فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

alai kurdistan u kchek

 

هێمن هەورامی، بەرپرسی پەیوەندییە دەرەكیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە واشنتن لە پانێلێكدا رایگەیاند كە كاركردن لەسەر سەربەخۆیی كوردستان بەردەوامە و هەولێر بە دوای '' لێكجیابوونەوەیەكی دۆستانەدا'' دەگەڕێت لەگەڵ بەغدا. بە گوتەی هەورامی، سەربەخۆیی كوردستان ئارامیی ناوچەكە زیاتر دەكات. "ئەمە پرۆسەیەكە و بەڕێوەیە و هەر روودەدات. ریفراندۆم بەم نزیكانە بەڕێوەدەچێت. مەبەستم ئەوەیە لە ماوەی دوو ساڵ كەمتردا. ئەو ریفراندۆمە بۆ هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەبێت''. هەورامی لە دامەزراوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشنتن ئەم قسانەی كرد و گوتیشی "راشكاوانە قسە بكەین، عێراق ئێستا دابەش بووە". هەورامی دەڵێت كورد لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەكەن بۆ ئەوەی بە ئاشتیانە جیاببنەوە. ئەو گوتی سیستەمی ئێستای حوكمڕانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شكستی هێناوە و سیستەمێكی نوێ لەسەر بنەمای راستییە سۆسیۆ-ئیتنیەكان دەبێت ببێتە بنەچەی نەخشەیەكی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.  

"یەكەم پایتەخت كە گفتۆگۆی لەگەڵ بكەین، بەغدا دەبێت. بەغدا بۆ ئێمە گرنگە. دەمانەوێت بە ئاشتیانە ئەو كارە بكەین. دەمانەوێت ئارامی ناوچەكە زیاد بكەین". بە بڕوای هێمن هەورامی، كاتی ئەوە هاتووە جیهان ئەو راستییە بزانن كە سیستەمی شكستخواردووی عێراق پێویستی بە چاوپێداخشانەوەدا هەیە.

دەربارەی بەشداریی كورد لە حكومەتی ئێستای عێراقدا، هەورامی گوتی كە نوێنەرایەتی هەیە، بەڵام شەراكەتی دەسەڵات نییە. ئەو كۆنترۆڵی شیعەی بەسەر وەزارەتی بەرگری عێراقدا بە نموونە هێنایەوە. 

"بەداخەوە حكومەتەكەی عەبادی رێككەوتنەكانی جێبەجێ نەكردووە و ئەو بەڵێنانەی پێمان درابوون جێبەجێ نەكران. هەروەها رێككەوتنی حكومەت لەگەڵ سوننەكانیش جێبەجێ نەكرا".
دەربارەی بودجە و ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەورامی گوتی كورد ئەوەی لە سەریان بوو كە هەناردەكردنی 550 هەزار بەرمیل نەوت بوو لە رۆژێكدا، جێبەجێیان كرد و بۆ ماوەی چەند مانگێكیش بەردەوام بوو، بەڵام بەغدا بەشە بودجەی كوردستانی كە 17%ی كۆی گشتی بودجەی عێراقە، نەنارد.

"بەغدا دەڵێت پارەی نەختی نییە، بەڵام پارەی نەختیان بۆ میلیشیا شیعەكان هەیە. هەر ئەندامێكی حەشدی شەعبی 800 دۆلار وەردەگرێت. پارە بۆ ئەوان هەیە، بەڵام بۆ پێشمەرگە نییە'' هەورامی وایگوت.

كاربەدەستەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند كە هەرێمی كوردستان لەسەر رێگەی سەربەخۆیی ئابوورییە بۆ ئەوەی بتوانێت هاوكاری هاووڵاتیانی و ئەو ئاوارانە بكات كە لە كوردستان نیشتەجێن.

هەورامی رەتیكردەوە كە كورد شەڕی داعش بقۆزنەوە بۆ فراوانخوازی ''ئێمە فراوانخواز نین. ئەوە مالیكی بوو، هەروەكو هاوڕێیەكم دەیگوت كە بە ئاشتیانە لەو ناوچانە كشایەوە. ئەگەر ئێمە لەوێ نەباین، داعش كەركووك و هەندێك ناوچەی دیكەشی داگیر دەكرد". هەروامی دەپرسێت "ئەگەر ئەو ناوچانە بەجێبهێڵین كێ جێگەمان دەگرێتەوە؟ داعش؟''.

ئەو هەروەها گوتی كە كورد شەڕی داعش لەبەرئەوە ناكەن تاوەكو پرۆژەی سەربەخۆیی كوردستان  پێشبخەن ''شەڕی داعش مانای ئەوە نییە كە كوردستان بۆ سەربەخۆیی شەڕ دەكات. ئەوە دوو مەسەلەی جیاوازە".

دیپلۆماتكارەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان هەروەها هۆشداری ئەوەی دا كە شكاندنی داعش مانای بڕانەوەی تیرۆر نییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست "تەنانەت ئەگەر داعشیش تێكبشكێنرێت، ئەوە كۆتایی تیرۆر نابێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست''. ئەو گوتی ''داعش دەردی نەخۆشیەكی گەورەتری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. نەخۆشیەكە ئەو سیستەمە شكستخواردووەیە كە ئێستا هەمانە. ئەوەی كە سنوورەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ راستیەكانی ناوچەكەدا ناگونجێن. ئەو سنوورانە رەنگدانەوەی خواست و ویستی خەڵكەكەی نین".

هەورامی گوتی ناوچە سوننەكان بەهۆی نەبوونی سەركردایەتیەوە زیانی گەورەیان بەركەوتووە. ئەوان هەر لە ئێستاوە خەمی سەردەمی دوای داعشیانە "ئەو پرسیار و نیگەرانیانەی كە سوننەكان هەیانە، ئەوەیە كە لە نێوان داعش و میلیشیا شیعەكان كامیان هەڵبژێرن! باشترین شت ئەوەیە كە دڵنیا بكرێنەوە كاتێك كە ناوچەكانیان ئازاد دەكرێت رێگە بدرێت خۆیان ناوچەكەیان بەڕێوەببەن و بیپارێزن".

هێمن هەورامی هەروەها رایگەیاند كە هەولێر دوای ئەوەی لە عێراق جیادەبێتەوە، دەتوانێت هاوكاری سوننەكان بكات بۆ ئەوەی داهاتوویەكی باشتریان هەبێت. دیپلۆماتەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لە واشنتن كرد سیاسەتێكی سەربەخۆیانە بەرامبەر بە كورد پێڕەو بكات و درك بەو راستییە بكات كە سنووری عێراق جارێكی دیكە لەسەر دەستی خەڵكی عێراق خۆیان كێشراوەتەوە.

"ئەمریكا هاوپەیمانێكی بەنرخی ئێمەیە و هیچ شتێك بەبێ راوێژ لەگەڵ ئەمریكا ناكەین، بەڵام بۆ ئەمریكا، راستییەكە ئەوەیە كە عێراق لەسەر ئە‌رزی واقیع ئێستا دابەشبووە. لەبەرئەوە هەر سیاسەتێك كە نكۆڵی لەم راستیە بكات و ئەو عێراقە تێكشكاوە نەناسێتەوە، ئەوە هاوكاری ئارامیی ناوچەكە ناكات".

هێمن هەورامی هەر لەو پانێلەدا زۆرتر مەبەستەكانی لەبارەی دابەشبوونی عێراق روونكردەوە و گوتی "لە ناوچە شیعەكاندا، شیعە شەڕ بۆ كێشانی نەخشەی ناوچەكەی خۆیان دەكەن. ئێمەش شەڕ دەكەین تا پارێزگاری لە سنوورەكانمان بكەین، بۆیە پێویستە هەموو لایەك هاوكاری سوننەكان بكەین، تاوەكو ئەوانیش سنوورەكانی خۆیان بپارێزن".

20/7/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان