دلشاد میران
به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی هه‌رێمی كوردستان تێی كه‌وتووه، زۆر جار له‌ناو سیاسییه‌كانی كورد و و هاووڵاتییان تا لایه‌نه‌كانی تریش، ده‌نگ به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به هیوای ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه ئابوورییه كه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆری هه‌یه به پرسی مووچه‌ی خه‌ڵكه‌وه. ئه‌م بۆچوونه یاخود له نه‌زانینه‌وه هاتووه، یا خۆ هه‌ڵخه‌له‌تاندنه، به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌بڕیوه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ریم نه‌وتی فرۆشتووه به‌بێ ئاگاداریی به‌غدا، فرۆشتنی نه‌وت له رێگای بۆڕیی نه‌وتی كوردستان ده‌ستی پێ نه‌كرد تا شه‌ش مانگ پاش بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه. ئه‌مه‌یش راگه‌یاندنی شه‌ڕه، شه‌ڕێكی ئابووریی سه‌خته ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر كوردستاندا سه‌پێنراوه، شه‌ڕێكه بۆ رێگه‌گرتن له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه نه‌ك ته‌نها به‌غدا، لایه‌نی تری ناوخۆیی و ده‌ره‌كییش تێیدا به‌شدارن. بڕینی بودجه و رێگه‌گرتن له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وت و هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێم و ناكۆكیی سیاسیی ناوخۆیی، ئامرازی ئه‌م شه‌ڕه‌ن.
له كاتی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق، حكوومه‌تی به‌غدا هه‌موو رێگایه‌كی گرته به‌ر بۆ سه‌ركوتكردنی داخوازیی سه‌ربه‌خۆیی كورد، هه‌ر له گرتن و كوشتن و به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كوردستانییه خاوه‌ن نه‌وته‌كانی وه‌كو كه‌ركووك و مووسڵه‌وه بگره، تا ده‌گات به شه‌ڕی كیمیایی و ئه‌نفال و... هتد. به‌مه‌ش نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو ده‌رگای به‌رامبه‌ر به بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی ئابووری له ناوچه‌كاندا داخستبوو. له كاتی حكوومه‌ته‌كانی پێشوو، هه‌موو ناوچه كوردییه‌كانی ئه‌مڕۆی ناو سنووری هه‌رێم له بواری كه‌رتی وزه و پیشه‌سازی و تا رێگاوبانیش، به‌ته‌واوی پشتگوێ خرابوون بۆ ئه‌وه‌ی شتێك دروست نه‌بێت به ناوی ژێرخانی ئابووریی ناوچه‌كانی كوردستان. ئێسته به‌غدا به هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی به‌سه‌ر باری سیاسیی عێراقدا هاتووه پاش ساڵی 2003 و به‌هێزبوونی پێگه‌ی كورد چ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و چ له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهاندا، ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ی كه حكوومه‌ته‌كانی رابردوو به‌سه‌ر كورددا هه‌یبوون، ئێسته له به‌رده‌ست به‌غدا ده‌رچووه. ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست به‌غدا ماوه، ته‌نها فشاری ئابوورییه بۆ دانانی كۆسپ و راگرتنی پرۆسه‌ی رۆیشتن به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆبوونی سیاسیی ته‌واو. ئه‌گینا ئه‌گه‌ر به‌غدا بیویستایه و نیازی پاكی هه‌بوایه، ده‌یتوانی به ڕێگه‌ی ده‌ستووری ئه‌م كێشانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكردایه.
سه‌پاندنی دیموكراسی به‌سه‌ر عێراق و هه‌ڵبژاردن و فره‌حزبی، مانای ئه‌وه نییه كه عه‌قڵیه‌ت و بۆچوونه‌كانی نوخبه‌ی سیاسیی عه‌ره‌بی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له به‌غدا به هه‌موو رهوتهكانیهوه، گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتبێت، به‌ڵكو هه‌مان عه‌قڵیه‌تی جاران له كاردایه كه به‌رهه‌می ساڵه‌ها ساڵی شێوه‌ی حوكمڕانیی ده‌وڵه‌تی عێراقه به‌رامبه‌ر به كورد.
عه‌مار حه‌كیم كه ره‌نگه نزیكترین دۆستی كورد بێت، له گوته‌یه‌كیدا پێش چه‌ند رۆژیك، گوتی عێراق (واتا به سنووره‌كانی ئێسته‌ی)، خوا خه‌ڵقی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كگرتوو و یه‌ك پارچه بێت! ئه‌م جۆره بۆچوونه‌ی چینی سیاسیی عێراقی تازه مانای ئه‌وه‌یه كه عێراق نه‌ك ته‌نها وه‌ك عه‌ره‌به ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان هه‌میشه مێژوویه‌كی دێرینی دروستكراوه به هه‌بوونی عێراق وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و كومهڵایهتیی یه‌كگرتوو، به‌ڵكو ئێسته كارێكی خواییش به پاڵ یه‌كپارچه‌یی عێراق نراوه! ئه‌ی حاشا خۆ (سایكس و پیكو) په‌یامبه‌ری خوای گه‌وره نه‌بوون.
بۆیه هه‌وڵی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری، قۆناغی هه‌ره گرنگی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستانه كه له قۆناغی چیا و پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌باتی چه‌كداری، ئه‌گه‌ر گرنگتر نه‌بێت، كه‌متر نییه و ئه‌مه‌ش پێویستی به یه‌كڕیزیی هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌یه. ئێسته دوو بژاره له پێش هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، یان به‌م رێگایه‌ی كه ئێسته گرتوویه‌تی به‌ر به هه‌ماهه‌نگیی هه‌موو لایه‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام بێت و خۆراگر بێت و به‌ره‌و پێش بڕوات، یاخود گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا به هیوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ كێشه‌كان كه بێگومان ده‌بێت واز له به‌شێكی مافه ره‌واكانی میلله‌ت بهێنێت و چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تێكی تر بكات بۆ رزگاربوون له حوكمڕانیی به‌غدا كه ئه‌مه‌ش ره‌نگه جارێكی تر بۆی نه‌ڕه‌خسێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ش نابێ له‌بیر بكرێت كه هیچ رۆژێك چاوه‌ڕێ مه‌كه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانی ده‌وڵه‌تی عێراق به گیانێكی دیموكراسییانه دان به خواستی كورد بهێنن بۆ پرسی به‌ده‌وڵه‌تبوون، ته‌نها مه‌گه‌ر له‌به‌ر لاوازیی ده‌سه‌ڵاتیان و شێواویی سه‌ختیی بارودۆخی ناوه‌وه نه‌بێت، ئیتر باوه‌ڕیش ناكه‌م له هیچ كاتێكی تر له ئاینده‌دا عێراق لاوازی و بێسه‌روبه‌ری و پهرتوبڵاویی وه‌ك ئێسته به‌خۆیه‌وه ببینێت.
23/6/2016