بێستون هەوامی
ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمێژوی 38 ساڵ تەمەنیدا ڕێگەی بەگردبونەوەی هیچ پێکهاتەیەکی وڵاتەکەی نەداوە لەهەر ئەگەرێکدا گردبونەوەیەک لەهەر شار‌و شارۆچکەیەک بۆ هەر مەبەستێک ڕویدابێ ئەوا لەخێراترین کاتدا هەوڵی سەرکوتکاری و تەشەنە نەکردنی داوەو دواتریش هەریک لەوگیراوانەو هەروەها چەندین گیراوی سیاسی دیکەی بە بیانوی دژبەری دین و سیخوڕی بۆ ئەمەریکاو ئیسرائیل دوچاری لەسێدارەدانی کردونەتەوە.
ئەمڕۆ وێڕای ئەوەی ڕژێمی ئیسلامی ئێران لەهیچ بوارێک‌دا بە 38 ساڵ بەرلەئەمڕۆ بەراورد ناکرێ ، بەو پێیەی بووەتە هۆی ناسەقامگیری و سەرپێچی کارێکی دیاری یاساکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەت لەبواری وزەی ناوەکی و تیرۆر لەناوچە کەدا ، کەهەر ئەم ئاماژەیە وایکردووە ئەم ڕژێمە بەردەوام بە چاوی گومانەوە لەکۆی ڕوداوەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی بڕوانێ و لەلایەکی دیکەوە دەکرێ هەر ئەمجۆرە ڕوانینەی بێ بەم تەمەنەی ئەمڕۆی گەیاندبێ.
بەڵام لەدوو ساڵی ڕابردودا بارگرانی گوزەرانی هاوڵاتیانی ناوچە سنوریەکانی ئەم وڵاتە بەو ئاستەگەیشت چەندین هاوڵاتی کۆڵبەر لەسەر سنورەکان بەدەستی سوپای ئەو وڵاتە کوژرێن و ئەم ئاماژەیەش گەیشتە ناو پەرلەمانی ئەو وڵاتەو هەروەها لەپێناو دۆزینەوەی
سەردار زەنگەنە
خەبات بۆ وە دیهێنانی مافی ژنان_خەباتی بۆرژوازی ودواتریش خەبات و تێکۆشانی بزوتنەوەی کرێکاری،شان بە شانی خەبات وتێکۆشان بۆ وە دیهێنانی مافەکانی دەستەوتاقم وچین وتوێژەکانی دیکە،چووە پێش.دەکرێ سەرەتای دەستپێکردنی خەبات بۆ ماف وئازادییەکانی ژنان،بگێرینەوە بۆ سەرهەڵدانی خەبات و تێکۆشانی بۆرژوازی بۆ دابین ودەستەبەرکرانی ئازادییەکان لە کۆتایی ساڵەکانی ١٧٠٠دا.شایانی باسە کە ئەو ڕێفۆرمانەی لەوماوەیەدا ڕوویاندابوو،ماف و ئازادییەکانی ژنانیان خستبوە پشتگوێ و ئەو تێئۆریانەی لە ماوەی دووهەزار ساڵی ڕابردوو دا،سەبارەت بە دێمۆکراسی ومافە سروشتیەکان،هاتبوونە کایەوە،مافی ژنانیان فەرامۆشکردبوون.بەو پێیە هێشتاش نیوەی مرۆڤایەتی،لە بەشداری لە کاروباری کۆمەڵدا،بەدوور ڕادەگیردران. یەکێک لەوانەی کە لەڕێزی پێشەوەی ئەوکەسانە دادەنرێ کەبەرامبەر بەو وەزعە دژکردەوەی لە خۆی نیشاندا بریتیە لە Wollstonecraft (١٧٩٧_١٧٥٩).ئەو لەساڵی ١٧٩٢دا کتێبێکی نووسی مەسەلەی هەرە بنەڕەتی کە لەو کتێبە باسی لێکردبوو ئەوە بوو کە لەو کتێبە داوای دەکرد ژنانیش مرۆڤن ودەبێ وەک مرۆڤ بە حیساب بێن وژنانیش هەمان توانا‌و بەهرەولێوەشایی وئەوتایبەتمەندیە ئەخلاقیانەیان هەن کە پیاوان هەیانن.بۆیە ژنانیش دەبێ وەک پیاوان مافەکانی خوێندن ،مافی بەشداریکردن لە
خالد سلێمان
پێش ماوه‌یه‌ك، نوسه‌رێك به زمانێكی ته‌نزئامێزه‌وه ڕه‌خنه‌ی له‌و كه‌سانه گرتبو كه باسی كۆڵۆنیالیزم ده‌كه‌ن، چونكه به‌رای ئه‌و قۆناغی كۆڵۆنیالیزم كۆتایی پێهاتوه‌و شتێك له ئارادا نه‌ماوه به‌و ناوه‌وه. ڕوداوه‌كانی بانه، كه له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌مو ڕێگه‌كان ناچنه‌وه سه‌ری، كه دڵڕه‌قییه‌كی له راده‌به‌ده‌ری كۆڵۆنیالیزم ده‌هێنێته‌وه ناو دیمه‌نی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان و قسه‌ی ئه‌و نوسه‌ره‌ی بیر خستمه‌وه. به‌ڕاست كۆڵۆنیالیزم نه‌ماوه؟ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه په‌یوه‌ندی نیه به قۆناغی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی كۆڵۆنیالیزم له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی پێش‌و له لهباكورو ڕۆژئاوای ئه‌فریقیا، به‌ڵكو به په‌یوه‌سته به واقیعێكی كوردستانییه‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆڵۆنییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه وه‌ك ئیسماعیل بێشكچی ئه‌ڵێت، كۆڵۆنییه‌كی دوای كۆڵۆنیالیزم خۆیه‌تی، یانی كۆڵۆنی پاشماوه‌ی كۆڵۆنیالیزم.
ئێمه، پێویستمان به‌وه نیه له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان یان لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كان یان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، وێنه‌ی دڵڕه‌قیی كۆڵۆنیكهری ئێرانیی ببینین، كه چۆن كۆڵۆنیكراو تیایدا له ماف داماڵراوه‌و، كۆڵۆنیكهرێكی خڵته كه له‌وانه‌یه كوڕی پیاوێكی هه‌ژار بێت و له دوریی هه‌زاران كیلۆمه‌تره‌وه هێنرابێته سه‌ر سنور بۆ لێدان و ڕسواكردن و كوشتنی بارهه‌ڵگرێكی كورد، مامه‌ڵه ده‌كات و هیچ بۆشاییه‌ك له ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا ناهێلێته‌وه‌و هه‌موی بهدڵڕهقیی پڕ ده‌كاته‌وه‌و
عادل قادری
كۆڵبه‌ران دوا مرۆڤه‌كانی سه‌ر زه‌وین، ئه‌وان بوون و ژیانیان له‌وباره‌یه‌وه ره‌سه‌ن و بێگه‌رده كه هێشتا له ئامێزی سرووشت و بهدهوییهته جوانه‌كه‌ی ههڵنهكهنراوه، ئه‌وان هێـمای چه‌شنێك له ره‌سه‌نایه‌تی و بوونی پاكیزه و نه‌شكاون، ئه‌وان ئه‌و باڵنده رام نه‌كراو و شاری نهبووگانهن كه به‌سه‌ر چیا و كێوه‌كانه‌وه دێن و ده‌چن و ئازادن، هیچ مرۆڤێك له جه‌وهه‌ری خۆیدا ئۆبژه (object) و ئامراز نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وه سیسته‌مه گه‌وره و بچووك و سووكه سیاسی و ئابوورییهكانن شوناسی مرۆڤ له سه‌رچاوه ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆی داده‌بڕن و ده‌یكه‌ن به ئامراز و ئامێر بۆ چێژی جیهانی سه‌رمایه و بازاڕ یان بۆ مه‌به‌ستێكی سیاسی و دژه‌مرۆیی دنیای سیاسه‌ت.
"كۆڵبه‌ر" له‌م هاوكێشه‌یه‌دا ئه‌و كه‌سه‌یه كه له هه‌ردوو لاوه شوناسی ئینسانی له مه‌ترسی و ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌دایه، ئه‌و، پێرسۆنا (Persona) و كارئهكتهرێكه ته‌نانه‌ت دوای مه‌رگیشی ده‌بێ به مایه‌ی مانشێت و هه‌ڵوێست نواندنی رۆژنامه و میدیای كولتووری سه‌رده‌ست و بنده‌ست بۆ چه‌شنێكی تر له چه‌وساندنه‌وه و پاره پێ كۆكردنه‌وه، بۆیه پێویسته له هه‌بوونی كۆڵبه‌ر له‌ناو هاوكێشه‌یه‌كی سیاسی، ئابووری و كولتووری به وردی ئاگادار بین و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر ئه‌م سێ كوچكه بنهمایییه "كه بوون و نه‌بوونی كۆڵبه‌ر دیاری ده‌كه‌ن"، بكه‌ین.
مه‌غدید سه‌پان
ده‌رباره‌ی ئینته‌رپۆل و سوودوەرگرتن لە ئینتەرپۆل بۆ بێدەنگکردنی ئۆپۆزیسیۆن دەمێکە لەسەر ئازادی رۆژنامەنووس و کارمەندانی بواری فەرهەنگ، گفتوگۆیەکی گەرم لە میدیاکانی سویدی هەیە بەوەی، کە هەندێک حکومەتی نادیموکرات و سەرۆکی دیکتاتۆر،سوود لە ڕێکخراوی ئینتەرپۆلوەردەگرن، بۆئەوەی کەسانی ئازادیخواز، چالاکوانی مەدەنی، نووسەر و رۆژنامەنووس، کە پێشتر لەترسی گرتن ومەرگ، وڵاتی خۆیان جێهێشتووە ولە دەرەوەی وڵات بەئاوارەیی دەژین، لە ڕێگەی ئینتەرپۆلەوەدەیانەوێ، بیانگرن و ئەزیەتیان بدەن. دروستکردنی لیستی ڕەش لە نووسەر و رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی، ڕاونان و ئەزیەتدانیان هەتا لەدەرەوەی وڵاتیش، کۆمەڵێک حکومەت و ڕێکخراوەکانی مەدەنی دژ بە ئینتەرپۆل هێناوەتە دەنگ و لە میدیاکان دەمێکە باسێكی گەرمە.
بە گرتنی دوو رۆژنامەنووسی تورکی لە ئیسپانیا لە ئابی ئەمساڵ، گفتوگۆ گەرمتر بوو و داوادەکەن، ئینتەرپۆل نەبێتە ئامرازێک بەدەست حکومەت و سەرۆکە دیکتاتۆرەکان. نووسەر و رۆژنامەنووسی سویدی - تورکیHamza Yalcinهەمزە یاڵچین لە 3ی ئابی 2017 لە بەرشلۆنە گیراوە و جگە لە ئیهانەکردنی سەرۆک ئەردۆگان بە تێرۆر پرۆپاگەندەش تاوانبار کراوە.رۆژنامەنووسێكی دیکەی
خەڵک وریا و مبارز کوردستان!
جمشتەیل و حزب وهێزەیل سیاسی وئازادیخواز و کۆمەڵەیل چینایەتی و چالاکەیل مەدەنی ڕۆژ هڵات کوردستان!
هەر ئەوجۆرە گ زانین سیاسەت سیستماتیک سەرکوتکەرانەێ ڕژیم دەسڵاتدار لە ئێران لە وراێوەر کوردستان ،بیەسە مدووم بێ‌کاری فرەترو نەوین سەرمایە گوزاری و کەمی مەنتەقەیل ئازاد تجارەتی وبازرگانی کردن وشایان نەوین بەرنامەڕێژی ئەڕاوە سەر کار بردن جوانەیل وهەر ئیجۆرو ژیان خەڵک کوردلەڕۆژهڵات، ڕۆژ لەڕۆژ سەخت تر‌و پڕڕەنج تر کردێە.
فرەێگ لەخەڵک کورد وە ناچاری ئەڕاوەدەس هاوردن گۆپێ نان وە ڕەنج خوەیان ،ڕوو لە کوڵبەری هاوردنە کە هەر چەن پیشەو کاردڵخوازو ئاسانێگ نیە و بڕێگجار وەدەس هاوردن تۆشەو نان وە نرخ وە کیس چین گیان ئەڕایان تەمام بوود،ئەما لە لاێگیشەو چۆن لە ئارەق ڕشانن وەڕەنج ،نان و ە دەس تیەرن پیشەێ شرافەتمەندانەێگە ئەڕایان.
سەردار زەنکەنە
سەردەمی ڕێنێسانس وڕێفۆرم پێکیهێنان و پەرەسەندنی مافە کانی مرۆڤ_
لە کۆتایی ساڵەکانی١٣٠٠ داشارەکانی ئیتالیا گەشە سەندنێکی بەرچاووپڕشکۆی فەرهەنگی و کولتووریان بە خۆوە دی کە دواتر بە ڕێنێسانس ناوی دەر کرد.وشەی ڕێنێسانس بە مانای زیندووبوونەوەولە دایکبوونەوە دێ.ئەوەش بە مانای دۆزینەوەی سەرلە نۆیی کولتووروبیروباوەڕە فەلسەفی وسیاسیەکانئ سەردەمی ئەنتیک،بە کار دەبرێ.ڕێنێسانس بە دژ کردەوەیەک بەرامبەر بەو هەموو پێ داگرتنەی چاخەکانی نێوەڕاست لەسەر مەزهەب ودین لەسەر حسابی ئنسانەکان،دادەنرێ.لە خۆڕانیە کەبە ڕێنێسانس دەڵێن سەردەمی هۆمانیزم واتە دەورانی ئینسانی. بەمجۆرە قوناخێک دەست پێدەکا کە لەوێدا مرۆڤ بایەخ دەداتە بایەخە ئینسانیەکان وزەقکردنەوەی مەسەلە ئینسانیەکان لەسەر حیسابی کۆمەڵ وکلیساو ئائین ومەزهەب.
لەساڵەکانی ١٥٠٠دا ئیمە شاهیدی سەرهەڵدان و دروستبوونی هێندێک دامەزراوەی سیاسی نوێ بووین.واتە دروستبوونی پاشایەتییە سادەو ساکارو بێ ئەزمۆنەکان لە ئورووپادا،پاش پێکهێنانی رێفۆرمەکان ئیتر ئەرکی سەرەکی وبنەڕەتیی دەوڵەت و کاربەدەستانی دەوڵەت هیچی ترئەوە نەبوو کە چاوە دێری بەسەر ژیانی شەخسی وژیانی مەزهەبی وبایەخە ئەخڵاقیەکانی هاووڵاتیان د ا بکەن.
سەردار زەنگەنە
"باسێک سەبارەت بە سەر هەڵدانی بیرۆکەی مافی مرۆڤ وچوونەپێش وچۆنیەتی گەشە سەندنی مافەکانی مرۆڤ "
هەر چەند لێرە تەنیاسەرنج دەدەینە چۆنیەتی گەشە کردنی مافەکانی مرۆڤ لە بەر ڕووناکایی مێژۆی ئورووپا،بەڵام ئەمە بەو مانایە نیە کە ناوچەو بەشە جیاجیاکانی دیکەی جیهان لە سەرڕەوتی گەشە کردنی مافە کانی مرۆڤ شوێنەواریان نەبووەوکارگەریی یان دا نەناوە.بەو حاڵەش نابێ ئەوەمان لە بیر بچێ کە بۆ یەکمجار لە ئورووپا دواتریش لە ئەمریکای باکووردا هەوڵ و تێکۆشان بۆ فۆرمۆلە کردن وداڕشتنی مافەکانی مرۆڤ بە شێوەیەکی سیستماتیک دەستی پێ‌کرد.
سەرەتای هاتنە گۆڕی مافەکانی مرۆڤ لە ئاستی نێو نەتەوەییدا،دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتە کە بەیاننامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ ،لە ١٠ ی دیسامبری١٩٤٨دا،لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووە کانەوە پەسەند کرا.تائێستا گەلێک پەیماننامەوڕێکەوتننامە وکۆنوانسیۆنی دیکە بە مەبەستی دەوڵەمەند کردن،بەرین کردنەوەی ماناوچوار چێوەی مافە کانی مرۆڤ،لە ئاستی نێو نەتەوەییدا پەسەند کراون. هەر لەو بارەوە تائێستاش دوو کۆنفرانسی جیهانیش لە ساڵەکانی ١٩٦٨ و١٩٩٣دا،بۆ باس و لێکۆڵینەوە لە مافەکانی مرۆڤ و چۆنیەتی بەڕێوە بردن وپەرە پێدانیان،پێکهاتوون. وڵاتانی بەشدار لەو
بێستون هەورامی
لە17/نۆڤەمبەری/1918سێ ساڵ بەرلەوەی فیسەڵ کوڕی شەریفی مەککە لەلایەن بەریتانیەکانەوە بهێنرێ و بکرێتە شای ئێراقێکی بەزۆر دروستکراو ، بەهۆی کاریگەری شۆڕشی شێخ( محمود )ەوە بۆیەکەمجار لەمێژودا( مێجەر نۆئێل ) مەندوبی سامی بەریتانی لەبەغدا جاڕی بەمەلیک بونی شێخ( محمود )ی‌دا . بەڵام دواتر بەهۆی بەرژەوەندخوازی بەریتانیا لەئێراق و ناوچەکەداو هەروەها دۆزینەوەی نەوت لەکورد ستاندا ولایەتی موسڵ بەهەموو پارێزگاکانی کوردستانی دەگرتەوە لە23/ئاب/1921 گرێدرا بەئێراقەوە.
لەدوای تێپەڕبونی 9ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی دروست کردنی ئێراقدا لە6/سێپتەمبەری/1930 ڕاپەڕینی بەردەرکی سەرای سلێمانی لەدژی پێشێلکاری مافەکانی گەلی کورد لەلایەن حکومەت پادشای ئێراق و دەسەڵاتدارانی بەریتانیا بەرپاکرا . لەماوە چل ساڵ تەمەنی ئێراقدا گەلی کورد زۆر ڕێگاو دانبە خۆدا گرتنی لەگەڵ باڵادەستی بەریتانیاو ڕژێمی مەلەکی و کۆماری تاقی کردەوە ، لەغەیری سەرکوتکاری و ڕاگواستنی لەوناوچانەی بەسامانی سروشتی ناوبانگیان هەبوو هیچ دەسکەو تێکی ئەوتۆی لێنەکەوتەوە ، هەرچەندە فاکتەرەکانی ئەم ئاماژەیە زۆرن و باسکردنیان کاتێکی زیاتری دەوێ.
هیوا سەید سەلیم
دوای رووخانی رژێمی سەدام و لە یاسایی بەرێوە بردنی دەوڵەتی عێراقدا كە لەلایەن حاكمی مەدەی عێراق پۆڵ بریمەر نووسرایەوە، چارەسەری پرسی كەركووك و ئەو ناوچە كوردستانیانەی هاوشێوەی كەركووك لە نێوان كورد و دەوڵەتی عێراق كێشەیان لەسەر بوو، بە ماددەیەك چارەسەریان بۆ دیاریكرا كە بە ماددەی58 ناسراوە ، دوای نووسینەوەی دەستوری هەمیشەی عێراق لە ساڵی 2005ئەو ماددەیە گۆڕدرا بۆ مادەەی 140و لە دەستوور شوێنی كرایەوە.
ماددەی 140 دەستووری عێراق بە سێ قۆناغ كە بۆ هەر قۆناغێك ماوەیەكی زەمەنی دیاری كردبوو، چارەسەری بۆ ئەو ناوچانە دانابوو، كە وەك لە ماددەكە هاتووە بە ناوچەی كێشە لەسەر ناسراون، قۆناغەكانیش بریتی بوون لە قۆناغی (ئاساییكردنەوە ، سەرژمێری، راپرسی)
لەساڵانی یەكەمی دوای رووخانی رژێمی سەدام، كورد و لایەنە سیاسیەكان بە دانانی ئەو ماددەیە لە دەستووری عێراق هیوایەكی زۆریان لەسەر ماددەی 140 بیناكردبوو، بەتایبەت كە دە وترا ئەمەیان ماددەیەكی دەستووریە و هەموو لایەنەكانی ناو ئەو كێشەیە دەبێت پابەند بن پێیەوە، لەهەمووشی گرنگتر لای ئەو لایەنانە بریتی بوو لە ماوە زەمەنیە كە بۆ هەر قۆناغێك دیاریكرابوو.
فه‌رید زامدار
له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ى دواییدا، شاندێكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا بوو بۆ دایه‌لۆگێكى نیشتمانیى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى به‌غدا و چه‌ند باڵوێزخانهیهكى وڵاتانى ئه‌وروپى ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تیى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم و وه‌رگرتنى یان زانینى بیروڕاى به‌رامبه‌ره‌كانى ئەنجام دا. پێشتر ئه‌ندامانى شانده‌كه‌ى كوردستان له‌وه گه‌یشتبوون، نه‌ك هه‌ر ڕه‌تى ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكوو بیڕوبیانووى له‌مێژینه‌ى ئه‌وان كه چه‌ندین ساڵه ڕیفراندۆم له‌و قۆناغه‌دا كاتى نه‌هاتووه، یان هه‌ر به بیانووى پێكه‌وه‌ژیان لەژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌غداى عه‌ره‌بى، كه وه‌ك خۆیان چه‌ندین جار گووتویانه عێراق به‌شێكه له میلله‌تى عه‌ره‌ب (الأمه العربیه) هه‌ر بڕوایان به ڕیفراندۆم نییه، چ جاى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئه‌وان واتا عه‌ره‌ب، هه‌میشه ده‌یانه‌وێ وه‌ربگرن و هیچیش نه‌به‌خشن، به گه‌مه‌كردن به به‌كارهێنانى ده‌سته‌واژه و وشهسازیى سیاسییانه‌ى دۆگمایی خۆیان، هه‌میشه له شانده یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیان بردووەته‌وه، به زمان لووسى و گه‌مه‌كردن به هه‌ستى ناسكى ئه‌و سیاسییانه‌ى كوردستان كه عاتیفى و خۆشباوه‌ڕن. به ڕاى من شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تیى جه‌نابى كاك مه‌سعود، سه‌رۆكى هه‌رێم بوایه كاریگه‌رتر ده‌بوو، چونكه خاوه‌ن ئه‌زموونێكى زۆره له بوارى هونه‌رى دیالۆگ و مناوهراتى سیاسى له‌گه‌ڵ به‌غداى عه‌ره‌بیدا و كهسایهتییەکه خاوه‌ن ههیبهتێكى سیاسیى
مختار زارعی
من پێم وایە بە بێ هیچ ترس و شەرمێک ئەبێ ئەو باسە جەماوەری بێتەوە و ئەوە ئەرکی نووسەران و ڕوناکبیران و چالاکانی کۆمەڵایەتیە. جارێ وەک خوێنەوارێکی حقوق خەیاڵتان ڕاحەت کەم باس کردن لە خودموختاری بە هیچ جۆرێک تاوان( جرم) نیە و هیچ دادگایەک ناتوانێ بە هۆی باس کردن لە مودلێکی سیاسی بۆ کوردستان کەس سزا بدات. ئەساسەن لە یاسادا، تاوان پێناسە کراوە.
ئەویش بریتیە لەو کارانەی وا لە یاسادا تاوانی بۆ دیاری کراوە کە دیارە لە یاساد قەد نەهاتوە کە باس کردن لە مودلێکی سیاسی جگە لە پارێزگا بوونی ئێران تاوانە؟
ئێستا مودولی دابەش کردنی جوغرافی-ئیداری لە ئێران پارێزگایە و ئەوە لە هیچ یاسایەکدا نەهاتوە کە هێڵی سوورە و کەس بۆی نیە بیگۆڕێت یا کەس بۆی نیە باسی گۆڕینی بکات و مودێلێکیتر بخرێتە بەر باس. لەوە گەڕین کە باسی خودموختاری بە هیچ جۆرێک تاوان نیە. با بینەوە سەر ئەوە کە بزانین خودموختاری چۆناوچۆنە و چۆن دەتوانێ مودلێکی باشتر لە ئێستا بێت؟
هەمووتان دەزانن کە خودموختاری چۆناوچۆنە و ئەگەریش کەس نەزانێت ئەوە با سێرچێکی سادە بکات و تواو بەڵام با باسی ئەوە بکەین کە بۆ بێت بە خواستی سەرەکی و گشتگیر. من پێم وایە جەخت لە سەر مافی چارەنووس، هەم مافێکی ڕەوایە و هەم سیاسەتێکی دروستە.
ئاكۆ محەممەد
تەنیا بەرژەوەندی گەلی كوردستان لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردستاندا نییە، بەڵكو دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان لەبەرژەوەندی سەقامگیری ناوچەكەدایە . یەكێك لەوانەی زۆر سوودمەند دەبێت لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان لە بەشە كوردستانیییەكەی عێراقدا ، توركیایە . دەوڵەتی كوردستان توركیا لە مەترسییەكی ستراتیژیی گەورە دووردەخاتەوە و، دەوڵەتێك كە دەتوانێت زۆر هاوبەرژەوەندبێت لەگەڵیدا، دروستدەبێت .
دەوڵەتی كوردستان ئێستا جگە لە بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان ، كۆمەڵێك بەرژەوەندی دیكە لەخۆیدا كۆدەكاتەوە . لەپێش هەموویانەوە دەركەوت ، كوردستان تاكە شوێنی جوگرافیبوو كە دەتوانرا بەئاسانی هاوپەیمانی دژە تیرۆر لەسەر زەویەكەی دابمەزرێت ، لە هەموو سووریا و عێراقدا شوێنێك نەبوو گونجاوبێت بۆ دروستبوونی ئەو هاوپەیمانەیە ،جگە لە كوردستان. ئەگەر كوردستان نەبووایە ئەو هاوپەیمانییە لە ئاسمانەوە نەدەكەوتە سەر زەوی . ئەو مەترسییەی تیرۆر ، بە دروستبوونی داعش دەستیپێنەكردووەو بە تێكشكاندنی داعش‌یش كۆتایی نایێت . لەوماوەیەشدا دەركەوت كە هەردوو حكومەتی عێراق و سووریا بەو پێكهاتەی ئێستایانەوە ، یارمەتیدەرنەبوون بۆ دروستبوونی ئەو هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییە رۆژئاواییە لەسەر زەویەكەیان.
ئاسۆ عه‌بدوللـه‌تیف
هیچ به‌قه‌د چه‌مكی ئازادی گرنگ نیه بۆ مرۆڤ، ته‌نانه‌ت نان به‌بێ ئازادی جۆرێكه له ژه‌هر، سیستم و قه‌واره‌ش به‌بێ روانگه‌ی قوڵی دیموكراسی كاڵایه‌كی سیاسی به‌سه‌رچوه، بۆیه دیموكراسی و ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات ماكی حوكمڕانیه‌كی ته‌ندروسته كه ده‌توانرێت وه‌ك فۆرمێكی مه‌ده‌نی و فه‌زیله‌تێكی مرۆیی باڵا نوما بكرێت، لێره‌شه‌وه ئازادی و خۆشگوزه‌رانی تاك ده‌سته‌به‌رده‌كات، هه‌موو ئه‌مانه چوارچێوه گشتیه‌كه‌ی له ده‌وڵه‌تدا چێ ده‌بێت، لێره‌دا ئیشی ئه‌م وتاره نیه قسه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته بكات كه ئایا ده‌وڵه‌تێكی ستهمكارو دیسپۆتیزمه یان ده‌وڵه‌تێكی خۆشگوزه‌ران، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌ڵمان وه‌ك نمونه‌یه‌كی ده‌وڵه‌ت وه‌ربگرین، هه‌ر سه‌رده‌می نازیزم بۆ خۆی جهللادخانهو كوانوی شه‌ڕو قهراسینهو مه‌قسه‌ڵه‌ی سه‌رپه‌راندن و هه‌ره‌شه بوو له‌سه‌ر جیهان و سه‌رده‌مێكیش ئارام و خۆشگوزه‌ران و دیموكرات و پڕ به‌رهه‌م، لێ چونكه چوارچێوه گشتیه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت، وجودی هه‌یه ده‌كرێت گه‌مه به سه‌رده‌مه‌كانه‌وه بكرێت، بۆیه هه‌رگیز ئه‌وه راست نیه هه‌ر له ئێستاوه پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تی ئایندهی كوردستان بكرێت وه‌ك تاریكترین و برسیترین ده‌وڵه‌ت كه هێشتا سه‌ره‌تاكانی ده‌رنه‌كه‌وتوون.
جێژنی قوربان جێژنی ئایینی گشت موسلمانانە له جیهانه‌دا،و هاوكات له‌گه‌ڵ ولاتانی ئیسلامیش، كوردستانیان به رێزه‌وه به پێشوازی ئه‌و جێژنه ده‌چن.
به‌و بۆنه‌وه بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازانی رۆژهه‌لاتی كوردستان، له گه‌ل رێزدانان بۆ بۆنه ئایینه‌كانی خه‌لكی كوردستان، هاوكات پیرۆزبایی جێژنی قوربان له گشت موسلمانانی كوردستان ده‌كات،و هیواداره ئه‌و جێژنه، سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ خوشگوزه‌رانی هاوڵاتیانو سه‌رجه‌م موسلمانانی كوردستان. له لایه‌كی دیكه‌وه بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازانی رۆژهه‌لاتی كوردستان هیواداره