فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

فاروق حه‌جی مسته‌فا 

بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌رۆكی كوردستان مه‌سعود بارزانی، كاریگه‌ریی تایبه‌تی هه‌بوو بۆ سه‌ر ویژدانی كورد. بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ كورد هه‌ست ده‌كات بانگه‌وازه‌كه‌ ئازادانه‌یه‌ و له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئازاده‌وه‌ رێچكه‌ی گرتووه‌. خۆ ره‌نگه‌ بۆ یه‌كه‌مین جاریش بێت كه‌ كورد هه‌ست ده‌كات، ئیدی له‌ ژیانی سیاسیی خۆیدا، دوور له‌ ترس و سڵه‌مینه‌وه‌، مافی بڕیاردانی چاره‌نووس پیاده‌ ده‌كات. جێی داخه‌ ئه‌گه‌ر جۆره‌ ترسێكیش هه‌بێت، كه‌ به‌ هۆی هه‌ندێ كورده‌وه‌یه‌، كه‌ سستی ده‌نوێنن و به‌هانه‌ی بێجێ ده‌هێننه‌وه‌ و له‌بری كرۆك، به‌ توێكڵی شتانه‌وه‌ سه‌رقاڵن.

له‌ راستیدا، گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی مافی مرۆڤ رێ له‌ هیچ لایه‌نێك، كورد بێت یان لایه‌نی دی، ناگرێت كه‌ زاتی گشتپرسیی هه‌بێت، تا په‌ی به‌ راز و خواستی خه‌ڵك ببه‌ن. خۆ له‌ وڵاتانی پێشكه‌وتوودا، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به‌ بڕیارێك یان مه‌رسوومێكی سیادی یان كارێكی حكوومه‌ت، ده‌چن گشتپرسی ده‌كه‌ن. ئیدی ئێمه‌ نازانین هه‌ندێ وڵاتانی دراوسێ بۆچی هێنده‌ له‌و گشپرسییه‌ی كورد نیگه‌رانن؟ پێشتر خه‌ڵكی كوردستان له‌ رێی بزووتنه‌وه‌ی ریفراندۆمه‌وه‌، گشتپرسیی كردووه‌، كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێكی سه‌رتاسه‌ریی عیراقدا، گشتپرسی كرا و خه‌ڵك نزیكه‌ی له‌ سه‌دا سه‌د ده‌نگی بۆ كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ دا. ئه‌وكات هه‌مووان ستایشی بزووتنه‌وه‌ی ریفراندۆمیان كرد، ئه‌گه‌رچی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ فه‌رمی نه‌بوو، به‌ڵكوو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ده‌سته‌یه‌ك له‌ رۆشنبیران و سه‌ركرده‌كانی رای ئازاد بوون له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردستاندا. ئه‌و گشتپرسییه‌ به‌ڕاستی كارێكی دیموكراتیانه‌ بوو، چونكه‌ هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ك ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ بێت بۆ خه‌ڵكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیی راسته‌قینه‌، كه‌ تێكڕای خه‌ڵك ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌وا بزووتنه‌وه‌یه‌كی دیموكراتییه‌، به‌رله‌وه‌ی سیاسی یان حزبی بێت. گه‌لانیش له‌ رێی ئه‌م جۆره‌ چالاكییانه‌وه‌ مه‌شقی داواكردنی مافه‌كانیان ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش به‌ واتای ئه‌وه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنێكی دیموكراسیانه‌ بێت، هه‌روه‌ها پیاده‌كردنی دیموكراسیشه‌، نه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ رواڵه‌ت بێت و كرداریش شتێكی دی بێت.

پێشمان سه‌یر نییه‌ كه‌ به‌م جۆره‌ پیاده‌كردنی دیموكراسی، وه‌ك بۆمبێك له‌ لای ئه‌و دیموكراسانه‌ی كولتووری دیموكراسییان نییه‌، ده‌ته‌قێته‌وه‌، سه‌ره‌نجام هه‌ر هه‌نگاوێك به‌ ئاراسته‌ی به‌شداریكردنی خه‌ڵك له‌ بڕیارداندا، دیموكراسانی فۆرمالیست ناڕه‌حه‌ت ده‌كات، به‌ هه‌مان شێوه‌ی ئاخۆ سه‌رۆك له‌ لایه‌ن گه‌له‌وه‌ یان له‌ لایه‌ن نوێنه‌رانی گه‌له‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت. هه‌ڵبه‌ت خۆ پێشتر ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران نوێنه‌ری پارته‌كانیانن نه‌ك نوێنه‌ری گه‌ل. خۆ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاران نوێنه‌ری گه‌ل بوونایه‌، زۆربه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیان بۆ خزمه‌تی پارته‌كان ته‌رخان نه‌ده‌كرد.

له‌ واقیعی حاڵدا، بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌رۆك بانگه‌وازێكی به‌هێز بوو، هه‌ستكردن به‌ ئازادیی ورووژاند، ئه‌م جۆره‌ بانگه‌وازه‌ پتر دۆستایه‌تی ده‌خولقێنێ نه‌ك دوژمنایه‌تی. ته‌نانه‌ت نه‌یاریش ناتوانێ رووبه‌ڕووی خواست و مافێكی دیموكراسی ببێته‌وه‌. ئاخۆ ئه‌و نه‌یاره‌ی هه‌ر گوێی له‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌رۆك بوو، یه‌كسه‌ر راچه‌ڵه‌كی و په‌نای بۆ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك برد، چونكه‌ ئه‌گه‌ر په‌نای بۆ میدیای فه‌رمی ببردبایه‌، ئه‌وا خۆی تووشی گێژه‌ن ده‌كرد، كه‌ ئه‌سته‌مه‌ سه‌ربه‌رزانه‌ لێی ده‌ربچووبایه‌.

بۆ ئێمه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی چاودێریی دۆسێی گشتپرسیی كورد بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی كه‌ پێگه‌ی ئه‌و خواسته‌ی به‌تینتر كرد، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌باره‌ی مافی بڕیاردانی چاره‌نووسه‌ و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ دیموكراسی له‌ كوردستاندا. له‌و گشتپرسییه‌دا كورد دوو جار خۆی تاقی ده‌كاته‌وه‌: چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی كورد، گوڕ و تینی ئه‌و دیموكراسییه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی​.

29/6/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان