فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

logoi rekxrawi jnan u komarixwazan

 ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، لە هەموو ژنانی جیهان بە گشتی، و ژنانی کوردستانی بەتایبەتی، پیرۆزبێت. ژنان کە نیوەی کۆمەلگا پێکدێنن، لەم‌رۆژەدا بە هەوڵ و تێکۆشانی بێ ووچان و ماندوونەناسانەیان، توانیان وەرچەرخانێکی مێژوویی لە پیناۆ دەستەبەرکردنی مافی پێشێلکراوی خۆیان تۆمار کەن.

رۆژی ٨ی مارسی ساڵی ١٩٠٨ ی زایینی، ژنانی کرێکار لەکارخانەی ریسەندگی نیۆیورک، دژ بە کەمی حەقدەست و شێوازی چەتوونی کارکردنیان بەرنگاری خاوەن کارخانەکە بوونەوە، و لە حالێکدا کە ١٢٩ ژن لە کارخانەکەدا دەستبەسەرکرابوون، لە ئەنجامی کردەوەیەکی گومانئاوییدا بە هۆی ئاگرێکەوە ئەو ١٢٩ کەسە گیانیان لەدەست دا .....دوابەدوای ئەم کارەساتە، بەدەستپێکی سەدەی بیستەم لە زۆر لە ولاتانی جیاوازی ئوروپایی و ئامریکایی، ژنان لە پەنا شوڕش بۆ لەناو بردنی چەوسانەوە و لابردنی جیاوازی رەگەزی و دەستەبەر کردنی مافی بەشداری سیاسی، تێکۆشانی خۆیان لەپێناۆ دەستەبەرکردن و چەسپاندنی مافی رەوایان بە شێوەیەکی چرتر بەلام ئۆرگانیزەکراۆ درێژەپێدا. لەئەنجامی ئەم خەباتە لەپسانەهاتووەدا بوو، کە سەرئەنجام لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا بوو کە ژنان توانیان لە چەند وەلاتی  رۆژئاواییدا، بەشێک لە ماف و ئازادییەکانیان، نهادینە و یاسامەند بکەن، لەم‌پەیوەندییەدا هەروەک مێژوو شاهیدی بۆ سەرکەۆتنەکانی ژنان دەدا، وڵاتی نیوزلەند یەکەم وڵات بوو، کە مافی دەنگدانی ژنانی بە رەسمی لە ولاتدا چەسپاند. پێش ئەو مێژووە واتە سالی ١٨٦٦، بزووتنەوەی ژنان لە وەلاتی ئینگلیس خەباتی خۆیان بۆ دەستەبەرکردنی مافی ئینسانی وسیاسی ژنان دەستپێکردبوو، کە لە ئاکامدا ساڵی ١٩١٨ توانیان بەو ئامانجە پیرۆزەیەی خۆیان بگەن، هەروەها لە وڵاتی ئامریکا ژنان ساڵی ١٩٢٠ و لە فەرانسە سالی ١٩٤٤ توانیان مافی خۆیان وەک ژنان دەستەبەر بکەن..

بەلام ئەوەی مەبەستمە لەم‌ڕۆژەدا ئاماژەی پێبکەم پێگەی ژنانی کوردستانە لە هەموو قوناغەکاندا و دەور و ڕۆڵی کاریگەریان لە سەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان بەگشتی و جولانەوەو پراگماتیزە بوونی ژنان لەپێناو گەییشتن بەسەربەستی و مافی ئینسانی پێشێل کراویان...

دیارە ژنی کورد، بە درێژایی مێژوو و بەهۆی داگیرکرانی خاکی و نیشتیمانی لەلایەک، و لە لایەکی تریشەوە، بەهۆی کارتێکەری سەلبی داب و نەریت وئایین لەسەر رەۆتی ژیانی سیاسی/کۆمەلایەتیان مودام لە مافەکانیان بێ بەش کرابوون، کە ئەمەش خۆی لەخۆیدا هۆکاری سەرەکی بوون لە پشتگوێ خستنی  ماف و ئازادییەکانیان، بەلام بەو حاڵەش ژنی کورد توانی سەرەرای ئەو هەموو زولم و نابەرابەرییەی بەرامبەری دەکرا، وردە وردە خۆی وەک مرۆڤێکی بەهێزو خاوەن ئیرادەی چارەنووسساز نێشان بدات بۆ وێنە: کەسایەتییەکانی وەک "قەدەم خەیر و لەیلا زانا و لەیلا قاسم و..... دەیان کەسیتر"....بەلام وەک کاری سیستماتیک و خاوەن رەوەنگەی فکریی کە لە گەل مێتۆدەکانی باۆ لەو سەردمە لە جیهاندا هاۆتەریب بێت، دەتوانرێت کار و چالاکییەکانی ژنان لە کۆماری جوانەمەرگی کوردستاندا. وەک نموونەی هەرە زەق و بەرجەستە، لە خەبات و تێکۆشانی ژنانی کوردستان بە ئەژمار بێنین ... گەر چاوێک لەۆ پێبەندنامەیە بکەن کەبە زمانی سادە و ساکاری کوردی نووسراوە، خۆی ئاماژەیەکە بە ڕادەیەی تێگەێێشتوویی و پێشکەوتنی فکری ژنانی کورد لە سەردەمی کۆمار دا.

بۆیە وەک ڕێکخراوی ژنانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وێڕای پێرۆزبایی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، باوەرمانوایە و داواشدەکەین لەهەمووڕێکخراو و سازمانەکانی مەدەنی و سیاسی ژنان، و هەموو ئەوانەی کار بۆ ئەو مەبەستە دەکەن، کە جێ خۆیەتی وەک ئەمەگناسی بۆ دەسکەۆتە بەنرخەکانی تێکۆشەر و نێشتمانپەروەی کوردستان خانم مینا قازی، کە جێ پەنجە رەنگینەکەی لەئاست دەستەبەرکردنی مافی ژنان بە کۆماری کوردستانەوە دیارە، وەک سومبولی ژنانی تیكۆشەری کوردستان،و وەک کەسایەتی دیار و هەڵسوڕاویی مافی ژنان، پێناسە و دەست نیشان بکەین.  

بە ئاواتی ئەو ڕۆژە مافی ئینسانی ژنانی کوردستان تابلۆی فکری و ئاوێنەی چاکسازی کۆمەڵگا بێت.

ئەسرین محمەدزادە

رێکخەری رێکخراوی ژنانی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان

7/3/2017

 

بۆیە وەک ڕێکخراوی ژنانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وێڕای پێرۆز بایی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، باوەرمانوایە و داواشدەکەین لەهەمووڕێکخراو و سازمانەکانی مەدەنی و سیاسی ژنان، و هەموو ئەوانەی کار بۆ ئەو مەبەستە دەکەن، کە جێ خۆیەتی خانمە تێکۆشەر و نێشتمانپەروەی کوردستان مینا قازی، کە جێ پەنجە رەنگینەکەی لەئاست دەستەبەرکردنی مافی ژنان بە کۆماری کوردستانەوە دیارە، وەک سومبولی ژنانی تیكۆشەری کوردستان،و وەک کەسایەتی دیار و هەڵسوڕاویی مافی ژنان، پێناسە و دەست نیشان بکەین.  بە ئاواتی ئەو ڕۆژە مافی ئینسانی ژنانی کوردستان تابلۆی فکری و ئاوێنەی چاکسازی کۆمەڵگا بێت.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان