د.سامان شاڵی
ئابووری ڕۆڵێکی گرنگ له به‌رژه‌وه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا ده‌گێڕێ، چۆنیه‌تی پاراستن وهێشتنه‌وه‌ی له کارهبهراییهکانی ده‌وڵه‌تانی به‌رهه‌مهێنه‌ره، به‌تایبه‌تی له‌بواری وزه‌دا که هه‌ژمونداره به‌سه‌ر ئابووری جیهاندا. هه‌موومان ده‌زانین که به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تانی به‌کاربه‌ر له‌که‌نداو گرنگه‌و هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر خودی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که دائه‌نرێن به گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له جیهاندا. پاراستنی ئه‌و سه‌رچاوانه‌و ئاسایشی ناوچه‌که مانای سه‌قامگیرییه له ئابووری جیهاندا. ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌کان ده‌زانن به‌ته‌واوی له‌وه تێگه‌یشتوون که‌داهاتی نه‌وت بۆ پێشکه‌وتن گه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی که‌نداو ناوچه‌که چی ده‌گه‌یه‌نێت بۆ بونیادنانی ژێرخانیان له بواره‌کانی کشتوکاڵ، پیشه‌سازی وبازرگانی وزانستیه‌وه، که ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه پشت به‌ستنی ده‌وڵه‌تانی که‌نداو له‌سه‌ر کاڵاو به‌رهه‌مه‌کانی ده‌وڵه‌تانی هه‌ژموونگه‌ر له‌بازاڕه‌کانی ناوخۆ‌و ناوچه‌یی که‌مده‌کاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه کارده‌که‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای تر بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی که‌نداو ناوچه‌که که ناچاربن به‌ته‌واوت پشت به ده‌وڵه‌تانی گه‌وره ببه‌ستن له‌هه‌موو بواره‌کاندا، کارکردن له‌سه‌ر به‌فیڕۆدانی مایهکانیان (اموال) به‌پاساوی پاراستنی ئاسایشی که‌نداو.
به‌وشێوه‌یه دهوڵهیانی که‌نداویان قایلکردووه که ئاسایشیان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستیان به بنکه‌ی سه‌ربازی وچه‌کی قورس هه‌یه، بۆ به‌رگریکردن له‌خۆیان، بۆ وێنه : له‌ماوه‌ی ده ساڵی داهاتوودا عه‌ره‌بستانی سعودیه به‌نرخی زیاتر له (80) ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی چه‌ك ده‌کڕێت، که به‌چواره‌مین ده‌وڵه‌تی کڕیاری چه‌ك داده‌نرێت له‌جیهاندا.
به‌وجۆره ده‌وڵه‌تانی دیکه‌ی که‌نداو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که به‌گشتی پێشبڕکێ ده‌که‌ن بۆ خۆپڕچه‌ککردن، لێره‌دا پرسیارێک هه‌یه، ئایا به‌ڕاستی ئه‌و هه‌موو چه‌که پێوسیته ؟ وبۆ ؟ دروستکردنی کێشه‌و ته‌نگه‌ژه له‌ناوچه‌که‌داو به‌گشتی وه‌ك ده‌بینین ته‌نیا دروستکراوی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوایه به‌ڵکو له‌بنه‌ڕه‌تدا کێشه‌وگرفتی هه‌مه‌لایه‌نه له‌ناوچه‌که‌دا بوونی هه‌یه : وه‌ك جیاوازی ودابه‌شبوونی مه‌زهه‌بی، دابه‌شبوون له‌ڕووی ئایدۆلۆژیه‌وه، ناکۆکی له‌سه‌ر سنووره‌کان، جیاوازی له گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریدا، کیشه‌ی کۆچکردن، ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، پاوانخوازی، له‌ناوچوونی مایه‌ی ئابووری ومرۆیی له ناوچه‌که‌دا، هه‌موو ئه‌وانه له کورت بینی سه‌رکرده سیاسیه‌کان و نه‌بوونی متمانه‌یه له نێوانیاندا.
له‌و پهرێزهدا ده‌بینین ئێران وه‌ك مه‌ترسی واقیعه‌و بوونی هه‌یه، وه‌ك کوچکردوو (شا حسێن) ئاماژه‌ی پێکردووه کاتێك وتبووی :" ئێران هه‌وڵ بۆ پێکهێنانی که‌وانه‌ی شیعی ئه‌دات به هه‌رنرخێك بێت." ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌ید عه‌لی یونسی: جه‌ختی کرده‌وه کاتێ وتی: "ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسی ئیمپڕاتۆڕیه‌تی ئێرانه‌و به‌غداش پایته‌خته‌که‌یه‌تی"، ئێران ده‌سه‌ڵاتی خۆی له وڵاتی شامه‌وه بۆ یه‌مه‌ن فراوانکرد، که ده‌وڵه‌تانی تر ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ری ئه‌و پاوانخوازیه ناوچه‌ییه‌وه.
ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ده‌وری ناوچه‌که‌و گه‌له‌کانی داوه، له چه‌ندین لایه‌نی دیکه‌وه دێت، له‌گه‌ڵ ئێران‌دا تورکیای ئۆردوگان هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌رهاویشته‌کانی ئه‌وه‌ی ناوده‌برێت به به‌هاری عه‌ره‌بی، که ئامانجه‌کانی خۆی به‌دی نه‌هێنا به‌ڵکو ململانێ مێژووییه‌کانی له نێوان پێکهاته‌کاندا توندترکرد . به‌تایبه‌تی ململانێی تائیفی که واقیعێکه ناتوانرێ پشت گوێ بخرێت باڵاترینیان سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه(داعش) که یه‌کێکه له‌مه‌ترسیه گه‌وره‌کان، ئه‌وه راستیه‌که هه‌موولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان که گرنگی به ئاسایشی جیهانی ئه‌ده‌ن ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن.
مایک ئۆتونی نووسه‌ر وتوویه‌تی:-
"ئه‌و ڕخان ووێرانکردنهی که ئاکامی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وله‌تی ئیسلامیه له‌پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی سوونه له عێراق وسووریا، مه‌به‌ست لێی به‌دیهێنانی یان پیاده‌کردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه، که مه‌به‌ستی گۆڕینی ئه‌و بۆچوونه‌یه "که جه‌نگی دژه تیرۆر" هه‌رگیز جه‌نگێک نه‌بووه که ڕۆژئاوا دژی ئیسلام به‌رپای کردبێت . به‌ڵکو جه‌نگێکه له ناوخۆی خودی ئیسلامدا له‌سه‌ر بناغه‌ی دینی وڕه‌گه‌زی وتائیفی له‌جیهانی ئیسلامی‌دا"، ئه‌وه‌ی له‌و لایه‌نه‌وه له‌م وتاره‌دا به‌لامانه‌وه گرنگه، بارودۆخی عێراق وسووریایه وه کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی تر، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین بارودۆخی ئێستا له عێراق وسووریا هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی شانشینی ئه‌رده‌ن وعه‌ره‌بستانی سعودیه‌و کوه‌یت وده‌وڵه‌تانی دیکه‌ی که‌نداو ده‌که‌ن.
گه‌ر شرۆڤه‌ی دۆخی ئێستای عێراق بکه‌ین له ئاکامی هه‌ڵوێست وسیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانی حوکمی تائیفی به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وله‌تی ئیسلامی (داعش) ودوای ئه‌ویش، ده‌بینین عێراق دابه‌شبووه بۆ سێ هه‌رێم، هه‌رچه‌نده ڕاگهیاندراونیه (سوونه - شیعه - کوردستان) هه‌موو ئاماژه‌کان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن که له‌سه‌ر زه‌وی ولهواقیعدا ئه‌و دابه‌شبوونه هه‌یه.
دوای شکستهێنان وتێکچوونی دۆخی عێراق، له‌ئاکامی پابه‌ند نه‌بوون به ده‌ستوورو درێژه‌کێشانی دۆخی تائیفه‌گه‌ری ومه‌زهه‌بی، دوو چاره‌سه‌ر بۆ عێراق هه‌یه : یه‌کێکیان دامه‌زراندنی سێ هه‌رێمی کۆنفیدڕاڵیه که(پێویستی به گۆڕینی ده‌ستووره) . که به‌غدا پایته‌ختی هاوبه‌شی هه‌مووان بێت به ده‌سه‌ڵاتێکی که‌متر.
به‌وپێیه ئاسایش وئابووری هه‌ر هه‌رێمێک سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت له‌وی تر‌و مافی ده‌بێ که راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌کاندا له‌هه‌موو بوارێک‌دا مامه‌ڵه‌بکه‌ن. ئه‌و چاره‌سه‌ره ڕێگه خۆشده‌کات بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندی نوێی ئابووری له‌نێوان هه‌رێمی سوونه‌و کوردستاندا، بهڕاکیشانی لوله‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت وگاز له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ که‌نداوی عه‌قه‌به له ئه‌رده‌ن، که‌به هه‌رێمی سوونه‌دا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و لووله‌یه قازانجێکی زۆر ده‌گه‌یه‌نێت به هه‌موو لایه‌نه‌کان وڕێگه خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ نزیکبوونه‌وه له‌یه‌کتری له ڕووی ئابووری وئاسایش سیاسیه‌وه .
چاره‌سه‌ری دووه‌م دابه‌شکردنی عێراقه بۆ سێ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، گه‌ر ده‌وڵه‌ته سوونیهکه ویستی له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌ن کۆنفیدڕاڵیهك پێكبهێنێت، یان بچێته پاڵ ده‌وله‌تانی هاریکاری که‌نداو بۆ ئه‌وه‌ی نزیکبوونه‌وه‌ی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی له‌نێوانیاندا پته‌و به‌هێزبێ، ئه‌وکات سنووری ده‌وڵه‌تی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وله‌ته کۆنفیدڕاڵیهکه یان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی هاریکاری که‌نداو ده‌بێ، که په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه له‌بواره‌کانی سیاسی، ئابووری،، پیشه‌سازی، کشتوکاڵی، زانستی، بازرگانی، وگهشتوگوزاردا په‌ره‌ده‌سێنێ . ئه‌و سه‌قامگیریه کاریگه‌ری (یان ره‌نگدانه‌وه‌ی) ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌قامگیری ده‌وڵه‌تانی که‌نداو به‌تایبه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و هه‌روه‌ها ئه‌رده‌ن .
ئه‌و پاشه‌ڕۆژه چاواڕوانکراوه بۆ ده‌وڵه‌تی کوردستان (له‌کاتی دامه‌زراندنیدا)و کاریگه‌رییه ئه‌رێنیه‌کانی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که، ژماره‌یه‌کی زۆر له به‌رپرسان ونووسه‌ران له رۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵات قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌که‌ن . ڕاوێژکاری هه‌ڵمه‌ته‌کانی سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراك ئۆباما، که‌ناوی باراگ خانایه وتوویه‌تی : "کورده‌کانی عێراق به‌هاتنی ساڵی 2016 سه‌ربه‌خۆ ده‌بن، عێراق وتورکیا وسووریای دراوسێی که ئێستا له‌بنه‌ڕه‌تدا دژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردین، ئه‌و واقیعه نوێیه قبوڵده‌که‌ن ."
سعود کابلی که نووسه‌رێکی سعودیه له وتارێکیدا له‌ژێر ناونیشانی : ئایا سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی سعودیه‌دایه؟ نوسیویه‌تی :-
"کوردستانی عێراق هه‌موو پایه‌کانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه جگه له ڕاگه‌یاندنی . له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌وه واقیعێکی به‌رجه‌سته‌یه، به‌ڵام نرخی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌یه، هه‌روه‌ها کاریگه‌ری ودهرهاوێشتهی له‌سه‌ر کورد یان ئه‌وانیتر له‌ناوچه‌که‌دا هه‌یه به‌تایبه‌تی تورکیا‌و ئێران، که هه‌ردووکیان هه‌مان داخوازی له‌لایه‌ن که‌مینه‌ی کورده‌وه له‌وڵاتانه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و سوودانه چیه له‌وانه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سعودیه له‌کاتی مه‌زه‌نده‌کردنی ڕوودانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی‌دا .
به‌تایبه‌تی که واقیعی ناوچه‌که به‌کرده‌یی لوگۆڕاندایه شێوازێکی نوێ له‌خۆده‌گرێ ؟ له پێگه‌ی جیۆسیاسیه‌وه کوردستانی عێراق دیوارێکی سیاسی وسروشتی پێکدێنێ له‌به‌رده‌م په‌لکێشان وداکشانی ئێران وتورکیا له‌ناوچه‌که‌دا، ئه‌گه‌ر توانرا په‌یوه‌ندیه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی هاوبه‌ش ببه‌سترێ . گه‌ر به‌کرده‌یی سه‌ربه‌خۆبوو له توانای ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا هه‌یه ببێته دڕکێك له که‌له‌که‌و ناوقه‌دی ئێران‌دا .
چونکه ده‌سه‌ڵاتی کورد درێژ ده‌بێته‌وه بۆ ناوخۆی ئێران له‌شێوه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی هێزێك که ئۆپۆزسیۆنه‌و چاوی لهسهربهخۆییه، له‌لایه‌کی دیکه‌وه، گه‌ر هاتوو ئه‌وده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆبوو که‌توانای کارگێڕی وئاسایشی له‌به‌رامبه‌ر ده‌وروبه‌ری نا ئارام‌دا هه‌یه، ده‌توانێ ببێته پێگه‌یه‌کی گرنگ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵی عه‌ره‌بستانی سعودیه بۆ عێراق وسووریا له‌سه‌ر ئاستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر بگره یان له‌ڕووی سیاسیه‌وه له‌ڕێگه‌ی ڕۆڵ بینین له‌ناوچه‌که‌دا."
جه‌نه‌ڕالێکی خانه‌نشینی سعودیه به‌ناوی (ئه‌نوه‌ر مه‌جید عه‌شقی) که ڕاوێژکاری ئه‌میر به‌نده‌ر کوڕی سوڵتان، باڵوێژی پێشووی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌یه له‌ئه‌مه‌ریکا له کۆڕێکدا له واشنتۆن به ناونیشانی : "پڕ کێشه‌ییه‌کانی ناوچه‌یی وده‌رفه‌تی تێڕوانینه‌کان له سعودیه‌و ئیسرائیل" وتویه‌تی: "کورته‌یه‌کی مێژوویی ده‌گێڕمه‌وه سه‌باره‌ت به ئێران له شوڕشی ساڵی 1979 وه له‌گه‌ڵ ده‌رخستنی کاره‌کانی ئه‌و ڕژێمه له‌تیرۆر وبارمتهگرتن ودوژمنایهتیکردن، ناوبراو وتاره‌که‌ی بهخشتهیهك کۆتایی پێهێنا که‌له حه‌وت خاڵ پێكهاتبوو، سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌سه‌روویانه‌وه :- به‌دیهێنانی ئاشتی له‌نێوان ئیسرائیل وعه‌ره‌بدا، له‌پله‌ی دووه‌مدا گۆڕینی سیسته‌م له‌ئێران، هه‌روه‌ها لهخشتهکهیدا پرسی یه‌کگرتنی عه‌ره‌ب ودروستکردنی هێزێکی سه‌ربازی ناوچه‌یی عه‌ره‌بی، بانگه‌وازکردن بۆ ده‌وڵه‌تی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ که پێکهاتبێ له خاکه‌که‌ی که ئێستا له‌ژێر ده‌ستی ئێران وعێراق وتورکیادایه."
ئه‌و بانگه‌وازه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه جهختکردنهوهیە له‌سه‌ر گرنگی ده‌وڵه‌تی کوردستان بۆ مسۆگه‌رکردنی ئاسایشی ده‌وله‌تانی که‌نداو وناوچه‌که. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی کوردستان نابێته دڕك وه‌ك سعود کابلی ده‌ڵێت، به‌ڵکو ده‌بێته هۆکاری ئاشتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردستان ده‌بێ به ئاشتی لهدایكببێ و له‌گه‌ڵ ده‌وله‌تانی دراوسێیدا به‌ئاشتی بژین . سه‌قامگیری وئاسایش وئابووری هه‌رێمی کوردستان، ئه‌نجامی باوه‌ڕبوونی ته‌واوه‌تی خه‌ڵک وپه‌رله‌مان وحکومه‌ته، به پلۆڕالیزمی، فره‌یی نه‌ته‌وه‌یی، دینی، حزبی وڕۆشنبیریی وڕێزگرتنی مافه‌کانی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌مووان وبیناکردنی ئابووری ئازاد، سیاسه‌تی حه‌کیمانه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ی نه‌وت توانی کۆمپانیا گه‌وره‌کانی نه‌وت ڕابکیشێت وبیانهێنیت بۆ کارکردن و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا، که له‌گه‌ڵ خۆیاندا، پاراستنی هه‌رێمیان وەکو بەشێک له پاراستنی وه‌به‌رهێنانه‌کانیان لەگەل خۆیان هێناوە.
لێره‌دا باسکردنی قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنا له هه‌رێمدا به‌سووده له ساڵی 2006 ه‌وه تا کۆتایی 2014 گه‌یشتۆته (41،881) ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی، ئه‌وه که‌رتی وه‌به‌رهێنان له‌بواری نه‌وت وگازدا ناگرێته‌وه، که به‌ملیارات دۆلار مه‌زه‌نده ده‌کرێت، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی %17 ی داهاتی عێراق که گه‌یشتوته 70 ملیار دۆلار له ساڵی 2003ه‌وه تا 2014 . هه‌رێمی کوردستان به نۆیه‌مین یان ده‌یه‌مین خاوه‌ن یه‌ده‌گی نه‌وت داده‌نرێت له جیهاندا، که 45 ملیار به‌رمیل نه‌وت و٣ بۆ 6 شه‌ش پۆینت سێ تریلیۆن پێ سێجا له‌گازی شل ی هه‌یه که له‌پله‌ی شه‌شه‌م وحهوتهمدایه له‌ڕووی یه‌ده‌گی گازه‌وه له جیهاندا، ئه‌و ڕێژانه نه‌وت وگاز وسه‌رچاوه سروشتیه‌کانی که‌رکوک ناگرێته‌وه. ئه‌و سامانه ئابووریه وا له هه‌رێمی کوردستان ده‌کات که بتوانێت ڕۆلی ئه‌رێنی له‌ڕووی ئابووریه‌وه ببینێ له‌ناوچه‌که‌دا، ئەمە سه‌قامگیری و ئاسایش بۆ ناوچه‌که‌و گه‌لی کوردستان ده‌هێنێ کە هەڵقوڵاوە لە ئیمانی گەلی کورد بە ئاشتی ودیموکراسی، وە هیچ دەوڵەتیکش ئازاد نابێت گەر ئازادی ئابووری نەبێت!
باراگ خانا : ڕاوێژکاری پێشووی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما وتوویه‌تی :
"نه‌وت وگازی کورد به‌تایبه‌تی ڕۆڵێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بینێ له پشتیوانیکردنی پرسی کورد له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیدا، کۆمپانیاکانی تورکیا به‌شێوه‌یه‌کی گه‌وره سوودمه‌ند ده‌بن له په‌ره‌پیدانی کوردستان کاتێ ئه‌و وڵاته له‌هه‌ر کاتێکی دیکه زیاتر ده‌بێته ڕێڕه‌وی گواستنه‌وه‌ی وزه پێشکه‌شکردنی باربۆی نوێی گرنگ بۆ ئه‌وروپا"، نووسه‌ر وتویه‌تی: "ئه‌گه‌ر هێلی لوله‌کانی نابۆکۆ ته‌واوبێ ده‌بێته که‌ناڵیکی گرنگی گه‌یاندنی وزه له کوردستان/ عێراقه‌وه "
هه‌رێمی کوردستان ده‌رفه‌تکی زێڕینی به به‌کاربه‌ره‌کان داوه به‌هۆی پێویستی زۆری بۆ بنیادنانی ژێرخانی، که چه‌ندین ده‌یه‌یه دواکه‌وتووه، هه‌رێمی کوردستان دائه‌نرێت بهدهروازهیهك بۆ عێراق به‌گشتی ورۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی، به‌ڵکو ده‌بێته نیشانه‌یه‌کی ئاشکرا بۆ ئابووری و ئاشتی ودیموکراتی و ئازادی له ناوچه‌که‌دا . چونکه چه‌ندین سه‌ده‌یه له‌ژێر باری جه‌نگ وسیاسه‌تی داپڵۆسینی به‌کۆمه‌ڵدا ده‌ژی، به‌ته‌واوه‌تی جیاوازی نێوان جه‌نگ وئاشتی وئازادی وبنده‌ستی ده‌زانێ، له‌سه‌ره‌تای راپه‌ڕینی ساڵی 1991ه‌وه ده‌ستیکردوه به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری دیموکراسی، هه‌ڵبژاردنی گشتی که په‌رله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێمی لێ به‌رهه‌مهێنا، که سه‌رباری کێشه‌و گرفت هه‌رێم هه‌نگاوی باشی ناوه بۆ بونیادنانی ئابووریه‌کی به‌هێز له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ئابووری بازار به‌تایبه‌تی له‌بواری نه‌وت وگازدا .
من له‌سه‌ره‌تادا دەپرسم: ئایا پێویستیان به‌کڕینی ئه‌و چه‌کانه هه‌یه ؟ بۆچی ههڵپهدەکەن بۆ کڕینی چه‌ک؟ دەبێت له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه‌ی لای خواره بێت :
1- نه‌بوونی متمانه له نێوان حکومه‌ته‌کان وگهلهکانیاندا .
2- نه‌بوونی متمانه له نێوان حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌داو ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی یه‌کتریدا .
3- هه‌وڵی هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت بۆ داکشان وخۆسه‌پاندن، له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لان وده‌وله‌تانی دیکه .
4- له‌خشته‌بردنی گه‌لانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به مه‌ترسی ده‌ره‌کی، که بۆته هۆی به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی حوکمڕانه‌کان له‌ده‌سه‌ڵاتدا به‌و ڕێگه‌یه‌ی ده‌یانه‌وێت، به بێ به‌جێگه‌یاندنی مافه دیموکراسیه‌کان .
5- نه‌بوونی ستراتیژیه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان ئه‌و حکومه‌تانه‌دا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی .
6- ململانێی نه‌ته‌وه‌یی ومه‌زهه‌بی له‌ناوخۆی ده‌وڵه‌ته‌کان وله‌نێوان خودی ده‌وڵه‌ته‌کانیشدا .
7- باوه‌ڕنه‌بوون به فره لایه‌نی وڕێزنهگرتن له مافه‌کانی مرۆڤ .
8- نه‌بوونی ئابووریه‌کی هاوبه‌ش له‌نیوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا، که دۆستایه‌تی نێوان گه‌له‌کانیان پتهوبههێزبیت وزیاتر پشتیوانی یه‌کتربن بۆ بونیادنانی ژیانێکی ئاسووده‌و ئارام به‌ئازادی ودیموکراسی .
9- نه‌بوونی هاوپه‌یمانی راسته‌قینه له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌دا، هه‌رچه‌نده په‌یمانی ده‌وڵه‌تانی که‌نداو سه‌رکه‌وتنی سنورداری به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ناتوانێ ناوچه‌که بپارێزێت، ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه له جه‌نگی یه‌مه‌ندا تووشی له‌رزین بوو .
ئه‌و خاڵانه بنه‌ڕه‌تین وپێویستیان به شیکردنه‌وه‌و توێژینه‌وه هه‌یه بۆ ئاسایشی که‌نداو که ببێته ناوچه‌یه‌کی داماڵراو له‌چه‌ک،یان قه‌باره‌ی پڕچه‌ککردنی که‌م بکرێته‌وه، تا ڕۆڵه‌کانی ناوچه‌که سوود له خێروبێری وه‌ربگرن و به ئاسووده‌یی بژین .
ئێستا ئەو کاتەیە کە نزیکبونەوەیەکی دیبلۆماسییانەی راستەوخۆ بکرێت لە نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتانی ناوچەکە، وە بە تایبەتی دەوڵەتانی کەنداو بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکانی سەربازی، ئابوری، زانستی و کۆمەڵایەتی بۆ بەرگریکردن لە ئاشتی ناوچەکە و قەڵاچۆکردنی تێرۆر کە مەترسیەکی گەورەیە لەسەر ئاسایش و بن‌و بنچینەی ناوچەکە. پشتگیری ئەم دەوڵەتانە بۆ دەوڵەتی کوردستانی دەبێتە دەروازەی سەقامگیری بۆ مانەوەیان و ئەمەش دەبێتە بناغەی ئاشتی ناوچەکە.
ده‌وڵه‌تی کوردستان کارده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێکی بێ لایه‌ن بێت له ناوچه‌که‌داو ڕێز له ده‌وڵه‌تانی دراوسێ بگرێ وده‌ست له‌کاروباری ناوخۆیان وه‌رنه‌دات، کارده‌کات بۆ دروستکردنی ئابووریه‌کی هاوبه‌شی به‌هێز، ده‌وڵه‌تی کوردستان پابه‌ند ده‌بێت وڕێز ده‌گرێت له‌سه‌رجه‌م بڕیار‌و په‌یماننامه‌و ڕێککه‌وتنه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، ده‌وڵه‌تێکی کارا ده‌بێت له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ داکۆکیکردن له‌مافه‌کانی مرۆڤ ومافی گه‌لانی سته‌م لێکراو کارکردن بۆ نه‌هێشتنی هه‌ژاری ونه‌زانی له جیهاندا .
ئەکادیمی و سیاسی
8/7/2015