فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

بورهان شێخ ره‌ئوفburhan shex rauf

ئیسته‌ ئێران له‌ دوای‌ بیست ویه‌ك مانگ وتووێژو گفتوگۆ له‌ گه‌ل وڵاتانی‌ (5+1) گه‌یشتنه‌ ڕێكه‌وتنێك به‌ شێوه‌یه‌ ك كه‌ خه‌ڵكی‌ زۆریك له‌ شاره‌كانی‌ ئێران ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕینی‌ خۆشی‌ و شادی‌ خۆیان به‌رامبه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه‌ كه‌ دواتر ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشیش په‌سه‌ندی‌ كرد بۆ یه‌ ئێرانیه‌كان ناهه‌قیان نه‌بوو دوای‌ ساڵانێكی‌ درێژ گه‌مارۆی‌ ئابوری‌ و ته‌ریك كه‌وتنی‌ وڵاته‌كه‌یان جارێكی‌ تر بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناو كۆمه‌ڵگای‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ به‌ڵای‌ شه‌ڕ لێیان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وریه‌یه‌ بۆیان . ده‌بێت له‌ پێشدا بپرسین ئامانج له‌م ڕێكه‌وتنه‌ چی‌ بوو ؟ له‌لایه‌ن وڵاتانی‌ زلهێزه‌وه‌ مه‌به‌ستی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌وه‌ بوو ڕاده‌یه‌ك دابنرێت بۆ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ ئێران و بچوك بكرێته‌وه‌ بێ‌ ترس بكرێت و بۆ كاروباری‌ ئاشتی‌ به‌كاربێت و پرۆسه‌یه‌كی‌ توندی‌ چاودێری‌ و پشكنینی‌ بخرێته‌سه‌ر تاوه‌كو دڵنیابن به‌ ته‌واوی‌ كه‌ ئێران پابه‌ندی‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ ده‌بێت له‌ به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێ‌ له‌ سزا ئابووریه‌كانی‌ سه‌ر ئێران لاده‌برێت كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ بوژانه‌وه‌ و گه‌شه‌كردنی‌ ئابووری‌ ئێران كه‌ سزاكان زۆر لاواز یان كردبوو ئه‌مه‌و جگه‌ له‌ دوورخستنه‌وه‌ تارمایی‌ جه‌نگی‌ چاوه‌ڕوانكراو .

هه‌ندێك له‌ بڕگه‌ گرنگه‌ كانی‌ ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ :-

1. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ سزا ئابوریه‌كان و بواری‌ نه‌وت و غاز و هه‌روه‌ها لابردنی‌ سزای‌ سه‌ر فڕوكه‌وانی‌ شارستانی‌ ( مدنی‌ ) .
2. ئازادكردنی‌ پاره‌ بلۆككراوه‌كانی‌ ئێران له‌ بانكه‌ جیهانیه‌كاندا .
3.ڕێگه‌دان به‌ ئێران به‌ هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی‌ به‌رهه‌مه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی‌ وه‌كو یۆرانیۆمی‌ پیتێنراو و ئاوی‌ قورس .
4.گێڕانه‌وه‌ی‌ دووباره‌ی‌ هه‌موو سزاكان بۆ سه‌ر ئێران له‌ ماوه‌ی‌ (65) ڕۆژدا له‌ حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئێران هه‌ر سه‌رپێچیه‌كی‌ كرد له‌ جێبه‌جێ‌ كردنی‌ بڕگه‌كانی‌ ڕێكه‌وتننامه‌كه‌دا به‌ بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئه‌مه‌ خاڵێكی‌ زۆر گرنگه‌ .
5.هێشتنه‌وه‌ی‌ قه‌ده‌غه‌له‌ سه‌ر فرۆشتنی‌ چه‌ك به‌ ئێران هه‌ر له‌ ئیسته‌وه‌ تا پێنج ساڵ ,تا ئه‌و كاته‌ی‌ ئاژانسی‌ وزه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ گه‌واهی‌ بۆ ئێران ده‌دات كه‌ پابه‌ندی‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ بووه‌.
6.ناساندنی‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ ئێران وه‌كو به‌ رنامه‌یه‌كی‌ زانستی‌ و ئاشتی‌ ئه‌مه‌ به‌( گوێره‌ی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ) .
7. ڕێگه‌دان به‌ پشكنه‌ره‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ پشكنینی‌ هه‌موو شوێنه‌ گومان لێكراوه‌كان به‌ هه‌موو بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانیشه‌وه‌ .

ئیسته‌ له‌ دوای‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ مێژووییه‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ گۆشه‌ نیگای‌ خۆیه‌ ه‌وه‌ سه‌یری‌ ده‌كات له‌ هه‌مووی‌ زیاتر نیگه‌رانیه‌كانی‌ ئیسرائیله‌ به‌رامبه‌ر به‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ هه‌ر له‌ چه‌ند مانگێك پێش ئێسته‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی‌ خۆیان ده‌ربڕیوه‌ له‌ زۆر كه‌نالی‌ گرنگه‌وه‌ به‌ كۆنگریس و ناوه‌نده‌كانی‌ تری‌ بڕیار له‌ ئه‌مریكا سه‌رنجێكی‌ گرنگیش هه‌یه‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ی‌ پێبكه‌م ئه‌وه‌یه‌ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ مێژوودا له‌وه‌ته‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل له‌ ساڵی‌ 1948دامه‌زرینراوه‌ ئه‌مریكا برَیارێك بدات پێچه‌وانه‌ی‌ خواستی‌ ئیسرائیل بێت.

بۆیه‌ ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ زۆر عه‌ره‌بستانی‌ سعودیه‌و ئیسرائیلی‌ تووڕه‌كردووه‌ له‌ ئه‌مریكا چونكه‌ ئه‌مان دوو دۆست و هاوپه‌یمانی‌ دێرینی‌ ئه‌مریكان له‌ چله‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ پێشوه‌وه‌ ئێسته‌ ئه‌وان واته‌ سعودیه‌و ئیسرائیل به‌و ڕێكه‌وتنه‌ وای‌ ده‌بینن ئه‌مه‌ دان پێنانێكی‌ فه‌رمیه‌ به‌به‌شداری پێكردنی‌ ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ پرسه‌ گرنگه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌دا له‌ سه‌ر حسابی‌ ئه‌مان .

چی‌ سعودێشه‌ له‌ دوای‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ كامپ دیفید له‌ نێوان سه‌ركرده‌كانی‌ كه‌نداوو ئۆباما قایل نه‌بوونی‌ ئه‌مریكا به‌ واژۆ كردنی‌ په‌یماننامه‌یه‌كی‌ به‌رگری‌ هاوبه‌ش له‌ نێوانیاندا به‌ دوای‌ سه‌رچاوه‌ی‌تری‌ چه‌ك و هاوپه‌یمانی‌ تازه‌دا ده‌گه‌ڕێن و ئه‌وه‌ ش له‌ سه‌ردانه‌كانی‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ عه‌ره‌بستانی‌ سعودیه‌دا خۆ ی‌ بینیه‌وه‌ كه‌ كوڕی‌ مه‌لیك سه‌لمانیشه‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ مۆسكۆ و باریس كه‌ كه‌ له‌ مۆسكۆ شه‌ش گرێبه‌ستی‌ كڕینی‌ چه‌كی‌ واژۆ كرد به‌ بڕی‌ 10 ملیار دۆلارو له‌ باریسیش 10 گرێبه‌ستی‌ واژۆ كرد به‌ بڕی‌ 12 ملیار دۆلار . ئه‌مانه‌ جگه‌ له‌ گرێبه‌ستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ قه‌ته‌ریش له‌ گه‌ل فه‌ره‌نسادا به‌ بڕی‌ 7 ملیار دۆلار24 فڕۆكه‌ی‌ جۆری‌ ( رافال ) .

هه‌روه‌ها وڵاتانی‌ كه‌نداو به‌ گشتی‌ ده‌ستیان له‌ سه‌ر دڵیانه‌ به‌ وردی‌ چاودێری‌ دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن ئایا ئه‌مریكا مل ده‌دات به‌ ئامانجه‌ پاوانخوازی‌ و په‌لهاویشتنه‌كانی‌ ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ سنوره‌كانی‌ وه‌كو پێشتر ئه‌و سه‌دان ملیار دۆلاره‌ی‌ كه‌ ئازاد ده‌كرێن بۆی‌ دوای‌ لابردنی‌ گه‌مارۆكان ڕێ‌ ی‌ پێده‌ده‌ن به‌كاری‌ بینێت بۆ پشتیوانی‌ تیرۆر ؟
واژۆ كردنی‌ ڕێكه‌وتنه‌ كاردانه‌وه‌ی‌ جۆراو جۆری‌ وڵاتانی‌ تری‌ لێكه‌وته‌وه‌ له‌وانه‌ توركیا له‌ سه‌ر زاری‌ وه‌زیری‌ وزه‌و ڕێكه‌وتنه‌ كه‌ی‌ به‌ پێشكه‌وتێكی‌ زۆر باش دانا . وهه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیماراتیش له‌ بروسكه‌یه‌كدا پیرۆزبایی‌ خۆی‌ و وڵاته‌كه‌ی‌ گه‌یانده‌ سه‌رۆكی‌ ئێران و ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی‌ به‌ مێژوویی‌ وه‌سف كرد.

بێگومان وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كانیش سوودمه‌ند ده‌بن له‌و ڕێكه‌وتنه‌ چونكه‌ ئێران دوای‌ روسیا خاوه‌نی‌ دووه‌م سه‌رچاوه‌ی‌ غازی‌ سروشتیه‌ بۆیانو كۆمپانیا كانیشیان له‌ هه‌وڵی‌ وه‌به‌رهێنانن له‌ بازاره‌كانی‌ ئێران .

پێویسته‌ له‌ كۆتاییدا باسی‌ نه‌یاره‌كانی‌تری‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ بكه‌ین جگه‌ له‌ سعودیه‌و ئیسرائیل چ له‌ ناو ئێران و له‌ ناو ئه‌مریكاشدا هه‌رچه‌نده‌ سه‌رۆك ئۆباما به‌ڵێنی‌ ئه‌وه‌ی‌ داوه‌ كه‌ مافی‌ ڤیتۆ به‌كار بهێنێت بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ بڕیاره‌كه‌ له‌ كاتی‌ هه‌ر ڕێگریه‌ك له‌ لایه‌ن كۆنگریسه‌وه‌ كه‌ كۆماریه‌كان زۆرینه‌ن تێیدا و له‌ ئێرانیشدا باڵی‌ توندڕه‌وه‌كان هه‌رچه‌نده‌ ئایه‌توڵا خامنه‌ئی‌ ڕێبه‌ری‌ شۆرش و ولایه‌تی‌ فه‌قیه گڵۆپی‌ سه‌وزی‌ بۆ روحانی‌ داگیرساندووه‌ زۆر به‌ توندی‌ دژی‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ن هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ توانا ڕۆكێتیه‌كانیان ناخه‌نه‌ ژێر پشكنینه‌وه‌ .

جێگه‌ ئاماژه‌ پێكردنه‌ زۆرێك له‌ چاودێران وناوه‌نده‌ هه‌واڵیه‌كان ئێران به‌ براوه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن , چونكه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئازادكردنی‌ 140 ملیار دۆلار له‌ پاره‌ بلۆككراوه‌كانی‌ و كرانه‌وه‌ی‌ بازاڕه‌كانی‌ ئێران به‌ ڕووی‌ وڵاتانی‌ داروسێ‌ و جیهان و به‌ تایبه‌تی‌ له‌ بواره‌كانی‌ نه‌وت و غازو پیشه‌سازی‌ سه‌ربازی‌ . ئه‌مه‌و زۆرێك له‌ شرۆڤه‌كاران پێیان وایه‌ ئێران ڕۆڵی‌ پۆلیسی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ جارانی‌ شا وازی‌ بكات .

له‌ كۆتاییدا ئه‌مریكیه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و بڕوایه‌ لای‌ وڵاتانی‌ كه‌نداو دروست بكه‌ن و دڵنیاییان پێبده‌ن كه‌ له‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا ته‌واو نه‌چوونه‌ته‌ ژێرباری‌ داخوازیه‌كانی‌ ئێرانه‌وه‌, له‌ به‌رامبه‌ریشدا وڵاتانی‌ كه‌نداو ئه‌گه‌ر گۆرانكاری‌ له‌ سه‌ر زه‌وی‌ نه‌بینن له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی‌ ئه‌مریكادا له‌ دۆسیه‌ گه‌رمه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ وه‌كو عێراق و سوریاو یه‌مه‌ن و لوبنان ئه‌وه‌ به‌ دوای‌ هاوپه‌یمانی‌ نوێ‌ دا ده‌گه‌ڕێن .

25/7/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان