فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هێمن عەبدوڵڵا

ئەو تەرحەی دكتۆر نەجمەدین بۆ بەهەرێمكردنی كەركووك كردوویەتی، هێندەی كاردانەوەی سۆزدارانەی بەدوای خۆیدا هێناوە، هێندە هەڵسەنگاندنی ژیرانەی بۆ نەكراوە. لە پەنجا ساڵی رابردوودا سەبارەت بە كەركووك، كورد بە سیاسی و رۆشنبیر و شارەزا و ناشارەزاوە، هێندەی بە دڵ بیری كردووەتەوە هێندە بە عەقڵ هەنگاوی نەهاویشتووە. ئێستا كاتی ئەوەیە نوقورچێك لەخۆمان بگرین و خەواڵوویی دەرماگیریی كوێرانە بەرمانبدات.

جارێ بەر لە هەموو شتێك كەركووكی پەنجاكان و شەستەكان و نیوەی یەكەمی حەفتاكانیش گوزەشت. خۆ دەمێكە گوتوومانە "نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لە خوانە". ئێستا كەركووك شاری كورد و توركمان و عەرەبە و كەسیش ئەم واقیعە نوێیەی پێ ناگۆڕدرێت. جا مرۆڤی عاقڵ مامەڵە لەگەڵ واقیعدا دەكات نەك لەگەڵ ئەو فانتازیایەی حەزی دەكرد واقیع بێت. پارێزگاری كەركووكیش مامەڵە لەگەڵ واقیعە نوێیەكەدا دەكات و ئەوەی دەیڵێت ئەوەیە كە دەكرێ بكرێت نەك ئەوەی دەبووایە بكرێت.

كەس ئەو راستییەی بیرناچێتەوە كە شۆڕشی كوردستان لە حەفتاكاندا لەسەر كەركووك تێكچوو. دكتۆر نەجمەدین كە خۆی ماوەیەكی ئەگەر كورتیش بێت لە ئەمریكا هاوەڵی مەلا مستەفا بووە، باش دەزانێت ئەو پیاوە چەند هەستیار بووە لەسەر كوردستانیبوونی كەركووك. بەڕادەیەك كە مەرگی شۆڕش و خەباتی چەندین ساڵەی خۆی دیت، بەڵام رازی نەبوو كەركووك بكاتە ناوچەی ناكۆكی لەسەر و گومان لەسەر كوردستانیبوونی دروست بكات. بەڵام ئەو رووداوانەی لە هەشتاكان و نەوەتەكاندا لە كەركووك روویاندا و هێشتاش لەلایەن بەغداوە بە سیاسەتێكی پشوودرێژانە بۆ تەعریبكردنی كەركووك پراكتیزە دەكرێن، پیشانی دەدات تا رۆژێك زووتر كەركووك لە بەغدا داببڕێندرێت رۆژێك زووتر رێگە لە لەدەستچوونی یەكجاریی كەركووك دەگیرێت.

ئەوانەی دژی بیرۆكەی بەهەرێمكردنی كەركووكن دەڵێن ئەم هەنگاوە كەركووك لە هەولێر دووردەخاتەوە، بەڵام بۆچی دیوی دیكەی واقیعەكە نەبینین؟ بۆچی وا بیرنەكەینەوە ئەگەر كەركووك ببێتە هەرێم، چیدیكە هەموو وردەكارییەكانی لە بەغداوە نەخشەیان بۆ داناڕێژرێت و كەركووكییەكان بۆخۆیان دەبنە خاوەنی بڕیار لەسەر ئایندەی خۆیان؟ دوورخستنەوەی كەركووك لە بەغدا دروست ئەو شتەیە كە هەموو كورد دەبێ هەوڵی بۆ بدەن، بەڵام بۆ نزیكخستنەوەشی لە هەولێر دەبێ بیركردنەوەیان لەگەڵ واقیعە تازەكەی كەركووكدا بگونجێنین. واتە دەبێ توركمان و عەرەبی كەركووكیش هەست بكەن قازانجیان لەوەدایە سەر بە هەولێر بن نەك سەر بە بەغدا.

لە بەرنامەی بەهێمنی و پێشتریش لە تۆپ ستۆریدا لە رادیۆ و تەلەڤزیۆنی رووداو بایەخی تایبەتم بە كەركووك و كەركووكییەكان داوە. قسەی بەشداربووێكی عەرەبی یەكێك لە بەرنامەكانم قەت بیرناچێت كە گوتی: “هەركاتێك عەگال بەسەرێكم لە پەرلەمانی كوردستاندا دیت، پشتیوانی لە یەكگرتنی كەركووك و هەولێر دەكەم”. با لەخۆمان بپرسین: لەو ساڵانەدا چیمان كردووە بۆئەوەی توركمان و عەرەب هەستبكەن لە كوردستان هاووڵاتیی پلە دوو نین و وەك كورد چانسی ئەوەیان هەیە ببنە هەموو شتێك؟ شتەكە روونە و پێویستی بە شیكردنەوە نییە: كاتێك هەست نەكەم وەك تۆ خاوەنماڵم، بە چ روویەكەوە داوام لێدەكەی هاوماڵیت لەگەڵ بكەم؟

ئارگومێنتێكی دیكەی ئەوانەی لەگەڵ دابڕاندنی كەركووك لە بەغدا و كردنی بە هەرێمێكی جیاواز نین، ئەوەیە كە خەریكە دەوڵەتی كوردستان دروستدەبێت، كەچی باسی دروستكردنی هەرێمی نوێ دەكرێت. ئەگەر قسەی دڵی منتان دەوێت، من بڕوام وایە باشووری كوردستان لە سێ هەرێم پێكدێت كە ناكرێ یەك یەكەی كارگێڕی بەڕێوەیان ببات. ئەوانیش هەرێمی زەرد و هەرێمی سەوز-نیلی و هەرێمی كەركووكن. بۆیەش لە خەیاڵی خۆمدا ئارەزووی ئەوە دەكەم رۆژێك لە رۆژان دەوڵەتی كوردستانی فیدراڵ لەنێوان ئەو سێ هەرێمەدا پێكبێت.

13/6/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان