ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی ئاداری 2017، 114 ساڵ بەسەر یادی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی، سەرۆکی شۆڕشەکانی کورد و ڕابەری بزاڤی ڕزگاریخوازی کورددا تێپەڕ دەبێت. حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی جەنەڕال مستەفا بارزانی، رۆژی 14ـی ئاداری وەک پشووی فەرمیی ناساندووە.
ژیانی منداڵی
مەلا مستەفای بارزانی، ناوی تەواوی (مستەفا کوڕی شێخ محەمەد بارزانی)ـیە، لە ١٤ی ئاداری ١٩٠٣ لە گوندی بارزان، لەدایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵاندا، کاتێک مەلا مستەفا بەر ھەڵمەتێکی عوسمانییەکان دەکەوێت و دوای بەدیلگرتنی شێخ عەبدولسەلام کە برای گەورەیەتی، لەگەڵ دایکیدا بۆ ماوەی ٩ مانگ، زیندانی دەکرێت.
سەرکردایەتیکردن
لە ساڵی ١٩١٩ بەشداریی شۆڕشی شێخ مەحموودی حەفید دەکات و سەرکردایەتیی ھێزێکی ٣٠٠ کەسی پێ دەسپێردرێت، دواتر لە ساڵی ١٩٢٠ لەلایەن شێخ ئەحمەد بارزانیی برایەوە دەنێردرێت بۆ لای شێخ سەعیدی پیران لە کوردستانی باکوور بە مەبەستی ھەماھەنگیکردن لەگەڵ شۆڕشەکەیدا.
هۆمهر دزهیی
هەڵەکە لە ژمارەی تیشکەکانی خۆرەکەی ناو ئاڵاکە دایە. بەداخەوە ئەوەی ، یان ئەوانەی ، کە بڕیاری ئەوەیان داوە ٢١ دانە پرشنگ لە خۆرەکەوە دەربێت، دیارە وایان لێک داوەتەوە کە چونکە رۆژی نەورۆز دەکەوێتە بیست و یەکی مانگی سێی زایینی (٢١ی مارت) بۆیە با ژمارەی تیرێژەکانی خۆرەکە ٢١ بێ. واتا مێژووی زایینییان بۆ دانانی رۆژی نەورۆز داناوە کە ئەوەش هەر هەڵەیە، چونکە مێژووی نەورۆز هاوزای مێژووی حەزرەتی عیسا نییە، بەڵکو هاوزای خودی خۆر خۆیەتی.
دیارە ئەوان لەوە بێ ئاگا بوون کە رۆژی نەورۆز رۆژی یەکەمی مانگی یەکەمە لەساڵی نوێ نەک رۆژی بیست و یەکی مانگی سێی زایینی. لەوە بێ ئاگا بووین کە بیست و یەکی سێ بەڕێکەوت بەر یەکی یەکی ساڵی نوێ کەوتووە. خۆ نەورۆز لەگەڵ لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا دەستی پێ نەکردووە! نەورۆز کە واتا (رۆژێکی نوێ)، یەکەمین رۆژی یەکەمین وەرزی ساڵە کە ئەویش وەرزی بەهارە و هیچ ساڵیشی بۆ نییە، هەر لە کۆنەوە لە سەردەمی رۆمانەکانا حیسابی گۆڕانەکانی سروشتی بۆ کراوە و چ ساڵی تایبەتی بۆ دانەندراوە بەڵکو هەر لەگەڵ دروستبوونی گەردوونا ئەوها هاتووە. پێش لەدایکبوونی مووساو عیساو محەمەد و پێش لەدایکبوونی هەموو پێغەمبەرەکانی تریش نەورۆز وەک جەژنێکی سروشتی ، وەک دەستپێکردنەوەی ساڵێکی نوێ
مهغدید سهپان
لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیای زانیاری و زۆربوونی ژمارەی بەکارهێنەرانی ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەرفەتێکی زێڕین بۆ هەموو کەسێک رەخساوە، بێ تێپەڕبوون بە هیچ فلتەرێک (filter)، نووسین و وێنە و دەنگ و گرتەی ڤیدیۆیی خۆی لە ئەکاونتی کۆمەڵایەتی دابنێ و بڵاویبکاتەوە.ئەم دەرفەتە باشە، تەنیا هاوڵاتی ئاسایی سوودی لێوەرنەگرتووە، بەڵکو نووسەر و رۆژنامەنووس و کەسانی سەرکردەش زۆرجار بەرهەم و نووسین و ڕایخۆیان لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان دادەنێن و بڵاودەکەنەوە.بڵاوکردنەوەی نووسین بێ هیچ فلتەر و رەقابە لەوانەیە بۆ ئەو گەلانەی زمانی نووسینیان دەمێکە بێعەیب و ستانداردە (standard) و کێشەی ئیملا و ڕێزمان و خاڵبەندییان نییە، هیچ گرفت نەبی، بەڵام بۆ ئێمەی کورد، دەبێتە هۆی زیاتر تێکدان و وێرانکردنی زمانی کوردی و سڕکردن و گەڕانەوەی بۆدواوە.ئەگەر کەسێکی کەمخوێندەوار پارچە نووسینێک لە فەیسبووک بڵاوبکاتەوە، بە ئەندازەی وشەکان هەڵەی تێدابی، کەس گلەیی لەو کەس ناکا، چونکە لە ڕێگەی نووسینەکەی خوێنەر ئاستی وشیاری و ڕۆشنبیری ئەوی بۆ وەدیار دەکەوی، بەتایبەتیش ئەگەر ئەو هەقیقەتە بزانین: کەس لە هاوڵاتی کەمخوێندەوار و ئاسایی, چاوڕێی نووسینی جوان و داهێنان ناکا.جیاکردنەوەی دەستەواژەی نووسەری باش و نووسەری خراپ، ڕۆژنامەنووسی باش و رۆژنامەنووسی خراپ، کە لەزمانی کوردی دەمێکە جێی خۆی گرتووە، لە زمانەکانی ئەوروپی بەکار نایێ و بەرچاو ناکەوێ، فڵانە نووسەر یان رۆژنامەنووس باشە، چونکە هەموویان باش دەنووسن، هەموویان باش بەرنامەکانی تەلەفزیۆن و رادیۆ بەڕێوەدەبەن، هەموویان زمانی دایک باش فێرکراین و کێشە و گرفتی
زریان رۆژههڵاتی
رووداوهكهی خانهسۆر و گرژییهكانی نێوان یەبەشە و لهشكری رۆژ كه به دیوێكی دیکەدا وهك ململانێی پارتی و پەکەکە سهیر دهكرێت، باسوخواسێكی زۆری سهبارهت به دهركهوتنی شهڕێكی ناوخۆیی دیكه دروست كردووه كه سنوورێكی فراوان بگرێتهوه.بهشێك له وهڵامی ئهو پرسیارهی كه "چ كات شهڕی ناوخۆ هەڵدەگیرسێتەوە؟" لهو باسهدا شاراوهیه كه له چ كاتێكهوه هێزه كوردییهكان پێكهوه ئاشت بوونهتهوه؟ راستییهكهی ئهوهیه كه له ماوهی نزیك به دوو دهیهی رابردوودا جگه له شهڕهكهی ساڵی رابردووی پەکەکە و دیموكرات له كێله شین، هێزه كوردییهكان له سهنگهرهوه یهكتریان نهپێكاوه، بهڵام كۆتایی شهڕی گهرم و ساردی نێوان هێزهكان لهو ماوهیهدا، ههرگیز واتای بهرقهراربوونی ئاشتییهكی گهرمی نهداوه. لهوه دهچێ دهستهواژهی"سوڵحی سارد" گونجاوترین گوزراشتێك بێت كه دۆخی پهیوهندیی بهشێك له حیزبه كوردییهكان به تایبهت پەکەکە و پارتی روون بكاتهوه.داگیركاریی درێژخایەن لە كوردستان كە ئیسماعیل بێشكچی بە "كۆلۆنیایەكی نێودەوڵەتی" ناوی دەبات، گۆڕانكارییەكی سیستەماتیك و ریشەیی لە زەین و چۆنیەتی بیركردنەوەی تاكی كورددا دروست كردووە، بەجۆرێك كە هەموو كات لەنێوخۆیدا پێناسەی "دوژمن"ی كردووە و لە بنیاتنانی ناسنامەكەیدا، لە جیاتی ناسنامەیەكی غەیرە كوردی، بەشێك لە ناسنامە كوردییەكەی خۆی وەك "ئەویتر" و "دوژمن" پێناسە كردووە.شهڕ سهرهتا له زهینهوه دهستپێدهكات و ئهوكاتهی ركابهر به دوژمن پێناسه كرا، ئیدی مهسهلهی تهقهكردن و سهنگهرگرتن تهنیا پهیوهندی به كات و توانست و بارودۆخهوه دهبێت، ئهگینا شهڕهكه دهمێكه دهستی پێكردووه! یهكێك له رهههندهكانی رووداوهكهی خانهسووریش بۆ ئهم گرێ دهروونییهی سیاسهتی كوردی دهگهڕێتهوه
عارف قوربانی
ئەوەی كە هەفتەی رابردوو لە كەركوك روویدا، پێویست بوو چواردە ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ پرۆسەی رزگاركردنی شارەكە لە 10ی نیسانی 2003 ئەنجام بدرایە. چونكە سەرباری لێكەوتە جۆراوجۆرەكانی كێشەی نێوان كورد و عەرەب لە عێراق، بناغەی كێشەكە لەسەر نەوتی كەركوك بووە. ئەگەر كوردستان نەوتی نەبووایە، دوور نەبوو لە دروستكردنی دەوڵەتی عێراقدا جۆری پێكهێنانی دەوڵەتەكە و سنوور و پێكهاتەكانی بە جۆرێكی دیكە بایە. تا كێشەی نەوتیش لە نێوانماندا قووڵتر ببێتەوە، ناكۆكی و كێشەكان ئاڵۆزتر دەبن، هەركاتێكیش كێشەی نەوت چارەسەر بوو، كێشەی كوردیش لە عێراق كۆتایی دێت. ئەگەرچی لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیدا، بڕیاردەری كۆنترۆڵكردنی كۆمپانیای نەوتی باكوور ئەوەی خستەڕوو كە هۆكاری ئەو بڕیارە پەیوەندی بە جێبەجێنەكردنی هەندێ گفت و بەڵێنی بەغداوە هەیە بەرانبەر بە پێویستییەكانی كەركوك كە لای من ئەوە ئەسڵی بابەتەكە نییە، خۆ ئەگەر تەنیا وەك كارتی گوشار و بۆ رازیكردنی بەغدایە بە پابەندبوونی بە رێككەوتنێكی نێوانیانەوە، ئەوە پێویست بوو ئیدارەی كەركوك، پارێزگار و پۆلیسی شارەكە ئەو كارەیان بكردایە نەك هێزێكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان. لەڕاستیدا ئەوەی ئەنجامدرا بۆ ئامانجی ترە، لە ئاستی كێشە
پەیامی پیروزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی روژهەلاتی کوردستان، به بونەی ۸ی مارس
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بە بۆنەی سالرۆژی٨ی مارس، وێڕای بەرزنرخاندنی گشت دەستکەوتوو و زنجیرە سەرکەۆتنەکانی رەۆتی خەباتی ژنان لەپێناۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیاندا، پر بەدل پیرۆزبایی ئەم رۆژە مێژووییە روو لە ژنانی جیهان و به تایبەت ژنانی کوردستان ئاراستە دەکات.
هەر لەم پەیوەندییەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، کە وەک جەریانێکی مەدەنی/سیاسی کە لەپێناۆ دەسخستنی ئاشتی، ئازادی، وە خۆبەرێوەبەری خۆجەیی بۆ کوردستانی رۆژهەلات خەبات دەکات، پشتگیریی و پالپشتی خۆی، روو لەهەر بزووتنەوەیەکی ئازادیخواز و مافخواز، یەک لەوان بزووتنەوەی مافخوازی ژنان ئاراستە دەکات، که لەپێناۆ ئازادی و کەرامەتی ئینسانەکان خەبات و تێکۆشان دەکەن، و هیوای سەرکەوتنیان لە پرۆسێسی خەبات لەپێناۆ دەستخستن و یاسامەندکردنی مافەکانیان بۆ دەخوازێت.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان پێوایە کە خەباتی ژنان بەشێکە لە خەباتی گشت پیاوانی ئاشتیخواز و یەکسانیخواز و
٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، لە هەموو ژنانی جیهان بە گشتی، و ژنانی کوردستانی بەتایبەتی، پیرۆزبێت. ژنان کە نیوەی کۆمەلگا پێکدێنن، لەمرۆژەدا بە هەوڵ و تێکۆشانی بێ ووچان و ماندوونەناسانەیان، توانیان وەرچەرخانێکی مێژوویی لە پیناۆ دەستەبەرکردنی مافی پێشێلکراوی خۆیان تۆمار کەن.
رۆژی ٨ی مارسی ساڵی ١٩٠٨ ی زایینی، ژنانی کرێکار لەکارخانەی ریسەندگی نیۆیورک، دژ بە کەمی حەقدەست و شێوازی چەتوونی کارکردنیان بەرنگاری خاوەن کارخانەکە بوونەوە، و لە حالێکدا کە ١٢٩ ژن لە کارخانەکەدا دەستبەسەرکرابوون، لە ئەنجامی کردەوەیەکی گومانئاوییدا بە هۆی ئاگرێکەوە ئەو ١٢٩ کەسە گیانیان لەدەست دا .....دوابەدوای ئەم کارەساتە، بەدەستپێکی سەدەی بیستەم لە زۆر لە ولاتانی جیاوازی ئوروپایی و ئامریکایی، ژنان لە پەنا شوڕش بۆ لەناو بردنی چەوسانەوە و لابردنی جیاوازی رەگەزی و دەستەبەر کردنی مافی بەشداری سیاسی، تێکۆشانی خۆیان لەپێناۆ دەستەبەرکردن و چەسپاندنی مافی رەوایان بە شێوەیەکی چرتر بەلام ئۆرگانیزەکراۆ درێژەپێدا. لەئەنجامی ئەم خەباتە لەپسانەهاتووەدا بوو، کە سەرئەنجام لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا بوو کە ژنان توانیان لە چەند وەلاتی رۆژئاواییدا، بەشێک لە
ئاکۆ محەممەد
ئێستا لەنێو ناكۆكییەكانی حیزبەكانی كوردستاندا، هیچ كارێكی چەوت و راست دیار نییە و، راست و خراپ بەتەواوی تێكەڵ بووە. لە چەند رۆژی رابردوودا هەڵكوتانە سەر كێڵگەی نەوتی باكوور و شەڕی نێوان هێزەكەی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان و پێشمەرگە، نیشانەیەكی ئەو ئاڵۆزییەیە كە ئەگەر لێكدانەوە و هەڵوێستی حیزبەكان بەوشێوەیە بەردەوام بێت، سەردەكێشێت بۆ رووداوی ناخۆشتر و كارەساتبارتر بۆ كوردستان. هەموو كەس دەزانێ یاسا و لۆژیك چییە، بەڵام یەكێك لە لێكەوتەكانی شەڕی داعش لاوازبوونەوەی یاسا بوو، هەروەها دەستبردن بوو بۆ سیاسەتی یەكترشكاندن بەهەر رێگەیەك بێت. ئەو شێوازە كاركردنە لە كۆمەڵگەی بەسیاسیبووی كوردستاندا ، كاریگەری زۆر قوڵی هەیە لەسەر مۆراڵ و هەستی خەڵك .ئەوكاتەی گەلەكۆمە لەیەككردن جێگەی تەوافوق و هاوپەیمانی سیاسی و ئیداری گرتەوە لە كوردستاندا ، كار و ململانێی سیاسی خرایە شێوازی فەیسبووكییەوە، ركابەری لەسەر شەڕە قسە لەسەر هەموو شت دەستپێكرا، پەرلەمان پەكخرا ، بەشێكی حكومەت بەتاڵكرا، ئارامی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگەی كوردستان زیاتر لەمەترسی داعش بەو ململانێیە تێكچوو. دۆخەكە بەشێوەیەك تێكچووە ، حیزبەكان لەسەر هیچ شتێك یەكنین تەنانەت لەسەر یەكپارچەیی باشووری كوردستانیش. لەبەرئەوەش هەموو شتێك دابەش بووە. لەكەركووك هێزێكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ، هەڵیكوتایە سەر وێستگەی نەوتی كەركووك ، بەپاساوی ئەوەی كەركووك پاڵاوگەی لێدروستنەكراوە لەكاتێكدا ئەو بڕیارە لە 2007 دراوە و ئێستا نییە كە دواكەوتووە. ئەوەی بەرگری لەو هەڵوێستە دەكات تائێستا بەرپرسی
عەدنان سەید حوسێن
سێ جەمسەرە بەهێزەکەی نێو ماڵی شیعە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی داعش لە عێراق کەوتونەتەخۆ، نووری مالیکی و عەممار ئەلحەکیم و موقتەدا سەدر، یەکەمیان لە کۆکردنەوەی پشتگیریی نێوخۆییدایە بۆ پێکهێنانی زۆرینەیەکی پەرلەمانی. ئەوەی دووەمیش بۆ دەرخستنی تواناکانی لە پێکەوەگرێدانی شیعە و سوننە و کوردی عێراق، تەبەننای پرۆژەیەکی نەتەوە یەکگرتوەکانی کرد بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی، بۆ سەرخستنی پرۆژەکەشی لەگەڵ بەرپرسانی تاران و شاعەبدوڵای ئوردن و بەرپرسانی کوردیشدا کۆبووەوە. هەرچی سەید موقتەدایە بە پرۆژەیەکی ٢٩ خاڵییەوە هاتۆتەپێش، کە یەکەمجارە بەوشێوەیە سیاسییەکی عێراقی دەست بخاتە سەر زیاتر لە خاڵێکی هەستیار، کە رەتکردنەوەی بوونی ئێرانی لە عێراق و نەرمە لێدانێکی حەشدی شەعبی دیارترین تەوەری پرۆژەکەین. لە خاڵی دەیەمی پرۆژەکەیدا هاتووە "دەبێ حکومەتی عێراق داوابکات لە هەموو هێزە داگیرکەرەکان و هاوڕێیەکان خاکی وڵات بەجێبهێڵن بۆ پاراستنی هەیبەتی وڵات"، ئەوەش خاڵێکە وایکرد دەستبەجێ ئوسامە نوجێفی، سەرۆکی هاوپەیمانیی موتەحیدون و هاوپەیمانیی هێزە نیشتمانییەکانی سوننە بەرەوپیری بچن، خەمیس خەنجەری سەرۆکی پرۆژەی عەرەبیش بە مێژوویی وەسفی بکات. پرۆژەکەی موقتەدا سەدر بەڕوونی پرۆژەکەی عەمار ئەلحەکیم دەکاتە ئامانج و هەوڵێکی روونیشە بۆ لاوازکردنی نووری مالیکی، لەکاتێکدا مالیکی هەوڵی رۆیشتن بۆ زۆرینەی هەڵبژاردن دەدات، سەدر دەگەڕێتەوە بۆ تەواوی پێکهاتەکان، بە کەمایەتییەکانیشەوە. هاوکات سەدر وای پیشاندەدات کە لەم پرۆژەیەیدا
مهغدید سهپان
لە تەواوی جیهان، کەم نەتەوەی وەک کورد ماون لە سەد ساڵەی ڕابردوو، بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، شەڕیان بەسەر چەسپابی یان بە زۆر و بێ ئارەزووی خۆیان تێیوەگڵابن. لەگەڵ ئەوەش، ئەم ئەزموونە تاڵ و زۆرە، بۆ رۆژنامەنووسانی کورد، نەبۆتە یارمەتی بۆئەوەی جوانتر و باشتر پەیامیان بگەینن، زانیاری ورد و پێویست لە بەرەی جەنگ و ناوچە کێشە لەسەرەکان بۆ ئێمە بگوازنەوە.
ئەگەر هەڵوەستە لەسەر کاری رۆژنامەنووسانی خۆمان لە گواستنەوەی دوا شەڕی کورد دژ بە داعش لەم چەند مانگەی دوایی بکەین تێدەگەین، رۆژنامەنووسانی کورد لە رۆژنامەنووسانی بیانی زۆرتر لەبەرەی جەنگن، ژیانیان زیاتر لەمەترسیدایە، ئازاترن و لەمەرگ ناترسن. من لێرە و لەم نووسینە، ئەم نەترسان و ئازایەتییە، زیاتر بە نەزانین و تێنهگەیشتن لە کاری پەیامنێری جەنگ و گواستنەوەی هەواڵ و زانیارییەکانی بەرەی جەنگ لەقەڵەم دەدەم، تا لە سەلماندنی ئازایەتی و بوێری و پاڵەوانێتی ئەوان... هەرچەندە، دەرکەوتن وەک پاڵەوان، لەوانەیە بۆ ڕۆژنامەنووسانی کورد ڕەوا بێ، چونکە هەندێک لەوان، لەبیردەکەن یان فێرنەکراون، کە ئەوان ڕۆژنامەنووسن و پێشمەرگەنین، بەڵام ئەگەر مەنتق حوکم بکا، چۆن دەتوانن نەبن بە پێشمەرگە، لەوکاتەی زۆر لە نزیکەوە لەگەڵ ژیان و ناخۆشییەکانی پێشمەرگە تێکەڵن، لەگەڵ ئەوان لە سەنگەرەکان دەژین و دەخۆن و دەنوون... پەیامنێری کورد بە چاوی خۆی دەبینی، پێشمەرگە بەرگری لەژیان نامووسی خزموکەسی ئەوان و هەموو تاکێکی کورد دەکا... ئەوان دەبینن، لە ڕاست و چەپ ئەو پێشمەرگە ئازایانە شەهید دەبن، کە پێش کەمێک بەیەکەوە قسەیان دەکرد، ژمارەی تەلەفۆنیان دەگۆڕییەوە، بۆیە پەیامنێری کورد، ناتوانی بترسێ، یان ترس پیشانی برادەرانی بدا، لەکاتێکدا بە هەردووک چاوی خۆی دەبینی کەس لەو شەڕەی دژ بە داعش ناترسێ یان ترس پیشان
بە پێ هەوالگەلێک کە لە سایت و مێدایاکانی کوردیدا روومالینیان بۆ دەکرێت، بەداخەوە سەر لە بەیانیی ئەمرۆ هەینی ٣/٣/٢٠١٧، لە نزیک کۆمەڵگەی خانسۆری سەر بە ناحیەی سنوونێ، شەڕی براکوژی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژ و هێزەکانی یەبەشە روویداوە، کە لەئەنجامدا شەهید و بریندارێکی زۆری لێکەوتۆتەوە. لەم پەیوەندییەدا:
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، دەگەل مەحکووم و ئیدانەکردنی شەری براکوژی، پێوایە کە بارودۆخی هەنووکەیی جیهانی، ناۆچەیی، وە کوردستانی، واهەلدەگرێ و بگرە وادەخوازێ کە کورد پێویستە وە دەبێ، بەجێگای دەستپێکی ململانی نێوانحیزبی و شەری براکوژی،وە لەئەنجامدا شێواندنی یەکریزی و سەقامگیری و ئاسایشی نەتەوایەتی، هەۆلبدات وەک فاکتەری هێز و قوورسایی بۆ دەستخستن و چەسپاندنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی، خۆی ساغبکاتەوە و بەشێوەی یەکریز و بە یەک گووتاری خاوەن ئیستراتێژی نەتەوەیی لە ناوەندگەلی خاوەن بریار لەئاستی جیهانی و ناۆچەییدا رۆلی چارەنووسسازانە بگێرێت، ناوەندگەلێک کە هەنووکە بەئەرکی رازاندنەوە و دیزاینی نەقشەی سیاسی رۆژهەلاتی ناوەراست، خەریکن.
كاوە ئەمین
ئۆردوگای زێوە مێژوویەكی تایبەتی هەیە. رژێمی بەعس گەلێكجار بۆردومانی كردووە. دەیانكەس لە خەڵكی بێتاوانی شەهیدكرد. ئیدی زێوە بووە بەشێك لە نەهامەتییەكانی كورد. بەڵام بە دیوەكەی دیكەدا، ژیان بەردەوام بوو. دەیان منداڵی كورد لەژێر بۆردوومانی فرۆكەكانی بەعسدا لەدایك بوون.
ئەوان بێبەش بوون لە لەیستۆك و گەمەی منداڵان، بەڵام لەكۆتاییدا دەیان پێشمەرگە و فەرماندە و خەڵكی دیاریان لێ پەیدابوو. وەك دەڵێن لەژێر هەر بنچكێكی "قژ خۆڵاوی"دا نێرگس و گوڵاڵە و ئاڵەكۆك سەریان دەرهێنا. یەكێك لەوانە شیفا بوو، شیفا گەردی.
باسكردنی كەسێكی وەكو شیفا، نەك بۆ پیاهەڵدان و لەدوای مردن، شین و شەپۆڕكردن نییە. بەڵكو ئەو كە لە ژیاندابوو، لە هەڕەتی هێز و توانا و لاوێتیی خۆیدا بوو. خۆی جێگەی خۆی لە دڵی خەڵكدا كردبووەوە. ئەگەرچی تەنیا پێشمەرگەبوونی باوكی و سەركردایەتی چەندین چالاكی و نەبەردی لەدژی دوژمنان، لە ئاوارەیی لەدایكبوون بەسن بۆئەوەی هەتاهەتایە لەنێو نەتەوەكەیاندا سەربڵند بن.
چەندجارێك لەلای هەڤاڵانم باسی ئەوەم دەكرد کە دەبێت ئەم شەڕە دەسكەنەی ژیانی چەند كەس بكات، كام هاوڕێمان بەرەو دوا مەنزڵگە بەرێت. من چەندین فەرماندەی پێشمەرگە كە هاوڕێم بوون لەو شەڕەدا شەهیدبوون. ئازاری لەدەستدانی ئەو هەڤاڵانە برینێكە سارێژ نابێت، ئێستا وا برینی شیفا گەردیشی هاتەسەر. لە چاوترووكانێكدا هەواڵی شەهیدبوونی شیفا هەموو دنیای تەنی.
هێمن عەبدوڵڵا
لەنێو ئەو تەپوتۆزەدا کە ئۆتۆمبێلەکەمان دروستیکردبوو، ئاڵای کوردستان لە دوایین خاڵی سنووری باشووری کوردستان، لە ئاوێنەکەوە بەزەحمەت دەبیندرا. زۆر جاری دیکە لە گەرمەی شەڕی داعشدا لەگەڵ هیڤیدار ئەحمەدی هاوکارم چووینەتە زۆنە جەنگییەکان، بەڵام ئەمجارەیان بۆ رووماڵ و بەرنامە نا، بەڵکو بۆ پێشوازی لە تەرمی "شیفا" شکۆدارەکەمان بەڕێگەوە بووین.
بەرلەوەی بگەینە کۆڵانە چۆڵ و کڵێسا رووخاو و خانووە وێران و دووکەڵاوییەکانی حەمدانییە، هیڤیدار شوێنی ئەو تەنکەرەی پیشاندام کە بە خۆی و ئەحمەدی وێنەگریدا تەقییەوە. ئەو رۆژەی ئەو باسیدەکرد، لە ئۆفیسی سەرەکیی رووداو، لەسەر مێزی کارەکەم دانیشتبووم و راستەوخۆ دیمەنی تەقینەوەی تەنکەرەکەم تەماشادەکرد. لەبیرمە تەنیا دیمەنی دووکەڵمان هەبوو و ناڵەی هیڤیدارمان دەبیست کە دەیەویست بزانێ کامێرامانەکەی زیندووە یان شەهیدبووە. دیمەنەکان هەر لەسەر شاشە بوون و دەستمان لەسەر دڵمان بوو بۆ زانینی هەواڵی تەندروستیی تیمەکەی رووداو. بێدەنگییەکی سامناک، وەک جارەکانی دیکە، باڵی بەسەر نیوزڕوومی رووداودا کێشابوو. لەپڕ هەواڵ هات کە هیڤیدار و کامێرامانەکەی سەلامەتن. دیسان بە بزەیەکەوە هەمووان دەستبەکاربوونەوە و خەریکی ئامادەکاری بوون بۆ رووماڵێکی جوانتر.
لەوەتەی رووداو دامەزراوە، هەم من و هەم بەڕێوەبەرانی دیکەی رووداویش، دڵەخورپەیەکی دووبارە و رۆژانەمان هەیە. رۆژێک بۆ هاوکارە بەدیلگیراوەکانمان بەدەستی داعش، رۆژێک بۆ پەیامنێرە بەجێماو و گەمارۆدراوەکەمان لەسەر
زریان رۆژهەڵاتی
دوای دیدارەكەی بارزانی – زەریف لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئەمنیی میونیخ، مەسەلەی چوون و نەچوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ تاران و پەیوەندییەكانی هەولێر- تاران كەوتوونەتەوە بەرباس. هەڵبەت گرفتی جددی لە بەینی هەردوولا هەن كە بە ئاسانی چارەسەر ناكرێن و هەر ئەمەش بارزانیی دوودڵ كردووە لەوەی كە سەردانی تاران بكات.
زۆرجار، سەركردەكانی وڵاتان بەرلەوەی سەردانی پایتەختەكانی دیكە بكەن، زۆرێك لە بابەتەكانی نێوانیان لەگەڵ لایەنی بەرامبەر دەبڕێننەوە یان زەمینەی قسەكردن لەسەریان فەراهەم دەكەن و ئەوسا بەڕێدەكەون.
تاران، هەرێمی كوردستان بە سەرچاوەیەكی هەڕەشەی ئەمنیی لەسەر خۆی دەزانێت و هەولێریش ئێران بە بەربەستێكی بەردەم پرۆژەكانی خۆی دەزانێت. هەرێمی كوردستان بە سێ هۆكاری گرنگی ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی بایەخی بۆ ئێران هەیە و دەیەوێت رێگا لە "مەترسییەكانی سەر خۆی" لە هەولێرەوە بگرێت.
راستییەكەی ئەوەیە كە توانای سەربازی و هەژموونی تاران هاوسەنگیی ناوچەكەی تێكداوە و ئێران دەزانێت كە ئەم بارودۆخە بە ئاستێك گەیشتووە، بۆ هەندێك لە وڵاتان قابیلی تەحەمول نییە، بۆیە هەست بە مەترسی و هەڕەشەیەك لەلایەن بەشێك لە وڵاتانی جیهان و بەتایبەتی ئەمریكا- خەلیج و ئیسرائیلەوە دەكات.
ئێران خەریكە پەرە بە پیشەسازیی سەربازی خۆی دەدات و جگە لە بەرنامەی ئەتۆمییەكەی، توانای
عارف قوربانی
بەپێی هەلومەرج و كاتی جیاوازی مێژوویی، هەریەك لە (فارس و كورد و عەرەب و پاشان تورك) چوار نەتەوەی كۆنی ئەم ناوچەیەن. پرسیارێكی دروستە بۆچی كورد وەك نەتەوە دراوسێیەكانی نەبووە بە خاوەن دەوڵەتی خۆی؟ ئەو هەلومەرج و بارودۆخە تایبەتانە چی بوون وایان كردووە فارس و عەرەب و تورك خاوەن ئیمپراتۆریەتی گەورە، حوكمڕانی درێژخایەنی تایبەت بەخۆیان بن و كوردیش وەك گەلێكی پەرتەوازە، نیشتمانێكی داگیركراو و دابەشكراو بمێنێتەوە؟
هەروەها ئەوەش پرسیارێكی بەجێیە ئەگەر لە رابردوودا ئەو هەموو گۆڕانكاری و شەڕە گەورانەی ناوچەكە و جیهان، رووخانی ئیمپراتۆریەتەكانی عەرەب، سەفەوی، عوسمانی، لەبەریەك هەڵوەشانەوەی ئەو دەسەڵاتە تەمەن سەدان ساڵانەی ناوچەكە كە بوون بەهۆكار بۆ دروستبوونی دەیان دەوڵەتی تازە، ئەگەر ئەو رووداوانە دەرفەتیان بۆ سەربەخۆیی كورد نەڕەخساندبێت، ئێستا چی وای كردووە بگوترێت هەلومەرج لەبارە بۆ دروستكردنی دەوڵەتی كوردستان؟
با بزانین ئەو هەلومەرج و دەرفەتە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییانە كامانەن كە دەرگا بەڕووی سەربەخۆیی كوردستاندا دەكەنەوە؟ چ گۆڕانكارییەك لە هاوكێشە هەرێمایەتییەكاندا هاتووەتە ئاراوە تا تابۆی پرسی دەوڵەتی كوردستان شكێندرابێت؟
هەر بەڕاست هەڵوێستی وڵاتە داگیركەرەكانی كوردستان بەو جۆرەیە كە لایەنگری دروستكردنی دەوڵەتێك بن بۆ كورد؟ ئایا سەربەخۆیی كوردستان لە پارچەیەكی خاكەكەی، مەترسی دەخاتە سەر پارچە پارچەبوونی وڵاتانی تری دراوسێی؟