بە پێ هەوالگەلێک کە لە سایت و مێدایاکانی کوردیدا روومالینیان بۆ دەکرێت، بەداخەوە سەر لە بەیانیی ئەمرۆ هەینی ٣/٣/٢٠١٧، لە نزیک کۆمەڵگەی خانسۆری سەر بە ناحیەی سنوونێ، شەڕی براکوژی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژ و هێزەکانی یەبەشە روویداوە، کە لەئەنجامدا شەهید و بریندارێکی زۆری لێکەوتۆتەوە. لەم پەیوەندییەدا:
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، دەگەل مەحکووم و ئیدانەکردنی شەری براکوژی، پێوایە کە بارودۆخی هەنووکەیی جیهانی، ناۆچەیی، وە کوردستانی، واهەلدەگرێ و بگرە وادەخوازێ کە کورد پێویستە وە دەبێ، بەجێگای دەستپێکی ململانی نێوانحیزبی و شەری براکوژی،وە لەئەنجامدا شێواندنی یەکریزی و سەقامگیری و ئاسایشی نەتەوایەتی، هەۆلبدات وەک فاکتەری هێز و قوورسایی بۆ دەستخستن و چەسپاندنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی، خۆی ساغبکاتەوە و بەشێوەی یەکریز و بە یەک گووتاری خاوەن ئیستراتێژی نەتەوەیی لە ناوەندگەلی خاوەن بریار لەئاستی جیهانی و ناۆچەییدا رۆلی چارەنووسسازانە بگێرێت، ناوەندگەلێک کە هەنووکە بەئەرکی رازاندنەوە و دیزاینی نەقشەی سیاسی رۆژهەلاتی ناوەراست، خەریکن.
ئاشکراشە کە ساغکرنەوەی کورد وەک فاکتەری هێز و قورسایی، پێویستی بە یەکگرتوویی و یەکانگیری ریزەکانی گشت لایەنەکانی دەخیل لە رەۆتی خەباتی رزگاریخوازی نەتەواییەتی کورد دا هەیە، بۆێە لەمپەیوەندییەدا، ئەرکی سەرشانی گشت حیزب و لایەنگەلی سیاسی کوردە، کە بەبێ راوەستان گشت چالاکییەکانی سیاسی/دیپلۆماسی، سەربازی، وە مێدیاتیکی خۆیان، لەراستای چەسپاندنی کولتوری یەکانگیری نەتەوەیی کورد دا، جەهەتدار بکەن،و لە هەر چەشنە جوولەیەک کە کاردانەوەی سەلبی بۆ گیان و جەستەی یەکانگیری کوردەوە هەبێت، خۆبپارێزی بکەن.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، دەگەل بەرز نرخاندنی بەشداری گشت لایەنەکانی باشووری، باکووری، وە رۆژئاوایی،و رۆژهەلاتی، لە پرۆسێسی مقاومەت و شەری ئازادکردنەوەی شەنگال و راۆنانی داعەشەکان لەم ناۆچەیەدا، بە ئەرکی ئینسانی، نەتەوەیی، وە مێژویی خۆی دەزانێ، کە بە پێداگری و دیفاع و لایەنگری لە "ئەسلی حەقانییەتی باشووری بوونی ناۆچەی شەنگال"، هەر چەشنە ململانێکی سیاسی/سەربازی، وە یان دەستپێک و درێژەدان بە شەری براکوژی مەحکوم و ئیدانە بکات، و روو لە لایەنەکانی دەخیل لە شەری براکوژی عاجزانە دوا دەکات، کە بە مەبەستی راگرتنی شەری براکوژی و گەراندنەوەی یەکجارەکی شەنگال بۆ سەر جوغرافیای سیاسی هەرێمی کوردستان، هەولبدەن بە سوودوەرگرتن لە مکانیزمی دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتیانە و برایانە، کێشەکانی پەیوەندیدار بە کەیسی شەنگال، بە یەکجاری وە بۆ هەمیشە، حەلل و چارەسەر بکەن.
شوورای هەماهەنگی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
٣/٣/٢٠١٧

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
٣/٣/٢٠١٧