بەهرۆز جەعفەر
یەکەم: ھەموو پەیوەندییەکی تورکیا و ئیسرائیل لەسەر حیسابی کوردی باکور و پەکەکەیە. چونکە فاکتەرە نێوخۆییەکان ھەمیشە ھۆکاری بەستنی پەیوەندیین لەگەڵ جیھانی دەرەوەدا. لە نەوەدەکاندا تێچووی شەڕی پەکەکە بۆ تورکیا ساڵانە (٨-١٠) ملیار دۆلار بو. ئیسرائیل باری تورکیای سووککرد.بە پوختی ئەم ڕێککەوتنە دژی پشتیوانی نێودەوڵەتی یە بۆ ڕۆژئاڤا. وە لەدەقەکانیشیدا نەوتراوە ئیسرائیل ئەمە بۆ تورکیا ئەکات، باسی ئەو شتانە کراوە کە تورکیا بۆ ئیسرائیلی ئەکات.
دووەم: خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە زۆربەیان بۆ چاوبەست کردنن. بەتایبەتی ئەوەی تورکیا ھاوکاری حەمماس نەکات. بەپێچەوانەوە قەتەر و تورکیا‌و سعودییەش لە (٢٠١٥) ەوە ئیش لەسەر ئەوە ئەکەن حەمماس لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندیی ستراتیجی ببەستێت. ھەروەکو یەکەمین جار بەسەرۆکایەتی "جیمی کارتەری سەرۆکی ئەمریکا لە ویلایەتی میریلاندی ئەمریکا ڕێککەوتننامەی کامپ داڤید-١٩٧٨ مۆرکرا لەنێوان میسر (وەک سەری جیھانی عەرەبی) لەگەڵ ئیسرائیل. ساڵی دوای ئەوەش خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەو بۆنەیەوە درایە
فاروق حه‌جی مسته‌فا
بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌رۆكی كوردستان مه‌سعود بارزانی، كاریگه‌ریی تایبه‌تی هه‌بوو بۆ سه‌ر ویژدانی كورد. بۆ یه‌كه‌مین جاره كورد هه‌ست ده‌كات بانگه‌وازه‌كه ئازادانه‌یه و له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئازاده‌وه رێچكه‌ی گرتووه. خۆ ره‌نگه بۆ یه‌كه‌مین جاریش بێت كه كورد هه‌ست ده‌كات، ئیدی له ژیانی سیاسیی خۆیدا، دوور له ترس و سڵه‌مینه‌وه، مافی بڕیاردانی چاره‌نووس پیاده ده‌كات. جێی داخه ئه‌گه‌ر جۆره ترسێكیش هه‌بێت، كه به هۆی هه‌ندێ كورده‌وه‌یه، كه سستی ده‌نوێنن و به‌هانه‌ی بێجێ ده‌هێننه‌وه و له‌بری كرۆك، به توێكڵی شتانه‌وه سه‌رقاڵن.
له راستیدا، گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی مافی مرۆڤ رێ له هیچ لایه‌نێك، كورد بێت یان لایه‌نی دی، ناگرێت كه زاتی گشت‌پرسیی هه‌بێت، تا په‌ی به راز و خواستی خه‌ڵك ببه‌ن. خۆ له وڵاتانی پێشكه‌وتوودا، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به بڕیارێك یان مه‌رسوومێكی سیادی یان كارێكی حكوومه‌ت، ده‌چن گشتپرسی ده‌كه‌ن. ئیدی ئێمه نازانین هه‌ندێ وڵاتانی دراوسێ بۆچی هێنده له‌و گشپرسییهی كورد نیگه‌رانن؟ پێشتر خه‌ڵكی كوردستان له رێی بزووتنه‌وه‌ی ریفراندۆمه‌وه، گشت‌پرسیی كردووه، كه هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێكی سه‌رتاسه‌ریی عیراقدا،
هێمن عەبدوڵڵا
تۆپبارانكردنی دەوروبەری سیدەكان و حاجی ئۆمەران لەلایەن ئێرانەوە رووداوی چاوەڕواننەكراو نییە. كارێك كراوە و ئێستا كاردانەوەی بەدوادا هاتووە. كاتێك حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و دوای ئەویش حیزبی دیموكراتی كوردستان لەسەر سنوور نمایشی سەربازییان دەكرد، پرسیاری كەمتر پرسراو بەڵام هەمیشە ئامادە ئەوەبوو كە بۆچی ئێران بێدەنگە؟ بەڵام پرسیاری ئەوەشی بەدوای خۆیدا دەهێنا كە: تاكەی تەڤگەری رۆژهەڵات لەبەر خاتری باشوور بێدەنگ بكرێت؟
لێدوانی نوێنەری حكومەتی كوردستان لە تاران، كە لەگەڵ دەستپێكردنی تۆپبارانەكان قسەی بۆ رووداو كرد، سەرنجڕاكێش بوون. چونكە قسەكانی دروست ئەوە بوون كە چاوەڕوان دەكرێت كاربەدەستێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر ئەو رووداوانە بیكات. جا مادام كاربەدەستانی ئێرانی لە میدیاكاندا وا بەڕاشكاوی قسە ناكەن، نازم دەباغ باش دەكات قسەكانی ئەوانمان بە كوردییەكی رەوان بۆ تەرجەمە دەكات. هۆشداریی تاران، وەك دەباغ بۆ رووداو باسی كرد، ئەوەیە كە رێككەوتنیان لەگەڵ هەولێر هەیە و نابێ باشووری كوردستان بۆ "تێكدانی ئاسایشی ئێران" بەكار بهێنرێ. ئەمەشیان لە رۆژانی رابردوودا لە جڤینی تایبەتدا بە سەركردایەتیی كوردستان گەیاندووە.
کارزان گلی
موراد قه‌ره‌یلان له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ستێرك كه له 22_6_2016 ئه‌نجامی داوه، به ئاشكرا حكوومه‌تی توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی 300 چه‌كداری گروپی تیرۆرستی داعشیان هێناوه بۆ جه‌زیره و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی باكوور، تا دژی په‌كه‌كه شه‌ڕیان پێ بكات. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی قه‌ره‌یلان ئه‌و سه‌ربازانه ده‌موچاویان پێچراوه و، به زمانی عه‌ره‌بیش قسه ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیادا، تا مانگی حه‌وته‌م په‌كه‌كه به‌رگرییه‌كی زۆر باشی ده‌كرد و، سه‌ربازانی توركیا نه‌یانتوانیبوو ئه‌و خه‌نده‌قانه‌ی كه په‌كه‌كه له باكوور هه‌ڵیكه‌ندبوو پڕ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له ماوه‌ی 3 مانگدا ئاڕاسته‌ی شه‌ڕ گۆڕا و ئیدی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا توانییان خه‌نده‌قه‌كان دابخه‌ن و ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌یش له ده‌ستی په‌كه‌كه وه‌ربگرنه‌وه كه پێشتر په‌كه‌كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ریاندا هه‌بوه.
ره‌جه‌ی ته‌ییب ئه‌ردۆگان و حكوومه‌تی توركی به ئاشكرا و به به‌ر چاوی میدیاكارانه‌وه ده‌ڵێن ئێمه پشتگیری له به‌ره‌ی نوسره ده‌كه‌ین له سووریا و چه‌كیان بۆ ده‌نێرین. ته‌نانه‌ت چه‌ندین جار ئه‌ردۆگان
شورش عزیز سورمێ
رۆژی ٢٣ حوزەیرانی ٢٠١٦ بوو بە رۆژێکی خەمناک بۆ ولاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا، ئەویش لە دوای ئەو دەنگدانەی کە لە بەریتانیا ئەنجام درا سەبارەت بە دەرچوونی لە یەکێتیی ئەوروپا، کە لە ئاکامدا لە %٥١.٩ دەنگدەران دەنگیان دا بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتییەکە، بەرامبەر بە %٤٨.١ دەنگ کە پاڵپشتی مانەوەیان دەکرد. دوای جەنگی جیھانیی دووەم خەونی (ئەدناوەر، دێگاسپەری، مۆنێت و شومان) ئەوەبوو کە یەکێتییەکی بەھێز لەنێوان ولاتانی ئەوروپادا دروست ببێت، بۆ ئەوەی جارێکی تر شەر و ناکۆکیی و تراژێدیا لە ئەوروپا روو نەداتەوە، بەلام بەداخەوە دوای زیاتر لە ٤٣ ساڵ لە ئەندامێتیی بەرتیانیا لەو یەکێتییە، خەونەکەیان بەرەو نەمان دەچێ. راستە شەر لە نێوان ئەو ولاتانەدا نەماوە، بەلام ناکۆکی و ململانێی سیاسی ھێشتا لە نێویاندا بەردەوامە. ئێستاش دوای تێپەڕبوونی شەست ساڵ بەسەر دروستبوونی بەردی بناغەی یەکێتیی ئەوروپا، ھەر ولاتێکی ئەندام لەو یەکێتییە بە شێوەیەکی جیاواز سیاسەتی دەرەوەی ولاتەکەی پەیرەو دەکات، بێ گوێدان بە بنەما یاساییەکان و بەرژەوەندیی وولاتانی تری یەکێتییەکە، کە ئەمەش بۆتە ھۆی نەبوونی سیاسەتێکی ھاوبەش لەنێوان ولاتانی ئەندام.
دلشاد میران
به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی هه‌رێمی كوردستان تێی كه‌وتووه، زۆر جار له‌ناو سیاسییه‌كانی كورد و و هاووڵاتییان تا لایه‌نه‌كانی تریش، ده‌نگ به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به هیوای ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه ئابوورییه كه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆری هه‌یه به پرسی مووچه‌ی خه‌ڵكه‌وه. ئه‌م بۆچوونه یاخود له نه‌زانینه‌وه هاتووه، یا خۆ هه‌ڵخه‌له‌تاندنه، به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌بڕیوه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ریم نه‌وتی فرۆشتووه به‌بێ ئاگاداریی به‌غدا، فرۆشتنی نه‌وت له رێگای بۆڕیی نه‌وتی كوردستان ده‌ستی پێ نه‌كرد تا شه‌ش مانگ پاش بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه. ئه‌مه‌یش راگه‌یاندنی شه‌ڕه، شه‌ڕێكی ئابووریی سه‌خته ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر كوردستاندا سه‌پێنراوه، شه‌ڕێكه بۆ رێگه‌گرتن له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه نه‌ك ته‌نها به‌غدا، لایه‌نی تری ناوخۆیی و ده‌ره‌كییش تێیدا به‌شدارن. بڕینی بودجه و رێگه‌گرتن له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وت و هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێم و ناكۆكیی سیاسیی ناوخۆیی، ئامرازی ئه‌م شه‌ڕه‌ن.
له كاتی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق، حكوومه‌تی به‌غدا هه‌موو رێگایه‌كی گرته به‌ر بۆ سه‌ركوتكردنی داخوازیی سه‌ربه‌خۆیی كورد، هه‌ر له گرتن و كوشتن و به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كوردستانییه خاوه‌ن نه‌وته‌كانی وه‌كو كه‌ركووك و مووسڵه‌وه بگره، تا
رەزا شوان
تا ئیستا دوو جاری تر .. باسم لەوە کرد کە پیلانێک لە دژی دابڕانی کەرکوک لە کوردستان لە لایەن نەیارانی کوردەوە لە ئارادایە .. لە (١١ ی/ مای/ ٢٠١٥) دا، لە ژێر ناوی ( پیلانێک لە دژی کەرکوک لە ئارادایە ) لە سایتە کوردییەکاندا بڵاوم کردەوە .. ئاماژە بەوە کرد، کە نەیارانی دژی گەڕانەوەی کەرکوک بۆ باوەشی کوردستان، بە پاڵپشتی دەوڵەتە ناوچەییەکان پشتگیری لە بیرۆکەی ( هەرێمی کەرکوک ) ی سەربەخۆ دەکەن .. ئەوە بوو ( حەسەن تۆران ) جێگری بەرەی تورکمانی و ئەندامی پەڕلەمانی عێراق، پار (٢٠١٥ ) ئەم باسەی وروژاند، عەرەبە شۆڤێنییەکانی کەرکوکیش پاڵپشتی لەم پرۆژەیە دەکەن .. ئێستا ئەم پرۆژەیە ( هەرێمی کەرکوک ) ی سەبەخۆ بە ئاشکرا باسی لێدەکرێت، پرۆژەكەش، پرۆژەیەکی تورکییە و پاڵپشتی لێدەکات، بۆ دابڕینی کەرکوک لە کوردستان .
کوا دەنگ و هەڵوێستی ئەو پارتە کوردییە دەسەڵاتدارانەی کوردستان، کە لە کاتی بانگەشەکانی هەڵبژاردنەکاندا، درۆشمی ( کەرکوک دڵی کوردستانە ) و ( کەرکوک قودسی کوردستانە ) یان بە گوێی خەڵکی کوردستان، تایبەتیش بە گوێی کەرکوکییەکاندا دەدا ؟! .. ئەی ئێوە
رابرت بی تلیس
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی: كلاسیك و مۆدێرن
جگه له‌و ئه‌سڵه زێدهوێژانه و دڵنشینه له سه‌ره‌تای كتێبی “ما بعد الطبیعه” دا كه ده‌ڵێ: “هه‌موو مرۆڤه‌كان به پێی سروشتیان خوازیاری زانستن”، به‌ناوبانگترین وته‌ی ئه‌ره‌ستوو ئه‌م وته‌یه‌ی له ناو كتێبی سیاسه‌تدایه كه ده‌ڵێ: “مرۆڤ به پێی سروشته‌كه‌ی حه‌یوانێكی سیاسییه”.(Aristotle 1997, 1253a3). ره‌نگه ئه‌م رسته‌یه زیاتر له‌وه‌ی لێی تێبگه‌ن، پشتی پێ ده‌به‌سترێ. ئه‌گه‌ر واتای ئه‌م رسته‌یه روون بكه‌ینه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێ كه به ئاشكرا هه‌ڵه‌یه. ئه‌م وته‌یه‌ی ئه‌ره‌ستوو به‌لای ئێمه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی ئاشكرایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هزری سیاسیی ئێمه، ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تاییترین و ئاشكراترین ئاستی خۆیدا، هه‌ڵگری تێڕوانینێك بۆ سیاسه‌ته كه له بنه‌ڕه‌ت دا جیاوازه له‌گه‌ڵ تێڕوانینی ئه‌ره‌ستوو بۆ سیاسه‌ت. له‌م به‌شه دا ئێمه تێگیشتنی ئه‌ره‌ستوو له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی، و جێگرێكی مۆدێرن و ئاشنا، واتا لیبرالیسم، له‌به‌ر یه‌ك رۆدهنێین.
تێڕوانینی كلاسیك بۆ سیاسه‌ت: تیۆریی ئه‌ره‌ستوو
مه‌به‌ستی ئه‌ره‌ستوو چ بوو كاتێك دهیكوت ئێمه به پێی سروشتمان سیاسیین؟ فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی ئه‌ره‌ستوو، له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌یه‌كی گشتی تر و ئاراستهبهندیی
عادل باخەوان
كچە خوێندكارێكی بەریتانی، بە ریشە كورد، كە نامەی دكتۆراكەی لەسەر پرسی كورد ئامادە دەكات، هەفتەی رابردوو رووبەڕووی پرسیارێكی گرنگی كردمەوە: تا چەند ئیسلام بەرپرسە لە دواكەوتنی پرسی كورد؟ بایەخی ئەم پرسیارە لەوەدایە كە ئێمە دەباتەوە سەر پرسیاری: ئیسلام چییە و چۆن ناسیۆنالیزمی كوردی مامەڵەی لەگەڵ ئیسلامدا كردووە؟ بێگومان من لێرەدا ناتوانم پێناسەی ناسیۆنالیزمی كوردی بكەم و ئەمە هەڵدەگرم بۆ كات و شوێنێكی دیكە و راستەوخۆ دەڕۆمە سەر خودی پرسیارەكە و ناوەڕۆكە ئاڵۆزەكەی.
خەیاڵدانی كۆلێكتڤی ناسیۆنالیزمی كوردی مەخزەنێكی لێوانلێوە لە "بڕیاری پێشینە" و یەكێكیش لەوانە بریتییە لە تاوانباركردنی ئیسلام بەوەی كە بەرپرسیارە لە دواكەوتنی پرسی سیاسیی كورد. من نەك هەر بۆچوونەكەم پێ هەڵەیە، بەڵكو میتۆدی گەیشتن بەو بۆچوون و دەرئەنجامەشم پێ هەڵەیە. ئیسلام ستراكتۆرێكی بەستراكتۆركراوی ستراكتۆر دروستكەر نییە تا بەشێوەیەكی ترانساندانس بێت و پرسی نەتەوەیەك بەرز بكاتەوە بۆ ئاسمان و پرسی نەتەوەیەكی دیكە غەرقی نێو دەریاكان بكات. ئیسلام وەك ئاینێكی یونیڤێرسال، دۆستی نەتەوەیەك نییە و دوژمنی نەتەوەیەكی دیكە، كولتوری نەتەوەیەك نییە و دژە كولتوری نەتەوەیەكی دیكە.
فه‌رید زامدار
له‌نێوان ساڵانی (1975 و 1976)ی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، دوای نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول و گه‌ڕانه‌وه‌مان به‌ناچاری بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عس، كه‌وتینه ناو بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و بووینه هاووڵاتییه‌كی عێراقیی پله دوو.
به‌حوكمی ئه‌وه‌ی من هێشتا هه‌ر له ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی (م.ل) بووم، شه‌هید ڕه‌نجبه‌ر لێپرسراوم بوو، ناوه ناوه له هه‌ولێر یه‌كترمان ده‌دیت، ڕێنماییه‌كانی ڕێكخستن وابوو، ده‌بوایه ته‌نیا دوو كه‌س یه‌كتر بناسن، هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا شه‌هید (جه‌میل) ده‌ستگیر كرا و پاشان ئازاد كرا و هاته لام و پێی ڕاگه‌یاندنم كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه بكه‌م، هێنده‌ی نه‌برد شه‌هید (جه‌میل) بۆ جاری دووه‌م ده‌ستگیر كرا و حوكم درا تا ساڵی (1979) به لێبوردنی گشتی خۆی و چه‌ند هاوڕێیه‌كی دیكه‌ی ئازاد كران، له‌وان (ئه‌رسه‌لان بایز و جه‌بار فه‌رمان و فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر) و چه‌ندانێكی دیكه.
دوای ده‌ستگیركرانی شه‌هید (جه‌میل) بۆ جاری دووه‌م چوومه ناو ڕێكخستنه‌كانی (كۆمیته‌ی راپه‌ڕین)ی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان له شاری هه‌ولێر و سه‌رله‌نوێ ده‌ستم به خه‌باتی نهێنیی ناوشار كرد و ڕۆژانه و بگره شه‌وانیش له‌گه‌ڵ برا و هاوڕێی دێرینم ئازاد جوندیانی
هێمن عەبدوڵڵا
ئەو تەرحەی دكتۆر نەجمەدین بۆ بەهەرێمكردنی كەركووك كردوویەتی، هێندەی كاردانەوەی سۆزدارانەی بەدوای خۆیدا هێناوە، هێندە هەڵسەنگاندنی ژیرانەی بۆ نەكراوە. لە پەنجا ساڵی رابردوودا سەبارەت بە كەركووك، كورد بە سیاسی و رۆشنبیر و شارەزا و ناشارەزاوە، هێندەی بە دڵ بیری كردووەتەوە هێندە بە عەقڵ هەنگاوی نەهاویشتووە. ئێستا كاتی ئەوەیە نوقورچێك لەخۆمان بگرین و خەواڵوویی دەرماگیریی كوێرانە بەرمانبدات.
جارێ بەر لە هەموو شتێك كەركووكی پەنجاكان و شەستەكان و نیوەی یەكەمی حەفتاكانیش گوزەشت. خۆ دەمێكە گوتوومانە "نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لە خوانە". ئێستا كەركووك شاری كورد و توركمان و عەرەبە و كەسیش ئەم واقیعە نوێیەی پێ ناگۆڕدرێت. جا مرۆڤی عاقڵ مامەڵە لەگەڵ واقیعدا دەكات نەك لەگەڵ ئەو فانتازیایەی حەزی دەكرد واقیع بێت. پارێزگاری كەركووكیش مامەڵە لەگەڵ واقیعە نوێیەكەدا دەكات و ئەوەی دەیڵێت ئەوەیە كە دەكرێ بكرێت نەك ئەوەی دەبووایە بكرێت.
كەس ئەو راستییەی بیرناچێتەوە كە شۆڕشی كوردستان لە حەفتاكاندا لەسەر كەركووك تێكچوو. دكتۆر نەجمەدین كە خۆی ماوەیەكی ئەگەر كورتیش بێت لە ئەمریكا هاوەڵی مەلا مستەفا بووە، باش دەزانێت ئەو پیاوە چەند هەستیار بووە لەسەر كوردستانیبوونی كەركووك. بەڕادەیەك كە مەرگی شۆڕش و خەباتی چەندین ساڵەی خۆی دیت، بەڵام رازی نەبوو كەركووك بكاتە ناوچەی
فرانسیس ریچاردۆنی دیپلۆماتكار و باڵیۆزی ئەمریكا بووە لە چەندین وڵات، لەوانەش میسر، فیلیپین، ئەفغانستان و دواتریش لە 2011 بۆ 2014 لە توركیا. هەر بۆیە شارەزای كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ریچاردۆنی یەكێك بوو لە میوانانی ئاهەنگی دەرچوونی خولێكی نوێی قوتابیانی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی كە هەفتەی كۆتایی مانگی رابردوو لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو. (تۆڕی میدیایی رووداو) لەوێ ئەم هەڤپەیڤینەی لەگەڵ سازكرد.
رووداو: لەوكاتەی كە تۆ لێرەی، عێراق بەناو ژمارەیەك كێشەدا دەڕوات، ژمارەیەك كەسیش پێیانوایە یەكێتیی عێراق بە كردەوە نەماوە، ئایا پێتوایە عێراق هێشتاش دەتوانێت یەكێتی خۆی بپارێزێت؟
فرانسیس ریچاردۆنی: بەڵێ، بە وشەیەكی سادە بەڵێ، بەڵام ئێوەی عێراقی، جا لە كوردستانی عێراق بن یان بەشەكانی دیكە، دەبێ روونی بكەنەوە مەبەستتان لەوە چییە، دەبێ خۆتان داهاتووتان دەستنیشان بكەن و بونیادی بنێن. وەك گوتت، ماوەی چەندین ساڵ وەك
رەزا شوان
لە ئەمڕۆدا، زۆر دەربارەی ( نێرگزی ) دەبیستین، دەڵێن فڵان کوڕ یا فڵانە کچ نێرگزییە .. زیاتریش لە نەخۆشییەکانی تر، پزیشکانی دەروونی و دەروونناسان پێوەی سەرقاڵن .. بە دەیان لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی پراکتیکی و تاقیکردنەوەی زانیاری لە لایەن پسپۆران و شارەزایانی ئەم بوارەوە ئەنجام دراون .. جەخت لەسەر ئەم راستییە دەکەنەوە کە تووشبووان بە نێرگزی لە جیهاندا لە زیادبووندایە .. بە زۆریش لە نێو لاوان‌دا، بە تایبەتیش لە نێو لاوانی وڵاتانی رۆژئاوادا .. شارەزەییان رێژەی تووشبووان بە نێرگزی لە (١ % ) دادەنێن .. ئەم رێژەیەش بە پێی وڵاتان و چۆنییەتی گۆشکردن و پەروەردەکردن و پێگەیاندنی و رێنمایی و ئاراسەکردنی منداڵان و، باردۆخی خێزانی و، ژینگەی کۆمەڵایەتی و، ئابووری لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر جیاوازی هەیە .. تەنانەت پلەی تووشبوون لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیوازی هەیە .
نێرگزی چییە ..؟ ئەم زاراوەیە لە چییەوە هاتووە .. ؟ :
نێرگزی زاراوەیەکە، بە واتا زیادەڕۆیی لە خۆخۆشەویستی و سەرسامبوون بە خود، تا رادەی خۆئەوینداری .. زیادەڕۆییە لە بە خۆنازین و لە گەورەکردنی چەمکی خود .. نێرگزی هێندەش خۆی بە باڵا و گەورە دەزانێت تا ئەو رادەیەی کە بە ( شێـتی گەورەیـی ) ناودەبرێت ..
سەنتەری كارنیگی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ كاری لەپێشینەی زۆربەی ئەو لایەنانەیە كە لە شەڕی دژی داعشدا بەشدارن. حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە لایەنێكی سەرەكی ئەم شەڕەن، بەڵام ئەگەری كەمە حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكەكانی پێشمەرگە بنێرێتە نێو سەنتەری شارەكە، لە كاتێكدا زۆربەی دانیشتووانی شارەكە عەرەبی سوننەن و ناوچەیەكی دیاریكراویش لە شارەكەدا نییە كە كورد وەكوو بەشێك لە ناوچەكانی خۆی سەیری بكات، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت كورد بیر لە دروستكردنی ژینگەیەكی سیاسی لە مووسڵی دوای دەركردنی داعشدا بكاتەوە. هەر لە ئێستاوە كورد پێشبینی دروستبوونی بۆشاییەكی سیاسی لەم شارەدا دەكات كە دەبێت پلانی بۆ دابنرێت، لەم پلانەشدا كورد بە دوای سێ ئەولەویەتدا دەگەڕێت:
یەكەم: كورد نایەوێت داعش لە هیچ فۆرمێكدا لە نزیك سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بمێنێتەوە، هەر بۆیە كێشەكە تەنیا شكستهێنان بە داعش نییە، بەڵكو كورد دەیەوێت گەرەنتی ئەوەش بكات كە جارێكی دیكە داعش لە نزیك سنوورەكانی كوردستان سەرهەڵنەداتەوە.
دووەم: كورد نایەوێت حكومەتی ناوەندی، بە تایبەتیش ملیشیا شیعەكانی حەشدی شەعبی، گرتنەوەی مووسڵ وەكوو هەلێك بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆیان لەو پارێزگایە بقۆزنەوە.
The National Interest
هێرشە نێودەوڵەتییەكان بە سەركردایەتی ئەمریكا- لە یۆگوسلاڤیا، ئەفغانستان و عێراق- ئەو راستییەیان ئاشكرا كرد كە واشنتن مەیلێكی ئەوتۆی بۆ گۆڕینی رژێم و بەدیموكراتیكردن بەهۆی گوشاری دەرەكی نییە، بەڵكو بەردەوام پێی باشتر بووە دۆخە باوە نێودەوڵەتییەكەی سنوورەكان بپارێزێت (كە رەنگە جودابوونەوەی كۆسۆڤۆ لە سربیا تاكە حاڵەتی بەدەر لەم رێسایە بێت).
لە سێ لەسەر چواری حاڵەتەكانی دەستێوەردانی دەرەكیدا هیچ سنوورێك دەستكاری نەكراوە و دانیش بە داواكاریی جیابوونەوەدا نەنراوە. لەم چوار حاڵەتە، لە دوو حاڵەتیاندا كۆمەڵگای نێودەوڵەتی (بە سەركردایەتی ئەمریكا) جۆرێك لە سیستەمی فیدراڵییان بەسەر وڵاتاندا سەپاندووە كە ئەمەش خۆی بەشێكە لە پێكەوە ژیانی زۆرەملێی كۆمەڵگا ئاینی و ئیتنیكە جیاوازەكان.
ساڵی 1995، بۆسنی هێرزگۆڤینا بووە وڵاتێكی كۆنفیدراڵی كە تێیدا سێ گەلی جیاواز بەسەر دوو هەرێمدا دابەش بوون، ئەگەرچی سربەكانی بۆسنە لە گشتپرسییەكەی 1991دا خواستی خۆیان بۆ مانەوە لە چوارچێوەی یۆگوسلاڤیادا دەربڕی، ساڵی 1992یش بەفەرمی بایكۆتی گشتپرسی سەربەخۆیی بۆسنەیان كرد.