ڕێبوار سیوه‌یلی
(بۆچی ئه‌فلاتوون ڕاست ناكات؟)
دۆستیی مانا و بەها و گرنگیی خۆی لەدوژمنییەوە وەردەگرێت. دۆستی ئامادەمان دەكات بۆ ئەوەی لەدژی دوژمن خراپە بكەین. هەر كات دوژمن نەما و كۆتایی پێهات، ئیدی دۆستییش ئەو بەهایەی نامێنێت، لەكاتێكدا وا چاكە دۆستیی وەك دۆخێكی هەمیشەیی و دوژمنیی وەك دۆخێكی كاتی وێنا بكەین دوژمن هەمیشە بێگانە نیە، هەمیشە ئەو دژ و (شەمشەمەكوێرانە) نین كەچاویان بە(ئێمە) هەڵنایەت، هەمیشەلە(دەرەوە) نییە. بەڵكو ئەمێستا دوژمنەكان لەخۆمانن، لێرەن، لەگەڵمانن و لەەەمان دامەزراوەدان كە ئێمەش كاری تێدا دەكەین. پێشنیارم ئەوەیە بۆ هەموو ئەوانەی لەهەلومەرجی جیاجیادا، وێنەی دوژمنی دەرەكی و بێگانە، دوژمنی ڕاستەقینەو وەهمی،(گەورە) و (بچووك) دەكەنەوە، هەستی دوژمنایەتی لەخۆیاندا بسڕنەوە. دوژمن دەبێت بناسرێت، بدۆزرێتەوە، ئاشنابكرێت و بەرپەرچ بدرێتەوە گرووپ هەرچەندەش پێویست بێت، ئامانجەكانی ڕوون و بڕێجاریش هاوتەبا بن لەگەڵ ئامانجی گشتیی كۆمەڵگا، هێشتا مەترسیدارە. گرووپ، لە دۆخە توندەڕەوەكەیدا، هەڵگری گەلێك تایبەتمەندیی خۆیەتی كەلە ڕێگەیانەوە تاكەكەس ڕام و بێدەسەڵات دەكات
گرووپ توانایەكی لە ڕادەبەدەریی هەیە بۆ چاندنی ڕۆحیی پاشكەوتەیی لەتاكەكەسدا. میكانیزم و خەسڵەتێك، نەك تەنیا لەگرووپە توندڕەوەكاندا دەبینرێتەوە، بەڵكو لەپەیوەندیی نێوان حزب و لایەنەسیاسیەكانیشدا بەزەقی دیارە.
ئه‌فلاتوون له كتێبی یه‌كه‌می كۆماردا، ئاماژه به‌وه ده‌كات عه‌داله‌ت سوود گه‌یاندنه به دۆستان و زیان گه‌یاندنه به دوژمنان. (أفلاطون: جمهور، 1، 332، ص: 819). به‌مجۆره‌ش عه‌داله‌ت، فه‌زیله‌تێكه له به‌رامبه‌ر دۆستان و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێكه له ئاستیاندا و دانه‌وه‌ی قه‌رزه پێیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بێت له ئاست دوژمن‌دا بیده‌ینه‌وه، ته‌نیا دوژمنیی و خراپه‌یه.
به‌پێی ئه‌م وته‌یه‌ی ئه‌فلاتوون بێت، كه له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا زۆر به‌دواچوونی بۆ نه‌كراوه، دۆستیی دۆستان، (دژ)ێكه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دوژمنان. دۆستیی دژ و قه‌ڵایه‌كه له ئاست دوژمن‌دا و به‌م پێیه‌ش بێت دۆستیی مانا و به‌ها و گرنگیی خۆی له دوژمنییه‌وه وه‌رده‌گرێت. دۆستی ئاماده‌مان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له دژی دوژمن خراپه بكه‌ین. به‌مجۆره‌ش، دۆستیی هیچمان له‌سه‌ر چیه‌تی دوژمن پێناڵێت، به‌ڵكو له دژی دوژمن یه‌كمانده‌خات و دوژمن وه‌ك دژێك ده‌خاته ڕوو به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك له سه‌ر جه‌وهه‌ری دوژمن بزانین.
ئایا ئه‌مه نا عه‌داله‌تییه یان عه‌داله‌ته؟ من بۆخۆم وته‌كه‌ی ئه‌فلاتوون به عه‌داله‌ت نابینم. دۆستییش له‌و یه‌كبوونه‌دا بچووك و كورتناكه‌مه‌وه كه بمانكاته ئامرازێك له دژی دوژمن، چونكه ئه‌مه ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر كات دوژمن نه‌ما و كۆتایی پێهات، ئیدی دۆستییش ئه‌و به‌هایه‌ی نامێنێت، له كاتێكدا وا چاكه دۆستیی وه‌ك دۆخێكی هه‌میشه‌یی و دوژمنیی وه‌ك دۆخێكی كاتی وێنا بكه‌ین. دۆستیی چاكه‌یه و به‌هاكه‌ی له خۆیدایه، ناكرێت بیكه‌ینه قوربانیی له پێناوی دوژمنیدا. ئێمه بۆیه دۆستایه‌تی نابه‌ستین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتێك، دو‌ژمنێك له ده‌ره‌وه هه‌یه و به كرده‌یی، یان گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بێت بۆ سه‌رمان. ئێمه دۆستین چونكه ئه‌وه ئامانجی ئێمه‌یه، نه‌ك ئامرازێك بێت به‌هۆیه‌وه دژی دوژمن بوه‌ستینه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه، دوژمنی دۆخێكی خراپه‌یه و به‌هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك بێت پێویسته له دژی بوه‌ستینه‌وه. دوژمنی ئێمه ده‌خاته ناو ڕقێكی بێبڕانه‌وه له ئاست بوون و ژیان و ئه‌وانیتردا. نیگایه‌كی فهندهمهنتاڵیستیانهیه كه بۆته بنه‌مای هه‌موو ئه‌و باوه‌ڕداریی و ئایدۆلۆژیا و گرووپانه‌ی په‌نا بۆ توندوتیژی سێمبوولی و كرده‌یی ده‌به‌ن. ئامانجی ئه‌م گرووپانه له بنه‌مادا به پیرۆزكردنی ڕق و كینه‌یه له دژی ئه‌وانیتر. بۆیه هه‌ر ئه‌م نیگا بنه‌ماییه بۆته خاڵی هاوبه‌شی گشت فۆڕمی خانه چالاك و نووستووه‌كانی گرووپه توندڕه‌وه‌كان..
به‌ڵام ئایا (دوژمنی)، یان (دژمنی)، ئه‌و دۆخه‌ی له نێوان ئه‌ویتر و (من)دایه، شوێن و مۆڵگه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه؟ ئایا دوژمنی ژینگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، یان دۆخێكی ده‌روونی تایبه‌ت و كه‌سانێكی تایبه‌ت هه‌ن، كه هه‌میشه ئه‌گه‌ری دوژمنایه‌تیان لێده‌كرێت؟
توێژه‌رانی دوژمنیی ئه‌م پرسیارانه ده‌كه‌ن: ئایا دوژمنایه‌تی دۆخێكی به‌تاڵه، له‌لایه‌ن كه‌سانێكی به‌تاڵه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، یان هیچ زه‌مینه‌یه‌ك و ژینگه‌یه‌ك هه‌یه كه مانا به دوژمنی ده‌به‌خشێت له پێناوی شتێك و ئامانجێكی باڵاتردا؟ ئایا ئێمه له‌و كاته‌دا كه هه‌ستئه‌كه‌ین له ڕیزیی دۆستانداین، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆمان بزانین هه‌موومان له یه‌كێك له بازنه‌كانی دوژمنییدا گیر نه‌بووین؟ (M. Thorup, 2013, p:21). له‌وه‌ش سه‌رسووڕهێنه‌رتر ئه‌وه‌یه، دوژمنی هیچ په‌یوه‌ندیی به بوونی (ئه‌وانیتر)ی دژ به ئێمه‌وه نییه، كه سه‌ر به نه‌ته‌وه و ئه‌تنیكی تر و بێگانه و نه‌ناسن، ئه‌مڕۆ دوژمنی مه‌ودای خۆی فراوانكردووه و له نێوان هاوخوێن و هاوبه‌رژه‌وه‌ند و هاوزماناندا مۆڵگه‌ی خۆی خستووه.. بۆیه پێویست ناكات له چوارچێوه‌ی مانا ته‌قلیدیه‌كه‌ی دوژمن‌دا بمێنێنه‌وه. دوژمن هه‌میشه بێگانه نییه، هه‌میشه ئه‌و دژ و (شه‌مشه‌مه‌كوێرانه) نین كه چاویان به (ئێمه) هه‌ڵنایه‌ت، هه‌میشه له (ده‌ره‌وه) نییه. به‌ڵكو ئه‌مێستا دوژمنه‌كان له خۆمانن، لێره‌ن، له‌گه‌ڵمانن و له هه‌مان دامه‌زراوه‌دان كه ئێمه‌ش كاری تێدا ده‌كه‌ین.
به چاوگێڕانهوهیهكی خێرا به دۆخیی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستاندا، به وردبوونه‌وه له په‌یوه‌ندیی حزبه بهحسب نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كان، به چاودێریكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترێ ئۆپۆزیسۆن و ده‌سه‌ڵات، حزبی بچووك و حزبی گه‌وره، حزبه‌كانی باكور و حزبه‌كانی باشوور و لایه‌نگرانیان، به ته‌ماشاكردنی پنته‌كانی ده‌سه‌ڵات: په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، به گوێڕادێران له ڕاگه‌یاندنه‌كان، پێشكه‌شكاره‌كان، به‌ناو چاودێره سیاسیه‌كان، ڕۆشنبیران و به وردبوونه‌وه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئاست و فۆرمێكی به كوردینووسین له فه‌یسبووك و هتد، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌یه به هۆی میكانیزمه‌كانی دوژمنایه‌تییه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و كولتووری دوژمنایه‌تی بره‌و پێده‌دات، هه‌رچه‌نده ئه‌مه به‌ناوی تر و له پێناوی ئامانجی تر و به‌هۆی فاكتی دیكه‌وه ده‌خرێته ڕوو و نییه‌ته ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ده‌شاردرێته‌وه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، یه‌ك شت به نه‌گۆڕیی ده‌مێنێته‌وه: دوژمنی دۆخێكه تیایدا سنوورێكی بنه‌بڕ و ڕه‌ها له نێوان دوو، یان زیاتردا دروستده‌بێت كه وه‌ك دوژمن، بۆ یه‌كتر ده‌ڕوانن.
وشه‌ی دوژمن:
وشه‌ی دوژمن، له زمانی كوریدا مانای پڕاوپڕی هه‌یه: دژێك هه‌یه، كه (من) وه‌ك نه‌یاری خۆی ده‌بینێت، دژێك هه‌یه مه‌ترسیه له‌سه‌ر (من)، (من) دژی ئه‌و دژهم.
(من) له دوژمنیدا دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر (من) وه‌ك بكه‌ر و (من) وه‌ك دژ و سه‌نگه‌ر. په‌یوه‌ندیی (من) ده‌بێته په‌یوه‌ندیه‌كی دوژمنكارانه. (من) هه‌م دژه، شوێنی به‌رگرییه، قه‌ڵایه و هه‌م بكه‌ری دوژمنایه‌تی. (ئه‌ویتر)یش هه‌م بابه‌تی دوژمنایه‌تی و هه‌م بكه‌ری مه‌ترسیدار له‌سه‌ر (من). بۆیه له دۆخی دوژمنایه‌تیدا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی دیاره، (من و دژ)، (ئێمه و ئه‌وان)، به‌بێ یه‌كتر هه‌ڵناكه‌ن. (من) پێویستیی به دژه‌كه‌ی هه‌یه، تا بتوانێ دوژمنیی بكات. دوژمنی له‌و ساته‌وه‌خته‌وه كه یه‌كێك له دوو لایه‌نه‌كه ده‌كشێته‌وه، مانای نامێنێت. ناعه‌داله‌تی له بۆچوونه‌كه‌ی ئه‌فلاتووندا ئه‌و ڕاستییه پشتگوێده‌خات كه له گوزارهكهدا هه‌یه: (عه‌داله‌ت سوود گه‌یاندنه به دۆستان و زیان گه‌یاندنه به دوژمنان)! له‌م گوزاره‌یه‌دا بڕگه‌ی (عه‌داله‌ت زیان گه‌یاندنه به دوژمنان)، ئه‌وه له بیر ده‌كات كه دۆستان پێویسته (دۆخی دوژمنی له خۆیاندا به‌رجه‌سته بكه‌ن، لۆژیكی دوژمنی له خۆیاندا بچێنن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دژایه‌تی دوژمن بكه‌ن، وه‌كئه‌وه‌ی دوژمن دژایه‌تی ئێمه ده‌كات). ئه‌م لۆژیكه هه‌مان ئامانجی دوژمنییه: چاندنی ڕق له مرۆڤدا، كردنی مرۆڤ به بكه‌رێكی ڕقاوی و له‌وێشه‌وه ئاماده‌كردنی بۆ هه‌موو توندڕه‌وییه‌كی بێپیشینه و دژه مرۆڤانه و دژه ژیان و دژه عه‌داله‌ت..
دوژمنی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ر شتێك دروست ببێت و ده‌شكرێ هه‌ركه‌س ببێته دوژمن. ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه‌یه كه دوژمنی هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌وه دروست ده‌بێت و به‌رده‌وامی وه‌رده‌گرێت، كه له كۆمه‌ڵگادا هه‌یه. دوژمنی سوود له هه‌موو ئه‌و شتانه وه‌رده‌گرێت كه كۆمه‌ڵگا و جڤات له ڕیگه‌یانه‌وه خۆی پێناسه ده‌كات و گوزارش له خۆی ده‌كات. هه‌ر بۆیه‌شه بۆی هه‌یه هه‌موو ژینگه‌ی مرۆیی و كۆی ئه‌و شتانه‌ی له‌و ژینگه‌یه‌دا هه‌ن، ببنه هۆكاری سه‌رهه‌ڵدان و مانه‌وه‌ی دوژمنی و سوودیان لێوه‌ربگیرێت بۆ وه‌سفكردنی دوژمن.
به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێتی، ئاراسته‌یه‌كی توێژینه‌وه هه‌یه له دۆخی دوژمنایه‌تی، كه پێی وایه له ژیانی تایبه‌ت و خێزانی‌دا، هه‌ر یه‌كه له (پاره، سامان و ئه‌ڤین) ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی فۆرمێكی دوژمنی. ئه‌م ڕوانگه‌یه ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گری تێدایه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كه‌مێك قووڵتر و تایبه‌تیتر بچینه ناو ئه‌م باسه‌وه، ئه‌وه هه‌ندێ كایه‌ی تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگادا هه‌ن، كه هه‌میشه ئاڵای دوژمنی تێیاندا شه‌كاوه‌یه: گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئایین و باوه‌ڕ، سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆژیا، جوانی و مۆد، زانست و یاسا، ژینگه، بایۆلۆژیا و ئاكار.. ستراتیژی من له‌م باسه‌دا ڕوانگه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌ییه له‌و پانتایی و بوار و په‌روه‌ده كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه خوڵقێنه‌ری ڕۆحیی دوژمنایه‌تین ئه‌گه‌رچی بهناویتر و له پێناوی ئامانجی تردا، كه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی یان نایاسایی، بره‌و به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن و ڕۆحیه دوژمنییهكهیان ده‌شارنه‌وه. پێشنیارم ئه‌وه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له هه‌لومه‌رجی جیاجیادا، وێنه‌ی دوژمنی ده‌ره‌كی و بێگانه، دوژمنی ڕاسته‌قینه و وه‌همی، (گه‌وره) و (بچووك) ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ستی دوژمنایه‌تی له خۆیاندا بسڕنه‌وه. دوژمن ده‌بێت بناسرێت، بدۆزرێته‌وه، ئاشنابكرێت و به‌رپه‌رچ بدرێته‌وه و ته‌نیا یه‌كێك له‌و شێوازانه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ش به تفه‌نگ و له ڕێگه‌ی سوپا و چه‌كه‌وه‌یه، له كاتێكدا زۆرینه‌ی شێوازه‌كانیتری به‌رپه‌رچدانه‌وه پێویسته به‌شێوازی فیكری و هزری و ڕۆشنبیریی بێت. بۆیه دوژمنناسی پێویسته و ده‌بێت بكرێته زانستێك كه ئێمه له ڕێگه‌یه‌وه نه‌ك هه‌ر ئه‌ویتر به‌ڵكو خۆشمان ده‌ناسین..
گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان:
گرووپی كۆمه‌ڵایه‌تی له زانستی كۆمه‌ڵناسیدا زۆر ستایش ده‌كرێت. وه‌ك فۆرمێكی دیكه‌ی ڕیكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاراسته‌كردنی ده‌سته و چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ته‌ماشای ده‌كرێت( ل. كوزر، ب. ڕوزنبرگ، 1999). ئه‌مه تا ڕاده‌یه‌ك دروست و پێویسته. به‌ڵام گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێویستییان به خه‌سارناسی و خوێندنه‌وه‌ی بهدئهنجامییهكانیش هه‌یه.
سروشتی گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌ر ئامانجێكی له پشته‌وه بێت، خۆی له ئاراسته‌كردنی تاكه‌كاندا ده‌بینێته‌وه. گرووپ ئه‌و مافه به خۆی ده‌دات كه تاكه‌كان بكاته قوربانیی خۆیی و له خۆیدا كۆیانبكاته‌وه. به‌مجۆره‌ش دابڕكردنی تاكه‌كه‌س له كۆمه‌ڵگا و دامه‌زراوه‌كانی، ده‌بێته هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ دروستبوونی گرووپ. گرووپ بریتییه له دروستكردنی (ئێمه‌یه‌ك)ی گه‌وره‌تر له (من)ی تاكه‌كه‌س و تاكه‌كه‌س هێنانه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه خۆی له‌و (ئێمه)یه‌دا ببینێته‌وه و ئه‌و نۆرم و یاسایانه په‌یڕه‌و بكات كه له گرووپدا بۆی داندراون.
گرووپ هه‌رچه‌نده‌ش پێویست بێت، ئامانجه‌كانی ڕوون و بڕێجاریش هاوته‌با بن له‌گه‌ڵ ئامانجی گشتیی كۆمه‌ڵگا، هێشتا مه‌ترسیداره. گرووپ، له دۆخه توندهڕهوهكهیدا، هه‌ڵگری گه‌لێك تایبه‌تمه‌ندیی خۆیه‌تی كه له ڕێگه‌یانه‌وه تاكه‌كه‌س ڕام و بێده‌سه‌ڵات ده‌كات. پێش هه‌موو شتێك تاكه‌كه‌س له ڕێگه‌ی ئه‌م گرووپانه‌وه، دووچاری دووفاقیی به‌هاكان ده‌بێت. ئه‌و به‌هایانه‌ی كۆمه‌ڵگا و په‌روه‌ده فێریكردوون و ئه‌و به‌هایانه‌ی گرووپی توندڕه‌و فێریاندهكات دژی یه‌كتر ده‌وه‌ستنه‌وه. هه‌نگاوی دووه‌می گرووپ، بریتییه له نامۆكردنی تاكه‌كه‌س له كۆمه‌ڵگا و له پێشچاوخستنی ژیانی ئاسایی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لای تاكه‌كه‌س. چیرۆكی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه ئه‌مجۆره گرووپانه‌وه به وه‌ڕزیی له خێزان و دووركه‌وتنه‌وه له هاوڕێكانی گه‌ڕه‌ك و كۆڵان و قوتابخانه ده‌ستپێده‌كات و به دوژمنیایهتیكردنی كایه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ڕێگه‌ی به پیس و حه‌رام و گوناهباركردنهوه، كۆتایی دێت. ڕقی گرووپ له ڕێگه‌ی تاكهكهسهكانییهوه ده‌بێته هانده‌ری ئه‌م دوژمنایه‌تییه. لێره‌وه، گرووپ به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها كاریگه‌ریی ده‌كاته سه‌ر تاكه‌كه‌س. به‌های ڕههاییهگهریی له گرووپدا ئه‌و میكانیزمه‌یه كه له ڕێگه‌یه‌وه گرووپ دابڕانێكی نهفسینی و ڕقێكی زۆر له‌لای تاكه‌كه‌س ده‌هێنێته دی. ڕه‌هاییگه‌ریی گرووپ تاكه‌كه‌س فێر ده‌كات ته‌نیا به‌هاكانی گرووپ له‌سه‌رووی به‌ها كۆمهڵایهیهتییهكانهوه ببینێت و ئاماده نه‌بێت گره‌و و سازشیان له‌سه‌ر بكات. له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه، گرووپ تاكه‌كه‌س ده‌كاته شوێنكه‌وته‌ی خۆی و خۆی ده‌كاته مه‌رجه‌عی كۆی ئه‌و زانیارییه یهقینیانهی كه تاكه‌كه‌س پڕ ده‌كه‌ن له ڕق و كینه.
په‌یوه‌ندیی سه‌ره‌تایی گرووپ به تاكه‌كه‌سه‌وه، ئه‌وه‌یه كه بتوانێت له ڕێگه‌ی شانه نووستووه‌كانی خۆیه‌وه، تاكه‌كه‌س (به‌تاڵ) و (پڕ) بكاته‌وه: به‌تاڵكردنه‌وه‌ی تاكه‌كه‌س له كۆی ئه‌و نۆرم و هه‌ست و به‌هایانه‌ی له پرۆسه‌ی به كۆمهڵایهتیبووندا بوونه‌ته به‌شێك له كه‌سایه‌تی ئه‌و، به‌ولای تریشدا پڕكردنههوهی تاكه‌كه‌س به كۆی ئه‌و نۆرم و به‌ها و ئامانجانه‌ی گرووپ وه‌ك خاڵی كۆكردنه‌وه و هاندان و ئاراسته‌كردنی ئه‌ندامه‌كانی خۆی پێشنیاریان ده‌كات.
چاودێرێكردنی تاكه‌كه‌س له‌لایه‌ن گرووپه‌وه، میكانێزمێكی ڕاسته‌وخۆی سه‌پاندنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه كه گرووپ له ڕێگه‌یانه‌وه كۆنترۆڵی ئه‌ندامه‌كانی ده‌كات. له‌مه‌شدا هیچ شتێك نامێنێت چاودێری نه‌كرێت و به‌هۆی به‌تاڵكردنه‌وه و پڕكردنهوهوه، كۆنترۆڵنه‌كرێت: ناوی كه‌سه‌كان و هاندانیان بۆ گۆڕینی ناوی خۆیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئامانجی گرووپدا یه‌كناگرنه‌وه و ده‌بنه ڕیگر له‌به‌رده‌م ئه‌و مژده‌یه‌دا كه گرووپ به ئه‌ندامه‌كانی خۆی ده‌دات. چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، له‌یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی هه‌ولێر، مه‌لایه‌ك گه‌نجێك هانده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی خۆی (كه كوردی بووه) بكاته ناوێكی عه‌ره‌بی، چونكه ناوه كوردییه‌كه‌ی ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م چونه به‌هه‌شتدا. هه‌سته‌كانیش له‌م كۆنترۆڵكردنه به‌ده‌ر نین: هه‌سته‌كان له ڕوانگه‌ی گرووپه‌كانه‌وه زۆرجار ئاراسته‌كه‌رن و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ش له‌گه‌ڵ ئامانجی گرووپدا یه‌كناگرێته‌وه. بۆیه ده‌بێت تاكه‌كه‌س هه‌ستی خۆی، یادوه‌ریی خۆی و سۆزی پێشینه‌ی خۆی وه‌كئه‌وه‌ی له قۆناغهكانیی پێشتری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه تیادا په‌روه‌رده بوون، له خۆیدا بكوژێت.
بهخۆنامۆكردن به‌شێكه له میكانیزمی گرووپ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی خودی كۆمه‌ڵایه‌تی له گشت په‌یوه‌ندییه پێشینه‌كانی. چیرۆكی ئه‌و گه‌نجه‌ی ده‌چێته ناو داعشه‌وه له‌م ڕووه‌وه سه‌رنجڕاكێشه. گه‌نجێك، كه پێشتر هاتووۆی مزگه‌وتێكی كردووه، به‌به‌هانه‌ی سه‌یرانكردن له‌ماڵ ده‌چێته ده‌ره‌وه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی به‌ڕێگای زاخۆدا به‌ره‌و سوریا و ناو داعش ده‌ڕوات. خێزانه‌كه‌ی به‌مه ده‌زانن و له‌ڕێگه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی گوایه باوكی مردووه، ده‌یانه‌وێ به‌زه‌یی گه‌نجه‌كه ڕابكێشنه‌وه و بیگه‌ڕێننه‌وه. به‌ڵام كاتێك باوكی ده‌چێته مزگه‌وت بۆ نوێژی هه‌ینی، خانه نووستووه‌كانی گرووپ، له‌وێوه په‌یوه‌ندیی به كوڕه‌كه‌یه‌وه ده‌كه‌ن و پێیده‌ڵێن: خه‌م نه‌خوات، باوكی نه‌مردووه!. گه‌نجه‌كه په‌یوه‌ندیی به خێزانه‌كه‌یه‌وه ده‌كات و ئه‌م هه‌واڵه به‌درۆ ده‌خاته‌وه. خێزانه‌كه‌ی كۆڵناده‌ن و پاش قه‌رز و قۆڵه له ڕێگه‌ی توركیاوه ده‌چنه ئه‌و شاره‌ی گه‌نجه‌كه‌ی لێیه. له‌وێ كوردێكی داعشی ده‌بیننه‌وه و سۆراخی گهنجهكهیانی لێده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و له وه‌ڵامدا پێیانده‌ڵیت: كه‌سی وا له‌وێ ناناسێت. دوای نائومێدی و ڕهنجبهخهساری، دایك و باو ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و پاشماوهیهك كوڕه‌كه‌یان په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كات و پێیانده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ی پرسیاری كوڕه‌كه‌یان لێكردووه، كوڕه‌كه خۆی بووه و خۆی لێئاشكرا نه‌كردوون!
له‌م چیرۆكه سامناكه‌دا هێز و توانای گرووپمان له داماڵینی هه‌ست و په‌یوه‌ندیی و یادوه‌ریی تاكه‌كه‌س و بهخۆنامۆكردنی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت كه گرووپ توانایه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ریی هه‌یه بۆ چاندنی ڕۆحیی پاشكه‌وته‌یی له تاكه‌كه‌سدا. میكانیزم و خه‌سڵه‌تێك، نه‌ك ته‌نیا له گرووپه توندڕه‌وه‌كاندا ده‌بینرێته‌وه، به‌ڵكو له په‌یوه‌ندیی نێوان حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانیشدا به زه‌قی دیاره. بۆیه ده‌كرێ پێشبینی و ئه‌گه‌ریی ئه‌و ڕاستییه هه‌میشه له ئارادابێت كه ئه‌م په‌روه‌رده سیاسی و حزبیه بۆخۆی ئاماده‌كاری دروستبوون و مانه‌وه و زهخیرهخهری ئه‌و گرووپانه بن كه له پاشاندا وه‌ك شانه‌ی گرووپی توندڕه‌و له كۆمه‌ڵگادا به‌دیار ده‌كه‌ون. له‌به‌ر ئه‌وه، ڕه‌خنه‌كردنی ئه‌مجۆره گرووپانه و ئه‌و میكانیزمانه‌ی له ڕێگه‌یانه‌وه په‌یوه‌ندیی به تاكه‌كه‌سی ئێمه‌وه ده‌كه‌ن، ده‌بێت له به‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی كاری توێژینه‌وه‌ماندا بێت و ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌ش له ڕه‌خنه له میكانیزمه‌كانی ده‌سه‌ڵات و جۆری ڕێكخستنی حزبه‌كان و چۆنێتی پڕكردنه‌وه و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی لایه‌نگره‌كانیانه‌وه، ده‌ستپێده‌كات.
basnews
11/7/2015