ویش ڕووخانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده‌. له‌و کاته‌وه‌ هه‌م واشنتن و هه‌‌م ئه‌نکه‌ره‌ پاڵپشتییان له‌ گرووپه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کردووه‌، به‌ڵام له‌ پاش کۆنتڕۆڵ کردنی موسڵ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌، یه‌که‌مایه‌تی ئه‌مریکا له‌ ئێستادا شکستی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌یه‌. تورکیا که‌ ئه‌ندامه‌ له‌ ڕێکخراوی ناتۆ له‌ ڕواڵه‌تدا به‌مه‌ ڕه‌زامه‌ند بووه‌، به‌ڵام به‌ کرده‌وه،‌ کۆمه‌ڵگای جیهانی چالاکییه‌کی ئه‌وتۆیان له‌م وڵاته‌ نه‌بینیوه‌.


حکومه‌تی تورکیا هۆکاری گۆڕینی سیاسه‌تی وڵاته‌که‌ی به‌رامبه‌ر به‌ داعش به‌م شێوه‌یه‌ ڕوون ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌، باشتر وایه‌ که‌ له‌ یه‌که‌م هه‌نگاودا، ئه‌سه‌د له‌ ده‌سه‌ڵات نه‌مینێت، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م پێشهاته‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ تورکیا ده‌یه‌وێت له‌م ڕێگایه‌وه‌ دژایه‌تی کوردان به‌ تایبه‌ت په‌که‌که‌ بکات که‌ ساڵه‌هایه‌ پێکه‌وه‌ له‌ شه‌ڕدان.

ئه‌ردۆغان به‌وه‌ ڕازی نابێت که‌ کوردانی ڕۆژئاوا به‌ ئامانجی خۆیان بگه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ش که‌ شه‌ڕێکی دژوار له‌ کۆبانێ له‌ ئارادا بوو، هیچ یارمه‌تییه‌ک له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ به‌ هێزه‌ کوردییه‌کان نه‌گه‌یشت که‌ به‌رامبه‌ر به‌ مه‌ترسیدارترین گرووپی تیرۆریستی جیهان له‌ شه‌ڕدابوون.


گۆڕینی سیاسه‌تی تورکیا ڕه‌نگه‌ چه‌ندین هۆکاری دیکه‌شی هه‌بێت، ڕووداوه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی پرسۆس و شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌کی زۆر که‌ له‌ ئاستی جیهانیدا کاردانه‌وه‌ی زۆری به‌ دوای خۆیدا هێنا، یه‌ک له‌و هۆکارانه‌ بوو که‌ له‌ گۆڕینی سیاسه‌تی تورکیا کاریگه‌ری هه‌بووه‌. توندووتیژییه‌کانی سوریا و عێراق وای کردووه‌ که‌ زیاتر له‌ دوو ملیۆن ئاواره‌ ڕوو له‌ تورکیا بکه‌ن و حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش توانای پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزاری به‌م ژماره‌ زۆره‌ی ئاواره‌کان نییه‌. له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ و له‌ ئاستی ناوخۆی تورکیاش، ئه‌ردۆغان و حکومه‌تی ئه‌نکه‌ره‌ به‌ هۆی بێ ده‌نگ بوونیان به‌رامبه‌ر به‌ داعش، ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی زۆر بوونه‌ته‌وه‌.


له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ تورکیا به‌ گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریکا و به‌ نیمچه‌ هاوکاری له‌ ئیئتلافی دژ به‌ داعش ده‌یه‌وێت په‌که‌که‌ش بخاته‌ به‌ر هێرشه‌کانی خۆی و به‌مه‌ش دوو ئامانجی ده‌بێت، یه‌که‌م لاوازکردنی هێزی پارتی کرێکارانی کوردستان و دووه‌م به‌کارهێنانی وه‌ک بانگه‌شه‌یه‌ک له‌ ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ داهاتوودا.


هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر داعش به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستی له‌ ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د هه‌ڵگرتبێت، به‌ڵام پیشان ده‌دات که‌ له‌م قۆناغه‌دا، ئه‌سه‌د و ئه‌ردۆغان له‌ یه‌ک به‌ره‌دا شه‌ڕ ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش بۆ به‌شار هه‌واڵێکی دڵخۆشکه‌ره‌. هه‌واڵی دیکه‌ که‌ له‌م مانگه‌دا شایی خسته‌ کۆشکه‌که‌ی ئه‌سه‌د، ڕێکه‌وتنی ڤییه‌نا بوو له‌ بواری وزه‌ی ناوه‌کی و له‌ نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ پاڵپشتییه‌ داراییه‌کانی تاران بۆ سوریا بابه‌تێکی زۆر گرنگه‌.


به‌ڵاام هیچ یه‌ک له‌م گۆڕانکارییانه‌ به‌و مانایه‌ نین که‌ حکومه‌تی سوریا به‌ ئاسانی و له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا کۆنتڕۆڵی ته‌واوی خاکی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کاته‌وه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هێزێکی وای له‌ به‌ر ده‌ستدا نییه‌، له‌ هه‌مان کاتیشدا مل بۆ دانوستانه‌کان که‌چ ناکات. پێ ناچێت شه‌ڕی سوریا که‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 300 هه‌زار قوربانی لێ که‌وتووه‌ته‌وه‌ به‌م زووانه‌ کۆتایی پێ بێت.

31/7/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان