فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

شورش عزیز سورمێ

رۆژی ٢٣ حوزەیرانی ٢٠١٦ بوو بە رۆژێکی خەمناک بۆ ولاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا، ئەویش لە دوای ئەو دەنگدانەی کە لە بەریتانیا ئەنجام درا سەبارەت بە دەرچوونی لە یەکێتیی ئەوروپا، کە لە ئاکامدا لە %٥١.٩ دەنگدەران دەنگیان دا بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتییەکە، بەرامبەر بە %٤٨.١ دەنگ کە پاڵپشتی مانەوەیان دەکرد. دوای جەنگی جیھانیی دووەم خەونی (ئەدناوەر، دێگاسپەری، مۆنێت و شومان) ئەوەبوو کە یەکێتییەکی بەھێز لەنێوان ولاتانی ئەوروپادا دروست ببێت، بۆ ئەوەی جارێکی تر شەر و ناکۆکیی و تراژێدیا لە ئەوروپا روو نەداتەوە، بەلام بەداخەوە دوای زیاتر لە ٤٣ ساڵ لە ئەندامێتیی بەرتیانیا لەو یەکێتییە، خەونەکەیان بەرەو نەمان دەچێ. راستە شەر لە نێوان ئەو ولاتانەدا نەماوە،‌ بەلام ناکۆکی و ململانێی سیاسی ھێشتا لە نێویاندا بەردەوامە. ئێستاش دوای تێپەڕبوونی شەست ساڵ بەسەر دروستبوونی بەردی بناغەی یەکێتیی ئەوروپا، ھەر ولاتێکی ئەندام لەو یەکێتییە بە شێوەیەکی جیاواز سیاسەتی دەرەوەی ولاتەکەی پەیرەو دەکات، بێ گوێدان بە بنەما یاساییەکان و بەرژەوەندیی وولاتانی تری یەکێتییەکە، کە ئەمەش بۆتە ھۆی نەبوونی سیاسەتێکی ھاوبەش لەنێوان ولاتانی ئەندام.

لە راستیدا بوونی ئەو ناکۆکییانە لەنێوان ولاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا، کاردانەوەیەکی نەرێنیان ھەبووە لەسەر دابەشبوونی ئەوروپا بۆ دوو بەش، کە ئەوانیش ئەوروپای رۆژاوا و رۆژھەلاتە، لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانیان. ھاوکات گۆرانکارییەکانی ئەم دواییەی رۆژھەلاتی ناوینیش، کاریگەرییەکی زۆری ھەبوو لەسەر ئاڵۆزترکردنی کێشەکانی نێوان ولاتانی ئەوروپا، بەتایبەتیش کێشەی ھاتنی بەلێشاوی کۆچبەران کە بووە ھۆی تێکچوونی پەیوەندیی نێوان ئیتالیا و فەرەنسا و ئەلمانیا و نەمسا. ھاتنی بەکۆمەلی پەنابەرانی نایاسایی لە ولاتانی باکووری ئەفریقا بۆ ئیتالیا و دواتر رێگەدان بە چوونیان بۆ ولاتانی تری ئەوروپا بەتایبەتیش فەرەنسا، کە حکوومەتی ئەو ولاتەی زۆر نیگەران کرد، تا گەیشتە ئەو رادەیەی حکوومەتی فەرەنسا رێگە لەو شەمەندەفەرانە بگرێت کە لە ئیتالیاوە بەرەو ولاتەکەی بەرێ دەکەون، لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەری نایاساییان ھەلگرتبوو.

ھەروەھا نەبوونی سیاسەتێکی دەرەکیی ھاوبەش لەنێوان ولاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا، پەیوەندییەکانی نێوانیانی زیاتر ئاڵۆز کردبوو، بەتایبەتیش لە مەسەلەی بەرەنگاربوونەوەی شەر لە سووریا و دروستبوونی داعش. ئەو ناکۆکییانەی نێوانی ولاتانی ئەوروپا زیاتر لەو کاتەدا دەرکەوت، کاتێک بەریتانیا و فەرەنسا و ئیتالیا ھەلوێستی خۆیان پیشان دا لە پالپشتیکردنی ‌ بریاری ئەنجومەنی ئاسایش، لەمەر مەسەلەی شەری لیبیا، و دواتر خۆ دوورەپەرێز راگرتنی ئەلمانیا لەم مەسەلەیە، ئەمانە ھەموو بوونە ھۆی دەرخستنی نەبوونی ئەو سیاسەتە ھاوبەشەی نێوان ولاتانی یەکێتیی ئەوروپا. جگە لەمە حاڵی حازر ئەوروپا لە قۆناغێکی دوودڵیدا دەژی، بەھۆی نەبوونی گونجاندن نەک تەنھا لە سیاسەتی دەرەوەدا بەلکو لە سیاسەتی نێوخۆشدا، چونکە لەگەل رووداوەکانی ئەم دواییەی رۆژھەلاتی ناوین ئایندەی سیاسی و ئابووریی ئەوروپا بە نادیاری مایەوە، ھەر لە ترسی ئەمەشە ولاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا ناتوانن بەیەکگرتوویی ھەلوێست و بریارێکی ھاوسەنگ و یەکگرتوو دەربکەن، نەوەک لەدوای تەواوبوونی بارودۆخەکەدا بە زەرەر بۆ ئەوروپا بگەرێتەوە. کەچی دەنگدانەکەی ئەم دواییەی بەریتانیا و دەرچوونی بە یەکجاری لە یەکێتییەکە کاردانەوەی زیاتری لەسەر باری ئابووریی نێوخۆی ولاتەکە و یەکێتیی ئەوروپا دەکات، ئەمە جگە لە لەدەستدانی ئەو پێگەیەی کە ھاوولاتیانی بەریتانی ھەیانبوو لەنێو ولاتانی تری ئەندام لە ئەوروپا، چونکە لەمەودوا ولاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە بە چاوێکی ترەوە دەڕواننە ھاوولاتیانی بەریتانیا، ئەمە جگە لە ئاڵۆزبوونی رێگەکانی ھاتوچۆی ھاوولاتیانی بەریتانیا بۆ ولاتانی ئەوروپا. بەڵام مەترسیی تری ئەم دەنگدانە نەخوازراوە بۆ یەکێتیی ئەوروپا، ھاندانی رێکخراو و گرووپی رەگەزپەرستی و توندرەوە ترە بۆ ھەڵقۆزتنەوەی ئەو ئەنجامەی بەریتانیایە، بۆ ئەوەی ئەوانیش داوای ئەنجامدانی دەنگدانێکی لەم شێوەیە بکەن. ئەوەبوو ھەر لە دوای دەنگدانەکەی بەریتانیا، سەرۆکی ھۆلەندا کە دژ بە کۆچبەرانە ئەویش داوای ئەنجامدانی ریفراندۆم کرد بۆ جیابوونەوەیان لە یەکێتیی ئەوروپا، بە بیانووی ئەوەی کە دەبێت ھۆلەندا بە تەنھا کاروباری ناوخۆی ولاتەکەی بەرێوە ببات.

ھەروەھا پارتی بەرەی نیشتیمانیی راستی فەرەنساش داوای ئەنجامدانی ھەمان ریفراندومی کرد لە ولاتەکەی. ئێستاش گەراندنەوەی متمانە بە مانەوەی یەکێتیەکی پتەو لەنێوان ولاتانی ئەوروپا، ئەرکی سەرەکیی حکوومەتەکانی ولاتانی یەکێتیی ئەوروپایە.

25/6/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان