فەرید زامدار
مێژووی چه‌كه‌ره‌كردنی هزر و گه‌شانه‌وه و دره‌وشانه‌وه و هۆشگه‌رایی مرۆڤ، هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی خوێندنه‌وه‌ی خود بۆ خود و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی سنوورێكی نوێتری به ژیان به‌خشیوه، له‌گه‌ڵ پیاده‌كردنی بیركردنه‌وه‌كانیدا، نه‌گونجانێكی ترسناكی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو نووسیوه. باری ڕۆشنبیری و ڕۆشنبیران له هه‌موو ئان و زه‌مانێكدا زۆرانبازی و ململانێ بوو، به ته‌كانێكی توند و تیژڕه‌و و ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی بوێرانه بووه له‌گه‌ڵ بوونی واقعێكی سیاسی یا دینی له كۆمه‌ڵگاكانی جیهانیدا. جیهانبینیی ئه‌وان و تێڕوانینیان بۆ ژیان و تێگه‌یشتنیان له بوون و بوونه‌وه‌ری مرۆڤ و شیكاركردنی هۆكاره‌كانی نه‌بوونی یه‌كسانی و ڕه‌وتی ناهۆشیاریانه‌ی مرۆڤایه‌تی. قۆناغ به قۆناغ به‌تایبه‌تی له چاخه‌كانی ناوه‌ڕاستدا كه ڕۆشنبیری داهێنه‌رانه گه‌یشته لوتكه، نه‌خاسمه له چاخی ڕۆشنگه‌ریی ئه‌وروپا (ڕینساس) هێز و توانا و ته‌كانێكی به‌گوڕی به كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌وروپا دا، ململانێیه‌كی ڕۆشنگه‌ری له‌نێوان ئه‌مری واقیعی ئه‌وسا و ڕۆشنبیراندا هه‌ڵگیرسا و تا ڕاده‌یه‌ك جگه له قه‌ده‌غه‌كردنی كتێب و كتێب سووتاندن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ری نه‌خوێنده‌وار و ناهۆشیار و ناڕۆشنبیره‌وه، هه‌ندێ جاریش له‌سه‌ر بیر و بۆچوون و ڕای تایبه‌تی ڕۆشنبیران، له‌ناو خۆیاندا ده‌بووه شه‌ڕه نووسین و هه‌ندێكیان خۆیان به لای ده‌سه‌ڵاتدا ساغ ده‌كرده‌وه، تاكو ئه‌ویتری ڕۆشنبیر بشكێنێ، نموونه‌ی زۆر له‌و بابه‌تانه و كه‌سایه‌تیه ڕۆشنبیرییه ناسراوه‌كانی جیهانیدا هه‌ن به‌ڵام نامه‌وێ هیچ ناوێك بهێنم، دیاره پێش ئه‌وانیش فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی كۆن (گریگ) و ڕۆمای كۆن، ڕۆڵی له وه‌رچه‌رخانی هزری مرۆڤایه‌تیدا هه‌بووه.
ئه‌و ئه‌زموونه مێژووییه‌ی ڕۆشنبیری جیهانگه‌رایی، كه به‌خێرایی پیایدا تێپه‌ڕیم، ته‌نیا بۆ ئه‌وه بوو، نیمچه به‌راوردكارییه‌ك بكه‌م له مێژووی ڕۆشنبیری و ڕۆشنبیری كوردیماندا كه تا چه‌ندێك توانیویه‌تی وه‌رچه‌رخانی ڕۆشنبیر له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی تری كۆمه‌ڵگای كوردیدا بكات، به حوكمی ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیرانی كورد له‌سایه‌ی بیری شۆڤینیانه‌ی حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقدا، هه‌میشه دووچاری ده‌مكوتكردن و تێكشكاندنی كه‌سایه‌تی و داڕماندنی خودی و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و گرتن و زیندانی و ڕاوه‌دوونان بوونه‌ته‌وه، ئه‌م دۆخه وای له ڕۆشنبیری كورد كرد هه‌ر له سه‌رده‌مانێكی زوودا دووچاری نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ و بڕیاری هه‌ڵهاتن به‌ره‌و هه‌نده‌ران، یان ئاواره‌بوون له وڵاتانی دراوسێدا، بوون، به‌ڵام دوای ڕاپه‌رین و دامه‌زراندنی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌رگاكانی ئازادیی ڕاده‌ربڕین به ڕووی ڕۆشنبیراندا كرایه‌وه و چه‌ندین ڕۆژنامه و گۆڤار و (TV) و ڕادیۆ ده‌ستیان به په‌خش و بڵاوكردنه‌وه كرد.
دوای ئه‌و قۆناغه نوێیه‌ی ئازادیش، هێشتا ڕۆشنبیرانی كورد له هه‌موو بواره‌كانی ڕۆشنبیریدا، تا ڕاده‌یه‌ك له‌ژێر كاریگه‌ریی ڕابردوودا، له تێكشكانی كه‌سایه‌تیاندا مابوون و گومان و دڵه‌ڕاوكێ و گه‌لێ هۆكاری تر، وای لێ كردن، بچنه ناو حزبه كوردستانیه‌كان و له بیروڕای تایبه‌تی خۆیان دوور بكه‌ونه‌وه، بۆیه وه‌ك بۆمان ده‌ركه‌وت، له قۆناغه‌كانی دوای ڕاپه‌رین به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت، ڕۆشنبیران ڕۆڵێكی ئه‌وتۆیان نه‌دیت له گه‌شه‌پێدانی ڕه‌وتی ڕۆشنبیریی كاری په‌رله‌مانی و حكوومی و یاسایی و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستانیمان.
من لێره‌وه به‌سه‌ر هه‌موو قۆناغه‌كاندا باز ده‌ده‌م و دێمه سه‌ر قۆناغی گه‌رماوگه‌رمی ئه‌مڕۆمان، ئه‌و ململانێ و زۆرانبازییه‌ی ئه‌مڕۆی شه‌ڕی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و لایه‌نه دادوه‌رییه‌كان، ته‌نیا ئه‌ركی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی ڕۆشنبیرانیشه، ده‌بێ بوێرانه بنووسن و له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا خاوه‌ن بیروڕا و ده‌نگی به‌رزی خۆیان بن و به‌شداری له بنیاتنانی كوردستانێكی نوێ‌دا بكه‌ن.
به‌ڵام به‌داخه‌وه، ئێستا زۆرینه‌ی ڕۆشنبیران، دووره‌په‌رێزن له‌و هه‌موو قه‌یران و كێشمه‌كێشم و ڕووداوه سیاسییانه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستان. به ڕای من هۆكاری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕابردووه تاریكه‌كانی پێش ڕاپه‌رین، له تێكشاندنی خود و كه‌سایه‌تیی ڕۆشنبیرییان، هێشتا كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ریان ماوه، ده‌نا ده‌بوایه خۆیان له حزب و له سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستان به كه‌متر نه‌زانیبایه و شان به‌شانی ئه‌وان خه‌باتی ڕۆشنبیرانه‌ی خۆیان بكردایه، نه‌ك دووراودوور و لاچه‌پ بوه‌ستانایه، ده‌بوایه به‌شدارییه‌كی ئیجابیان هه‌بوایه و بوێران كاریگه‌ریی خۆیان له ڕووداوه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و هه‌موو بواره‌كانی تر جێپه‌نجه‌یان دیار بوایه، نه‌خاسمه له‌و لێژنه‌یه‌دا كه ده‌ستووری كوردستان ئاماده ده‌كه‌ن و یاسا و مادده‌كانی داده‌ڕێژن كه په‌یوه‌ندیی به داهاتووی هه‌موومانه‌وه هه‌یه، به واته‌یه‌كی تر، داهاتوومان به‌و ده‌ستووره‌وه به‌نده.
19/7/2015