زریان رۆژهه‌ڵاتی
رووداوه‌كه‌ی خانه‌سۆر و گرژییه‌كانی نێوان یەبەشە و له‌شكری رۆژ كه به دیوێكی دیکەدا وه‌ك ململانێی پارتی و پەکەکە سه‌یر ده‌كرێت، باسوخواسێكی زۆری سه‌باره‌ت به ده‌ركه‌وتنی شه‌ڕێكی ناوخۆیی دیكه دروست كردووه كه سنوورێكی فراوان بگرێته‌وه.به‌شێك له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه "چ كات شه‌ڕی ناوخۆ هەڵدەگیرسێتەوە؟" له‌و باسه‌دا شاراوه‌یه كه له چ كاتێكه‌وه هێزه كوردییه‌كان پێكه‌وه ئاشت بوونه‌ته‌وه؟ راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی نزیك به دوو ده‌یه‌ی رابردوودا جگه له شه‌ڕه‌كه‌ی ساڵی رابردووی پەکەکە و دیموكرات له كێله شین، هێزه كوردییه‌كان له سه‌نگه‌ره‌وه یه‌كتریان نه‌پێكاوه، به‌ڵام كۆتایی شه‌ڕی گه‌رم و ساردی نێوان هێزه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا، هه‌رگیز واتای به‌رقه‌راربوونی ئاشتییه‌كی گه‌رمی نه‌داوه. له‌وه ده‌چێ ده‌سته‌واژه‌ی"سوڵحی سارد" گونجاوترین گوزراشتێك بێت كه دۆخی په‌یوه‌ندیی به‌شێك له حیزبه كوردییه‌كان به تایبه‌ت پەکەکە و پارتی روون بكاته‌وه.داگیركاریی درێژخایەن لە كوردستان كە ئیسماعیل بێشكچی بە "كۆلۆنیایەكی نێودەوڵەتی" ناوی دەبات، گۆڕانكارییەكی سیستەماتیك و ریشەیی لە زەین و چۆنیەتی بیركردنەوەی تاكی كورددا دروست كردووە، بەجۆرێك كە هەموو كات لەنێوخۆیدا پێناسەی "دوژمن"ی كردووە و لە بنیاتنانی ناسنامەكەیدا، لە جیاتی ناسنامەیەكی غەیرە كوردی، بەشێك لە ناسنامە كوردییەكەی خۆی وەك "ئەویتر" و "دوژمن" پێناسە كردووە.شه‌ڕ سه‌ره‌تا له زه‌ینه‌وه ده‌ستپێده‌كات و ئه‌وكاته‌ی ركابه‌ر به دوژمن پێناسه كرا، ئیدی مه‌سه‌له‌ی ته‌قه‌كردن و سه‌نگه‌رگرتن ته‌نیا په‌یوه‌ندی به كات و توانست و بارودۆخه‌وه ده‌بێت، ئه‌گینا شه‌ڕه‌كه ده‌مێكه ده‌ستی پێكردووه! یه‌كێك له ره‌هه‌نده‌كانی رووداوه‌كه‌ی خانه‌سووریش بۆ ئه‌م گرێ ده‌روونییه‌ی سیاسه‌تی كوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ركابه‌ری ناوخۆیی به دوژمن ده‌زانێت.
ململانێیه‌كی به‌هێز له به‌ینی پ.ك.ك- پ.د.ك له ئاستی كوردستانیدا هه‌یه كه ره‌هه‌ندی سیاسی- سه‌ربازی و ئایدیۆلۆژیشی هه‌یه و هێزه كوردییه‌كانی دیكه‌ش به‌سه‌ر ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا به‌ش بوون. پەکەکە وه‌ك سه‌رقافڵه‌ی هێزه چه‌په‌كانی لێهاتووه و گوتارێكی ئه‌نتی- ده‌وڵه‌ت و سه‌روو- نه‌ته‌وه‌ی هه‌یه و له جیاتی ئه‌وه مۆدێلی كانتۆن وه‌ك جۆره ئۆتۆنۆمییه‌ك پێشده‌خات. له‌به‌رامبه‌ردا، پ.د.ك نوێنه‌رایه‌تی ره‌وتێكی موحافزه‌كاری سیاسه‌تی كوردی ده‌كات كه ئێستا گوتاری ده‌وڵه‌تخواز- نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. ئه‌مه‌ش واده‌كات كه كێشمه‌كێشی ئه‌م دوو لایه‌نه ره‌هه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تیشی هه‌بێت.
شه‌ڕی داعش ده‌رفه‌تی حزووری سه‌ربازیی په‌كه‌كه‌ی له شه‌نگال ره‌خساند و ئه‌مه‌شی بۆ دروستكردنی ته‌گه‌ره‌ی سیاسی- سه‌ربازی له‌به‌رده‌م ركابه‌ره‌كه‌ی به‌كارهێنا. زۆربوونی نفوزی سیاسی و ئاماده‌یی سه‌ربازیی پ.د.ك له ناوچه‌یه‌كی فراوان له ده‌شتی نەینەواوه هه‌تا شه‌نگال كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوسه‌نگیی هێزی پ.ك.ك- پ.د.ك داده‌نا و به‌وه‌ش مه‌یدانی مانۆڕی پەکەکە له هه‌رێمی كوردستان سنووردارتر ده‌بوو. بۆیه پەکەکە بیری له خۆجێگیركردن له‌و ناوچه‌یه كرده‌وه.
فراوانیی ناوچه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا- شه‌نگال كه رووبه‌ره‌كه‌ی زیاتر له یه‌ك له‌سه‌ر چواری رووبه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی مرۆیی- مادی بۆ هه‌ر هێزێكی سیاسی باڵاده‌ست له‌وێ دابین ده‌كات، وای كردووه لانیكه‌م به‌شێك له هێزه‌كانی باشووریش نیگه‌ران بن له‌وه‌ی كه نه‌كا باڵاده‌ستیی پارتی له‌و ناوچه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی سیاسیی ناوخۆی هه‌رێم دابنێت. بۆیه پاڵپشتیی په‌كه‌كه‌یان كرد و ئه‌مه‌ش وره‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی له‌باره‌ی به‌رنامه‌كانی خۆی بۆ شه‌نگال به‌رزتر كرده‌وه.
ئه‌م نیگه‌رانییه له ئه‌گه‌ری به‌هێزبوونی پارتی، له به‌غداش هه‌ستی پێده‌كرێت و زه‌حمه‌ت نییه پێشبینی نیگه‌رانیی ئێرانیش له‌و بابه‌ته بكرێت. توركیاش مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شه‌نگال وه‌كو ئه‌گه‌ری دروستبوونی قه‌ندیلی دووه‌م سه‌یرده‌كات. هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه رۆیشتنی پەکەکە له قه‌ندیل بۆ شه‌نگال، ئه‌و هێزه له سنووره‌كانی توركیا دووربخاته‌وه، به‌ڵام دواجار ئه‌نكه‌ره نایه‌وێت مه‌یدانه‌كانی نفوزی په‌كه‌كه زۆر بن. بۆیه هه‌بوونی كێشمه‌كێشكی كوردی –كوردی له شه‌نگال ده‌توانێت بۆ هه‌ریه‌ك له به‌غدا و تاران و ئه‌نكه‌ره سوودبه‌خش بێت.
له ئه‌نجامدا خه‌ساری گه‌وره‌ی شه‌ڕێكی كوردی – كوردی هه‌ر به‌ر كورد ده‌كه‌وێت. بۆیه له هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ردا باشتروایه ئه‌م خاڵانه ره‌چاو بكرێن:
یه‌كه‌م: له‌وانه‌یه راستییه‌كی تاڵ بێت، به‌ڵام له شه‌ڕی داعشدا ئه‌گه‌ر هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی نه‌بووایه، كه‌س شه‌نگالی پێ رزگار نه‌ده‌كرا و هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش باڵاده‌ستیی چه‌ك- ته‌قه‌مه‌نیی داعش و دووڕوویی دنیا له رێگرتن له پڕچه‌كبوونی كورد بوو. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا نه‌بووایه، له‌وانه بوو داعش له كۆبانێ هه‌تا خانه‌قین سه‌ربكه‌وتایه. هه‌ڵبه‌ت ناكرێ قاره‌مانی و خۆڕاگریی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانه‌كانیش فه‌رامۆش بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و قوربانیدان و فیداكارییانه‌ی كه وه‌ك "هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی" و "یارمه‌تیدانی باشوور" ناوزه‌د ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه بێت كه په‌كه‌كه ده‌سه‌ڵاتی خۆی بونیات بنێت، ئه‌وسا واتایه‌كی دیكه ده‌گرێت.
دووه‌م: یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه مافی به‌كارهێنانی هێزی ره‌وا له ده‌ستی حكومه‌تدا نییه و له ده‌ستی ئه‌حزابدایه. له‌كاتێكدا كه هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا یه‌كبخرێن و هێشتاش سه‌ری نه‌گرتووه، چه‌نده گونجاوه هه‌وڵی دامه‌زراندنی هێزێكی دیكه و حكومه‌تێك له‌ناو حكومه‌ت بدرێت؟ ناكرێ له رۆژئاوای كوردستان به‌رگری له دروستكردنی یه‌ك سوپا بكه‌یت و له هه‌رێمی كوردستانیش دروستكردنی هێزی به‌دیل به ره‌وا بزانیت! كێشه‌یه‌كی بونیادیی هه‌رێمی كوردستان زۆربوونی دوورگه‌كانی ده‌سه‌ڵاته، چه‌نده گونجاوه دوورگه‌یه‌كی تریشی بۆ زیاد بكرێت؟
سێیەم: ده‌كرێت هه‌تا رێككه‌وتنێكی كۆتایی له‌سه‌ر بابه‌تی شه‌نگال، رێكخه‌رێكی سه‌ربازی بۆ ئه‌وێ دیاری بكرێت كه جێ په‌سندی هه‌مووان بێت. بۆ نموونه ده‌كرێت "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود" ئه‌و رۆڵه بگێڕێت تا رێ له ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی رووداوێكی هاوشێوه‌ی خانه‌سوور بگیرێت.
10/3/2017