ئاریتما موحەمەدی
باسکردن لەسەر سیاسەت و ستراتیژیی ڕژیمی ئێران له پێوه‌ندی به كوردستان و بەتاییبەت ئەم مژارە، پێش هەموو شتێک پێویستی بەخوێندنەوەیەکی کورتی سیاسیی، جوگرافی دەکات کە لێرەدا بە کورتی ئاماژەی پێ دەکەم؛ دۆخی سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی، ئابووریی و ته‌نانه‌ت جوگرافیای سیاسیی و سرووشتیی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری نه‌رێنیی سیاسه‌ت و تاكتیك و ستراتیژییه‌كانی سیاسیی و ئابووریی كۆماری ئیسلامیی ئێران دایه، كاتێك کە باس له ڕۆژهه‌لاتی كوردستان ده‌كه‌ین و ئاماژه به كهندوكۆسپهكانی سه‌ره‌ڕێی ئاوه‌دانیی و گه‌شاندنه‌وه‌ی دۆخی ئابووریی و ژیان و گوزه‌رانی كۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ین، ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ڕژیمی ئێران و وه‌لایه‌تی فه‌قی له‌به‌ر چاومان وێنا ده‌بێت. ڕژیمی ئێران و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌ش كه له‌و وڵاته‌دا درێژه به ژیانی سیاسیی و حوكمڕانی ده‌دات، ده‌سه‌ڵاتێكه كه بنه‌ماكانی له‌سه‌ر ڕێزگرتن له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی جیاوازی ئه‌و وڵاته و به‌تاییبه‌ت ناسنامه‌ی كورد دانه‌مه‌زراوه. هه‌میشه كوردستان و كورد له ڕوانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئێرانه‌وه به ناوچه‌یه‌كی كێشه‌زا و ئاڵۆز پێناسه كراوه و هه‌رده‌م ڕژیمی ئێران لاوازییه‌كانی سیاسیی و ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خۆی، له خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه هه‌ست پێكردووه. ئه‌مه‌ش دژكرده‌وه‌ی ڕژیمی به‌دای خۆیدا هێناوه.
نه‌ته‌وه‌ی كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن مێژوو له زاگرۆس و میزوپۆتامیا خاوه‌ن پێگه و دامه‌زراوه‌ی كولتووریی و ناسنامه‌ی مه‌ده‌نیی، نه‌ته‌وایه‌تیی و زمانه‌وانیی خۆی بووه و كۆمه‌ڵی كورده‌واریی به چه‌شنێكی چڤاكیی له دۆخگه‌لی ئاڵۆز و له قۆناغه‌كانی جیاوازی ڕه‌وت و له ڕێڕه‌وی مێژوودا ژیانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆی به‌ڕێوه بردووه و خاوه‌ن ئابووریی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سیاسیی تاییبه‌ت به‌خۆی بووه و هاوكات به‌به‌رده‌وام له خه‌بات و تێكۆشاندا بووه بۆ ئه‌وه‌كه مافه‌كانی ده‌ستبه‌ر بكات و ژیانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی خۆی گه‌شه پێ بدات. بۆیه هەمیشە كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ڕوانگه‌ی ده‌سه‌ڵات و حوكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه به نه‌یاری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئه‌ژمار كراوه، چونكه داخوازییه‌كانی كورد له‌لایه‌ك و به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی و ئابووریی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست و حوكوومه‌تی ئێران له‌لایه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ یه‌ك ناته‌با بوونه.
كورد وه‌ك تاكه نه‌ته‌وه‌یه‌كی چالاك و خه‌باتگێڕ له گۆڕه‌پانی سیاسیی ئێران‌دا له پێوه‌ندی به دژایه‌تیی كردنی سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌كانی ئه‌و ڕژیمه‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌كیی گێڕاوه و هه‌میشه پێشڕه‌وی هێزه‌كانی داكۆكیكاری مافی گەلانی بندەستی ئێران بووه. بۆیه هه‌میشه کوردستان تاكه ناوچه‌یه‌كی میلیتاریزهكراوی بنده‌ستی ئێران بووه كه له ئاستێكی پان و به‌ریندا هێزه‌كانی چه‌كداری ڕژیم تێیدا كۆكراونه‌ته‌وه. فه‌لسه‌فه‌ی كێشه‌كانی نێوان ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ڕژیمی داگیركه‌ر گه‌لێك ڕوونن و به ئاسانی هه‌ستی پێده‌كرێت. فاشیزمی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست و په‌راوێزخستنی نه‌ته‌وه‌ی كورد و باییخ و گرینگی نه‌دان به كورد و مێژوو و ناسنامه‌ی كوردستان، له‌و هۆكارانه‌ی بنه‌ڕه‌تین كه خه‌بات و تێكۆشان، نافه‌رمانیی مه‌ده‌نیی و سیاسیی له‌و به‌شه‌ی كوردستان په‌ره پێداوه و گوڕوتینی به خه‌بات و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌خشیوه.
هه‌روه‌ها بێكاری و پێك نه‌هێنانی ده‌رفه‌تی كار له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و میلیتاریزه كردنی ڕۆژهه‌ڵات و په‌ره‌سه‌ندنی گوشاره سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییه‌كان ته‌نی به خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵچنیوه و كۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵات له ژێر گۆشاری سیاسیی و مه‌ده‌نیی و ئابووریی دان، به پێی زانیارییه‌كان، هه‌نووكه زۆربه‌ی دانیشتووانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و دۆخی ئابووریی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی دانیشتووانی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان داناوه. به‌ڵام به‌ربه‌ره‌كانێ كردنی كورد له‌گه‌ڵ ڕژیم و نه‌چوونه ژێر باری داخوازیی و سیاسه‌ته‌كانی، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌كه كۆماری ئێران بیر له فه‌وتاندنی ده‌رفه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكاته‌وه و ده‌رفه‌ته‌كان له‌نێو ببات و هه‌وڵ بۆ به‌رفه‌راوان كردنی گوشاره‌كانی سه‌ر كۆمه‌ڵگا بدات، ئه‌وه‌ش به ئامانجی ملكه‌چ كردنی كۆمه‌ڵ و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی سه‌ركووتكردنی گه‌لی كورد.
له ڕاستیدا ئەو سیاسەتەی ڕژیمی ئێران لە پێوەندی بە نەتەوەکانی دیکەی بنده‌ستی ئێران سەری گرتووە، بەڵام لەبەر ئەوەکە کوردستان ناوچەیەکی بە پیت و بەرەکەتە و خاک و ئاوی دەوڵەمەند و دەیان شاخی بەرز و پێدەشتی مەزن و بەرفەراوان و هەزاران دۆنم دارستانی سەرسەوز لەخۆ دەگرێت، ئەوەش بووەتە کۆسپی سەرەکیی لەبەردەم جێبەجێکرنی سیاسەتی ملکەچ کردنی کۆمەڵگا لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە. بوونی ئەو ڕێژە لە دارستانی سەرسەوز و هەزاران کێڵگەی ئاویی لەو بەشەی کوردستان، کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر ژیانی خەڵک داناوە و بووەتە سەرچاوەی بژێویی كۆمه‌ڵگا، هاوکات دانیشتووانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان له بەشێکی زۆر لەو دارستانانە وەک سەرچاوەی داهات كه‌ڵكی لێوه‌ر ده‌گرن و ئه‌مه‌ش بووەتە دەرفەتێک بۆ کۆکردنەوەی دەخڵ و دان و بەخێوکردنی مەڕوماڵات و پێکهێنانی دەرفەتی نوێ، کاری نوێ و دابینکردنی خۆراک. سیاسەتی ڕژیمی ئێرانیش ئەوەیە کە لە هەموو بوارێکەوە گوشاری سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و ئابووریی بسەپێنێتە سەر نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئه‌و سیاسه‌ته‌ش هێدی هێدی په‌ره پێ بدات، بەڵام کاتێ کە کۆمەڵگای کوردستان بۆ بەردەوامیی ژیان بە چەشنێکی ئاسایی، ملکەچی گەمارۆ و ئابڵۆقە ئابووریی و گوشارەکانی کۆمەڵایەتیی ڕژیم نابێت، ئەو ستراتیژییەی ئێران کە خۆی لە بێدەنگ کردن و ملکەچ کردنی کۆمەڵگا دەبینێتەوە نشست دێنێت و سەرکەوتوو نابێت و تووشی قەیرانی بنەڕەتیی دەبێتەوە.
ئه‌مه‌ش ده‌سپێكی ئه‌و قۆناغه‌یه كه تێیدا ڕژیم بیر لە وشک کردنی ئەو سەرچاوانە ده‌كاته‌وه کە بوونەتە لەمپەری بەردەم جێبەجێ کردنی پیلانه‌كانی دژبە گەلی كورد. هەنووکە وشک کردنی سەرچاوەکانی بژێوی ژیانی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە لە سووتاندنی دارستانەکانی کوردستانه‌وه دەستی پێکردووە، هەروەک له ده‌سپێكی ئه‌م وتاره‌دا ئاماژەم پێداوه، بوونی دارستانی سەرسەوز و بەرفەراوان لە کوردستان هەمیشە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی دابینکردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتییانی کوردستان بووە، یەکێ لە هۆیەکانی لەنێو نەچوونی نەتەوەی کورد لە ڕەوتی مێژوودا و هاوکات نەکەوتنە ژێر کاریگەریی کو‌لتوور و زمان و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دیکەی ناوچەکە و دەورووبەر، دەوڵەمەندیی خاک و ئاو و شاخەکانی کوردستان بووە، کاتێ کە ئابڵۆقەی ئابووریی خراوەتە سەر کوردستان، کۆمەڵگا پەنای بۆ شاخەکان و دارستانەکان بردووە و لەو ڕێگایەوە خۆراک و خواردەمەنی دابین کردووە و ناسنامه‌كه‌ی له كهوتنهژێر كاریگه‌ری گه‌لانی هێرشبه‌ر پاراستووه، هەروەک چۆن هەمیشە ئازادیخوازان و شۆڕشگێڕانی نەتەوەکەمان بۆ ڕزگاربوون لە دەست چەتەکانی داگیرکەر و بۆ داڕشتنی بنەمای شۆڕش و بزووتنەوەیەکی سیاسیی نەتەوەیی نوێ پەنایان بۆ شاخەکان و دارستانه‌كان بردووە و وه‌ك باشترین په‌ناگا كه‌ڵكیان لێوه‌ر گرتووه. بەهەمان چەشن شاخەکان و دارستانەکان مه‌زنترین سەرچاوەی داهاتی خەڵکی کوردستانه و ڕۆڵی تاكه سه‌رچاوه‌ی بژێویی ژیان ده‌گێڕێ كه ده‌كرێ نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژانی دژوار‌دا پشتی پێ ببه‌ستێت.
14/7/2015