فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

کارزان گلی 

موراد قه‌ره‌یلان له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ستێرك كه‌ له‌ 22_6_2016 ئه‌نجامی داوه‌، به‌ ئاشكرا حكوومه‌تی توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی 300 چه‌كداری گروپی تیرۆرستی داعشیان هێناوه‌ بۆ جه‌زیره‌ و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی باكوور، تا دژی په‌كه‌كه‌ شه‌ڕیان پێ بكات. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی قه‌ره‌یلان ئه‌و سه‌ربازانه‌ ده‌موچاویان پێچراوه‌ و، به‌ زمانی عه‌ره‌بیش قسه‌ ده‌كه‌ن.

له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه‌ و ده‌وڵه‌تی توركیادا، تا مانگی حه‌وته‌م په‌كه‌كه‌ به‌رگرییه‌كی زۆر باشی ده‌كرد و، سه‌ربازانی توركیا نه‌یانتوانیبوو ئه‌و خه‌نده‌قانه‌ی كه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ باكوور هه‌ڵیكه‌ندبوو پڕ بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ماوه‌ی 3 مانگدا ئاڕاسته‌ی شه‌ڕ گۆڕا و ئیدی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا توانییان خه‌نده‌قه‌كان دابخه‌ن و ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌یش له‌ ده‌ستی په‌كه‌كه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌ كه‌ پێشتر په‌كه‌كه‌ ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ریاندا هه‌بوه‌.

ره‌جه‌ی ته‌ییب ئه‌ردۆگان و حكوومه‌تی توركی به‌ ئاشكرا و به‌ به‌ر چاوی میدیاكارانه‌وه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ پشتگیری له‌ به‌ره‌ی نوسره‌ ده‌كه‌ین له‌ سووریا و چه‌كیان بۆ ده‌نێرین. ته‌نانه‌ت چه‌ندین جار ئه‌ردۆگان ره‌خنه‌ی له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا گرتوه‌ به‌وه‌ی دوو روون و به‌ره‌ی نه‌سره‌ ده‌خه‌نه‌ لیستی تیرۆره‌وه‌، به‌ڵام یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ ناخه‌نه‌ ناو لیستی تیرۆره‌وه‌. بۆیه‌ زۆر ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان په‌نا بۆ به‌ره‌ی نوسره‌ ببات و داوایان لێ بكات كه‌ چه‌كداری خۆیان بنێرن بۆ باكوور و دژی په‌كه‌كه‌ شه‌ڕیان پێ بكات. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان داوایه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ بكات، به‌ره‌ی نوسره‌ ناتوانێت به‌ نه‌خێر وه‌ڵامی بداته‌وه‌، چونكه‌ ده‌كرێت بڵێین توركیا به‌ره‌ی نوسره‌ به‌ باڵێكی خۆی ده‌زانێت و به‌ ئاشتیخواز و شۆڕشگێریان ناو ده‌بات.

من پێم وانییه‌ كه‌ توركیا داوای له‌ داعش كردبێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كداری خۆی بۆ بنێرێت تا له‌ باكوور شه‌ڕ له‌ دژی په‌كه‌كه‌ بكات، به‌ڵام ئه‌و داوایه‌ له‌ به‌ره‌ی نوسره‌ ده‌كات. چونكه‌ ئاشكرایه‌ سه‌ربازانی تورك شه‌ڕی كۆڵان به‌ كۆڵانیان پێ ناكرێت و لێی شاره‌زا نین، كه‌ ستراتیژییه‌تی ئه‌مجاره‌ی شه‌ڕی په‌كه‌كه‌یش گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕ بوه‌ بۆ ناو كۆڵان و سه‌نته‌ری شاره‌كان. ره‌نگه‌ چه‌كدارانی به‌ره‌ی نوسره‌ هاتبنه‌ ناو باكوور و شه‌ڕیان دژی په‌كه‌كه‌ كردبێت، چونكه‌ ئه‌وان شاره‌زایی باشیان له‌ شه‌ڕی كۆڵان به‌ كۆڵاندا هه‌یه‌.

گرنگ ئه‌وه‌ نییه‌ كێ هاوكاری كێی كردوه‌، چونكه‌ توركیایش ده‌ڵێت په‌كه‌كه‌ چه‌كی له‌ روسیا وه‌رگرتوه‌ بۆ لێدانی توركیا، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن كه‌ حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دیش دژی توركیا هاوكاری په‌كه‌كه‌ ده‌كات. لێره‌ پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر وڵاتان له‌ سووریا شه‌ڕی وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بكه‌ن، به‌وه‌ی هه‌ر وڵاته‌ و گروپێكی بۆ خۆی دروست كردوه‌ و له‌ سووریا پڕ چه‌كی ده‌كات و شه‌ڕی پێ بكات، ده‌كرێت بڵێین له‌ باكووریش شه‌ڕێكی وه‌كاله‌تی وڵاتان بوونی هه‌یه‌. هه‌روه‌كو چۆن زۆرێك له‌ شاره‌زایانی سیاسه‌ت پێیان وایه‌ كه‌ وڵاتان شه‌ڕی به‌ وه‌كاله‌ت له‌ سووریا له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ده‌كه‌ن.

نووسه‌ری دیاری توركیا مه‌ته‌ یه‌رار له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ـی توركی ده‌ڵێت، جه‌نگی جیهانی سێیه‌م به‌رپا بوه‌ و وڵاتان له‌ سووریا شه‌ڕی وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاڵای تێدا هه‌ڵناكه‌ن. واته‌ جه‌نگی جیهانی سێیه‌م به‌رپابوه‌ وه‌لێ وڵاتان ئاڵای تێدا هه‌ڵناكه‌ن.
روسیا به‌ وه‌كاله‌ت له‌ باكوور شه‌ڕ له‌ دژی توركیا ده‌كات، به‌ره‌ی نوسره‌ كه‌ له‌ لایه‌ن سعوودیاوه‌ هاوكارییه‌كی باشی ده‌كرێت له‌ باكوور شه‌ڕ دژی په‌كه‌كه‌ ده‌كات. ره‌نگه‌ چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌یش شه‌ڕی وه‌كاله‌ت له‌ باكوور ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ ئاڵاكه‌یان نابینین.

نووسه‌ری دیاری ئه‌مه‌ریكی مالكۆلم كه‌ ئێستا له‌ ژیاندا نه‌ماوه‌ گوتویه‌تی "پیاوه‌ سپییه‌كه‌ شه‌ڕی كرد ئێمه‌ مردین" ده‌ڵێی رێك بۆ ئێستای باكوورییه‌كان ئه‌و گوته‌ جوانه‌ی گوتوه‌، ئاخر ده‌وڵه‌تی توركیا و په‌كه‌كه‌ شه‌ڕیان كرد، كه‌چی باكوورییه‌كان مردن و وڵاته‌كه‌یان وێران بوو.

كه‌ شه‌ڕ به‌رپا بوو ئیدی چاوه‌ڕوانی هه‌موو ئه‌نجامێكی خراپی لێ ده‌كرێت. قه‌ره‌یلان كه‌ ده‌ڵێت توركیا هانای بۆ داعش بردوه‌ تا شه‌ڕی له‌ باكوور پێ بكات یان به‌ره‌ی نوسره‌ هیچ له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌ ناگۆڕێت. ره‌نگه‌ توانیبێتی خه‌نده‌قان دابخات و په‌كه‌كه‌ له‌ شار دوور بخاته‌وه‌، به‌ڵام وێرانبوونی شاره‌كان و ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی هه‌ر له‌ جێی خۆی ماوه‌ته‌وه‌.

ده‌بوایه‌ په‌كه‌كه‌ به‌ر له‌وه‌ی شه‌ڕ بۆ ناو شار بگوازێته‌وه‌، بیری له‌وه‌ بكردایه‌ته‌وه‌ كه‌ باكوورییه‌كان ماڵیان وێران ده‌بێت و، دایكان جه‌رگیان ده‌سوتێت. په‌كه‌كه‌ بیری له‌ ژیانی خه‌ڵك نه‌كردوه‌ و بیری له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ باكوور له‌ توركیا داببڕێنێت و ئیدی بۆ خۆی سه‌ركردایه‌تی هه‌موو باكوور بكات. جا ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ كه‌ پارتێكی كوردییه‌ گیان و ماڵی هاووڵاتیانی له‌ لای گرنگ نه‌بێت، بۆچی گله‌یی له‌ ده‌وڵه‌تی توركیا بكه‌ین، چونكه‌ 100 ساڵه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌وڵ بۆ له‌ناوبردنی كورد و وێرانبوونی شاره‌كانی ده‌دات.

26/6/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان